كردنی مێش به گامێش!
چه‌ند سه‌رنجێك ده‌رباره‌ی جه‌نگی (بن‌و
قریظة)[1]
قانع خورشید
ئه‌مڕۆ وهتهك (دڵشاد ئیبراهیم)ی هاوڕێمدا بۆ پیاسهگهشتێكی
بارانه ده‌رچووینه لای گوندی (تووران)ى
گه‌رميان و بێ ئێوه ناخۆش، جگه له چێژبینین له كه‌ش و هه‌واكه،
تێر جاوبازهیشمان خوارد.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له‌ژێر باران و به‌ده‌م پیاسه‌وه باسمان كرد،
ڕووداوی قه‌تڵوعامی به‌نی قوره‌یزه بوو، كه كورت و پوختی ئه‌و ڕووداوه ئه‌وه‌یه
جووله‌كه‌كانی (بن‌و قریظة) كاتێك موسڵمانان سه‌رقاڵی جه‌نگی خه‌نده‌ق بوون و كه‌وتبوونه
دۆخێكی بێ ئه‌ندازه ناخۆش و ناڕحهتهوه، جووله‌كه‌كانی به‌نوقوره‌یزه -كه
هاوپه‌یمانی موسڵمانان بوون و ده‌بووایه دژی قوره‌یش به‌رگرییان له شاری مه‌دینه
بكردایه- كه‌وتنه پیلانگێڕان له دژى موسڵمانان و بشێوینانهوه له مه‌دینه‌دا، ئه‌مه‌یش تاوانێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر مه‌زن و دزێو بوو... ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا حزبێكی كوردی له ژێره‌وه چه‌ك به داعش ببه‌خشێت و هه‌وڵی ته‌سلیمكردنی هه‌ولێر و سلێمانی به‌و هێزه ترسناكه
بدات و
ته‌قینه‌وه له نێو شاردا دابنێت!
ئیتر بۆیه پێغه‌مبه‌ر هه‌ر كه له جه‌نگی خه‌نده‌ق گه‌ڕایه‌وه،
جلی جه‌نگی له‌به‌ر نه‌كرده‌وه و ڕووی كرده گه‌ڕه‌كی جووله‌كه‌كانی به‌نوقوره‌یزه
و به‌باشی ته‌مبێی كردن.
ڕیوایه‌ته‌كانی ئه‌م جه‌نگه جۆراوجۆرن، ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی
سیره‌دا هاتووه زۆربه‌ی حیكایه‌تی ده‌ماوده‌می بێ سه‌نه‌ده و هه‌ركه بۆ خۆیهكه
مه‌گه‌ر خوا بزانێت. ئه‌مه‌یش ئاساییه، چون هه‌ركه‌س ئاشنای كتێبه مێژووییه‌كان
بێت، باش ده‌زانێت بێبه‌هاترین شت لای حیكایهتخوانان و مێژوونووسان ژماره‌یه! هه‌ر
له گۆتره ده‌ڵێن "له فڵان جه‌نگدا سه‌دهه‌زار كه‌س كوژران، حه‌فتا هه‌زار
به دیل گیران، په‌نجا هه‌زار كوێر بوون، هه‌شتا هه‌زار سه‌ر په‌ڕێنران..."
له كاتێكدا ژماره باشترین شته بۆ ئه‌وه‌ی مهنتیقیبوونی گێڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێت،
ژماره بنه‌مای ماتماتیكه و ماتماتیكیش زانستی بهدههییاته! به ژماره‌كاندا هه‌ر
زوو ده‌رده‌كه‌وێت ڕاستیی ئه‌و باسوخواسه چه‌نده. گورجێ ده‌كرێت به كۆ و لێده‌ركردن
و دابه‌ش و كه‌ڕه‌تێك مه‌سه‌له‌كه به لایه‌كدا بخرێت.
ڕووداوی جه‌نگی به‌نوقوره‌یزه سه‌لماوه و نكووڵی لێ ناكرێت، -مه‌گه‌ر
كه‌سێك بڕوای به ته‌واوی مێژوو نه‌بێت و به هه‌وه‌سی خۆی چی به دڵ نه‌بوو، ڕه‌تی
كاته‌وه!- هه‌رچیشیان به‌سه‌ردا هاتبێت حه‌قی خۆیان بووه، چون په‌یمانیان
شكاندووه و هه‌ستاون به خیانه‌تی مه‌زن. وه‌لێ شتێك كه جێی مشتومڕه و مایه‌ی
گومان و دڕدۆنگییه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر و به
ڕاوێژ سه‌عدی كوڕی موعاز، دوای به‌دیلگرتنیان كوژراون.
خۆش ئه‌وه‌یه بزانین له كتێبه مێژووییه‌كاندا ژماره‌كان به سه‌دان
كه‌س جیاوازییان هه‌یه، هه‌ندێك گوتوویانه 400 كه‌س بوونه، هه‌ندێكی تر 500،
كۆمه‌ڵێك 600 و كۆمه‌ڵێكی دی 700 و ده‌سته‌یه‌ك گوتوویانه 800 كه‌س بوونه و
تاقمێكیش دڵیان ئاوی نه‌خواردووه‌ته‌وه تا گه‌یاندوویانه به 900! كه‌سی ژیر سه‌یری
ئه‌م ژمارانه بكات یه‌كسه‌ر بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت بۆچی ئه‌م ژمارانه ئه‌وه‌نده
ڕێكن! بۆ ده‌بێت كهسرێكیان تێدا نه‌بێت و هه‌موویان سه‌ری سه‌ده‌كان بن؟! ئێ با
یه‌كێك له‌و هه‌واڵده‌رانه بیگوتبا 567 یا 783 یا 494 یا .... كه‌س بوون! هه‌ر به‌مه‌دا
دیاره له گۆتره ژماره‌یان هه‌ڵداوه و مونافه‌سه‌ی ئه‌وه‌یان بووه بزانه كێ
قه‌باره‌ی ڕووداوه‌كه قه‌به‌تر نیشان ده‌دات! ئاده‌میزاد چێژێكی سه‌یر له گه‌وره‌كردنی
شت‌دا ده‌بینێت. كه‌چی كتێبه‌كانی حه‌دیس -ئه‌و حه‌دیسانه‌ی سه‌نه‌دیان باشه- یان
هه‌ر باسی ژماره‌یان نه‌كردووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر سیفه‌تی كوژراوه‌كان كردووه‌ته‌وه كه زۆر گرنگه، یان ژماره‌یه‌كی یه‌كجار كه‌میان باسكردووه.
به پێی ڕاستترین ڕیوایه‌ت كه (ابن زنجویه) ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێت
(ثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ صَالِحٍ،
حَدَّثَنِي اللَّيْثُ بْنُ سَعْدٍ، حَدَّثَنِي عُقَيْلٌ، عَنِ ابْنِ شِهَابٍ، أَنّ
رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ غَدَا إِلَى بَنِي قُرَيْظَةَ،
فَحَاصَرَهُمْ حَتَّى نَزَلُوا عَلَى حُكْمِ سَعْدِ بْنِ مُعَاذٍ، فَقَضَى بِأَنْ
يُقْتَلَ رِجَالُهُمْ، وَتُقْسَمَ ذَرَارِيُّهُمْ وَأَمْوَالُهُمْ، فَقُتِلَ
مِنْهُمْ يَوْمَئِذٍ أَرْبَعُونَ رَجُلا، إِلا عَمْرَو بْنَ سَعْدٍ، فَقَالَ
رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِنَّهُ كَانَ يَأْمُرُ
بِالْوَفَاءِ، وَيَنْهَى عَنِ الْغَدْرِ فَلِذَلِكَ نَجَا. وَدَفَعَ رَسُولُ
اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الزُّبَيْرَ إِلَى ثَابِتِ بْنِ قَيْسِ
بْنِ شَمَّاسٍ، فَأَعْتَقَهُ)
(كتاب الأموال لابن زنجويه، رقم الحديث 359) ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئیعدام كراون، یان
له گه‌ردنیان دراوه ته‌نیا 40 كه‌س بووه! ئه‌مه‌یش وای نیشان ده‌دات كه ته‌نیا سه‌رانی به‌نوقوره‌یزه و داڕێژه‌رانی
پیلانی خیانه‌ته‌كه كوژراون و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و كه‌سی ئه‌واندا گیراوه. به‌مه‌دا
ده‌رده‌كه‌وێت قه‌باره‌ی ڕووداوه‌كه زۆر بچووكتر بووه له‌وه‌ی لای زۆرینه باو و
بڵاوه. ئاخر چل كه‌س له كوێ و 900
كه‌س له كوێ!
ڕیوایه‌تێكی تریش هه‌یه كه شێخ ئه‌لبانییش به صه‌حیحی ده‌زانێت
ده‌ڵێت: (رمى يوم الأحزاب سعد بن معاذ، فقطعوا أكحله، فحسمه رسول الله صلى الله
عليه وسلم بالنار، فانتفخت يده، فحسمه أخرى، فانتفخت يده، فنزفه، فلما رأى ذلك،
قال: اللهم لا تخرج نفسى حتى تقر عينى من بنى قريظة، فاستمسك عرقه، فما قطر قطرة،
حتى نزلوا على حكم سعد، فأرسل إليه، فحكم أن تقتل رجالهم، ويستحى نساؤهم وذراريهم،
ليستعين به‌م المسلمون، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: أصبت حكم الله فيهم،
وكانوا أربعمائة، فلما فرغ من قتلهم، انفتق عرقه فمات) (صحيح الترمذي رحمه الله ـ
رقم الحديث 1582) به گوێره‌ی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به كوشتن مه‌حكووم
كراون 400 كه‌س بووه.
له‌م ڕیوایه‌ته‌دا جگه له‌وه‌ی مه‌تنه‌كه‌ی جۆرێك ورده‌كاری و شتی
ناباو و ده‌گمه‌نی تێدایه، ژماره‌كه‌یشی زۆر جێی متمانه نییه، چون وه‌ك له‌پێشه‌وه
وتم زۆربه‌ی ژماره زۆره‌كانی نێو ڕیوایه‌ته‌كان هه‌ڕه‌مه‌كی گوتراون و وردی و مهنتیقیبوونیان
تێدا ڕه‌چاو نه‌كراوه، ڕوونه كه كوشتنی 400 كه‌س له ماوه‌ی دوو سێ سه‌عاتدا هه‌ر
وا ئاسان نییه، جا گۆڕ بۆ هه‌ڵكه‌ندن و شاردنهوهیشیانی بخه سه‌ر, ئه‌و كات چه‌ندین ڕۆژ پێویست ده‌بێت و وا
نه‌بێت بۆ قه‌ناعه‌تكردن زۆر زه‌حمه‌ته!
له‌به‌ر ئه‌وه‌یشی له‌گه‌ل فه‌رمووده‌یه‌كی تری صه‌حیحدا –فه‌رمووده‌كه‌ی ئیبن زهنجهوهی- وێك نایه‌نه‌وه و زۆریشیان بهینه -40 بۆ 400!- ناكرێت به
سانایی بڕوای پێ بكه‌ین، له‌كاتێكدا قسه‌ی پێغه‌مبه‌ریش نییه صلی الله علیه وسلم
تا بترسین شتێكی وهحیانیمان ڕه‌تكردبێته‌وه، به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌یه‌كی تاریخییه و
هیچی تر.
له كتێبه مێژووييه‌كاندا وا هاتووه گوایه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی
داوه هه‌رچی نێرینه‌ی به‌نوقوره‌یزه هه‌یه به مه‌رجێك خه‌تی دابێت، بكوژرێت.
له گێڕانه‌وه‌ی پیرێژنانهیشدا شتی بێزراوی وا هه‌ن -كه گوایه بۆ ناسینه‌وه‌ی
ئه‌وانه‌ی باڵغ بوونه هاوه‌ڵان هه‌ندێ ڕێگه‌یان گرتووه‌ته به‌ر- پیاو ڕووی نایه
باسیان بكات! ئه‌م قسه‌یه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئایه‌تی قورئان -بۆ نموونه (ولا
تزر وازرة وزر أخری)- و ده‌یان فه‌رمووده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ردا دژ دێته‌وه -وه‌ك
ئه‌و گشت فه‌رموودانه‌ی كوشتنی منداڵ و بێ‌تاوانیان حه‌رام كردووه[2]-،
جگه له‌مه، دژی فه‌رمووده‌ی باسی خودی جه‌نگی بهنوقورهیزهیشه له صه‌حیحی
بوخاری و موسلیمدا!
ئه‌وه‌ی له صه‌حیحی پێشه‌وا بوخاری و پێشه‌وا موسلیمدا -به ڕه‌حمه‌ت
بن- هاتووه، به ته‌واوی ئاوی دڵی كه‌سی ژیر و خاوه‌ن ئاوه‌ز ده‌دات و گومانێك له
دڵی كه‌سی دڵپاكدا ناهێڵێت:
(عَنْ عَائِشَةَ، قَالَتْ: ”أُصِيبَ سَعْدٌ يَوْمَ الْخَنْدَقِ
رَمَاهُ رَجُلٌ مِنْ قُرَيْشٍ يُقَالُ لَهُ ابْنُ الْعَرِقَةِ رَمَاهُ فِي
الْأَكْحَلِ، فَضَرَبَ عَلَيْهِ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ خَيْمَةً فِي الْمَسْجِدِ يَعُودُهُ مِنْ قَرِيبٍ، فَلَمَّا رَجَعَ
رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ الْخَنْدَقِ، وَضَعَ
السِّلَاحَ فَاغْتَسَلَ فَأَتَاهُ جِبْرِيلُ وَهُوَ يَنْفُضُ رَأْسَهُ مِنَ
الْغُبَار، فَقَالَ: وَضَعْتَ السِّلَاحَ وَاللَّهِ مَا وَضَعْنَاهُ اخْرُجْ
إِلَيْهِمْ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
فَأَيْنَ؟ فَأَشَارَ إِلَى بَنِي قُرَيْظَةَ فَقَاتَلَهُمْ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَنَزَلُوا عَلَى حُكْمِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَرَدَّ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ الْحُكْمَ فِيهِمْ إِلَى سَعْدٍ، قَالَ: فَإِنِّي أَحْكُمُ فِيهِمْ أَنْ
تُقْتَلَ الْمُقَاتِلَةُ، وَأَنْ تُسْبَى الذُّرِّيَّةُ وَالنِّسَاءُ وَتُقْسَمَ
أَمْوَالُهُمْ“) (رواه البخاري
3896، و مسلیم 1769). له‌م ڕیوایه‌ته‌دا دوو شتی زۆر گرنگ هه‌ن: 1. باسی ژماره نه‌كراوه
و هیچ گرنگییه‌كی پێ نه‌دراوه. 2. به ڕوونی ئه‌وه هاتووه كه سه‌عد خوای لێ
ڕازی بێت داوای كردووه "جه‌نگاوه‌ره‌كانیان بكوژرێن" یانی ته‌نیا ئه‌وانه‌ی
به‌شداری جه‌نگیان كردووه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه، نه‌ك هه‌موو
نێرینه‌ی ئه‌و تیره‌یه.
نامه‌وێت له‌مه زیاتر دێژی بكه‌مه‌وه، كه‌سی
ژیر ئاماژه‌يه‌كی به‌سه. ئه‌م ڕیوایه‌ته زۆر قه‌به كراوه، ئیتر بووه‌ته چه‌كوشی
ده‌ستی دوژمنی زۆرزان و دۆستی نادان و به هه‌ردوك شووشه‌ی ئیمانی موسڵمانان
و قه‌ڵای تۆكمه‌ی ئیسلامه‌تیی پێ ده‌كوتن، من غه‌می قهڵاكهم نییه و دڵنیام به‌م
كرتهكرتانه ناڕووخێت، وه‌لێ له شووشه‌كه ده‌ترسێم و ده‌زانم هی زۆر كه‌سان، به
هۆیه‌وه وردوخاش ده‌بێت!
viagra coupons free
read viagra coupons 2016
voltaren emulgél
open voltaren emulgél