کوردستان و ڤێتنام

فیکر 2016-05-18 کۆمێنت 2481 جار بینراوە


نووسینی: د.هێمن عومه‌ر خۆشناو

نووسینەوەی مەرگەسات و دوو قسە!!

 

کورد وەک چۆن لە زۆر بواردا لە گوێی گادا خەوتووە، یان خەوێندراوە، لە نووسینەوەی مێژووی زارەکیی کارەساتەکانیشیدا یان هێڕە، یان هێڕکراوە، ئەگەرنا بۆ بێ باک بێ باک، لە ئاستیاندا هەڕڕەی لێوەدێ!؟

 

ئاخر بە تەنیا لەبارەی یەک شەڕ، ئەویش شەڕی ڤێتنامە، پتر لە 30هەزار کتێب بنووسرێ، ئێمەش ڕووداوەکانمان زۆرو قەڵەممان کۆر، مەرگەساتمان هەزاران لافاو، بیرکردنەوەمان چۆڕەئاو، وەستاو لەبلەبانی قسانین و کۆلەواری دەستانین! ئەگەرنا دەبوا بۆ هەڵەبجە، بۆ ئەنفال، بۆ کۆڕەو، بۆ شەڕی براکوژی، بۆ دیلەکانی شەڕی عێراق و ئێران، بۆ ژانی مردنی ئێزیدییەکان، بۆ مێژووی گەلی ستەملێکراومان، دوو هەنگاومان ناباو بەس:

 

یەک: هوردو درشتی بەسەرهات و ڕووداوەکانمان بە نووسین و بە زمانی کوردی پاراستبا.

دوو: هەموو هەوڵێک دراباو توانا بە گەڕ خرابان، ئەم مەرگەساتانە بۆ زمانەکانی دونیا وەرگێڕدرابان.

 

دەبوایە لەو 25ساڵەی ڕۆیشت؛ وەزارەتی ڕۆشنبیری داری لەسەر بەرد دانەنابا، کلیپ و گۆرانی نەچڕیبا، شایی و لۆغانی نەگێڕابا، شایەرو چاوەشی پف نەدابان، پارەو پوولی بە بەر پێیان وەرنەکردبا، سەدان و هەزاران داهێنەری قاویلکەو ناوک بۆشی بە گوێی دونیا نەدابا، لۆقنتەو چایخانەی نووسەرانی لە هەموو شارەدێ و میرەدێیان دانەنابا، هەر فکری بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی گۆرانی و چێشت لێنان و چەپڵەلێدان و فیتەفیت و چەلەحانێ و دمک دمکانێ و درامای بێ سەروبەرو عاجباتی نەچووبا!

ئەوجارەکینێ ئەگەر 30هەزار کتێبیشمان نەبا؛ تەنیا سێ هەزار کتێب با، ئەوا دەستمان دەخستە بن سەرمان و هێندەی جغارەکێشێک، نێبەکی سەرخەوێکمان دەشکاندو دەستێکمان بە ڕدێنێ خۆ دادێناو چاوێکمان لە ئاسمانێ دەکردو پاشی شوکری باری تەعالان، بە یەک دەنگ دەمانگوت:

ئەشهەدو ئێمەش میللەتین!

بەڵام داری خۆزگە بێ بەرەو تازەش فت.

 

بنۆڕێ میللەتان چ هەستێکیان لەبەرامبەر ستەم و مەرگەساتەکانیان هەس:

مەلای گەورە دەڵێ: لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا، دوای شەڕ ڕاوەستان، لەلای مهابادێ زیافەتێک بۆ سوپا ڕێکخراوو، سفرەیان بە شەڕاب و ئارەق ڕازاندبۆوە، زۆر کەیفیان هاتبوو، دەیانەویست ئەو ماوە بە کەیف و سەفا بەڕێ بکەن.

فەرماندە دەستی بۆ جامی شەڕاب برد بیخواتەوە، لەو وەختەدا هەواڵ هات شەڕ دەستی پێکردەوە. ئیدی فەرماندە بڕیاری دا کەس کەیف و سەفا نەکاو جامی شەڕابی فڕێداو گوتی شەڕە شەڕ! ناکرێ کەیف بکەین و گەلیش چاوی لە ئێمە بێ!

 

وەرە هۆش و بیرکردنەوەمان لەگەڵ میللەتانی تر بەراوردبکەین و ئاخ بۆ ڕۆشنبیری و ناسنامەو زمان و زانکۆو قەڵەم و بڕوانامەو لاف و گەزاف و لووت بەرزیمان هەڵنەکێشین!!!

 له‌ فه‌یسبوكی نووسه‌ره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌


discount prescription drug card prescription coupon drug coupon
acheter viagra generique en acheter viagra generique en acheter viagra generique en
cialis ou http://cialis20mgsuisse.com/ou cialis ou
copay cards for prescription drugs prescription drugs coupon discount drug coupons
voltaren emulgél voltaren ?ra voltaren emulgél
thorazine shuffle thorazine shuffle thorazine shuffle guitar tab
ataraxia blog.myexpensesonline.co.uk atarax 25 mg
nizoral tabletti open nizoral
free coupon for cialis read coupon prescription
average abortion pill cost abraham.thesharpsystem.com abortion pill procedures
toilax vejledning toilax 2 mg toilax microlax
تاگەکان    
گفتوگۆ مردن لۆجیک سایکس-بیکۆ خوێندنەوە چەواشەکاریی_لۆژیکی بوووژانەوە عێڕاق ڕانانی کتێبب فیکر حزبی ئیسلامی کتێبی هاوسانی بووژانەوە زمان ستەم
فیکر
2016-05-18 کۆمێنت 2481 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی