پێشه‌كيی كتێبی (په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا)

فیقهی 2016-01-01 کۆمێنت 4214 جار بینراوە

حه‌مد بۆ تاقانه‌ خواى بوون، سه‌لاوات له‌ گیانى پیرۆزى پێغه‌مبه‌رى ئازیز و یاوه‌رانى پاك و خاندانى چاكى.

گرنگه‌ مرۆڤ كه‌ بیرۆكه‌یه‌كى هه‌بوو خۆیشى كار بۆ پێشخستنى بكات، جوانه‌ ئه‌گه‌ر پێشنیازی پرۆژه‌ و كارێكت خسته‌ به‌ر ده‌ست، خۆت له‌ هه‌ڵگرتنى چمكێكى نه‌دزیته‌وه‌، پیاوانه‌ شان ده‌یته‌ ژێرى و شاڵاوى بۆ بێرى! ئه‌م كتێبه‌ هه‌نگاوى سێیه‌مى زنجیره‌ى (تۆزى به‌ر با)یه‌، سوپاسى بێ سنوور بۆ خواى سه‌رچاوه‌ى شادى و سروور، ئه‌و دووانى كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ى باشیان هه‌بوو و خوێنه‌رى ژیریشیان هێنایه‌ گۆ. له‌ هه‌مووى بۆ من دڵخۆشكه‌رتر ئه‌وه‌ بوو زۆر له‌و گه‌نجانه‌یشى سه‌ر به‌ ڕه‌وتى سه‌له‌فیین به‌دواى كتێبه‌كاندا چوون و خوێندوویانه‌ته‌وه‌. نازانم ئه‌وان به‌ چ نیازێك ئه‌م كاره‌یان كردووه‌، به‌لام هه‌ر ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ و ده‌ست بۆ بڤه‌ بردنه‌ خۆى هه‌نگاوێكى نوێ و كارێكى جوامێرانه‌یه‌، نییه‌ته‌كه‌ باسێكى تره‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ترى ده‌وێت، من لێره‌وه‌، چون دڵى وانم نه‌پشكنیوه‌، ناتوانم هیچى له‌باره‌وه‌ بڵێم.

ئه‌م كتێبه‌، كه‌ باسێكى پوخت و وردى حوكمى وێنه‌ و په‌یكه‌ره‌ و قسه‌یه‌ل و حوكمگه‌لێكى تازه‌ى تێدا ده‌خوێنیته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامى خوێندنه‌وه‌ى زۆر و خۆماندووكردنى فره‌ى هاوڕێى ئازیزم (ڕێناس ئه‌حمه‌د)ه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ بوون. ڕاستییه‌كه‌ى بۆ من جێى دڵخۆشییه‌كى زۆر بوو، چون یه‌كه‌م: بیرۆكه‌ى زنجیره‌كه‌ هى خۆى بوو، به‌م كاره‌یشى سه‌لماندى ته‌نیا ئه‌هلى قاڵ نییه‌ و به‌ حاڵیش له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌دایه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ بیرۆكه‌ ته‌رح كات، به‌ڵكو ئاماده‌یه‌ شانیشى بداته‌ به‌ر. فره‌یش چێژبه‌خشه‌ هه‌ست بكه‌یت كۆمه‌ڵێك كه‌سى كارات له‌ ده‌وره‌ و له‌ قسه‌ زیاتریان لێ ده‌وه‌شێته‌وه‌. دووه‌م: كه‌م نیعمه‌تێك نییه‌ ببینیت نه‌مامێكت بووه‌ته‌ شینه‌دارێكى به‌رى و به‌رهه‌مى جوان و ته‌ڕ و تازه‌ى لێوه‌ه‌ چنگ ده‌خرێت، هیچ میوه‌یێك وه‌كو میوه‌ى نێو باخى خودى مرۆ شیرین و به‌تام نییه‌! سێیه‌م: چون نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى ورد و نایابه‌، مرۆڤ چێژ له‌ هه‌موو جوانییه‌ك ده‌بات، دڵى به‌ گشت كارێكى ڕێك ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ بینینى هه‌ر هونه‌رنه‌ماییه‌ك ڕووى ده‌گه‌شێته‌وه‌، ئیتر ئه‌گه‌ر خاوه‌نى ئه‌م به‌رهه‌مه‌یشم نه‌ناسیبا دیسان كاتى خوێندنه‌وه‌ى دڵخۆش ده‌بووم كه‌ شوكر گه‌نجانێكى وا فامیده‌مان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ن, كه‌ كارى وا ڕێك و ناسك و وردیان لێ بووه‌شێته‌وه‌.

ئه‌و ورد بۆ بابه‌ته‌كه‌ چووه‌ و جورئه‌تى ئه‌وه‌ى كردووه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ چه‌ندین زاناى ڕه‌وتى میانڕه‌ویش بگرێت، له‌ سه‌رووى هه‌موویانه‌ شێخ یوسف قه‌ره‌زاوى كه‌ پایه‌كانى ئه‌م (پرۆژه‌ى بیرى میانڕه‌و)ه‌ له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى فیكرى ئه‌و دامه‌زراوه‌! به‌لام ماتولا ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ ده‌دوێت و كلكایه‌تى و سێبه‌ربوون بۆ كه‌س ڕه‌وا نییه‌، ئیتر ڕه‌خنه‌ به‌رز سه‌یرده‌كرێت و ڕه‌خنه‌گر به‌ڕێز. شایه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ده‌م له‌ گه‌رمه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یشیدا هێشتا له‌ حوكمدانه‌كانیدا یه‌كلانه‌بووه‌وه‌ و گومانى له‌ زۆر شت هه‌بوو، به‌ ده‌ست كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌وه‌ گیرى كردبوو و نه‌یده‌وێرا به‌ سانایى ڕه‌تیان كاته‌وه‌ یان ته‌ئویلى لار و له‌وێریان بۆ بكات. ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕاستگۆیى توێژینه‌وه‌كه‌ى و نییه‌تپاكیێتیى خۆى، چون له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕاسته‌قینه‌دا مه‌رجه‌ لێكۆڵه‌ر بڕیارى پێشوه‌ختى نه‌دابێت. به‌وه‌ ناگوترێت لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ پێشتر ئه‌نجامت لێوه‌ دیار بێت و هه‌وڵى به‌ڵگه‌بۆهێنانه‌وه‌ى بده‌یت! هه‌ر وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ستى به‌رپرسیارێتى به‌رانبه‌ر خواى گه‌وره‌ و حوكمه‌ شه‌رعییه‌كان و متمانه‌ى خه‌ڵكى... ئاخر كه‌سێك له‌ خوا بترسێت، نه‌ به‌ حه‌ڵاڵ و نه‌ به‌ حه‌رام، ناوێرێت زوو فه‌توا بدات و حوكم بخاته‌ ڕوو. ده‌ست و په‌نجه‌ى خۆش و هه‌ر بمێنێت بۆ كارى ئاوه‌ها جوان. خواى گه‌وره‌ پاداشتى خێرى بداته‌وه‌.

ئه‌وه‌ى به‌نده‌ له‌م كتێبه‌دا كردوومه‌، جگه‌ له‌م خستنه‌ڕووه‌، چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌كى خێرا و هه‌ندێ ده‌ستكاریكردنى ڕێنووس و هونه‌رى نووسینه‌كه‌ى و زیادكردنى چه‌ند دێڕێك بووه‌، كه‌ وا ده‌زانم ئه‌وى كردوومه‌ به‌ په‌نجه‌ ده‌ژمێردرێت. زوو زوویش هانیم ده‌دا كه‌ زووتر ته‌واوى كات و پشتگوێى نه‌خات و چى پێده‌كرێت بۆ جوانتركردن و ده‌وێه‌مه‌ندتركردنى، كه‌مته‌رخه‌مى لێ نه‌كات.

ته‌نیا شتێكى پێویست كات بیڵێم ئه‌وه‌یه‌، خۆم په‌یم به‌ به‌ڵگه‌یه‌كى ترى قورئانى بردووه‌ بۆ ڕه‌وایى دروستكردنى په‌یكه‌ر، كه‌ نه‌ پێشتر له‌ كه‌سم بیستووه‌ و نه‌ كاكه‌ (ڕێناس)ى خۆشه‌ویستیش ئاماژه‌ى پێداوه‌، ئه‌ڵبه‌ت ڕووى به‌ڵگه‌بوون و ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى كارێكى ئوسوڵییه‌ و بۆ خه‌ڵكى ڕه‌شۆك سه‌لماندنى قورسه‌، وه‌لێ كه‌سى دانا باش له‌ مه‌رامى به‌نده‌ تێده‌گات و ده‌زانێت تیر به‌ چ نیشانێكه‌وه‌ ده‌نێم.

له‌ قورئاندا جێگیر بووه‌ و له‌ دوو سێ شوێنى جیاوازیشدا به‌ ڕوونى تیشكى خراوه‌ته‌ سه‌ر، كه‌ یه‌ك له‌ موجیزاتى پێغه‌مبه‌ر عیسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌ بوو له‌ قوڕ باڵنده‌ى دروست ده‌كرد و فووى به‌ به‌ردا ده‌كرد و به‌ ئیزنى په‌روه‌رێن، گیانى به‌به‌ردا ده‌چوو و ده‌بووه‌ باڵنده‌یه‌كى زیندوو! [ورسولا إلى بني إسرائيل أني قد جئتكم بآية من ربكم أني أخلق لكم من الطين كهيئة الطير فأنفخ فيه فيكون طيرا بإذن الله]. (ال عمران: 49). به‌ ڕوونى و بێ دوودڵى بكه‌رى كردارى دروستكردنه‌كه‌ش دیاره‌ كه‌ خودى عیسایه‌، (أخلق)!

ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌ چى هه‌ڵێنجێنم؟ بۆ هه‌موو باوه‌ڕدارێك ئه‌وه‌ ڕوونه‌ ناشێت په‌رجووى یه‌كێك له‌ پێغه‌مبه‌ران گوناهێكى گه‌وره‌ى ئایینى پێغه‌مبه‌رێكى تر بێت، یانى ڕه‌وا نییه‌ گوناهێكى عه‌قیدى مه‌زنى نێو ئایینى پێغه‌مبه‌رێك له‌ دینى پێغه‌مبه‌رێكى تردا موعجیزه‌ و گه‌وره‌یى بێت، چون ڕوونه‌ دینى هه‌موو پێغه‌مبه‌ران یه‌كه‌ و مه‌سه‌له‌ عه‌قیده‌ییه‌كان هیچ گۆڕانێكیان به‌سه‌ردا نایه‌ت, (ڕێناس) له‌ باسى په‌یكه‌رتاشیى سه‌رده‌مى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ردا سه‌لامى خواى لێ بێت ئه‌مه‌ى باس كردووه‌. كه‌ وا بێت ئه‌م موعجیزه‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر عیسا یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین به‌ڵگه‌كانى ڕه‌وایى په‌یكه‌رتاشین و ڕه‌واندنه‌وه‌ى گومانى ئه‌و فه‌رموودانه‌ى به‌ ڕه‌هایى باس له‌ حه‌رامیى ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن. به‌ هیچ پێوه‌رێك ناگونجێت ئه‌و كاره‌ى لاى دواپێغه‌مبه‌ر گه‌وره‌ترین هۆكارى چوونه‌ دۆزه‌خ و هۆى به‌سوێترین سزاى خواییه‌ لاى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌ خۆى كارێكى ڕه‌وا و وه‌سیله‌یه‌كى باوه‌ڕهێنانى خه‌ڵكى بێت! ده‌ى ئه‌وه‌ى عیسا كردوویه‌تى له‌ قورئاندا چه‌سپاوه‌ و ڕوون و بێ ته‌م و ته‌ڵخییه‌، كه‌ وا بێت ده‌كرێته‌ زه‌مینه‌ى تێگه‌یشتن له‌و فه‌رموودانه‌ى له‌ خۆشه‌ویسته‌وه‌ صلى الله علیه‌ وسلم هاتوون و، له‌ ژێر ڕوناكى ئه‌م موعجیزه‌یه‌ى عیسادا زۆر شتمان له‌باره‌ى ئه‌و حه‌دیسانه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر لێم نه‌گرن و به‌ بێدینم ده‌رنه‌كه‌ن ئه‌وه‌یش ده‌ڵێم: من له‌م ئایه‌ته‌وه‌ بیرم بۆ ئه‌و شته‌ ده‌چێت، كه‌ زوو زاناى شاره‌زا جابرى كوڕى حه‌ییان بڕواى پێ بوو، "ڕۆژێك مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئه‌وه‌یشدا ده‌شكێت (ژیان) بكاته‌ به‌ر مادده‌ى بێگیاندا"! باسى ڕۆبۆت هه‌ر مه‌كه‌، كه‌ په‌یكه‌رێكى نیوه‌زیندووه‌ و به‌ پێى ڕووكه‌شى زۆر له‌ فه‌رمووده‌كان و لێكدانه‌وه‌ى ڕووكه‌شبینانه‌ى سه‌له‌فی بێت دروستكه‌رانى ده‌بێت ده‌رگایه‌كى تایبه‌تیان له‌ دۆزه‌خدا بۆ بكرێته‌وه‌ و به‌تایبه‌ت سزاى سه‌خت و كه‌س نه‌دیو بدرێن!

به‌ هه‌ر حاڵ ده‌كرێت وردتر له‌و موعجیزه‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر عیسا بكوڵینه‌وه‌ و شتى زیاترى لێوه‌ ده‌ست بخه‌ین. من هه‌ر حه‌زم كرد پرسیارێك له‌ مێشكى ئێوه‌ى ئازیزدا بورووژێنم و گوڵێك بخه‌مه‌ نێو باخچه‌ بۆنخۆشه‌كه‌ى كاك (ڕێناس)ى ئازیزه‌وه‌.

له‌ خوام داوایه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌مان و باقى هه‌نگاوه‌كانى تریشمان له‌م پرۆژه‌ فیكرى و زنجیره‌ تایبه‌ته‌شدا پڕ له‌ خێر و فه‌ڕ كات و نییه‌تمان بۆ خۆى یه‌كلاكاته‌وه‌.

خوایه‌ گیان! له‌ گوناه و هه‌ڵه‌كانمان ببووره‌ و چاكه‌كانمان لێ قه‌بووڵ كه‌!

إنك نعم المولى ونعم المجیب.

پێشه‌كیی كتێبی (په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقیعدا)ی ڕیناس ئه‌حمه‌د

نووسینی پێشه‌كی: قانع خورشيد
...........................................................
لینکى بەشەکانى ترى ئەم کتێبە:
پێشه‌كیی نووسه‌ر: كتێبی (پەیكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا) (دووه‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (سێیه‌م)


walgreen promo code free coupon codes free coupons
rx coupon chessbin.com northwest pharmacy coupon code
discount coupons for prescription drugs coupon for medication printable coupons free
ways to terminate an early pregnancy at home abortion clinics las vegas uterine dilation and curettage
your pharmacy card site free coupon codes
kamagra click dutasteride pill
deltasone zovirax 200mg levaquin 750mg
coupons for viagra 2016 open viagra discount coupons
viagra coupons free drug prescription card viagra coupons 2016
copay cards for prescription drugs softballspa.com viagra discount coupon
pet prescription discount card read free coupon for viagra
can i take adcirca and amoxicillin same time canitake.net can i take adcirca and amoxicillin same time
can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone
kamagra vélemények wrightcontractingsi.com kamagra vélemények
thorazine shuffle thorazine shuffle thorazine shuffle guitar tab
paroxetine 20 pch paroxetine stoppen paroxetine 20 pch
cialis coupons from manufacturer free discount prescription card coupon cialis
2015 cialis coupon discount card prescription free prescription cards discount
motilium pediatrico driverblog.suddath.com motilium comprimidos
تاگەکان    
نوێژ زمان ڕەزا بابایی عەبدولکەریم سرووش گەنجان شەڕ فەرهەنگ مردن گفتوگۆ ئایین مێژوو گێڕانەوە جنۆکە ئیسرائیل حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی
فیقهی
2016-01-01 کۆمێنت 4214 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی