نووسینی:ڕێناس احمد
به‌ڵگه‌كانی ئه‌وانه‌ی وێنه و په‌یكه‌ر به دروست ده‌زانن:
1) له ئه‌نه‌سه‌وه گێڕراوه‌ته‌وه كه: (كان قران لعائشه سترت به جانب بيتها فقال لها النبى صلي الله عليه وسلم: "أميطى عنى فإنه لا تزالتصاويره تعرض لى فى صلاتى")1.
واته: عائیشه (ڕه‌زای خوای لێ بێت) په‌رده‌یه‌كی هه‌بوو لایه‌كی خانووه‌كه‌ی پێ داپۆشیبوو، پێغه‌مبه‌ر(ص) پێی فه‌رموو: ئه‌مه له‌به‌رچاوم لاده به‌رده‌وام وێنه‌كانی له نوێژدا مه‌شغولَم ده‌كه‌ن.
له ڕیوایه‌تێكی لای ئیمامی موسلیمدا هه‌ر به‌م مانایه هاتووه به‌لام له‌وێ پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌فه‌رمووێ: "حولى هذا فإنى كلما دخلت فرأيته ذكرت الدنيا"2. واته: عائیشه! ئه‌مه لاده، هه‌ركات دێمه مالَه‌وه و ده‌یبینم دونیا‌م بیر ده‌كه‌وێته‌وه.
دیسان له ڕیوایه‌تێكی تریشدا هاتووه له ئه‌بو ته‌ڵحه‌ی ئه‌نصارییه‌وه كه ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ر(ص) دوای ئه‌وه‌ی په‌رده‌كه‌ی دڕی، فه‌رمووی: "إن الله لم يأمرنا أن نكسو الحجارة والطين"3 عائیشه‌ش ده‌ڵێت: "فقطعنا منه وسادتين".
واته: عائیشه! خودا فه‌رمانی پێ نه‌كردووین كه به‌رد و قوڕ داپۆشین. عائیشه‌ش ده‌فه‌رمووێ: دڕاندمان و دوو پالَشتمان لێ دروست كرد.
شێوازی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به‌م فه‌رموودانه به‌م شێوه‌یه:
أ) پێغه‌مبه‌ر(ص)هۆكاری لابردنی په‌رده‌كانی _كه وێنه‌یان تێدا بوو_ ڕوونكردووه‌ته‌وه، كه له هیچ ڕیوایه‌تێك له‌و سێ ڕیوایه‌ته‌دا نه‌یفه‌رمووه (ئه‌م وێنانه حه‌رامن)، به‌ڵكو وتوویه‌تی له نوێژدا مه‌شغولَم ده‌كه‌ن، یان خودا فه‌رمانی پێ نه‌كردووین به‌رد و قوڕ داپۆشین. یاخود فه‌رموویه‌تی: دونیا‌م بیرده‌خه‌نه‌وه!
ب) ئه‌م ڕیوایه‌تانه كه له عائیشه‌وه هاتوون _ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باس له‌م په‌ردانه ده‌كه‌ن، كه جارێك به (قرام) و جارێك به (نمرقه) و جارێكیش (نمط) ناوى بردوون_ ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕووداوه‌كه یه‌ك ڕووداو نییه، به‌ڵكو چه‌ند جارێك ئه‌مه ڕووی داوه، ده‌ی ئه‌كرێ پرسیاری ئه‌وه بكرێت: بۆچی عائیشه كه جارێك پێغه‌مبه‌ر (ص) ئه‌م وێنانه‌ى پێ لادا، چه‌ند جارێكی تریش هه‌ر ئه‌و په‌رده وێنه‌دارانه‌ی دووباره و سێباره هه‌ڵواسیوه‌ته‌وه؟! ڕوون دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و به حه‌رام له‌و قسه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) تێگه‌شتبا دووباره‌و سێباره‌ی نه‌ده‌كرده‌وه!
لێره‌دا ئیشكالێك دروست ده‌بێت له نێوان ئه‌م سێ فه‌رمووده‌و دوو فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوو _كه یه‌كێكیان باسی (النمرقه) ده‌كات و، پێغه‌مبه‌ر(ص) فه‌رمان به عائیشه ده‌كات لایبدات و، فه‌رمووده‌كه‌ی تریشیان كه باسی (قرام) ده‌كات و، پێغه‌مبه‌ر(ص) به عائیشه ده‌فه‌رمووێ: "أشد الناس عذابا يوم القيامة الذين يضاهون بخلق الله". واته: ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به خودا به‌راورد ده‌كه‌ن و لاسایی ده‌كه‌نه‌وه له دروستكردندا، له توندترین و به‌سوێترین سزادان له ڕۆژی دواییدا. چۆن ئێمه بتوانین ئه‌م دوو فه‌رمووده جیاوازه كۆ بكه‌ینه‌وه؟!
حافظ ئیبن حه‌جه‌ر له (فتح الباری)دا به‌وه ئه‌م فه‌رموودانه‌ی كۆ كردووه‌ته‌وه كه په‌رده‌كان له فه‌رمووده‌كانی پێشوودا _ئه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌بوون بۆ حه‌رامێتیی وێنه_ وێنه‌ی گیانداریان تێدابووه و، ئه‌و په‌ردانه‌ش كه له فه‌رمووده‌كانی دواتردا هاتوون وێنه‌ی دار و شتی بێگیانیان تێدا بووه.
به‌لآم ئه‌م كۆكردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه، چونكه له سه‌حیحی موسلیمدا ئه‌م فه‌رمووده‌یه هاتووه: "عن عائشه قالت كان لنا ستر فيه تمثال طائر وكان الداخل إذا دخل استقبله فقال لى رسول الله صلى الله عليه وسلم حولى هذا فإني كلما دخلت فرأيته ذكرت الدنيا"4. واته: (له عائیشه‌وه هاتووه كه فه‌رموویه‌تی ئێمه په‌رده‌یه‌كمان هه‌بوو وێنه‌ی بالَداری تێدا بوو، هه‌ركه‌سێك بهاتبایه‌ته ژووره‌وه چاوی پێده‌كه‌وت، جا پێغه‌مبه‌ر(ص) فه‌رمووی: ئه‌مه لاده، چون هه‌ركاتێك ده‌یبینم دونیا‌م بیرده‌كه‌وێته‌وه). ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌رده‌كان وێنه‌ی گیانداریشیان تێدا بووه و، پێغه‌مبه‌ر(ص) هه‌ڕه‌شه‌شی نه‌كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌فه‌رمووده‌كانی تردا كردوویه‌تی، كه‌واته به‌و شێوه نییه كه (ئیبن حه‌جه‌ر) بۆى چووه.
1- أخرجه البخاري/ باب كراهية الصلاة في التصاوير برقم: 5614
2- أخرجه مسلم في كتاب اللباس و الزينة / باب لاتدخل الملائكة بيتا فيه كلب و لاصورة، برقم: 5643.
3- أخرجه مسلم في كتاب اللباس و الزينة / باب لاتدخل الملائكة بيتا فيه كلب و لاصورة ، برقم:5642.
4- أخرجه مسلم في كتاب اللباس و الزينة / برقم: 5643
++++
به‌شه‌كانی پێشوو:
پێشه‌كيی كتێبی (په‌یكه‌ر و وێنه له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا)
پێشه‌كیی نووسه‌ر: كتێبی (پەیكه‌ر و وێنه له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا) (دووه‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه له نێوان ده‌ق و واقيعدا (سێیه‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه له نێوان ده‌ق و واقيعدا (چواره‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه له نێوان ده‌ق و واقيعدا (پێنجه‌م)
betamethasone 0.12%
site avodart pill
free online coupon codes
go online coupons sites
can i take bystolic every other day
canitake.net can i take bystolic every other day
ibuprofen salbe
read ibuprofen wirkung
augmentin et soleil
read augmentin
paroxetine 20 pch
site paroxetine 20 pch
cialis coupon 2015
iscsi.com cialis free sample coupons