چۆن مێژوو بخوێنینه‌وه‌؟
2016-04-19      1713 جار بینراوە        کۆمێنت

چۆن مێژوو بخوێنینه‌وه‌؟

یه‌كێك له‌ قورسترین كاره‌كانی دنیا نووسینه‌وه‌ی مێژوو یان لێكدانه‌وه‌ی ده‌قی ئایینییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم زۆرترین قسه‌ له‌ مێژووی ژیانی ئاده‌میدا له‌سه‌ر ئه‌م دوو پرسه‌یه‌، ئاوكێشترین بابه‌ته‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ن، كه‌سی لێكۆڵه‌ر له‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌دا ‌تا دره‌نگتر بێته ‌گۆ، باشترین گۆیایه‌، زۆر جار وا ده‌گونجێ ئه‌وانه‌ی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ ده‌بنه‌وه،‌ چونكه‌ ناتوانن خاڵی بن له‌ هه‌ست و سۆز بۆ یار و رق له‌ نه‌یار. بابه‌ت و ڕووداوه‌ مێژوییه‌كان به‌رده‌وام خوێندنه‌وه‌ی نوێیان بۆ ده‌كرێت و هه‌ڵێنجانی زیاتریان تێدا ده‌كرێت.

   مێژوو ئه‌و دیارده‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ گه‌لان ڕابردووی خۆیان ده‌زانن، دۆست و دوژمنه‌كان ده‌ناسرێنه‌وه‌، جوانى و ناشیرينى كه‌لتوورمان له‌ ڕابردوودا بۆ ده‌رده‌خات، به‌ مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ئه‌م مێژووه‌ كه‌سێكی ژیر نووسیبێتی و نه‌كه‌وتبێته‌ ژێر كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌وه‌، چونكه‌ مێژوو له‌ چاوی هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ جۆرێكه‌. زۆرده‌گمه‌نه‌ دوو مێژوونووس، یه‌ك ڕووداو به‌ یه‌ك شێواز بگێڕنه‌وه‌، كه‌من ئه‌و مێژوونووسانه‌ی بێلایه‌نانه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان قسه‌یان كردبێت، ئه‌مه‌ ته‌نها كێشه‌ی ئه‌وان نییه‌، به‌ڵكو سه‌ختی تێگه‌یشتنی هه‌موو مرۆڤێكه‌، ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ یان ده‌یبیستێ له‌ دیدگای خۆیه‌وه‌ تێی ده‌ڕوانێت و شیكاری بۆ ده‌كات، بۆ نموونه‌ (ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دوو كه‌س بپرسی كه‌ ڕووداوه‌كه‌یان بینیوه‌ وه‌كو یه‌ك نایگێڕنه‌وه‌.) ئه‌م جۆره‌ لێكدانه‌وانه‌ له‌نێوان دوو كه‌سدا و له‌ بینینی یه‌ك ڕووداودا جیاواز بێت و له‌ هه‌مان كاتدا خودی خۆت ئاماده‌گیت هه‌بێت له‌ كاتی ئه‌و باسكردنانه‌دا، ئه‌دی بۆ نووسینه‌وه‌ و به‌راوردكردنی جه‌نگ و ئاشتی و كاره‌ساته‌كانی هه‌زار ساڵ پێش ئێسته‌ چۆن ده‌بێت؟!

    سروشتی ئێمه‌ی مرۆڤ وه‌هایه‌ زوو ده‌مانه‌وێت به‌رانبه‌ره‌كانمان تاوانبار بكه‌ین، خۆمان به‌ سته‌ملێكراو یان له‌سه‌ر حه‌ق نیشان بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و له كه‌سی‌ به‌رانبه‌رمان پرسی بۆ سته‌م ده‌كه‌ی، چه‌ندان به‌ڵگه‌ت بۆ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ سته‌می نه‌كردووه‌!‌ ئه‌گه‌ر بێت و (حه‌جاج، سه‌دام، هیتله‌ر، مۆسۆلۆنی، ماوتسی تۆنگ...) زیندوو بكه‌ینه‌وه‌ و لێیان بپرسین بۆ ئه‌و هه‌موو مه‌ردومه‌تان له‌ناو برد، هه‌زاران بیانووت بۆ ده‌هێنننه‌وه‌ و ده‌ڵێن ئه‌مانه‌ له‌ دژی خه‌لیفه‌ خواناس و دادگه‌ره‌كه‌ جه‌نگیان كردووه‌، ئه‌ویان ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ویستویانه‌ سه‌روه‌ری وڵات بشێوێنن، ئه‌وی تر ده‌ڵێت ڕه‌گه‌زی ئه‌ڵمانی پیرۆزترین ڕه‌گه‌زه‌ و هه‌موو خه‌ڵكانی تر خزمه‌تكارن!

   به‌ گوته‌ی مام فرۆید "ئه‌گه‌ر بێت و زۆر له‌ تاوانبار بكۆڵینه‌وه‌ ده‌بینه‌ لایه‌نگری، چونكه‌ هۆیه‌كی به ‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ تاوانكردن،" بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سی لێكۆڵه‌ر خۆی زۆر ماندوو نه‌كات و بیركردنه‌وه‌ی فراوان نه‌بێت ره‌نجی به‌ با ده‌چێت. نموونه‌یه‌ك: ئه‌گه‌ر مێژوونووسێك له‌وه‌ بكۆڵێته‌وه‌ بۆچی (صلاحدینی ئه‌یوبی) ده‌وڵه‌تۆچكه‌یه‌كی بۆ كوردانی باوانی دروست نه‌كرد، به‌بێ گوێدانه‌ مێژووی ئه‌و و بیری نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌وا تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ ده‌بێت.

  مێژوونووس ئه‌و كه‌سه‌یه‌ قسه‌ی تازه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ی گرنگ  پێشكه‌ش بكات، پشتی ڕووداوه‌كان بخوێنێته‌وه‌، به‌راوردی پێش و پاشی كاره‌ساته‌كان بكات، هۆكار و ده‌ره‌نجامی گۆڕانه‌كان بخاته‌ ڕوو، به‌و كه‌سه‌ ناوترێت مێژوونووس كه‌ بابه‌ت له‌ كتێبانه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاغه‌ز، به‌مانه‌ ده‌وترێت گوێزه‌ره‌وه‌.

مێژوو به‌ چاویلكه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌یر ناكرێت، چونكه‌ چاویلكه‌ بێ چاو ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ویستمان ڕاستیی ڕووداوێك بزانین، ده‌بێت خۆمان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌و كاته‌، ئه‌ینا ناتوانین تێیبگه‌ین، چونكه‌ پێده‌چێت ئه‌وه‌ی ئێمه‌ خۆمان له‌ سه‌ری توڕه‌ و بێحه‌وسه‌ڵه‌ كردووه‌، له‌و كاته‌دا كارێكی زۆر ئاسایى بێت و منداڵیش بیری لێ نه‌كردبێته‌وه‌.

   دوو مرۆڤ چۆن ناتوانن وه‌ك یه‌ك بژین، بخۆن، له‌به‌ركه‌ن، به‌ هه‌مان شێوه‌ش دوو سه‌رده‌م ناكرێت وه‌كو یه‌ك بن، ڕۆژانێك بگوترابا ئاسن به‌ ئاسماندا ده‌فڕێت، له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌ له‌ دار ده‌درای، ئه‌گه‌ر بێت و ئێسته‌ش بڵێیت ڕۆژگارێك دادێت مرۆ پێویستی به‌ فرۆكه‌ نابێت و هه‌ر خۆی فێری فڕین ده‌بێت و له‌ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا ده‌یان هه‌زار كیلۆمه‌ته‌ر ده‌بڕێت، تێر گاڵته‌ت پێ ده‌كرێت، بۆ؟ چونكه‌ ئێمه‌ ناتوانین ته‌سه‌وری وه‌ها فڕینێك بكه‌ین، به‌ڵام دوور نییه‌ له‌ سه‌رده‌مێكی دیكه‌دا گاڵته‌ به‌ ئێمه‌ بكرێت بۆ بڕوامان به‌ وه‌ها كارێك نه‌بوو!

 ئه‌مه‌یه‌ سروشتی ئاده‌می پڕ له‌ گۆڕان و جه‌نجاڵی. هه‌رگیز ناتوانین به‌ باشی له‌ ڕابردوو تێبگه‌ین و،  ناشتوانین داهاتوو پێشبینی بكه‌ین. زۆر شت ئێسته‌ چاكه‌ له‌ ڕابردوودا خراو بوو، ئه‌وه‌ی ئێسته‌ به‌ده‌ سبه‌ی چا‌كه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌وسا گومان بوو ئێسته‌ یه‌قینه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌وسا یه‌قین بوو ئێسته‌ توڕه‌هاته‌.  

free prescription cards discount markthrice.com prescription coupon
cialis dosage and cost read cialis dosage and frequency
cialis ou cialis ou cialis ou
augmentin et soleil darkwoodsdojo.com augmentin
thorazine shuffle policereference.co.uk thorazine shuffle guitar tab
cialis sample coupon canada drug pharmacy coupon coupons cialis
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی