مرۆڤ، دروستكراوه ئاڵۆزه‌كه، مه‌ته‌ڵه ههڵنههێنراوهكهی خواوه‌ند
...
هه‌ر قسه و كرده‌یه‌ك و هه‌ر دیمه‌نێكی ئه‌م دنیایه، ده‌كرێت ده‌یان خوێندنه‌وه‌ی زۆر جیاوازی بۆ بكرێت و له چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه سه‌یر بكرێت. زۆر هه‌ركه‌سه و چیی له ده‌فری زه‌ین و ناخیدایه له باره‌ی زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌وه هه‌ڵده‌ڕێژێت كه به‌رچاو و گوێی ده‌كه‌ون.
زۆربه‌ی ئێمه كورتبین یا كهرتبینین، یانی زۆرینه‌مان كورتێك له درێژ، كه‌مێك له زۆر و كه‌رتێك له ته‌نێك ده‌بینین و گورجێك به ئه‌ندازه‌ی گه‌یشتنمان حوكمی خۆمان ده‌رده‌بڕین... ئیتر كه‌تنێك ده‌كه‌ین و داماو داماویش وا ده‌زانین شاكارمان ئه‌نجامداوه! زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری فه‌یله‌سووفان و بیرمه‌ندان وه‌هان. شتێكی به‌شه‌كی ده‌گشتێنن و له‌و كونه ده‌رزییه‌وه ده‌ڕواننه هه‌موو شته‌كانی دنیا و ڕووداوه‌كانی مێژوو، بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی وان باسی ده‌كه‌ن، یه‌كێكه له مه‌سه‌له گرنگ و كاریگه‌ره‌كان نه‌ك هه‌مووی.
خوێندنه‌وه بۆ مرۆڤ، كه هه‌ر خودی مرۆڤ ئه‌نجامی ده‌دات، له‌و ته‌رزه بیركردنه‌وانه‌یه كه وه‌یشوومه‌ی زۆر به دووی خۆیدا ده‌هێنێت. ئه‌وانه‌ی هه‌میشه حوكمی خراپ به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا ده‌ده‌ن و بێ هه‌ڵاوێردن ده‌ڵێن مرۆڤ كائینێكی خراپه و به لاقرتێوه ده‌رباره‌ی ئه‌م ئافرێنراوهی خوا ده‌م باده‌ده‌ن، بیریان چووه خۆیشیان به‌شێكن له‌و جۆره دروستكراوه، ئه‌گه‌رچی جارجار لافی ئه‌وه‌یش لێ بده‌ن كه "مرۆڤایه‌تی (به خۆیشمه‌وه) پیس و چه‌په‌ڵه" به‌ڵام له قووڵایی دڵه‌وه درۆ له‌گه‌ل خۆیان و گوێگرانیشیاندا ده‌كه‌ن و خۆیان به (بان خراپه) ده‌زانن و له پێگه‌ی بێگوناهێكهوه له خراپه‌ی ئه‌وانی دی ده‌ئاخڤن. ئه‌مه شتێكم بیردێنێته‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ل (د.هێمن)دا باسمانكرد، ئه‌ویش كتێبێكی دكتۆر (خاوێر كرمێنت)ه به ناونیشانی (بێشعووری، ڕێنمای كرده‌یی و ده‌رمانی ترسناكترین نه‌خۆشیی مێژووی مرۆڤایه‌تی)، وه‌رگێڕانه فارسییه‌كه‌ی ئه‌م كتێبه له ماوه‌ی 2 ساڵدا 25 چاپ كراوه، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوێنه‌رێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، ئه‌وه‌ی من و د.هێمن له‌سه‌ری هاوڕا بووین ئه‌وه بوو: نزیكه‌ی گشت ئه‌وانه‌ی ئه‌م كتێبه‌یان كڕیوه و خوێندوویانه‌ته‌وه، خۆیان له ڕیزی بێشعوورهكان نازانن و به نیازی ئاودانی دڵی خۆیان به‌رانبه‌ر ده‌سته‌یه‌ك كه‌سی ده‌وروبه‌ریان، موتاڵایان كردووه و هه‌میشه كه‌سانی تریان وه‌ك نموونه‌ی بێشعوورییهكانی نێو كتێبه‌كه، وێنا كردووه، غافڵ له‌وه‌ی خۆیان سه‌رله‌شكری بێشعوورانن!
ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤ، وه‌ك تاك و ته‌را، یان وه‌ك زۆرینه‌یش سه‌یری بكه‌یت، ده‌چیته سه‌ر هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌دا. پێویسته مرۆڤ وه‌ك گشت ته‌ماشا بكه‌یت تا شتێك له ڕازی دروستكردنی حاڵی ببیت. بۆ هه‌موو شتێكی وجوود هه‌ر وه‌هایه و به‌شه‌كی ڕوانین سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه‌ی ترسناكی مێژوومانه.
مه‌به‌ستی خۆم به نموونه‌یه‌ك ڕوونتر ده‌كه‌مه‌وه:
ئهنیمهیشنێكی مانادار له یوتیوبدا به ناوی (مرۆڤ)ه‌وه دانراوه، مێژووی خراپه‌كارییه‌كانی مێژووی 500 هه‌زار ساڵه‌ی ئینسان وێنا ده‌كات، ئه‌م ڤیدیۆیه زیاد له 18 ملیۆن جار بینراوه. ئه‌مشه‌و شڤان لینكێكی بۆ ناردم كه په‌یجی خانمێكی ئیرانی بوو و ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكردبووه و گاڵته‌ی به‌وه كردبوو مرۆڤ (أشرف المخلوقات) و (خلیفة الله) بێت و لافیته‌یه‌ك قسه و ڕه‌خنه‌ی نووسیبوو، كه گوایه ئه‌م نازناوه مرۆڤ خۆی له خۆی ناوه و له‌و ڕۆژه‌وه‌ی وا له خۆی حاڵی بووه نه‌هامه‌تی و خراپه‌كارییه‌كانی ده‌ستی پێكردووه و تا ئه‌م نازناوه له كۆڵی خۆی نه‌كاته‌وه، چاك نابێت و له خراپه‌كاری و گه‌نده‌ڵیی قوتاری نابێت.
به‌نده دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه وه‌بیر هه‌مووان دێنمه‌وه كه ئه‌و خانمه‌ی ئه‌و لینكه‌ی به سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه داناوه و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تریش كه ڕۆژانه ڕه‌خنه‌ی له‌م جۆره ده‌گرن، خۆیان به خراپ و چه‌په‌ڵ نازانن... ده‌ڵێم:
هیچ كه‌س نه‌یگوتووه مرۆڤ به ڕه‌هایی جێنشینی خوایه و جێنشینبوونیش چاك و فه‌زڵه!
ده‌ربڕینه‌كانی (خه‌لیفه‌ی خوا) و (به‌ڕێزترینی دروستكراوان) عیبارهتگهلی دینین و بۆ لێ تێگه‌یشتنیشیان پێویسته بۆ خودی كتێبه دینییه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌گه‌رنا ده‌كه‌وینه ناو داوی كورتبینی و كهرتبینییهوه و به ده‌ردی بێشعووری موبته‌لا ده‌بین!
نازناوی (خه‌لیفه) جێی ڕاجیایی ڕاڤیارانه و نه‌بڕاوه‌ته‌وه كه مرۆڤ خه‌لیفه‌ی كێیه؟ ده‌سته‌واژه‌ی (شهریفترینی مهخلووقاتیش) به‌م شیوه‌یه له هیچ كوێدا نه‌هاتووه مه‌گه‌ر قسه‌ی خودی مرۆڤه‌كان بێت ده‌رباره‌ی خۆیان. ئه‌وه‌ی له عیرفان و ئه‌ده‌بییاتی ئیسلامی‌دا هاتووه پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د صلی الله علیه وسلم به‌ڕێزترینی دروستكراوه‌كان و مرۆڤی ته‌واوه نه‌ك ته‌واوی ئاده‌میزاده‌كان. وه‌لێ له قورئاندا (لقد كرمنا بنی آدم) هاتووه و مانای تهكریمهكهیش هه‌ر له خودی ئایه‌ته‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێدراوه هه‌موو دروستكراوانی تری نێو ئاسمان و زه‌وین بۆ خۆی ڕام بكات، ئیتر به باش یان خراپ سوود له‌م توانسته پێدراوه‌ی وه‌رده‌گریت، له ده‌ستی خۆیدایه و چاك و ناباشهكانیشی بێ لێپێچینه‌وه به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێت.
ده‌ق له‌و ئایهتهیدا كه باس له خه‌لیفه‌بوونی مرۆڤ ده‌كات -ڕوونیش نییه خه‌لیفه به مانای جێنشینی خوایه یان به واتای دروستكراوێك كه نه‌وه‌كان جێی باوان ده‌گرنه‌وه و كاری نیوه‌چڵی وان ته‌واو ده‌كه‌ن (وه‌ك ده‌سته‌یه‌ك له زانایان وای بۆ ده‌چن)- باسی خوێنڕێژی و وێرانكاریی مرۆڤ كراوه، فریشته‌كان به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسیویانه و خوایش به ناڕوونی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه كه (إنی أعلم ما لا تعلمون). كه‌وایه به چاوزه‌قكردنه‌وه و خۆگیڤكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی خراپه‌كانی بنیاده‌م بدرێته ڕووی نازناوی (خلیفة الله) و (أشرف المخلوقات)دا، هیچێك به هیچ ناكرێت و ته‌نیا ئاماژه به كڵۆڵی و نه‌خوێنه‌واریی خۆ ده‌كرێت.
هه‌ر له ده‌قه دینییه‌كاندا باس له خراپه‌ی بێ ئه‌ندازه‌ی زۆر له ئاده‌میزاده‌كان كراوه، له قورئاندا ده‌یان ئایه‌ت له لۆمه و سه‌ركۆنه‌ی ئاده‌میزاددا هاتوون، ڕوون ده‌رباره‌ی مرۆڤ كه چووه ژێر باری ئه‌مانه‌ته‌وه، ده‌فه‌رموێت: (إنه كان ظلوما جهولا)، هه‌ر به ڕاست مرۆڤ فره سته‌مكار و یه‌كجار نه‌زانه! له قورئاندا به‌ئاشكرا وێرانكاریی وشكانی و ده‌ریا خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئاده‌میزاده‌كان (ظهر الفساد في البر والبحر بما كسبت أیدي الناس).
سه‌رچاوه‌ی خراپه‌كاریی مرۆڤ بۆ شتێكی چاك ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یان ده‌بوو ئه‌و شته‌ی نه‌بووایه و به‌مه‌یش هیچ فه‌زڵ و ڕێزێكی نه‌ده‌ما، یان هه‌ر ده‌بێت توانای ئه‌م خراپه‌كارییانه‌ی هه‌بێت،-به‌ڵام ده‌توانێت سوود له‌م توانسته‌ی وه‌رنه‌گرێت- ئه‌ویش (توانستی هه‌ڵبژاردن = قدرة الاختیار)ه. ئه‌گه‌ر ئه‌و تهفسیرهیش قه‌بووڵ بكه‌ین كه مرۆڤ جێنشینی خوایه، ئه‌وا به‌و مانایه‌یه كه تاكه دروستكراوی سه‌رپشك و دارای توانایی بژاردهكردنه.
هه‌روه‌ك (توانستی وێرانكاری)، مرۆڤ ده‌كاته ئه‌هلی ئه‌وه‌ی جێنشینی خوا بێت، چون دروستكردن و له‌به‌ینبردن یان به‌دیهێنان و وێرانكردن -به ته‌عبیری فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیك (الكون والفساد)- كاری خوایه و ته‌نیا مرۆڤ ده‌توانێت له‌مه‌دا لاسایی ئه‌و بكاته‌وه. ئیتر بۆیه كه وێرانكاریی مرۆڤ ده‌بینیت، ده‌بێت له جێی ئه‌وه‌ی ده‌مت دابچهقێت و چاوت ئه‌بڵه‌ق و گاڵته‌ت به وه‌زعه‌كه بێت، زیاتر باوه‌ڕ به قووڵیی ئه‌و نازناوه بكه‌یت. ده‌ردی زۆربه‌مان قووڵنهبوون و توێژاڵبینی و ههڵهحاڵیبوون و زووحوكمدانه. خوا شیفامان بۆ بنێرێت. دروستكراوانی دی -گیاندار و بێ‌گیان- له به‌ڕێزی و ماقووڵبوونیان نییه كه ده‌ست ناده‌نه وێرانكاری، به‌ڵكو له ناتواناییانه، بێ‌گیان لێ گه‌ڕێ كه هیچی لێ ناوه‌شێته‌وه، گیاندارانیش هه‌ر یه‌كه و به گوێره‌ی بازنه‌ی غه‌ریزه و خواستیان به‌شی خۆیان وێران ده‌كه‌ن، به‌ڵام وێرانكارییه‌كی نائیخیارییانه، گیاخۆره‌كان به ئه‌ندازه‌ی تواناییان ژینگه‌ی سه‌وز له‌نێو ده‌به‌ن، گۆشتخۆرهكانیش گیاندارانی لاوازتر له خۆیان قڕ ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه بازنه‌ی توانستیان ته‌نگه و توانای بژاردهكردنیشیان نییه.
بیرمان نه‌چێت، هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ تاكه دروستكراوه كه به ویست و به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر سه‌رزه‌وی وێران ده‌كات و ژینگه تێكده‌دات و بوونه‌وه‌رانی تر قه‌ڵاچۆ ده‌كات، هه‌ر ئه‌ویشه هه‌وڵ بۆ پاراستنی ئه‌و شتانه ده‌دات، دایناسوور بۆیه نه‌ما و له‌نێوچوو، چون ئه‌وكات مرۆڤ نه‌بوو تا پارێزگاریی له نه‌ژادی بكات!
ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر خراپه‌كانی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌ستی ده‌گرن تا كه‌تنی گه‌وره‌تر نه‌كات و هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئاشووپ و گهنینكاری ده‌ده‌ن و بۆ چاكه‌كاری و لێبورده‌یی و جوانكاریی سرووشت و بوون كارده‌كه‌ن، دیسانه‌وه مرۆڤن!
له دوو دێڕدا كرۆكی قسه خوڵاسه بكه‌م: نابێت له كاتی خستنه‌ڕووی ناشیرینییهكدا دۆ و دۆشا تێكه‌ڵ به یه‌ك بكه‌ین. مرۆڤ كائینێكی فره‌ڕه‌هه‌نده و چاكه و خراپه‌ی له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێن كه خودی سه‌رچاوه‌كه (ئاوه‌ز و توانستی هه‌ڵبژاردن) باشه، بۆیه ده‌بێت كار بۆ نه‌هێشتنی خراپه‌كان بده‌ین بێ ئه‌وه‌ی خودی مرۆڤ و شكۆی بشكێنین.
ــــــــــــــــــــــــ
بێ ئه‌ندازه قسه له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه و ئه‌م باسه، هه‌ویرێكه ئاوی دوو سێ ده‌ریا ده‌كێشێت، وه‌لێ بۆ كه‌سی ژیر ئه‌وه‌نده زۆریشه smile emoticon
ئازیزن.can i take adcirca and amoxicillin same time
canitake.net can i take adcirca and amoxicillin same time
cialis dosage and cost
read cialis dosage and frequency
پێنووسەکانی تری ئەم نوسەرە