ئامادەکردنى: ڕێناس ئەحمەد
قرژاڵی سوور (red crab )
جورێكی تایبه‌تی قرژاڵه كه ته‌نها له دوو دوورگه‌ی سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌وانیش دوورگه‌كانی (كریسماس) و (كۆكۆس)ن له زه‌ریاى هندی. ژماره‌ی ئه‌م قرژاڵانه به زیاتر له سه‌د ملیۆن ده‌خه‌مڵێنرێت.
شێوازی زیادبوونی ئه‌م قرژاڵانه زۆر سه‌رنج ڕاكێشه، كه جێگه‌ی تێڕامان و له‌سه‌ر وه‌ستانه.
مانگێك پێش گه‌رادانان، به ملیۆنان قرژاڵی سوور له دارستانه‌كانه‌وه به‌ره‌و كه‌ناری ده‌ریا به‌ڕێ ده‌كه‌ون و، دیمه‌نێكی زۆر جوانی هه‌یه، كه هه‌ندێ جار ڕێگاكان داده‌پۆشن و ئۆتۆمۆبیله‌كان ناچار ده‌كه‌ن بووه‌ستن، ساڵانه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆری گه‌شتیارانی جیهان بۆ خۆی كه‌مه‌ندكێش ده‌كات.
نێرینه‌كان زووتر ده‌گه‌نه كه‌ناری ده‌ریاكه و، ده‌ست ده‌كه‌ن به دروستكردنی كون له نێو لمی كه‌ناری ده‌ریاكه‌دا. كاتێكیش مێینه‌كان ده‌گه‌ن، له‌گه‌ڵیاندا جووت ده‌بن. دوای جووتبوونیش نێرینه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه دارستانه‌كان و، مێینه‌كانیش له ناو كونه‌كاندا له كه‌ناری ده‌ریاكه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌مێننه‌وه تاوه‌كو هێلكه‌كانیان ده‌پیتێن.
قرژاڵی سوور ته‌نها یه‌ك كاتی هه‌یه بۆ فڕێدانی گه‌را پیتێنراوه‌كانی، ئه‌ویش نیوه‌شه‌وێكه له مانگی تشرینی دووه‌م، كه تیایدا مانگ سێ به‌شی پڕبووه‌ته‌وه. ڕێك له‌و كاته‌دا مێینه‌ی قرژاڵه‌كان، هه‌ریه‌كه‌ی نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار هێلكه‌ی پیتێنراو فڕێ ده‌داته نێو ده‌ریاوه. جا گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك بێت، ئه‌و كاته به‌سه‌ر مێینه‌ی قرژاڵه‌كه‌دا تێپه‌ڕی و نه‌یتوانی گه‌راكان فڕێ بدات، ئه‌وه تا ساڵی داهاتوو چاوه‌ڕێ ده‌كات.
دیاریكردنی ئه‌و كاته‌یش له‌لایه‌ن قرژاڵه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵكشان و داكشانی ئاوی ده‌ریاوه هه‌یه به‌هۆی هێزی کێشکردنى مانگه‌وه.
دوای فڕێدانی هێلكه پیتێنراوه‌كان، مێینه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دارستانه‌كان. بۆ مانگی داهاتوو، هه‌زاران قرژاڵی بچوك كه هێنده‌ی مێرووله گه‌وره‌كان ده‌بن، دێنه دونیاوه و له‌سه‌ر زینده‌وه‌ره تاك خانه‌ییه‌كانی نێو ده‌ریاكه ده‌ژین.
ئه‌وه‌ی لێرەدا جێی پرسیاره ، ئه‌وه‌یه: ئه‌م قرژاڵانه كێ فێری كردوون ئه‌و كاته هه‌ڵبژێرن؟
\