وتی کوڕم دوو گورگ لە ناخی مرۆڤدان
گورگێکیان(حەسودی، ڕق، دوژمنی، خەم
گورگەکەی تریان( جوانی، پاکی عشق، شادیی
ئەم دووانە بەردەوام لە شەردان
منداڵەکە پرسی: باپیرە کامیان سەردەکەوێت
باپیرە پێکەنی و گوتی: ئەوەیان خۆراکی زیاتری پێبدە.
هیچ یەکێک نییە دەردێک دڵی نەگرتبێت، و بە پەنهانی فرمێسکی بۆ نەڕێژێت، تەمی خەم بە ئاسمانی هەموومانەوەی و ناهێڵێت ساماڵ و خورشید بۆ جارێک دەست لەملان بکەن تا جارێك شهربهتى شادى بنۆشى دهيان جار زههراوى خهم دهخۆينهوه. هەوڵمەدە خەمەکانت ئاشکرا ببن، چون تا خەمت ناسراو تربێت خوێنتاڵ تری، وەک بۆنی ناخۆش دەوروبەرت لێت ڕادەکەن، نزیکترین هاورێت هەر چەند جارێک تاقەتی گوێگرتنی هەیە، پاشان ئەویش پشتت تێدەکات، سروشتی مرۆڤ وایە کاتێک شادی دەبەخشێتەوە هەرکەسەوەی کەمێک دەبات، بەڵام بۆ خەمەکانت تەنها خۆت و خۆتی، هەوڵدە وەک پەشێوی شاعیر دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرمکە