دەزانی گەورەترین دەستدرێژیی فیکری کە کرابێتە سەر مێشکمان چییە؟

وەرگێڕانی: دیار بەرزنجی
فیکر 2023-10-16 کۆمێنت 4 خولەک بۆ خوێندنەوە 1388 جار بینراوە

دەزانی گەورەترین دەستدرێژیی فیکری کە کرابێتە سەر مێشکمان چییە؟

ئەوەیە بڕوایان پێ ھێناوین کە دار و بەرد و خۆڵ و سنوورە خەیاڵییەکان نیشتمانی ئێمەن! دەبێت ئێمە بمرین لەپێناو ئەو ھێڵانەی سایکس بیکۆ کێشاونی و، ئەو گەوڕەی لەناویدایە ناویان لێ ناوە نیشتمان!

ئەو کەسانەیشی لەناو گەوڕەکاندان پێناسی کەسێتی و ناسنامە و نەتەوە و خێڵ و نەژادیان دەدرێتێ، تاکو کەسەکان بناسنەوە ڕێک وەک چۆن مەڕوماڵات بۆیە دەکرێن تاکو خاوەنەکانیان بیانناسنەوە. لەگەڵ ئەوەی ئەم ناولێنان و دیاریکردنە بۆ جیاکردنەوە و بڵاوەپێکردنمانە، کەچی ھێشتا کەسانێک پێیان وایە کە پیرۆزن و خودان پێگە و مێژوویەکی مەزنن، بۆیە دەبینی میسری و سوودانی و توونسی و سعوودی و قەتەری و عوممانی و کوردی و  مەغریبی و جەزائیری و ئەوەکانی تریش شانازی بە مێژوویەکی ساختەوە دەکەن کە پێی دەوترێت ڕۆژی نەتەوەیی!

گەر ئەمیان پێ بنێتە نێو زەوییە پیرۆزەکەی ئەوی ترەوە، دەستبەجێ یەکتر دەکوژن!

ئیدی کوشتنی ھەرکەسێک کە ئەم سنوورە خەیاڵییانە دەشکێنێت و پێ دەنێتە نێو خاکە پیرۆزەکەی ئەوی ترەوە، دەبێتە شانازی و نەتەوەییبوونێکی مەزن و مردن لەپێناو نەتەوەدا دەبێتە شەھیدبوون و بەدەستھێنانی بەھەشت!

وەک دەبینین گەل و نەتەوەکان بەربوونەتە یەکدی و جوێن و ڕک و کینە و دووبەرەکانی لەنێویاندا بڵێسەی سەندووە، ئەمە لەکاتێکدا ھەموو موسوڵمانان ھەر یەک ئوممەتن!

ڕێککەوتننامەی سایکس بیکۆ، بۆ ماوەی سەت ساڵی ڕەبەق ئەم ئوممەتەی تووشی سەرگەردانی و سەرلێشێواوی کرد، وای کرد ھەستی پێکەوبوون و خەباتکاری ببەسترێتەوە بە پارچە زەوییەکی پەرژینکراو بە پەرژینی دڕکاوی، پارچە پەڕۆینەیەکی ڕەنگاوڕەنگ کە پێی دەوترێت ئاڵا، سایکس بیکۆ  ھێنای و لەسەر سنوورە خەیاڵییەکانی نێوانمان داینا.

ئیدی ئەوی ئەو کارتی(ناسنامە)یەی ھەبێت برا و ھاوڕێی منە ئەگەرچی کافریش بێت!

ئەوەیشی لە دەرەوەی ئەم سنوورە خەیاڵییەوە بێت ئەوا سەرسەختترین دوژمنی منە و شەڕکردن لەگەڵی ئەرکە ئەگەرچی موسوڵمانیش بێت!

لە خەیاڵدانمدا ئەو دیمەنە دێنمە پێش چاوی خۆم کە پێغەمبەری خودا (دروودی خوای لێ بێت) بەوپەڕی شکۆ و شانازییەوە دەوەستا و سەیری سوپاکەی دەکرد، کە عەرەب و عەجەم و ڕەش و سپی پێکەوە بوون؛ ئەبووبەکری قوڕەیشی، سەعدی ئەوس، سەلمانی فارسی، سوھەیبی ڕوومی، ئەبوو زەری کەنانی و بیلالی حەبەشی.

پێغەمبەری خودا (دروودی خوای لێ بێت) دەیفەرموو خودایە ژیانێک بوونی نییە جگە لە ڕۆژی پەسڵان، خودایە سەریان خە، موھاجرین و ئەنسار!

سوپایش وەڵامیان دەدایەوە:

ئێمەین بەیعەتمان بە موحەممەد داوە،

کەس لە ئێمە لە جیھاد نەوەستاوە!

ئەو ڕۆژانەی سەردار و گەورەی دنیا بووین، ھیچ سنوورێک لە نێوانماندا نەبوو. ئەو ڕۆژانەی عومەری کوڕی خەتتاب سەرکردەی بیست و دوو وڵات بوو، ھەروەھا سوپای وەلید لە ڕۆژھەڵاتەوە لە شوورای چینەوە تاکو ڕۆژاوا لە باشووری فەڕەنساوە خاوەندارێتیی دەکرد. ھاروونە ڕەشید حوکمی سێیەکی ئاسیای دەکرد، سەڵاحەددین خاچپەرستەکانی تێکشکاند و قودسی ڕزگار کرد، قوتزیش مەغۆلی تێکدەشکاند و جیھانی لە دەستیان ڕزگار دەکرد.

ئێمە ھیچ سنوورێکمان نەبوو ئەو دەمانەی موسوڵمان لە قورتوبەوە دەچوو بۆ بەغداد، لە مەغریبەوە بۆ مەککە، کەس داوای پاسپۆرتی لێ نەدەکردن!

دە با بڕووخێ سایکس بیکۆ و ئەوەی دروستی کرد و ئەوەی پارێزگاریی لێ کرد و ئەوەیشی دەیپەرست و لە سایەیدا وەک کۆیلەیەکی وەفاداری غەرب دەژیا!

تاگەکان    
کۆرۆرنا یاری فەڵەستین قەدەر ڕەزا بابایی پۆرن گێڕانەوە بوومەلەرزە چەواشەکاریی لۆژیکی عیرفان نائومێدی کونە ڕەشەکان خاڵبەندی سایکس-بیکۆ شیعر
فیکر
2023-10-16 کۆمێنت 4 خولەک بۆ خوێندنەوە 1388 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی