قانع خورشيد
بەشی پێنجەم
خه‌ونه‌كه‌ی ئیبراهیم و قوربانیكردنی ئیسماعیل سه‌لامی خوایان لـێ بێت
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی نووسینی ئه‌م بابه‌ته نیوچه‌درێژه، قسه‌ی ئه‌و ڕۆشنگه‌ریخوازه بوو كه بێ بیركردنه‌وه له ئه‌نجامی قسه‌كه‌ی گوتی: ئیبراهیم بۆ نه‌هێشتنی باو و نه‌ریتی كوڕكوشتن، سیناریۆیه‌كی سازاند و وای نیشان دا ده‌یه‌وێت ئیسماعیلی كوڕی بكاته قوربانی و دواتر گوتی: ئه‌وه خوا ئاژه‌ڵێكی بۆ ناردم و له جێی جگه‌رگۆشه‌كه‌م ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌كه‌مه قوربانی.
هه‌ر كه‌سێكی ژیر له‌گه‌ل بیستنی ئه‌م قسه‌یه‌دا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ندێ پرسیاره‌وه: تۆ بڵێیت وا بێت؟ چی وا ده‌كات بیرمان بۆ ئاوه‌ها تێگه‌یشتنێك بڕوات؟ بۆچی موفه‌سیرانی سه‌ده‌كانی پێشوو بیریان بۆ ئه‌م ته‌فسیره نه‌چووه؟ به‌ڵگه‌كانی وه‌ها ته‌فسیرێك چین؟ ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه چی ئیشكالێك چاره‌سه‌ر ده‌كات؟ ئه‌ی نابێته هۆی په‌یدابوونی ئیشكالی تر؟ ئایا ئه‌م قسه‌یه تا چه‌ند وه‌ل كه‌سێتیی ئیبراهیمدا دێته‌وه؟ گه‌وره‌یی ئیبراهیم و ئیسماعیل به‌م لێكدانه‌وه‌یه ناشێوێت؟
ئه‌و باسانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا باون و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له دنیای مۆدێرندا بوونه‌ته بنه‌ما و پێودانگی باش و خراپ -وه‌ك مافه‌كانی مرۆڤ, مافی منداڵ, پیرۆزیی گیان، خراپی و دزێویی توندوتیژی و...- هۆی سه‌ره‌كیی په‌نابردنه بۆ ته‌فسیرگه‌لی له‌م جۆره. ئه‌ڵبه‌ت مرۆڤی هه‌ر سه‌رده‌مێك پێویسته به ئامرازی ئه‌و چه‌رخه‌وه خوێندنه‌وه بۆ ده‌قه پیرۆزه‌كان بكات، هه‌ر به‌مه‌یش زیندوویه‌تیی كتێبه پیرۆزه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه بمانه‌وێت به‌زۆر ده‌قه‌كه بۆ واقیع و حوكمی ڕۆژگار مل بشكێنین و هیچ یاسا و بنه‌مایه‌كی تری وه‌ك ڕێزمان، سیاقی قسه، بنه‌مای عه‌قیدی و شه‌رعی له‌به‌رچاو نه‌گرین.
وه‌ك پێشتریش گوتم، خه‌ڵكی به‌گشتی له وه‌ها دۆخێك‌دا كه ناوه‌ڕۆكی ده‌قه پیرۆزه‌كانیان له‌گه‌ل یاسا و تێگه‌یشتنی زاڵی ڕۆژگاریاندا دژ دێته‌وه، ده‌بنه سێ ده‌سته‌وه: گرووپێك هه‌ر زوو بڕیاریان داوه دین و ده‌قه‌كانی بێكه‌ڵك و نه‌شیاون، ئه‌مانه به دوای بیانوویه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی گاڵته به پیرۆزییه‌كانی هه‌موو دینێك بكه‌ن، جا كه شتێكی وایان ده‌ست بكه‌وێت زۆر دڵی پێ خۆش ده‌كه‌ن و زوو ده‌یكه‌ن به هه‌را. تاقمی دووه‌م دیندارانی یه‌كلا و كه‌له‌گه‌رم و جه‌زمگه‌ران و هیچ حسێبێك بۆ زانست و یاسا و ڕێسای جیهانی ناكه‌ن و تێگه‌یشتنێكی كۆنی ده‌قله‌سه‌رگیراوی خۆیان به سه‌د به‌ڵگه ناگۆڕنه‌وه، ئه‌مانه‌یش له كاتی په‌یدابوونی ئه‌م جۆره پرسیار و بابه‌تانه‌دا بێ وه‌ستان، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دنیا و زانست و شه‌رق و غه‌رب و به پاساوی به‌رگری له بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك، هه‌موو پرسیاركه‌ر و خاوه‌ن تێگه‌یشتنێكی نوێ ده‌ده‌نه به‌ر تانه و ته‌كفیر و سڕینه‌وه. كۆمه‌ڵێك كه‌سیش هه‌ن، سه‌یری به‌ڵگه ده‌كه‌ن، له بابه‌ته‌كه ورد ده‌بنه‌وه و تاوتوێی به‌رداشته تازه‌كه و تێگه‌یشتنه كۆنه‌كه ده‌كه‌ن و ته‌رازوو به‌لای كامیاندا قورس بوو، ئه‌ویان هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌و كات ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت قسه‌ی پێشووی دینداران ناته‌واوه، هه‌میشه نایكه‌نه به‌ڵگه‌ی ناته‌واویی دینه‌كه‌یان، به‌ڵكو زۆر جار ده‌قه دینییه‌كه زۆر تۆكمه و بنه‌ڕه‌تی نییه، یان تێگه‌یشتن له ده‌قه‌كه هه‌ڵه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه بڕوایان وایه به‌رداشتی نوێ كه هه‌ڵه بوو ناكه‌ته‌وه شه‌ڕانیبوونی ڕه‌های سه‌رده‌م و یاساكانی... بیریشمان نه‌چێت، كۆمه‌ڵه یاسا و ئوسووڵێكی زانستگه‌ل و مه‌عریفه‌یه‌لی سه‌رده‌م هه‌ن، -كه به‌زۆر وا نیشان ده‌درێن حه‌قیقه‌تی ته‌واون- ته‌واو دژی دینن و دوور نییه هه‌ر له بنه‌ماوه بۆ دژایه‌تیكردنی دین داتاشرابن!
دوای ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه ده‌توانین بێژین هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك موسڵمان داستانی قوربانیكردنی ئیسماعیل له‌لایه‌ن ئیبراهیمی باوكییه‌وه سه‌لامی خوایان لـێ بێت، به شانۆ دابنێن ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت له دووڕییانی ئیسلامه‌تی و سه‌رده‌مگه‌راییدا گیر نه‌كه‌ن و به به‌ینی هه‌ردوو ڕێگه‌گه‌دا بچن، كه به‌داخه‌وه له‌و حه‌له‌دا سه‌ریان له بیابانه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌بنه كورده‌ی له هه‌ردوو جه‌ژن بوو! ئاخر له‌م نموونه‌یه‌دا یان ده‌بێت ده‌ست له ئایه‌ته‌كه و حه‌قیقه‌تێكی ئیسلامی هه‌ڵبگریت، یان ده‌بێت فاتیحای هه‌ندێ بنه‌مای مۆدێرن بخوێنیت.
هۆی به نواندن تێگه‌یشتنی قوربانیكردنه‌كه
وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و براده‌ره بۆ سه‌لماندنی سیناریۆبوونی كاره‌كه‌ی ئیبراهیم پشتی به كۆمه‌ڵێك شت به‌ستووه. یه‌كێك له‌و شتانه ئه‌وه‌یه ئه‌م كاره‌ی ئیبراهیم ئه‌گه‌ر ڕاست بووبێت، زۆر ناڕه‌وا بووه و ناكرێت كرۆڤێك بكرێته قوربانی هه‌ندێ بیروباوه‌ڕ، بۆیه ڕاست نه‌بووه و سیناریۆیه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ریتی كوڕكوژی نه‌هێڵێت، یانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خوایی نه‌بووه بۆ خۆی و خێزان و مناڵه‌كه‌ی، به‌ڵكو وانه‌یه‌كی كرده‌یی خۆی بووه بۆ گه‌له‌كه‌ی. ئه‌م تێگه‌یشتنه به‌نده له‌سه‌ر چه‌ند پێشگریمانه‌یه‌ك، له‌وانه: یه‌كه‌م، ئاوه‌ها كارێك ته‌واو ناپه‌سه‌نده و له خوا ناوه‌شێته‌وه فه‌رمانی وا بدات. دووه‌م، ئیبراهیم له نێو گه‌لێكدا بووه كه نه‌ریتی دینییان وه‌ها بووه له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا جگه‌رگۆشه‌یه‌كیان بۆ خوا سه‌رببڕن. سێیه‌م، ئه‌و گه‌له وه‌ك پێشه‌نگێك له ئیبراهیمیان ڕوانیوه و چاویان له كاره‌كانی كردووه. بۆیه به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی فێری كردوون ده‌ستبه‌رداری باوێكی نه‌شیاویان بن.
كاتێك كۆی داستانه‌كه له قورئان و كتێبی پیرۆزدا ده‌خوێنینه‌وه، هیچ پاڵپشتێك بۆ ڕاستیی هیچ كام له‌و پێشگریمانانه نابینینه‌وه. خۆ ڕوونیشه داستانی ئیبراهیم و قوربانیكردنی كوڕه‌كه‌ی له جگه له‌و كتێبه ئایینییانه‌دا بوونی نییه، كه‌واته كۆی تیۆریێكه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هیچی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نامێنێت. به‌نده لێره‌دا -له ترسی درێژبوونه‌وه و سه‌ختبوونی بابه‌ته‌كه‌دا- له ڕه‌هه‌نده فه‌لسه‌فی و كه‌لامییه‌كه‌ی پێشگریمانه‌كان چاوپۆشی ده‌كه‌م و له‌وه ده‌گه‌ڕێم كه ئاوه‌ها فه‌رمانێك له خوا ده‌وه‌شێته‌وه و له‌گه‌ل داد و به‌زه‌ییی خوادا دژ دێته‌وه یان نا... هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه خوای گه‌وره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه بڕیاری وا بووبێت نه‌هێڵێت كاره‌كه بگاته ئه‌نجام و ئیسماعیل سه‌رببڕدرێت، ئیشكالێكی وه‌ها نامێنێته‌وه قاڵه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، خوا یار بێت دواتریش كه‌مێك وردتر ئه‌مه ڕوون ده‌كه‌مه‌وه. به‌ڵام ئێستا ده‌په‌رژێمه سه‌ر خاڵه‌كانی تر.
شوێنی ئه‌م نواندنه كوێ بوو؟ ئه‌گه‌ر له قورئانه‌وه داستانه‌كه وه‌ربگرین و ئایه‌ته‌كانی بكه‌ینه به‌ڵگه و مه‌راسیمی حه‌ج و جه‌ژنی قوربانیش وه‌ك پاڵپشت سه‌یر بكه‌ین، ئه‌وا حیجاز شوێنی ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه بووه. ئه‌گه‌ر وا بێت، ئه‌وا به گوێره‌ی مێژووی شارستانه‌تی و دیرۆكی دینه‌كان، هیچ كات ناوچه‌ی حیجاز گه‌لی وه‌های لـێ نیشته‌جێ نه‌بووه كه سرووتی قوربانیكردنی مرۆڤ -یان منداڵ-یان هه‌بێت، كه‌واته ئیبراهیم ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی بۆ په‌ند ئه‌نجام دابێت و هیچ فه‌رمانێكی خوایی له پشته‌وه نه‌بووبێت، زۆر كارێكی نه‌شیاو و ناحه‌كیمانه‌ی كردووه، چون باوێكی خراپ و سرووتێكی هه‌ڵه له ئارادا نه‌بووه تا بنبڕی بكات، به‌ڵكو ئیشه‌كه‌ی ئه‌م بووه‌ته هۆی په‌یدابوونی باو و سرووتێكی وه‌ها ترسناك و خه‌ڵكی فێری قوربانیكردنی مناڵ كردووه و سوننه‌تێكی خراپی داهێناوه, ئیشی وا نه‌فامانه‌یش له ئیبراهیم ناوه‌شێته‌وه!
جگه له‌مه، هه‌ر به پێی قورئان ناوچه‌ی حیجاز، ده‌شتێكی كاكی به كاكیی وشك و برینگ بووه و كه‌سی لـێ نه‌بووه، ئه‌گه‌ر وایشی دابنێین ئه‌و كاتی ئیبراهیم ویستی سه‌ری ببڕێت، ئیسماعیل ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه 13 ساڵ و له ماوه‌ی ئه‌م 13 ساڵه‌دا حیجاز و ده‌وروبه‌ری كه‌عبه دانیشتووی بۆ په‌یدا بووبوو، ئه‌وا دیسان گێڕانه‌وه‌كانی قورئان وای ده‌رده‌خه‌ن كه له حینی قوربانیكردنه‌كه‌دا كه‌س له ده‌وری ئیبراهیم و ئیسماعیل نه‌بووه و هه‌ر هه‌ردوكیان بوونه، ئیتر نازانرێت ئیبراهیم ویستوویه‌تی به‌م سیناریۆیه كێ حاڵی بكات و وانه و په‌ند به كێ دابدات!
خۆ ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ڕیوایه‌تی ته‌ورات و هه‌ندێ گێڕانه‌وه‌ی لاوازی سه‌له‌ف و ڕای موفه‌سیرانی وه‌ك ته‌به‌ری بڕۆین و وای دابنێین ئه‌وی بڕیار بوو قوربانی بكرێت، ئیسحاق بوو نه‌ك ئیسماعیل، ئه‌وا دیسان هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه كه ئاوه‌ها داب و ڕێوڕه‌سمێكی ئایینی له شام و سه‌رزه‌مینی كه‌نعاندا هه‌بووبێت و له‌وێ ده‌ڤه‌رێ خه‌ڵكی كوڕیان سه‌ربڕیبێت، تا بڵێین ئیبراهیم ویستوویه‌تی به‌م سیناریۆیه ئه‌و نه‌ریته خراپه بنبڕ بكات و نه‌یهێڵێت. ئه‌وه‌ی له كتێبی دینناس و ئوستووره‌ناساندا هاتووه و ده‌یكه‌نه به‌ڵگه له‌سه‌ر سرووتی قوربانیكردنی مناڵ له‌و ناوچانه‌دا، ئه‌م داستانه‌ی ئیبراهیم خۆیه‌تی، یانی به بۆچوونی ئه‌وان ئیبراهیم نموونه‌ی مناڵكوژییه نه‌ك ڕزگاركردنی، ئه‌مه‌یش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی فامی ئه‌م خه‌یاڵخۆشانه‌یه وا ده‌یانه‌وێت هه‌م له به‌زمی یه‌زیددا هه‌ڵپه‌ڕن و هه‌م شینی حوسێن بگێڕن!
پرسیارێكی تری ژیرانه ئه‌وه‌یه: گوایه نواندنه‌كانی ئیبراهیم بۆ قه‌ومه نه‌فامه‌كه‌ی بووه, ئه‌ی چ پێویستی ده‌كرد بۆ ئیسماعیلیش هه‌ر خه‌ریكی شانۆ بێت؟ بۆچی پێی نه‌گوت كوڕم با پێكه‌وه كارێكی خێر بكه‌ین و ئه‌م گه‌له نه‌فامه له‌م باوه خراپه قوتار بكه‌ین؟ بۆچی گوتی: من له خه‌وندا وای ده‌بینم ده‌بێت سه‌رت ببڕم؟ خۆ به‌م هه‌واڵه زیقی به ئیسماعیل كردووه تا له كۆتاییدا گوتوویه‌تی: گاڵته‌م كرد! ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ داستانه‌كه، جدییه‌تی باسه‌كه به‌ته‌واوی ده‌كوژێت و ڕێك ده‌یگۆڕێته كامیره‌ی شاراوه و هه‌ست ده‌كه‌یت ئیبراهیم به‌م كاره‌ی، به هه‌مووانی ڕابواردووه. سه‌یر ئه‌وه‌یه كاره‌كه‌یشی هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه، چون بینا له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی مۆدێرنانه‌ی قورئان، گه‌له‌كه‌ی ئیبراهیم هه‌مان گه‌له بتپه‌رسته كافره‌كه‌ی بوون، زانراویشه ئه‌و گه‌له هیچ باوه‌ڕێكیان به ئیبراهیم و په‌یامه ئاسمانییه‌كه‌ی نه‌بوو، ده‌ی گه‌لێكی وا نه‌فامی -به‌گوته‌ی ڕۆشنگه‌ران- مناڵكوژ, به هیچ جۆرێك به‌هایه‌كیان بۆ كاره‌كانی ئيبراهيم دانه‌ده‌نا تا چاوی لـێ بكه‌ن. ئاخر ئه‌و, دوای ئه‌وه‌ی بته‌كانی شكاندن و به‌ڕوونی پێی گوتن ئه‌م كاره‌تان شیرك و تاوانه و ده‌بێت وازی لـێ بێنن، له جێی ئه‌وه‌ی به گوێی بكه‌ن، ئاگریان بۆ گه‌رم كرد و به مه‌نجه‌نیق فڕێیان داوه ناوی... ئه‌ی چۆن دواتر به شانۆگه‌رییه‌كی وا سارد و سڕ، ده‌ستبه‌رداری سرووتێكی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی خۆیان ده‌بن؟!
ئه‌م ڕۆشنفكرانه له‌گه‌ل خۆیاندا كه‌وتوونه‌ته دژهاتنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت و تووشی پارادۆكسی چارنه‌كراو و گرێی نه‌كراوه هاتوون، نه ده‌توانن بڵێن خورمامان ناوێت و نه دڵیان دێت ده‌ست له مه‌ویژ (مێوژ)ه‌كه هه‌ڵبگرن، ئیتر به داوای (خورمیژ)ه‌وه خۆیان خه‌ریك كردووه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی شتێك به ناوی خورمیژه‌وه نییه و له پشتی ئه‌م خواسته‌یانه‌وه هیچ حاسڵ ناكه‌ن. ئه‌مان دین و ئیسلامێكیان ده‌وێت بێ غه‌یبییات و خاڵی له هه‌ر شتێك كه بۆنی میتافیزیكی لـێ بێت و عه‌قڵی دنیابین و كورتیان ده‌ركی نه‌كات، ده‌یانه‌وێت به سواریی كه‌ری شه‌لی عه‌قڵی مه‌عاش و به پشتبه‌ستن به چاوی خێلی زانستی ئه‌زموونی هه‌موو سه‌رزه‌مینی فراوان و ده‌شتی به‌رینی دین و په‌رستش و سرووته‌كانی ته‌ی بكه‌ن، به به‌له‌می شكاو و سه‌وڵی دارینی تێگه‌یشتنی كه‌موكورتیانه‌وه، ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری ئیسلامه‌تی بگه‌ڕێن... غافڵ له‌وه‌ی ئه‌م لافه گه‌وره‌یه هه‌ر كه‌س لێی بدات، ده‌ستی له هه‌نبانه‌ی به‌تاڵه‌وه ده‌رده‌چێت. ئه‌مان كه‌سان وا ده‌زانن هه‌رچی خۆیان لێی نه‌گه‌یشتن یان ته‌فسیرێكی په‌سه‌ندیان بۆ نه‌بوو ئیتر هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت ڕه‌ت بكرێته‌وه، ئه‌مه‌یش جۆرێكه له خۆبه‌بتكردن و كه‌پووبڵندییه‌كی بێئه‌ندازه دزێو و نه‌شیاوه.
غه‌یب، له هه‌موو دینێكدا و به‌تایبه‌ت له ئیسلامدا پانتاییه‌كی یه‌كجار فراوانی داگیر كردووه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و له ئایه‌تی دووه‌می سووره‌تی دووه‌می قورئاندا به‌ڕاشكاوی هاتووه: ئه‌م كتێبه مایه‌ی ڕێنوێنی و هیدایه‌ته بۆ ئه‌و پارێزكارانه‌ی بڕوایان به غه‌یب هه‌یه. به كورتترین ده‌ربڕین ده‌كرێت بگوترێت: غه‌یب, یانی ئه‌و شته‌ی له سنووری هه‌ست و ده‌ركی ته‌واوی مرۆڤ به‌ده‌ره. هه‌ر كات شتێك هاته ژێر هه‌ست و ده‌ركی مرۆڤه‌وه ئیدی به غه‌یب ناژمێردرێت و دێته بازنه‌ی عاله‌می شه‌هاده‌وه! ئه‌مان نازانن هه‌موو ئه‌و زانسته ئه‌زموونییانه‌یشی دڵی پێ خۆش ده‌كه‌ن، به‌شێكی زۆریان گریمانه زیاتر نین و دیوێكی ته‌واویان له غه‌یبدا چه‌قیوه، ئیتر بۆ خاتری گونجاندنی دین له‌ته‌ك وه‌همی خۆیان بۆ زانست‌دا, دینیش ده‌شێوێنن و به زانستیش ناگه‌ن.
هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وای ته‌قدیر كردبوو كه دوای ئاماده‌یی ئیبراهیم و ئیسماعیل بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمانه‌كه, قوربانییه‌كه بگۆڕێته ئاژه‌ڵێك, باشه كه ئه‌مه‌مان زانی، ماقووڵ و ڕه‌واتر نییه بڵێین خوا ویستی وه‌ها بوو به نیشاندانی نموونه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه، هه‌مووان –به ئیبراهیم و ئیسماعیلیشه‌وه- تێبگه‌یه‌نێت و تاقییان بكاته‌وه و شتی زۆریان فێر بكات، تا ئه‌وه‌ی بڵێین ئیبراهیم بۆ چاوبه‌ست وه‌های كرد و سیناریۆ و شانۆیه‌كی ئاوای سازكرد؟!
قسه‌یه‌كی باو هه‌یه ده‌ڵێت: زانین باشه، وه‌لـێ نیوه‌زانین به‌ڵایه. زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی شتێك له بابه‌تێك ده‌بیستن و ئه‌وه‌نده‌یان به‌لاوه تازه و خۆشه گورجێ دنیا خه‌به‌ردار ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌نجی قاروونیان دۆزیبێته‌وه، تووشی گه‌شكه ده‌بن. كه‌چی ئه‌وه‌ی ئه‌وان بیستوویانه یان به‌شێكی ته‌واونه‌كراوی مه‌سه‌له‌كه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌شه‌كه‌ی تری بده‌نه پاڵ، تێگه‌یشتنه سه‌ره‌تاییه‌كه‌یان به‌ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، یان هه‌موویان بیستووه به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی تێگه‌یشتنیان نه‌بووه و نییه، وه‌ك خۆی ده‌ركیان نه‌كردووه، بینا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ركه ناته‌واو و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیشیان، ئه‌نجامگیریی هه‌ڵه و نیوچه گاڵته‌جاڕی ده‌كه‌ن!
خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیمۆڵییانه و ئوستوورییانه بۆ داستانه‌كانی نێو كتێبه پیرۆزه‌كانی دنیا هه‌یه، ئه‌م باسه یه‌كجار ئاوكێشه و ده‌یان و سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی له‌باره‌وه نووسراوه، ئێره جێی باسكردنی نییه، ته‌نیا له چه‌ند دێڕێكدا مه‌به‌ست له‌م تێزه بیركردنه‌وه‌یه ده‌خه‌مه ڕوو و له‌ته‌ك سیناریۆبوونی داستانه‌كانی ئیبراهیمدا به‌راوردی ده‌كه‌م. به‌پێی خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی هه‌ندێك له دینناسان، ئوستووره جیایه له ئه‌فسانه و خورافه و حیكایه‌تی میللی. ئوستووره به‌و داستان و گێڕانه‌وانه ده‌گوترێت كه باس له حه‌قیقه‌تگه‌لێكی مه‌زنی پێش مێژوو ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یشی وشه‌ی نێو فه‌رهه‌نگه‌كان توانستی هه‌ڵگرتنی باری مانایی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌یان نییه، ناچار له قاڵبی ڕووداوێكدا ده‌ریانده‌بڕن كه له واقیعدا ڕووكه‌شی گێڕانه‌وه‌كه هه‌رگیز ڕووی نه‌داوه، بۆیێ نابێت به دیار قاڵبی حیكایه‌ته‌كه‌وه دانیشین و بووه‌ستین، به‌ڵكو ده‌بێت له نێوه‌ڕۆك و ڕووحی داستانه‌كه بفكرین.
به‌پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه، داستانی دروستبوونی جیهان و مرۆڤ، چیرۆكی ئافراندنی ئاده‌م و حه‌وا، به‌سه‌رهاتی ئیبلیس و حیكایه‌تی تۆفانی نووح، هیچیان له واقیعدا وه‌ها نه‌بوونه كه له گێڕانه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵكو ئه‌م حیكایه‌تانه ته‌نیا فۆرم و ڕه‌مزێكن و ئاماژه به كۆمه‌ڵه حه‌قیقه‌تێك ده‌كه‌ن كه نایه‌نه گوتن. ئه‌گه‌ر وه‌هایشی دابنێین ئه‌م تێگه‌یشتنه ته‌واوه، دیسان له هیچ كوێدا ئاماژه به‌وه نه‌دراوه ئه‌گه‌ر داستانه‌كان به جۆرێك بن ڕووداوه‌كانی حه‌قیقی بن، ئه‌وا كه‌سێتییه‌كانی ناوی ڕۆڵ ده‌بینن خه‌ریكی نواندنن. ئه‌م دوو شته فڕیان به‌یه‌كه‌وه نییه و ناچنه ژێر یه‌ك چه‌تره‌وه. دوور نییه ئه‌وانه‌ی داستانی ئیبراهیم به سیناریۆ تێگه‌یشتوون، ئه‌م جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌یان بیستبێت و لێیان تێكه‌ڵ بووبێت!