نووسینی: كۆچهر میروهیسی
بەشی یەكەم
" ئەو ئیشە بۆ من نەكراوە."، "حەز دەكەم ئەو كارە بكەم بەڵام ناتوانم, هەر له لەدایكبوونەوە نەمتوانیوە, بۆ ئەوە درووست نەكراوم." بێگومان ئەگەر خۆت لەو جۆرە قسانەی سەرەوەت نەكردبێت، لە دەمی كەسێكی ترەوە بیستووتن. برادەرێكم هەبوو لە پۆلی شەشی ئامادەیی, دەیگوت: "ئێمە بە عائیلی لە ئینگلیزی خراپین." لە چەندین هاوڕێم بیستووە كە: "مێشك و عەقڵی من بۆ بیركاری دروست نەكراوە، بۆیە قەت لێی تێ ناگەم." _وەك بڵێی لەسەر جیناتیان ئەنتی ئینگلیزی و بیركاری هەبێ!_ یاخود دەوترێت فڵان كەس بەهرەدارە، ئەكتەرێكی باشە, یان گۆرانیبێژێكی سەركەوتووە، یاریزانێكی نایابە، فیزیازانێكی عهجیبه...
زیرەكی و بەهرە لای زۆرینەی كۆمەڵگە شتێكی خواكردە و، مرۆڤەكان لەگەڵیاندا لەدایك دەبن. ئەم نووسینە تیشك دەخاتە سەر ڕاستی و درووستیی ئەم بۆچوونه بە دیدێكی زانستیانەوە. ئایا سەلمێنراوە مرڤەكان بە زیرەكییەكی دیاریكراوەوە لەدایك دەبن؟ ئایا بەهرەكان زگماكین؟ یاخود ئەوە مرۆڤ و دەوروبەرەكەیەتی كە درووستكەری زیرەكی و بەهرەن؟ ئەگەر خۆكردن, بۆ ئێمە زۆرینەمان بە خواكرد تێیان دەڕوانین؟
پێش هەموو شتێك، مەبەست لە وشەی (خۆكرد) لێرەدا ئەوە ناگرێتەوە كە تەنها هەڵبژاردنی تاكەكان بێت، بەڵكو كاریگەریی دەورووبەریش بەشێكی گەورەی پێك دێنێت. لە زمانی ئینگلیزیدا بەرامبەر بە (خۆكرد و خواكرد), (Nature and Nurture ) بەكاردێت، كە وا بزانم مەبەستەكە باشتر دەپێكێت. ئاساییش لێرەدا باس لەو تاكانەیە كە لە ڕووی فیزیكی و فیسۆلۆجییەوە نۆرماڵن، كە ئەمانەش 99% پێك دێنن. واتە ئەوانەی وا كەیسێكی پزیشكیی جیایان دەكاتەوە لە تاكێكی ئاسایی لە دەرەوەی ڕاداری ئەم نووسینەن.
سەرەڕای ئەو باوەڕە بڵاوەی، كە مرۆڤەكان بە زیرەكی یان تەمبەڵی لە دایك دەبن، لێكۆڵینەوە زانستییەكان وای دەردەخەن كە مرۆڤەكان بە شێوەیەكی یەكسان لە دایك دەبن، بێ بەهرە و، بێ زیرەكی. بەڵكو ئەوە ئهزموون و پرۆسەی كۆمهڵاندن (سۆشیاڵیزهیشن)ـه كە ئەو خاڵانە دیاری دەكەن. بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی میزووری، كە لە (American Journal of Physiology ) _یەكێكە لە بەناوبانگترین و زانستییانەترین گۆڤارەكانی ئەمریكا لەو بەشەی خۆیدا_ بڵاو كراوهتهوه، هاتووه كه "تەمبەڵی و زیرەكی، یان حەز و خولیا، شتگەلێكی خۆكردن و، هیچ بەڵگەیەكی زانستیی بەهێزیش نییە پێچەوانەی ئەوە بسەلمێنێت." هاوشێوەی ئەمە، زانای كەنەدایی بواری گەشەی منداڵان (Stuart Shanker )، لە كتێبی (Calm, Alert, and Learning ) كە بەشی توێژینەوەی زانكۆی نیۆیۆرك لە چاپیان داوە، دەڵێت: "ئەوە باوكان و فێركارانن _بە قوتابخانە و شوێنە فێركارییەكانی تریشەوە_ ڕەفتار و هۆشیاریی منداڵان بنیاد دەنێن و ئاراستەیان دەكەن."
پڕۆفیسۆر (Sue Ramsden ) خانمێكی لێكۆلەری بهریتانیاییه لە زانكۆی لەندەن، لە ساڵی (2004) بە هاوكاریی كۆمەڵێك پڕۆفیسۆری تر، لە تاقیكردنەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوت كە ڕێژەی زیرەكی (IQ ) زگماكی نییە، لە تاقیكردنەوەكەیاندا 33 منداڵی ساغی تەمەن (12-16)یان هێنا و، تێستی IQ) )ی هەریەكەیانیان كرد، بەبێ ئەوەی ئەنجامیان پێ بڵێنەوە، یاخود پێیان بڵێن كە دووبارە تێستیان دەكەنەوە. دوای 4 ساڵ، بۆ جارێكی تر هەمان تێستیان كردنەوە. IQ) )ی بەشداربووان بەگشتی گۆڕانكارییان بە خۆیانەوە دیتبوو. 33%ی بەشداربووان گۆڕانكاریی گەورەیان بەسەردا هاتبوو، كە تاڕادەی زیرەك بۆ تەمبەڵ و بە پێچەوانەشەوە. بۆ نموونە بەشداربوویەك 21 دەرەجە IQ) )ی، واتە ڕێژەی زیرەكییهكهی بەرز بووبوویەوە، لەكاتێكدا بەشداربوویەكی تر 18 دەرەجە IQ) )ی دابەزییبوو! وەكو خۆیان وەسفییان دەكرد، گۆڕانكاری بەم دەرەجانە دراماتیكین. ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیە ئەوه دەردەخات كە ڕێژەی زیرەكیی تاكەكان بەندە بە خۆیان و دەورووبەر و، ئەو بڕیارانەی كە دەدرێن لەدوای لەدایكبوونیانەوە.
سەبارەت بە بەهرەیش، لە ساڵی 1995، هەردوو زانای ئەمریكایی (Howe, Davidson, Moore & Sloboda ) لێكۆڵینەوەیەكیان لەبارەی سەرەتاكانی دەركەوتنی بەهرەی مۆسیقا و گۆرانی كرد، بە مەبەستی زانینی بنەڕەتی ئەم بەهرانە لەو تاكانەدا. لە لێكۆڵینەوەكەدا، زاناكان 257 منداڵیان هێنا، كە بە خاوەن بەهرە لە مۆسیقا دەژمێردران. دوای لێكۆڵینەوە لە ژیان و ڕابردووی خێزانی منداڵەكان، بینرا ئەو منداڵانە لە سەرەتای تەمەنیانەوە لە ژێر كاریگەرییەكی دەرەكی _گۆرانی وتنی باوان و خێزان لە ماڵەوە، خوێندنگە, میدیا..._ بەرە هونەر ئاراستەكراون و، بە تێپەڕبوونی كات، لەو بوارەدا توانایان پەیدا كردووە. دەیشكرێت ئەم نموونە وەربگریت و بەهرەكانی تریشی جگە لە هونەر لەسەر قیاس كەیت.
تاقیكردنەوە و لێكۆڵینەوەكان لەم بوارەدا زۆرن. دەكرێت هەندێك لەو لێكۆڵینەوانە پێچەوانەی پەیامی ئەم نووسینە بن. بەڵام گونجاوه بگوترێت لە ڕووی زانستییەوە بەڵگەی زیاتر هەن لەسەر ئەوەی مرۆڤەكان بە یەكسانی لە دایك دەبن و، ئەوە هەڵبژاردنەكانی خۆیان و، كاریگەریی دەورووبەره لەسەریان كە تاكی جیاجیا درووست دەكات.
بەشی دووەمی ئەم بابەتە زیاتر دیوی سایكۆلۆژی و فیكریی ئەم مەسەلەیە تاوتوێ دەكات و، هەوڵدەدات وەڵامی پرسیارەكانی؛ بۆ وا بیردەكەینەوە كە زیرەكی و بەهرە خواكردن؟ دەرئەنجامەكانی ئەو بیركردنەوەیە جین؟ چی دەگۆڕێت ئەگەر بە خۆكردیان بزانین؟ بداتهوه.
why wife cheated
read women who cheat on men
cialis generic coupons
click cialis coupon
ibuprofen teva 400 mg ?ra
ibuprofeno ibuprofen 800
target sinergie
site target price unicredit
triatec
read triatec torrino