له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌رانبه‌ر هه‌موو ڕووداوه‌كان به به‌رپرس داده‌نرێت، چونكه خاوه‌نی ئیراده‌یه، ته‌نها مرۆڤه كه ده‌توانێت ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شێواز و ڕێگایه‌ی دروست كراوه و به پێچه‌وانه‌ی نیاز و پێداویستییه‌كانی هه‌نگاو بنێت، بۆیه خوای گه‌وره فه‌رمووی ده‌مه‌وێت جێنشینێك بۆ خۆم له سه‌ر زه‌وی دروست بكه‌م، كه‌واته مرۆڤ له دیدی ئیسلامه‌وه به شێوه‌یه‌كی وا گه‌وره دروست كراوه، كه ده‌كرێت جێنشینی خوا بێت له‌سه‌ر زه‌وی .
خوا له ڕووحی خۆی كرده به‌ری مرۆڤ و كردیه ئه‌مانه‌تداری خۆی، به‌ڵام ئایا مرۆڤ شایسته‌ی ئه‌و گه‌وره‌ییه‌یه؟ هه‌ندێك له‌و مرۆڤانه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه جێنشینی خوا بن، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان ڕۆچوون له خۆشییه‌كانی دنیا و بۆ خۆشی بینین له‌م دونیایه‌دا .
بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له ژیانێكی هاوسه‌نگدا بێت پێویسته جگه له خودی مرۆڤ، خودی ناخی خۆی هه‌ست پێ بكات. له ناخی مرۆڤدا چه‌ندین مرۆڤی دیكه هه‌ست پێ ده‌كرێت و ده‌توانێت ژیانی خۆی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و مرۆڤانه‌ی ناخی بنیات بنێ. بۆیه هه‌ر مرۆڤێك هه‌ڵوێست و كار و كرده‌وه‌ی هه‌رچۆن بێت ئه‌وه یه‌كێك له‌و مرۆڤانه‌ی ناخی خۆی هه‌ڵبژاردوه .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به بۆشایی ڕۆحیی خۆی نه‌كات پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كی بته‌وی له‌گه‌ڵ خالقدا هه‌بێت. ئه‌مه‌ش به بڕوابوون به خوا و پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت، په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی هه‌وڵی بنیاتنان ئه‌دات له نێوان خوای گه‌وره و مرۆڤدا، ئه‌وه‌ش بریتییه له به‌ندایه‌تی و ملكه‌چبوون .
كه ئه‌مه‌یش مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی به‌دیهێنانی مرۆڤه، پێویسته خودا بناسێت به‌وه‌ی كه له‌پاڵ به‌خشنده‌یی و میهره‌بانییه‌كه‌یدایه، تۆڵه‌سێنه‌ریشه، بۆیه ده‌بێت هاوسه‌نگیی نێوان ئه‌م دوو شته ڕابگیرێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری قورئان بكه‌ین، بڕیار و ده‌ركردنی یاسا و حوكمی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ده‌ستوری و ڕێسای جه‌نگ و دیلگرتن و دروستكردن و ئاوادانكردن و ئه‌مانه هه‌مووی تێدا هاتووه، لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه مرۆڤ نابێت ته‌نها له‌خه‌می دنیادا بێت، پێویسته خاوه‌نی ده‌ستوور و یاسا و دابونه‌ریتی خۆی بێت به پێی ئه‌و یاسایا‌نه بتوانێ خۆی و كۆمه‌ڵگه رێكبخات .
بۆیه خوای گه‌وره هه‌ركاتێك هه‌ستی به داڕووخانی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی كردبێت پێغه‌مبه‌رێكی ڕه‌وانه كردووه، پێغه‌مبه‌رانێك كه وایان له مرۆڤ كردووه له مه‌زره‌عه‌ی دونیادا به‌روبوومه‌كانیان بچێنن و له دونیاكه‌ی تردا بیدورنه‌وه، كه ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه ڕه‌وانه ده‌كران هه‌میشه له هه‌وڵ و كۆششدا بوون له خه‌باتی سیاسی له‌گه‌ڵ دوژمن و نه‌هێشتنی ناداتپه‌روه‌ریی تێكدانی كۆمه‌ڵگه و هه‌میشه به‌دوای دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێ و دروست كردنی مرۆڤی نوێ بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و لێپرسراوییه كه خراوه‌ته سه‌رشانیان به‌باشی ئه‌نجامی بده‌ن تاراده‌ی مه‌رگ ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌سته‌كان ده‌بوونه‌وه .
كه‌سانێكیان دروست ده‌كرد كه كه‌سانی سیاسه‌ت و كه‌سانی خه‌بات بن، بۆیه ده‌بینین له مه‌یدانی هه‌وڵ و كۆششدا بوون، ئه‌گه‌ر سه‌یری پیاوه‌كانی ده‌وری پیغه‌مه‌به‌ر (ص) بكه‌ین هه‌موویان پیاوی جه‌نگ و غیره‌ت و پڕ له كه‌رامه‌ت و پیاوی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ن، له ئیسلامدا هه‌رگیز مرۆڤ كه‌م نابێت، به‌قه‌د نزیكیی له به‌دیهێنه‌ره‌وه ئه‌و گه‌وره‌تر و باڵاتر ئه‌بێ، ئه‌مانه‌تداری خوایه و خوا فێری ده‌كات. بۆیه مرۆڤ دینێكی پێویسته به‌ره‌و دواڕۆژێكی ته‌واو لاینه‌دات یان به‌ره‌و دونیاگه‌رییه‌كی ڕه‌ها نه‌یبات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی بهێنێته‌دی كه خوا پێی داوه.
viagra coupons printable
click viagra savings and coupons
nizoral tabletti
open nizoral