نووسینی: یووسف قهرهزاوی
وهرگێڕانی: میران مهجید
بهشی دووهم
هێنده بهسه كه له زانسته ئایینی و زمانهوانییهكاندا قووڵ بوونهوه، كاری نووسینهوه و ساخكردنهوهیان بۆ هاته ئهنجامدان. چهندین قوتابخانهی زانستی و فیكری له ههموو جۆره زانستێكدا دامهزران، پاشان زانستهكانی تریش له ڕێگهی وهرگێڕانهوه وهر گیران، پاشاتر لێكۆڵینهوهیان تێدا كرا و بژار كران و ساز و ئاماده بوون، گۆڕانكاری و جوانكاریان تێدا كرا، به لابردن، بۆزیادكردن، گۆڕانكاری و پێشوپاشخستن، بۆ ئهوهی لهگهڵ میزاجی گشتیی ئوممهتدا یهك بگرنهوه و، ببنه دووانهیهك لهگهڵ ئایین و، بههاكان و ڕۆشنبیرییهكهیدا و، له ژیانی ئهقڵی، ویژدانی و كۆمهڵایهتیدا شوێنیان بۆ بدۆزرێتهوه. پاشان داهێنانی زانستگهلێكی تازه كه پێشینهكان نهیانزانیبوو و پێی ئاشنا نهبووبوون. لهم چوارچێوهیهدا شارستانییهتی ئیسلامی گهوره گهشهی كرد، بنهماكانی جێگیر، پهلوپۆكانی بهرز، سێبهرهكهی فراوان و بهروبومهكهیشی پیرۆز.
موسوڵمانان له داهێنانی ئهم شارستانییهته به ههموو بوار و بهشهكانییهوه نهوهستان، دهستیان نهكرد به بیانووهێنانهوه كه گوایه <<كۆمهڵێك فهرمووده ههیه دهستی كهلهپچه كردوون، یان قاچی بهستوون، یانیش فیكری تووشی شهلهل كردوون و، ئهمه بڕاوهتهوه كه (دهبێت بهرهو خراپتر) بچن!>>
ڕاسته ئهو نهوه موسوڵمانانهی كه ئهم شارستانییهته گهورهیهیان دروست كرد، له لایهنی ڕۆحی و ئیمانییهوه له ئاستی شهفافیهتی نهوهی سهحابه و قوتابییهكانیاندا نهبوون، ئهمه شتێكه ههمووان ددانی پێدا دهنێن، بهڵام ئهمه نهبووبوو به بهربهست له بهردهم بهرهوپێشچوونی زانستی، پێشكهوتنی شارستانی و كۆششی ئهخلاقیاندا. بهڵكوو ئهخلاقیاتی ئهو نهوه نموونهییهیان لهبهر چاوی خۆیاندا دانابوو، چونكه به نموونهیهكی ئینسانیی باڵایان دادهنا و، بهمهیش دوو شتی باشیان كۆكردبووهوه یاخود به لایهنی كهمهوه ههوڵیان بۆ دهدا: داهێنانی شارستانیی ماددی، بهرهوپێشچوونی ڕۆحی، گهشهی ئیمانی و ئهخلاقی.
لهسهروی ئهمهیشهوه كۆمهڵێك فهرموودهمان ههیه كه گهورهییی نهوهكانی داهاتوو ڕوون دهكهنهوه و، وهسفی ئهو دامهزراوی و خۆڕاگرییهی كردوون كه له سهردهمی فیتنه و ناڕهحهتییهكاندا ئههلی ئیمان و ههڵگری بهرنامهی ئیسلامی تێدا تاقی دهكرێنهوه و، وای لێ دێت ئهوهی دهست به ئایینهكهیهوه بگرێت وهكوو ئهوه وایه كه پشكۆیهك له مستیدا بێت، تا ئهوهی فهرموودهكه باس لهوه دهكات كه چاكهكار لهو زهمهندا خێری پهنجای ههیه! وترا: له ئێمه یاخود له خۆیان ئهی پێغهمبهری خوا(د.خ)؟ فهرمووی: (لهئێوه).
ههروهك چۆن كۆمهڵێك فهرموودهی زۆرمان ههن كه موژدهی سپێدهیهكی ڕۆشن و ئاییندهیهكی درهوشاوه بۆ بانگهوازی ئیسلام و، موڵكێكی فراوانی بۆ حكومهتهكهی دهدهن.
فهرموودهی سهحیحیشمان ههیه كه ههموو سهتساڵ جارێك خوای گهوره نوێكهرهوهیهك بۆ ئهم ئوممهته دهنێرێت كه دینهكهی بۆ نوێ دهكاتهوه و، بهمهیش هیوای نوێ دهبێتهوه و، دوایی گهورهتر دهبێت، له باشتركردنی حاڵیدا ئهگهر خراپ ببێت و، له بههێزكردنی دینهكهیدا ئهگهر لاواز ببێت و، له ڕاستكردنهوهی كاریدا ئهگهر خواروخێچ بوبێت.