وما أرسلناك إلا رحمة للعلمين
زۆرێك له ئێمه وه‌ها تێگه‌یشتووه كه (به‌زه‌یی) واته دووركه‌وتنه‌وه له ئازاردان و سه‌یركرنی ئه‌وانی دیكه به چاوی میهره‌وه، هه‌روه‌ها هاوسۆزبوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی لاواز و كه‌م توانادا... لێره‌وه ده‌كرێ بپرسین: ئایا سۆزی په‌یامبه‌ریش له‌م جۆره‌یه؟ واته به یه‌ك چاو سه‌یری یار، نه‌یار، چاك و خراپان ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر له‌م چه‌شنه بێت، ده‌كرێت بڵێین نێردراوێكی ڕاسته‌قینه‌یه؟! به بۆچوونی من ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ن به‌رانبه‌ر چه‌مكی به‌زه‌یی لای په‌یامبه‌ر، كه به داخه‌وه، نه‌ك هه‌ر لای نه‌یارانی، به‌ڵكوو زۆر جار لای شوێنكه‌وتوانیشی هه‌مان تێڕوانین دروست ده‌بێت، ئاخر به‌سۆزبوون هه‌موو كات ئه‌م واتایه‌ی نییه. زۆر جار ده‌بینین دایكێك به‌سۆزه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی، به‌ڵام كاتێك ناڕه‌حه‌تییه‌ك ده‌كات توڕه ده‌بێت یان لێی ده‌دات.
ئه‌گه‌ر جوتیارێك لقه زیاده‌كانی داری باخه‌كه‌ی نه‌بڕێ، ئه‌وا بێستانه‌كه‌ی به‌ره‌و فه‌وتان ده‌چێت، ئه‌گه‌ریش ده‌ستێكی هێنا به ڕهزهكاندا و په‌رچی كردن، ده‌بێت كۆمه‌ڵێك لق به‌ر نه‌مان بكه‌ون و داره‌كانی تر به ئاسوده‌یی گه‌شه بكه‌ن. سۆزی په‌یامبه‌ری مه‌زنیش چه‌شنی سۆزی ئه‌و جووتیاره‌یه، كه له پێناو ده‌ستكه‌وتنی به‌رهه‌مێكی زیاتر، كۆمه‌ڵێك لق و پۆ ده‌كاته قوربانی.
زۆر جار فه‌رمووده‌یه‌ك یان ڕووداوێك باس ده‌كرێت و یه‌كسه‌ر ئه‌و ئایه‌ته ده‌هێننه‌وه و ئێژن ئه‌و ڕووداوه له‌ته‌ك ئه‌م ئایه‌ته‌دا وێك نایه‌ته‌وه، چون ناكرێت كه‌سێكی به‌سۆز و میهره‌بان وه‌ها كارێك بكات، ته‌نانه‌ت پێده‌چێ لای زۆرێكمان جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مێك ورد ببینه‌وه، ده‌كرێت بپرسین بۆ ناكرێت؟ چ كێشه‌یه‌كی تێدایه كه په‌یامبه‌ر كه‌سێكی كوشتبێ یان بڕیاری كوشتنی كه‌سێكی ده‌ركردبێت؟! مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تی دانه‌مه‌زراند؟ ئایا ده‌وڵه‌ت یار و نه‌یاری نییه؟! باشه ده‌كرێت پاداشتی نه‌یاران بدرێته‌وه یاخود به چاوی سۆز و ڕێزه‌وه ته‌ماشا بكرێن؟ تۆ كه ده‌ته‌وێت ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بڕوخێنی یان كاری تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ی، ده‌بێ پێغه‌مبه‌ر به ده‌مته‌وه پێبكه‌نێ و قسه‌ی خۆشت بۆ بكات، یان بڕیاری جه‌نگت له دژ بدات؟! ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی دووه‌می نه‌كرد، ئه‌وا ده‌بێت گومان له قسه‌كانی بكرێت!
هه‌ر كه‌س له ناوه‌ڕۆكی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن تێگه‌یشتبێت ده‌زانێت من چی ده‌ڵێم، چونكه ده‌وڵه‌ت پێویستی به ده‌زگای (ئاسایش، پۆلیس، چاسازی، دادگا، لێكۆڵینه‌وه، نهێنی...) هه‌یه له چوارچێوه‌ی دادگه‌ریدا و، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی نه‌بوو ئه‌وا زوو ده‌بێت به تۆزی به‌ربا. پێغه‌مبه‌ر كه ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه بردووه،خه‌ڵكی كوشتووه و بڕیاری كوشتنیشی ده‌ركردووه؛ ئه‌مه‌یه مانای ڕه‌حمه‌ت، كاتێك كه‌سێك یان ده‌سته و تاقمێك ده‌بنه چه‌ته و ڕێگر و مه‌ترسی بۆ ئاسایشی گشتی، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا به ئارامی بژین. چون نابێت ڕێگه بدرێت ژیانی ئاساییی خه‌ڵك بشێوێندرێت، بۆیه سۆزی پێغه‌مبه‌ران دراوێكه دوو دیوی هه‌یه، دیوێك كه به‌سۆزه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ریدا و دیوه‌كه‌ی تری پاراستنی ئارامی ژیانه.
+++++++++
سوپاس بۆ (زانا لاهوری) زمانه‌كه‌ی به شێوازێك چاككرد، خه‌ریكبوو نوسینه‌كه نه‌ناسمه‌وه.
viagra coupons printable
go viagra savings and coupons
niacin nedir
read niacinamide nedir
ataraxia
open atarax 25 mg