قانع خورشيد
بەشی شەشەم
پێگه‌ی ئیبراهیم و ئیسماعیل سه‌لامی خوایان لـێ بێت له‌م ڕووداوه‌دا
بڕوا ناكه‌م شتێكی شاراوه بێت كه له ئه‌گه‌ری شانۆبوونی داستانی قوربانیكردنه‌كه‌دا پله و پێگه‌ی هه‌ر یه‌ك له ئیبراهیم و ئیسماعیل ده‌گۆڕێت، یانی ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كه حه‌قیقی بووبێت زۆری فه‌رقه له‌ته‌ك ئه‌وه‌دا مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا نواندنێك بووبێت بۆ تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی...
پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه له ئه‌گه‌ری ڕاستبوونی ئه‌و ته‌ئویله سه‌یره و به شانۆزانینی ڕووداوه‌كه‌دا, شكۆ و گه‌وره‌یی ئیبراهیم و گیانفیدایی ئیسماعیل ناكه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه؟ دنیایه‌ك وانه‌ی قووڵ و ئیلهامی به‌رز نابنه قوربانی كاریگه‌ربوون به ئه‌ده‌بییاتی چه‌رخی مردووی مۆدێرنه؟
ئه‌وه‌ی له تێگه‌یشتنه باوه‌كه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه هه‌ڵده‌گۆزرێت، قوربانیدانه بۆ عه‌قیده، ملكه‌چبوونی ڕه‌هایه بۆ خوا، وازهێنانه له خۆسه‌نته‌ری، ده‌ستبه‌رداربوونه له هه‌موو شت بۆ ئه‌و، ته‌وحیدێكی یه‌كجار ساف و بێگه‌رده كه تێیدا جێگه‌ی دوو ئه‌وین نابێته‌وه، پاكبوونه‌وه‌یه له هه‌موو ژه‌نگارێك كه نابێت به ئاوێنه‌ی دڵی جوامێرانه‌وه بنیشێت، وانه‌یه‌كی بێ ئه‌ندازه كاریگه‌ره بۆ ئارامگری، ئه‌م داستانه به‌و تێگه‌یشتنه باوه‌یه‌وه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌دان هه‌ستی سۆفییانه و قووڵبوونه‌وه‌ی عاریفانه و چاوگی سه‌دان شیعر و ئه‌ده‌بییات.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنه نوێكه قه‌بووڵ بكه‌ین، هیچ كه ئه‌و هه‌موو وانه و به‌رداشتانه نامێنن، ئیبراهیمیشمان لا ده‌بێته سیاسه‌تمه‌دارێكی خه‌ڵه‌تێنه‌ر و فریوكار, كه بۆ گه‌یشتن به مه‌رامی خۆی ده‌ستی بۆ هه‌موو فڕوفێڵێك بردووه و گاڵته‌ی به هه‌ستی هه‌مووان كردووه، ڕێك وه‌ك ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی سیناریۆی كوده‌تا و تیرۆری درۆیینه ساز ده‌كه‌ن و بۆمبی ده‌نگی بۆ نێو باره‌گاكانیان فڕێ ده‌ده‌ن, تا سۆزی خه‌ڵكی بۆ لای خۆیان كێش بكه‌ن و جه‌ماوه‌ریان له ده‌ور كۆببێته‌وه... ئیسماعیلیش ئه‌گه‌ر ئاگای له شانۆگه‌رییه‌كه‌ی باوكی بووبێت، ده‌بێته شه‌ریكه‌به‌شی فێڵ و چاوبه‌سته‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ئاگاداریش نه‌بووبێت، ده‌بێته نێزیكترین قوربانیی سیناریۆكه!
نووسینی یه‌كێك له‌و عه‌ره‌بانه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌م داستانه خوێنده‌وه كه بوونه‌ته گه‌ڵای وه‌ریوی ده‌م ڕه‌شه‌با و داماوانه خۆیشیان نازانن ئاڕاسته‌یان به‌ره‌و كوێیه, موسڵمانن یا مه‌سیحی، باوه‌ڕدارن یا بێباوه‌ڕ...! ئه‌و باوه‌ڕی وایه ته‌ورات و قورئان ڕووداوه‌كه وه‌ك واقیعی نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆی به ئه‌فسانه و دڕندانه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌دا. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كردوویه‌تیه به‌ڵگه‌ی ئه‌فسانه‌ییبونی به‌سه‌رهاته‌كه و بێڕه‌حمێتیی ئیسلام ئه‌وه‌یه، به هیچ جۆرێك ئاماژه به ترس و له‌رزی ئیسماعیل و هه‌ستی باوكانه‌ی ئیبراهیم نه‌دراوه. دیاره ئه‌م ڕه‌خنه‌یه له چه‌ند لاوه كونه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی داستانه قورئانییه‌كان بده‌یت به ڕوونی ئه‌وه ده‌بینیت كه گێڕانه‌وه‌ی قورئان له گشت گێڕانه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كانی تر جیاوازه، قورئان ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ده‌كاته‌وه كه له داستانه‌كه‌دا گرنگ و مه‌به‌ستن، هه‌ر شتێك وانه‌یه‌كی كرده‌یی و ئه‌خلاقیی تێدا بێت باسی ده‌كات و شته‌كانی تر وه‌لا ده‌نێت، له داستانی تۆفانی نووحدا باسی پرسیاره گله‌ییئاساكه‌ی نووح ده‌رباره‌ی خنكانی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ڕوونی ده‌كاته‌وه هه‌ڵه بووه، له داستانی یووسفدا باسی هه‌ستی یه‌عقووب بۆ یووسف ده‌كات، چون زێده‌ڕۆیی تێدا بووه و پاساوی غه‌در و سته‌می گه‌وره‌ی براكانی یووسفیشه، كه‌چی ئاماژه به‌وه ناكات دڵی یووسف بۆ باوكی چۆن بووه، خۆ دیاره ئه‌ویش هه‌ستێكی كوڕانه و دڵته‌نگییه‌كی غه‌ریبانه‌ی هه‌بووه، وه‌لـێ چون وه‌ك هه‌ستی هه‌ر كه‌سێكی دی بووه كه ده‌كه‌وێته دۆخێكی وه‌هاوه، ئیدی پێویست به باسكردن ناكات. ئیبراهیم و ئیسماعیلیش ئه‌گه‌ر هه‌ستێكی پڕ ترس و له‌رزیان هه‌بووبێت، ده‌بوونه دوو كه‌سی زۆر ئاسایی و شایسته‌ی باسكردن نه‌ده‌بوون، نه‌ده‌كرانه ڕه‌مزی فیداكاری و فه‌رمانبه‌رداری بۆ خوا، ئه‌و كابرایه بیری چووه سیڕڕی حیكایه‌ته‌كه له‌و به‌شه‌یدایه.
جگه له‌وه، ئه‌و كابرایه به‌وه ده‌چێت هیچ ئاگادارییه‌كی له ڕووداوه‌كانی دنیای هاوچه‌رخ نه‌بێت، ده‌نا كاریگه‌ریی بێوێنه‌ی دین و بیروباوه‌ڕی ئایینیی به چاوی خۆی ده‌بینی، من كارم به ڕاست و هه‌ڵه‌یی كاره‌كانیانه‌وه نییه، باسم له‌وه‌یه قوربانیدانی بێ ترس و له‌رز به‌رهه‌مێكی دووباره‌ی دین و عه‌قیده‌یه و خۆكوژه‌كانی قاعیده و داعش، باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ن، له ساڵی 1978 جیم جۆنز كه دامه‌زرێنه‌ری گرووپی پرۆتستانتیی (په‌رستگای گه‌لان) بوو له ئه‌مریكا، له‌ژێر فشاری حكوومه‌تی ئه‌مریكادا خۆی و 915 كه‌س له شوێنكه‌وتووانی به‌ره‌و وڵاتی گۆیانای ئه‌مریكای لاتین هه‌ڵهاتن و له‌وێ، به فه‌رمانێكی دینیی جۆنزی ڕابه‌ریان و وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته سته‌مكارانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، هه‌موویان ماده‌ی سیانیدیان له نێو شه‌ربه‌تی ترێ كرد و خواردیانه‌وه و 910 كه‌سیان ژه‌هراوی بوون و مردن، ئه‌مه گه‌وره‌ترین خۆكوژیی ده‌سته‌جه‌معی بوو له مێژوودا، كه پاڵنه‌ره‌كه‌ی عه‌قیده‌یه‌كی دینی بوو.
نه‌ك هه‌ر دین، پاڵنه‌ری ئایدیۆلۆجییش وا ده‌كات مرۆڤ بێباكانه خۆی بۆ په‌یام و به‌رنامه‌كه‌ی، یان بۆ ڕابه‌ر و سه‌ركرده‌كه‌ی بكاته قوربانی، بزاوتی چه‌پ، هه‌ر له به‌لشه‌فییه‌كانی ڕووسیاوه بیگره تا ده‌كاته پارتی كرێكارانی كوردستان، پڕه له نموونه‌ی ئه‌م خۆكوژی و خۆسووتاندنانه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یشی به‌و خۆفیداكردنانه هه‌ڵده‌ستن له دڵه‌وه به كاره‌كه‌یان ڕازین و تووشی شۆك و دڵه‌ڕاوكێ و ترس و تۆقان نایه‌ن، كه ئه‌م مرۆڤه ئاساییانه وه‌ها بن، بۆچی ئیبراهیم -كه كه‌سێتییه‌كی هێنده گه‌وره‌یه، به باوكی سێ دیارترین دینی دنیا داده‌نرێت و به‌ره‌هماییه‌كانی هیندیش هه‌ر ده‌درێنه پاڵ وی- ئاوا چاونه‌ترس و فیداكار نه‌بێت كه بۆ خوای تاقانه‌ی كوڕه‌كه‌ی بكاته قوربانی؟ بۆچی ئیسماعیلی ده‌ستپه‌روه‌رده‌یشی بێباكانه ئاماده نه‌بێت گه‌ردنی خۆی بخاته به‌ر تیغی باوكی؟ قابیله ئه‌وه‌نده‌ی شه‌هیدێك و باوكی كه ئاماده‌ی فیداكاریین بۆ خاك و نیشتیمانیان، توانستی قوربانیدان بۆ خوای خۆیانیان نه‌بووبێت؟
له‌مه‌یش گرنگتر، ئه‌م كابرایه بیری چووه ئیبراهیم و ئیسماعیل هاوعه‌قیده‌ی ئه‌و نه‌بوونه تا باكیان له مردن بێت، به جۆرێكی تر بیڵێم، ئه‌م وا ده‌زانێت ئه‌وانیش مردنیان به كۆتایی ژیان و نه‌مانی ته‌واو زانیوه و بۆ درێژه‌دان به زیندوویه‌تی و ژیان به هه‌موو تواناییان ده‌ستیان به دنیاوه گرتووه، غافڵ له‌وه‌ی مردن به‌لای ئه‌وانه‌وه پردی په‌ڕینه‌وه بووه له ژیانێكی نزمه‌وه بۆ ژینێكی باڵا، مردن قۆناغێكه له ژیان... رێبوارانی ڕێگه‌ی ئیبراهیمیش هه‌ر وه‌ها بوونه، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه سه‌رپشك كرا له نێوان ژینی دنیایی و ڕۆیشتنه‌وه‌ی بۆ لای خوا، فه‌رمووی: "دیداری دۆستی باڵام ده‌وێت"، بیلالی حه‌به‌شی له سه‌ره‌مه‌رگدا به كه‌یفه‌وه ده‌یگوت: "سبه‌ی ده‌گه‌م به یاران، به محه‌مه‌د و هاوه‌ڵانی"، جه‌لاله‌دینی ڕوومی ڕۆژی مه‌رگی خۆی ناو نابوو شایی و وه‌سیه‌تی كردبوو به ده‌م ده‌فژه‌نین و ئاوازخوێندنه‌وه به خاكی بسپێرن!
ئیتر ئه‌مه‌یه حاڵی تێگه‌یشتنی ئه‌م براده‌ره ڕۆشنفیكر و مۆدێرنخوازانه، لایه‌ك له باسه‌كان ده‌بینن و له سه‌د لای تر غافڵ ده‌بن، ده‌ست ده‌به‌ن شتێك چاك بكه‌ن كه به بڕوای خۆیان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام وای تێكده‌ده‌ن خۆیشیان پێیان خاس ناكرێته‌وه، ئیتر ئه‌ڵای ده‌كرد له غه‌رب ده‌بن و به ناوی ئیسلامی لیبڕاڵه‌وه ده‌دوێن، یا له میسر و لوبنان ده‌بن و ده‌بنه گوته‌بێژی ئیسلامی عه‌قڵانی و یان له دوبه‌یه‌كه‌ی كوردستان ده‌بن و خۆیان ده‌كه‌نه ده‌مڕاستی ئیسلامی كوردی... (كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ) (البقرة: 118).
کۆتایی بەشی شەشەم
لینکى بەشەکانى تر:
بەشى یەکەم
بەشى دووەم
بەشى سێیەم
بەشى چوارەم
بەشى پێنجەم
بەشى حەوتەم و کۆتایى