نووسینی: ئەحمەد محەمەد نەقاش
[email protected]
لیڤەرمۆریوم-Livermorium
(لیڤەرمۆریوم-Lv)، توخمێکی دەستکردی ڕادیۆئەکتیڤە، گەردیلەژمارەکەی (١١٦)ەیە، قورسترین کالگۆجین (ئەو توخمانەی لە گرووپی ١٦دان) ، پێشبینی دەکرێ لە دۆخی ڕەقیدا بێت و، بە کانزا پۆلێن بکرێت. ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تاقیگەی (لاورێنس لیڤەرمۆر-Lawrence Livermore) لە (کالیفۆڕنیا)، ناوەکەی بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن دەزگای(IUPAC)یەوە پێ درا، لە پێشووتردا، ناوی (ئەنەنهێکسیوم-Ununhexium)ی پێ درابوو، بە لاتینی بەمانای(یەک. یەک. شەش) دێت.
لیڤەرمۆریوم لە لایەن زاناکانی ڕووسیاوە دروست کراوە، لە ساڵی ٢٠٠٠. دوای شەش ساڵ، بە شێوەیەکی فەرمی لە تاقیگەی (لاورێنس لیڤەرمۆر-Lawrence Livermore) لە کالیفۆڕنیا، پێشکەش بە زانست کرا.
چوار ئایزۆتۆپی هەیە لەگەڵ نیوەتەمەنی زانراو. گشتیان بە ڕێگای کەمبوونی ئەلفایی (کردەیەکە، بەسەر توخمە ناجێگیرەکاندا دێت، بۆ ئەوەی جێگیرتر بن، لەم کردەیەدا، ناوکی گەردیلە دوو پڕۆتۆن و دوو نیوتڕۆن لەناو قوتوویەكدا زەخیرە دەکات، زاناکان پێی دەڵێن (تەنۆلکەی ئەلفا-Alpha Particle) لەو کاتەی گەردیلە لە کاتی کەمبوونی ئەلفایی، دوو پڕۆتۆن لەدەست دەدا، توخمەکە دەگۆڕێ بۆ توخمێکی تر، نمونەیش ئەو توخمەیە کە باسەکەمانی لەسەرە) کەم دەبنەوە. جێگیرترینیان Lv293ەیە، نیوەتەمەنەکەی ٥٣ مللیچرکەیە.
لەبەر ئەوەی ئەمەیش توخمێکی (دوای یۆرانیۆم-Trasnuranuim)ی دەستکردی مرۆڤە، بارستەگەردیلەکەی بەستراوە بە ئایزۆتۆپەکەیەوە، ئەم توخمەیش چوار ئایزۆتۆپی هەیە، بۆیە لە داهاتوودا بارستەگەردیلەی نوێی بۆ دروست دەبێ.
لیڤەرمۆریوم، بە لێکدانی (کوریۆم-Curium) لەگەڵ ئایۆنەکانی (کالسیۆم-Calcium)، لیڤەرمۆریۆم و چوار نیوتڕۆنی سەربەخۆمان پێ دەدات. لەبەر ئەوەی چەند گەردیلەیەکی کەمی بەردەستە تاوەکو ئێستا هیچ تایبەتمەندییەکی لە ڕووی بەکارهێنانی نییە و ئەوەی هەیە لەژێر خوێندندایە.
سەرچاوەکان:
- https://iupac.org/news/news-detail/article/element-114-is-named-flerovium-and-element-116-is-named-livermorium.html
- http://periodic.lanl.gov/index.shtml
- http://education.jlab.org/itselemental