نووسینی: محه‌مه‌د جه‌بار
ده‌بێت ئێمه‌ی موسوڵمانان له بواری زانست‌دا پێشه‌نگ بین، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ده‌قه پیرۆزانه كه هانمان ده‌ده‌ن بۆ په‌یداكردنی زانست و به‌گه‌ڕخستی له كاری باش، وا دیاره به‌رچاومان نه‌كه‌وتوون یان به نائاگایی و خه‌وێكی یه‌كجار قووڵدا گوزه‌ر ده‌كه‌ین.
كاتێك ده‌بێت به‌ره‌نگاری ئالووده‌بوون ببینه‌وه، ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین هه‌ر شتێكیش ڕێگه بۆ ئالووده‌بوون خۆش ده‌كات كه‌می بكه‌ینه‌وه یان به‌یه‌كجاری دووری بخه‌ینه‌وه. خۆ هه‌ر هیچ نه‌بوایه ده‌كرا ئیلهاممان له‌و فه‌رمووده‌یه وه‌رگرتایه كه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله علیه وسلم) لیكی پیرۆزی خۆی كرده چاوی عه‌لیی كوڕی ئه‌بوتاڵیب (رضی الله عنه)، (فقالوا: یا رسول الله، هو یشتكی عینیه، قال: فأرسلوا إلیه، فأتی به، فبصق رسول الله صلى الله علیه وسلم فی عینیه ودعا له، فبرأ حتى كان لم یكن به وجع) متفق علیه.
تێبینی: مەبەستم لەم دەقە، ئیعجازی زانستی نییە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له ڕوویه‌كی مرۆڤانه‌وه ده‌بێت ده‌ستپێشخه‌ر بین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ده‌ورووبه‌رمان. چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه ده‌ریان خستووه كه له‌وانه‌یه له داهاتوودا به‌كار بهێنرێن، ئازار هه‌ستێكی گرینگه. هه‌سته‌ده‌ماره‌كان له كۆتاییی پێست و شانه و ئه‌ندامه‌كان، چالاك ده‌بن به گه‌رمی، ساردی، په‌ستان و، ئاوێته كیمیاییه‌كان كه له خانه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن له ئه‌نجامی زیانگه‌یاندن به شانه‌كان.
ڕیشاڵی ئه‌م ده‌مارانه ده‌گه‌ن به ناوهندهكۆئهندامی ده‌مار، له ڕێگه‌ی چالاكبوونی ده‌ماره‌كانی بڕبڕه‌ی پشته‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ماره چالاكه‌كانی مێشك ده‌به‌سترێت، ئه‌و پارچه‌یه‌ی مێشك كه ئاگاییت له ئازار پێ ده‌به‌خشێت و ده‌توانی ئازاره‌كه بچێژیت به (cerebral_cortex ) ناسراوه، ئه‌م سیسته‌مه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رچه‌كرداری خێرا بكات دیزاین كراوه. به كاتێكی زۆر كه‌م وا ده‌كات به‌خێرایی ده‌ست له ئاگرێكی سووتێنه‌ر دوور بخه‌یته‌وه، ئه‌مه‌یش گرینگیی ئازاره بۆ ئێمه بۆ دوورخستنه‌وه‌مان له زه‌ره‌ر و زیان، به‌ڵام كاتێك ئازاره‌كه له ڕاده به‌ده‌ره به‌تایبه‌تی له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان؛ وه‌ك ملیۆنان خه‌ڵكی كه به ده‌ست ئازاری پشت و سه‌ر و مله‌وه ده‌ناڵێنن، ئازار به‌هۆی ده‌ماره‌كانه‌وه (neuralgia ) ژیان قورس ده‌كاته‌وه.
دوو سه‌ده له مێژووی شارستانی و مرۆڤایه‌تیمان، به‌دوای ماده‌یه‌كدا گه‌ڕاوین كه ئازار كه‌م بكاته‌وه؛ باشترینی ئازارشكێنهرهكانیش له ڕووه‌كه‌كانه‌وه بوون، نموونه‌ی مۆرفین كه له (opium poppy ) ده‌رده‌هێنرێت، بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌لای كیمیازان و دوكتۆره‌كان ناسراوترین بووه، به‌تایبه‌تی له ساڵی ١٨١٧ له بواری پزیشكیدا به فه‌رمی به‌كار هێنراوه.
مۆرفین و هاوشێوه‌كانی له كۆداین و فینتالین، به وه‌رگری ئۆپیۆدی(opioid receptors ) ده‌به‌سترێنه‌وه و كارلێك ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌یش ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی ئازار ده‌كه‌ن بۆ مێشك. هه‌ندێك له ده‌ماره‌خانه‌كانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك دیزاین كراون وه‌ك سویچپلاكێك له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌مارانه‌وه دانراوه كه تایبه‌تن به گواستنه‌وه‌ی ئازار، كۆمه‌ڵه پۆلیپێپتایدێك ده‌رده‌ده‌ن وه‌ك ئینكیفالین(enkephalin ) كه پارچه‌ی پرۆتینییه.
ئینكیفالین و هاوشێوه‌كانی، به وه‌رگری ئۆپیۆدی ده‌به‌سترێنه‌وه و ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی ئازاره‌كه ده‌كه‌ن. له‌ساڵی ١٩٧٠ توانرا كۆداین و فه‌نتانیل بدۆزرێنه‌وه كه هاوشێوه‌ی پۆلیپێپتایده سروشتییه‌كان كار ده‌كه‌ن.
له ساڵی ٢٠٠٦، پێپتایدیك به ناوی ئۆپیرۆفین(opiorphin ) له‌لایه‌ن توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ی پاستۆری فه‌ڕه‌نسی له پاریس دۆزرایه‌وه؛ ئۆپیۆرفین هاوشێوه‌ی ئینكیفالینه، به‌ڵام له جیاتیی چه‌سپاندن له‌گه‌ڵ وه‌رگره ئۆپیۆدییهكان-كه میكانیزمی كاركردنی مۆرفینه- بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئازاربهخشهكان، به‌ڵكو ته‌مه‌نی ئینكیفالین زیاد ده‌كات به پاراستنی له تێكشكاندن، به‌م شێوه‌یه‌یش بڕی ئینكیفالین زیاد ده‌بێت كه ئازار شكێنێكی سروشتییه و خرۆشانی ده‌ماره‌كان بلۆك ده‌كات. كاتێك ئازار ده‌چێژیت ئینكیفالین ده‌رده‌درێت و ئۆپیۆرفین كاره‌كانی زۆرتر ده‌كات به هێشتنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر لێی، ته‌نها كار له‌و شوێنانه‌یش ده‌كات كه ئینكیفالین به پرۆسه‌یه‌كی چالاكانه ده‌رده‌درێت، واته ده‌ماره‌كانی تر ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م ده‌رمانه.
جیاواز له ئۆپیۆدهكانی تر ئه‌مه‌یان كاركردنه‌كه‌ی سیستماتیكی نییه به‌ڵكو لۆكاڵییه، كه‌واته هه‌مان كاری مۆرفین ده‌كات به‌ڵام نه‌ك له ئاستی سیسته‌م و به هۆكاری لاوه‌كیی كه‌متریش، به‌نموونه‌ی ئالووده‌بوون و ڕاهاتن به ڕێژه‌ی زۆر و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان.
كێشه و چاره‌سه‌ره‌كانی ئۆپیۆرفین تاكه كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی كه هه‌یبێت بریتییه له شیبوونه‌وه‌ی له‌كاتی ڕۆییشتنه ناو كۆئه‌ندامی هه‌رس و سووڕی خوێن، به‌م شێوه‌یه‌یش ناتوانێت كار له شوێنی مه‌به‌ست بكات، هه‌ر بۆیه توێژه‌ران به یارمه‌تیی كۆمپانیای(Stragen ) هه‌ستان به دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی گۆڕاوی ئه‌م ده‌رمانه به‌ناویSTR-324 ، به شێوه‌یه‌ك دروست كراوه كه جێگیر بێت له كاتی به‌كارهێنانی چ به‌شێوه‌ی حه‌پ چ به ده‌رزی، توێژه‌ران هه‌ستان به‌تاقیكردنه‌وه‌ی له پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ جرجه‌كان، ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان خسته ڕوو كه ئه‌م ده‌رمانه له‌توانای مۆرفینه به‌ڵام به هه‌ندێك پله كه‌متر. ئه‌مساڵ تویژه‌ران ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر مرۆڤی تاقیی بكه‌نه‌وه، تا ئێسته به شێوه‌ی ده‌رزی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام ده‌یانه‌وێت به شێوازی حه‌پیش كاریگه‌ریی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن.
ئازاری ده‌مار (ده‌ماره‌كان هۆكاری ئازارن وه‌ك له شانه‌كانی له‌ش) له‌و كه‌سانه‌یش به‌دیار ده‌كه‌وێت كه نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌ك شه‌كره له هه‌مان كاتدا له هه‌وكردنی ڤایرۆسیش به دی ده‌كرێت.
ئازاری ده‌مار و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان به ئاسانی چاره‌سه‌ریان نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار له هه‌مان كاتیش‌دا زۆربه‌ی ئۆپیۆدهكان به كه‌ڵك ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردن. زاناكان هیوایان به‌م ده‌رمانه نوێیه هه‌یه كه چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته بكات به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ مۆدێلێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانه‌ڕێژراوه.
یه‌كێك له سووده‌كانی ئه‌م ده‌رمانه له سه‌رووی ئۆپیۆدهكانی تر، نابێته هۆی له‌كاركه‌وتنی میكانیزمی هه‌ناسه‌دان و، ئاستی هه‌ناسه‌دانیش كه‌م ناكاته‌وه، كه ئه‌وه هۆكاره لاوه‌كییه‌كه‌ی ئۆپیۆدهكان بوو ژیانی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه بۆیه نه‌یانده‌توانی به شێوه‌یه‌كی فراوان به‌كاری بهێنن، هه‌روه‌ها هۆكاری خووگرتن و ئالووده‌بوونیش له‌م نه‌وه نوێیه‌ی ئازارشكێن كه‌متره و ده‌توانین بڵێین نییه.
ئێسته STR-324 ده‌بێت له ئه‌نجامه‌كانیدا به‌سه‌ر جۆره‌كانی تری ئازارشكێن سه‌ر بكه‌وێت و ببێته هیوایه‌ك بۆ ملیۆنان مرۆڤ كه به‌ده‌ست ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن.
ئێمه‌یش دیسانه‌وه ده‌ڵێین: به‌ڵێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی موسوڵمان بۆ زانست.
سەرچاوەی توێژینەوەکە:
https://anesthesiology.pubs.asahq.org/article.aspx?articleid=2548332