ئیسلامی کوردیی و ئیسلامی عەرەبیی

فیکر 2016-05-17 کۆمێنت 2673 جار بینراوە

ئیسلامی کوردیی و ئیسلامی عەرەبیی

ماوەیەکە هەندێ لە نوسەرو ڕۆشنبیری بزاوتی ئیسلامیی باس لە گرنگیی پەیوەستبوون بە ئیسلامی کوردیی دەکەن وەک بەرەنگاربوونەوەیەک بۆ ڕەوتی ئیسلامی عەرەبیی، منیش لێرەدا ئەم چەند تێبینیە دەخەمە بەردەمی بەڕێزتان:

یەکەم: نابێ زانایانی گەلەکەمان بە کەم بزانین و، هەمیشە بە شان و باڵی زانایانی سعودییەو میسر و هتد بڵێین، بەڵام بەداخەوە هەندێ کەس و گرووپ دەبینین ئەگەر سەد فه‌توای مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیسیان به‌ بەڵگەی دەقی قورئان و سووننەته‌وه‌ بۆ بێنیتەوە فه‌تواکانت لێ وه‌رناگرن، به‌ڵام هەر ئەوەندە بڵێی فڵان زانای سعوودیی وا دەفەرموێ دڵی ئارام دەگرێت و بە (سمعنا و اطعنا) وەڵامت دەداتەوە.!!

دووەم: نابێ وا بزانین هەرچی زانای کورد فەرموویانە ڕاست و درووست و تەواوەو، هەرچی زانای عەرەب و تورک و فارس گوتویانە هەڵەو چەوتەو، لە بیرێکی تیرۆرستییەوە هەڵقوڵاوە.

سێیەم: مرۆڤی هۆشمەند هەق لای هەر کەسێک بێت بەبێ دەمارگیریی وەریدەگرێ و دەیخاتە سەرچاویی.

چوارەم: ئایینی پیرۆزی ئیسلام یەک ئایینەو، ئیسلامێکمان نیە کوردیی بێت و چەند ئیسلامێکی دیکەش عەرەبیی و تورکیی و فارسیی و...هتد بن، بەڵکو ئەوە ڕاڤەو تێگەیشتنی مرۆڤەکانن زۆرو جیاوازن، ڕاڤەو تێگەیشتنی مرۆڤیش ئەگەری ڕاستیی و چەوتیی هەیە، ئیتر ڕاڤەو تێگەیشتنی کورد بێت یان هی عەرەب یان تورک و گەل و نەتەوەو قەومیەتەکانی تر.

پێنجەم: ئەرکی سەرشانی زانایانە هەمیشە کار لە سەر جیاکردنەوەو دابڕینی ئایین و کەلتوور بکەن، ئیتر کەلتووری کوردیی بێت یا کەلتووری گەلەکانی دیکە.

شەشەم: تەسککردنەوەی ئایینی ئیسلام لە قەومییەتێکدا کاردانەوەیەکی خراپی نەرێنیی لێدەکەوێتەوە و، ئەو کاتە گەلان و قەومیەتەکانی تر بە پاساوی ئەوەی ئیسلامەکەی ئێمە کوردییە ئامادە نابن گوێ بۆ بیرمەندانی گەلەکەمان بگرن و سوودمەندی بیری جوانیان بن، ئێمەش بە هەمان پاساو سوود لە بیری جوانی ئەوان وەرناگرین.

حەوتەم: خۆزگەو سەد خۆزگە ئەو ڕۆشنبیرو بەناو بیرمەندانەی هەمیشە جەخت لەسەر ئیسلامی کوردیی دەکەنەوە خاوەنی بیری نوێی خۆیان بوایان و ئێمەش ئەو کاتە شانازیمان پێوە دەکردن، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەمانبینیی و نەمانبیست –بە دەگمەن نەبێت- دیدێکی نوێ و هزرێکی تازەی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بەڵکو بە بەردەوم لە بیرو هزری هزرڤان و ڕووناکبیرە عەرەب و تورک و فارسەکان سوود وەردەگرن و، دواتر دەستپاکییان لەدەست دەدەن و، ئەو هزرە نوێیانە بەناوی خۆیانەوە بڵاو دەکەنەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەسەرچاوەی زانیارییەکانیان بدەن، خوێنەرو بیسەری کۆلکە ڕۆشنبیری گەلەکەیشمان وا تێدەگەن ئەو جۆرە بۆچوونانە نوێن و زادەی بیرو تێکۆشینی کوردانەی بیرمەندانی مەڕ خۆمانە، بۆیە ئافەرین بۆ ئیسلامیی کوردیی دەکەن و نەفرەت لە بیرو بۆچوونی زانایانی عەرەب و تورک دەکەن.!!

لێرەدا ئەگەر ترسی ناو زڕاندن نەبوایە یەکە یەکەی ئەو بیرە نوێیانەم دەخستە ڕوو کە هەڵگرانی پەیامی ئیسلامی کوردیی بۆ خۆیانی قۆرخ دەکەن و بە بەرهەمی بیری خۆیانی دەزانن .!!

براتان: دکتۆر عوسمان محەمەد غەریب

هەولێر- ١٧-٥-٢٠١٦

 له‌ فه‌یسبوكی نووسه‌ره‌وه‌، وه‌رگیراوه‌

discount prescription drug card prescription coupon drug coupon
lisinopril and nasacort lisinopriland.net lisinopril and nasacort
cialis generic dosage diabetes and sexual dysfunction
acheter viagra generique en acheter viagra generique en acheter viagra generique en
cialis ou http://cialis20mgsuisse.com/ou cialis ou
drug discount coupons sporturfintl.com cialis coupons and discounts
cialis coupons from lilly open free printable cialis coupons
coupons for prescriptions coupon for prescription cialis coupon 2015
claritin sirup claritine za psa claritine za psa
thorazine shuffle policereference.co.uk thorazine shuffle guitar tab
paroxetine 20 pch site paroxetine 20 pch
ataraxia open atarax 25 mg
sirdalud 6mg areta.se sirdalud
تاگەکان    
یادەوەری خاڵبەندی زانکۆ دەروون مۆدێرنە جەنگی هۆشیاری ڕۆژاوا ئەنیمی هاوڕەگەزخوازی وەچەخستنەوە سایکس-بیکۆ بوووژانەوە عەبدولکەریم سرووش ڕانانی کتێب ئایا سۆفیا
فیکر
2016-05-17 کۆمێنت 2673 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی