نووسینی: یووسف قهرهزاوی
وهرگێڕانی: میران مهجید
بهشی سێیهم -كۆتایی-
بهردهوامبوونی خێر له ههموو نهوهكانی ئوممهتدا
باوهڕبوونی مسوڵمان به
باشی و گهورهییی سهدهی یهكهم یاخود سهدهكانی تر، واتهی ئهوه ناگهیهنێت
كه ئیتر تا ڕۆژی پهسڵان دهرگهی ڕهحمهتی خوای گهوره له بهردهم ههموو سهدهكانی
تردا داخراوه و، نهوهكانی داهاتوو بێبهشن له پێشبڕكێكردن بۆ چاكه، ئهو سهدانهی
پێشوو ههموو خێرهكانیان بردبێتهوه و، ئهمان تهنها بهرماوهكهیان بۆ مابێتهوه
ئهویش گهر بهرماوهیهك مابێ.
بهڵكوو ئهو ڕاستییهی
كه گومانی تێدا نییه ئهوهیه قاپیی خوای گهوره تا ڕۆژی قیامهت بۆ ههمووان
كراوهیه. ئوممهتیش، فهرمانیان پێ كراوه كه له ههموو زهمانێكدا له
پێشبڕكێی كاری خێردا بن {فاستقبوا الخیرات إلی الله مرجعكم جمیعا} (المائدة:48).
واته: "دهی كهواته زۆر بهپهله بن و پێشبڕكێ بكهن بۆ ههموو خێر و
چاكهیهك، دڵنیایش بن كه ههمووتان دهگهڕێنهوه بۆ لای خودا." چهندین
شت ههن كه پێشینان به جێیان هێشتوون بۆ ئهوانی تر، بهپێی توانا دهكرێ
داهێنانی گهورهتر له پێشوویان تێدا بكرێ. له فهرموودهی پیرۆزدا هاتووه
<<وێنهی ئوممهتی من وهكوو باران وایه، نازانی سهرهتاكهی خێره یاخود
كۆتاییهكهی>>. ڕاڤهكاران لێرهدا دهڵێن: چۆن ناتوانین بڕیار بدهین ئهو
بارانهی دهبارێت ههندێكی بهسوده و ههندێكی تری بێسوده، به ههمان شێوه
ناتوانین بڕیار بدهین كه ئوممهتێك بهشێكی خێری تێدایه و بهشهكهی تری تێیدا
نییه، لهمهیشدا ئاماژهیهك بۆ ئهوه ههیه كه دهرگای ڕهحمهتی باری
كراوهیه و، داواكردنی ڕهحمهتی بێكۆتا له جهنابیان ڕێگه پێدراوه.
ههر توێژێك له توێژهكانی
ئهم ئوممهته تایبهتمهندی و گهورهیی و گهشهی تایبهتیی خۆی ههیه و،
ناتوانرێت نكووڵی لهمه بكرێت. له ڕاستیدا پێشینهكان بههۆی ئهو موعجیزانهی
كه بینیویانن ئیمانیان هێناوه، به وهڵامدانهوهی و باوهڕپێهێنان بانگهوازی
پێغهمبهریان وهرگرتووه و، ئهوانی تریش باوهڕیان به نادیار هێناوه، لهبهرئهوهی
ئهو بهڵگانه لایان بووه به گومانبڕ و، بهچاكه شوێن پێشینانی خۆیان كهوتوون.
ههر وهك چۆن پێشینهكان كۆششیان كردووه له بنیاتنان و ئامادهكارییهكاندا،
دوایینهكانیش ههوڵی خۆیان داوه له جێگیركردن و جهختلێكردنهوهیاندا، سهرهنجام
ههموویان گوناههكانیان مایهی لێخۆشبوونه، ههوڵهكانیان ڕێزلێگیراوه و،
پاداشتهكانیان بۆ فهراههم كراوه.
دهڵێن لێرهدا بهخێر
پهسنی ههموو ئوممهتی داوهتهوه تێكڕا -به پێشین و پاشینهوه، به سهرهتا
و كۆتاوه-، جیای نهكردوونهتهوه و، به بینایهكی تۆكمهی داناون، وهكو
بازنهیهك كه نازانی گۆشهكانی كامهیه.
مسوڵمانان له ههموو
كات و شوێنێكدا ئهم وتانه دووباره دهكهنهوه بهو حسابهی كه فهرموودهی
پێغهمبهره (الخیر في وفي أمتي إلی یوم القیامة) واته: خێر له من و ئومهتهكهمدایه
ههتا ڕۆژی قیامهت. واتهكهیشی دروسته، ههرچهنده بهم دهربڕینهوه نههاتووه.
له ڕاستیدا كۆمهڵێك
فهرمووده له هاوهڵانهوه بهسهحیحی هاتوون كه جهخت لهسهر ئهمه دهكهنهوه
(لاتزال طائفة من هذه الأمة علی الحق حتی یأتي أمر الله) (بخاري، مسلم) واته:
"بهردهوام كۆمهڵێك لهم ئوممهته لهسهر ههق دهمێننهوه و سهرخهرین
ههتا ڕۆژی قیامهت." ئهمهیش ئهوهیه كه لهگهڵ گوتهی قورئاندا یهك
دهگرێتهوه كه دهفهرموێت {وممن خلقنا أمة یهدون بالحق وبه یعدلون}
(الأعراف:181) واته: لهو خهڵكهیش كه دروستمان كردوون كهسانێك ههن كه
ڕێنموونیی خهڵك دهكهن و ئاشنایان دهكهن به ههق و ڕاستی، ههر بهو ههقه
خهڵكی له لادان و سهركهشی ڕاست دهكهنهوه.
ههروهك كۆمهڵێ فهرموودهی
سهحیحمان ههیه موژدهی ئاییندهیهكی ڕۆشن دهدهن بۆ ئیسلام، موژدهی سهركهوتن،
بڵاوبوونهوهی بانگهوازهكهی و فراوانبوونی دهوڵهتهكهی دهدهن.
كۆمهڵیك سونهن و
یاسای بهردهوام:
له ڕاستیدا به
درێژاییی زهمان لای ههموو نهوه مسوڵمانهكان ڕوون بووه كه: كۆمهڵیك بنهمای
چهسپاو و، بنهمای نهگۆڕ و، سونهنی بهردهواممان ههن، له موحكهماتی قورئان
و سوننهن و، ههموان حوكمی لێ وهردهگرن، لهوانهش:
1ـ ههر ههوڵیك بهروبوومی
خۆی ههیه و، ههموو ماندوبوونێكیش پاداشتی خۆی ههیه، له دنیادا پێش قیامهت،
وهكو خوای پهروهردگار دهفهموێت {إنا لانضیع أجر من أحسن عملا} (الكهف:30).
واته: دڵنیا بن ئێمه پاداشتی ئهو كهسه بهزایه نادهین كه كردار و ڕهفتاری
جوان و پهسهنده. {والذین یمسكون بالكتب وأقاموا الصلوة إنا لانضیع أجر
المصلحین} (الأعراف:170).
2ـ جیهاد و تێكۆشان لهپێناو
خوادا، جا جیهادهكه رۆحی بێت یاخود مادی، خوای پهروهردگار به ههدهری نادات
{والذین جاهدوا فینا لنهدینهم سبلنا وإن الله لمع المحسنین} (العنكبوت:69). واته:
"ئهوانهیش له پێناوی ئێمهدا و بۆ بهدهستهێنانی ڕهزامهندیی ئێمه ههوڵ
و كۆششیان كردووه و خۆیان ماندوو كردووه، سوێند بهخوا ئهوانه ڕێنموونی دهكهین
بۆ ههموو ڕێگهیهكی چاك و دروستی خۆمان، بێگومان خوای گهوره ههمیشه لهگهڵ
چاكهكارانه."
3ـ ههركهسێك دینی
خودا سهربخات خودا سهریدهخات و، دامهزراوی دهكات لهسهر زهویدا و، دینی
خودایش به ئیمان و كردهوهی چاك سهردهكهوێت، كردهوه چاكهكانیش بریتین له:
ههر كردهوهیهك كه ژیانی مادی و مهعنهویی پێ چاك ببێت و، ههر كردهوهیهك
كه ئینسانی پێ ساڵح ببێت به تاك و كۆمهڵگهوه. {ولینصرن الله من ینصره إن الله
لقوي عزیز الذین إن مكنهم في الأرض أقاموا الصلوة وءاتوا الزكوة وأمروا بالمعروف
ونهوا عن المنكر ولله عقبة الأمور} (الحج) { وعد الله الذین آمنوا منكم وعملوا
الصلحت لیستخلفنهم في الأرض كما استخلف الذین من قبلهم ولیمكنن لهم دینهم الذي
ارتضی لهم ولیبدلنهم من بعد خوفهم أمنا یعبدونني لا یشركون بي شیئا} (النور:55).