دیاردەی زیادەڕەویکردن لە تەکفیردا

فیکر 2016-11-30 کۆمێنت 3165 جار بینراوە

دیاردەی زیادەڕەویکردن لە تەکفیردا

نووسینی:

 د. یوسف قەرزاوی

وەرگێڕانی:

 میران مەجید

بەشی یەکەم

ئەم بابەتە ڕەگی مێژوویی ھەیە لە فکری ئیسلامیدا لە زەمەنی خەواریجەوە و، پێدەجیَت یەکەم بابەتی فکری بووبێت کە موسوڵمانانی بهخۆیهوه هێند خهریككردبێو، ئاسەواری عەقڵی و زانستيى ،سەربازی و سیاسی، ھەبووە بۆ چەند نەوەیەک، پاشان فکری ئیسلامی ئەم قۆناخەی تێپەڕاندووە و جێگر بووە لەسەر ئەوەی کە ئێستا ئەھلی سوننەوجەماعەى لەسەرن .

       نایشارمەوە لە برایانی پرسیارکەر : کە من ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی ئامادەکردنی کتێبێکم لە بابەتی تەکفیردا بەڵام بۆم تەواونەکرا، لەگەڵ ئەوەیشدا کە زۆریان لێکردم بۆ ئەوەی بەخێرایی تەواوی بکەم و خۆیشم ھەستم بە پێویستیی ئەم کتێبە کردبوو، بەڵام بههۆی سەرقاڵبوونەکانم و، لە لایەکەوە باوەڕبوونم بە لەسەرخۆیی لە لێکۆڵینەوەی بابەتێکدا و، لەلایەک سووربوونم لەسەر زانینی تێڕوانینەکانی ئەوانەی کە بە (کۆمەڵەی تەکفیر) ناوزهدكراون، ھەموو ئەو ھۆکارانە دوایان خستم لە بەرھەمھێنانی ئەم کتێبە بۆ خەڵکی تا ئەمرۆ .

       داوا لە پەروەردگار دەکەم کە سەرکەوتووم بکات و یارمەتیدەرم بێت بۆ تەواوکردنی ئەو کتێبە بەشێوەیەک کە ببێتە مایەی ڕەزامەندیی خۆی .

بەڵام ھەرجۆنێک بێت ئەمە ڕێگرنابێت لەوەی کە بەخێرایی شتێک لەسەر ئەم بابەتە بڵێم کە ھیچ نەبێت ئاوپرژێنێکی تینووانى ئةم باسة بکات، ئەگەر لهتواناییشیدانهبێنوقمی ئاویان بکات .

      تهكفیر دیاردەیەکە پێویستيی بە لێکۆڵینەوە ھەیە لەبەر چەند ھۆکارێک :

یەکەم شتێک کە پێویستبێت بيڵێم لێرەدا : ئەم دیاردەیە _دیاردەی زیادەڕەویکردن لە تەکفیردا _ پێویستيی بە لێکۆڵینەوە ھەیە لەبەر چەند ھۆکارێک ھەتا بتوانین بە بەرچاوڕوونییەوە چارەسەری بکەین .

       ئەوانەی بیر لە چارەسەرکردن دەکەنەوە _لە پیاوانی دەسەڵات _ بە دوورخستنەوە و توندووتیژی و گرتن و ھەر شێوەیەکی تری توندووتیژی، بێگومان ئەو کەسانە ھەڵەن، لەبەر دووھۆکار :

یەکەمیان : لەڕاستیدا فکر بە فکر وەڵام دەدرێتەوە و، بەکارھێنانی توندووتیژی بەتەنیا لە بەرەنگاربوونەوەی فکردا، تەنێفکرەکە فرهوانتر دەکات و، وا لە شوێنکەوتووەکانی دەکات کە زیاتر سووربن لەسەری . بۆیە چارەسەری فکر بە قەناعەتپێکردن و ھێنانەوەی بەڵگە و نەھێشتنی گومانەکان دەبێت .

دووەمیان : بەڕاستی ئەم تەکفیركارانه‌ _ تێكڕایان _ خەڵکانی دیندار و دڵسۆزن، ڕۆژووگر و نوێژخوێنن و جوامێرن،   ئەوەی جوڵاندوونی و کاردانەوەی لا دروستکردوون ئەوەیە کە لە کۆمەڵگادا ھەڵگەڕانەوەی فکری و داكهوتنی ئەخلاقی و گەندەڵیی کۆمەڵایەتی و خۆسەپێنيی سیاسی، دهبینن .

       ئەوان داواکاری ئیسڵاح و چاکسازیین و، سوورن لەسەر رِيَنمايى ئوممەتەکەیان، ھەرچەند گومانی تێدا نییهكهڕێگایهكی چهوتیان گرتووهتهبهر .

       بۆیە پێویستە، ڕەچاوی پاڵنەرە چاکەکانیان بکەین و، لەشێوەی دڕندەیەکی خاوەن چڕنووک و کەڵبەدا وێنایان نەکەین کە دەیانەوێت ھێرش بکەنە سەر کۆمەڵگا و، پاشان ھەڵیتەکێنن و تێکیبدەن !

ئەوەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ھۆکارەکانی ئەم دیاردەیە بکات بەوە دەگات کە ئەم دیاردەیە خۆی لە کۆمەڵێ ھۆکاردا دەبینێتەوە :

1 _ بڵاوبوونەوەی کوفر و ھەڵگەڕانەوەی ئاشکرا لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکانماندا و، دەستدرێژی و زولَمكردنى ئەو جۆرە کەسانە و خۆبادان بە کارە باتڵەکانیانەوە و، بەکارھێنانی ھۆکارەکانی ڕاگەیاندن و شتی تریش بۆ بڵاوکردنەوەی کوفرەکانیان بەسەر کۆمەڵی موسڵماناندا، بەبێ ئەوەی کەسێک ھەبێت کە دەنگ ھەڵببڕێت بە ڕوویاندا یاخود بەرپەرچی گومڕایی و سەرلێشێواویەکانیان بداتەوە .

2_ ئاسانکاریی ھەندێک لە زانایان بەرانبەر ئەو کافرە هەقیقییانە و ئهژمارکردنیان لە کۆمەڵی موسڵمانان، لە کاتێکدا ئیسلام لەوان بەرییە .

3 _ بەرەنگاربوونەوە و بەکارھێنانی توندووتیژی بەرانبەر فکری ئیسلامی ڕەسەن و بانگەوازی ئیسلامی پابەند بە قورئان و سوننەتەوە و، بەرتەسککردنەوەی مهیدانهكهلەسەر خۆیان و بانگهوازهكهیان و بەکارھینانی توندووتیژی و بەرتەسککردنەوەی کاری خاوەن فکرە ئازادەکان، تەنیا ڕێچکەی لادەر بەرھەمدەھێنێت، کە لەژێر زەویدا کاردەکات، لە کەشێکی داخراو و دوور لە ڕووناکی و گفتوگۆی کراوە .

4_ کەمتفاقيی ئەو گەنجە دلێرانهلە تێگەیشتنی ورد بۆ ئیسلام و بنەماکانی و، قووڵنەبوونەوە لە زانستە ئیسلامییەکان و زانستە زمانەوانییەکاندا . ئەوەیە کە وای لێکردوون ھەندێ لە دەقەکان وەربگرن و واز لهههندێكی تری بھێنن، یاخود لێكچووهكان(موتەشابیھات) وەربگرن و جێگرهكان )موحکەماتیان بیر بچێتەوە، یاخود )جوزئیات) وەربگرن و ڕێساگشتییەکان فەرامۆش بکەن، یاخود تێگەیشتنێکی ڕووکەشییان بۆ ھەندێ دەق ههبێو، زۆر شتی تریش کە پهیوەستە بەمانەوە، بۆ کەسێک کە فەتوا دەردەکات لەم شتە گرنگانەدا، بەبێ ئەوەی شایستەییەکی تەواوی ھەبێت .

5 _ دڵسۆزیی بەتەنیا بەس نییە، ئەگەر تیگەیشتنێکی قووڵمان بۆ شەریعەتی خوای گەورە و حوکمەکانی نەبێت، ئەگینا خاوەنەکەی دەکەوێتە ناو ئەوەی کە خەواریج پێشتر تێی کەوتن، ئەوانەی کە لە (10) ڕێگەوە فەرموودەى دروست ھاتووە لە زەمیاندا وەکو ئیمامی ئەحمەد دەڵێ، ئەمە لەگەڵ ئەوەی زۆر سووربوون لەسەرعەقیدە و پەرستشەکان .

لەبەر ئائەمەیە پێشەوایانی پێشین وەسيەتیان کردووە بە داواکردنی زانست پێش خواپەرستی و جیھاد، بۆئەوەی ئەو کەسە لانەدات لە رێگەی خودا لە شوێنێکەوە کە نازانیت .

       حەسەنی بەسری دەفەرمووێت : ئەوەی کاردەکات بەبێ زانست وەکو ڕێبوارێک وایە کە لەسەر رێگا لایدابێت و، ئەوەی بەبێ زانست کاردەکات زیانهكانی زۆر زیاترە لە چاکسازییەکانی، بۆیە زانستیک داوا بکەن کە زةرةر لە عیبادەت نەدات و، عیبادەتێک داوابکەن کە زیان لە زانست نەدات، چونکە بەراستی قەومیک ھەبوون داوای عیبادەتیانکرد و، لهههمانكاتدا وازیان لە زانست ھینا، ھەتا بە شمشێرەکانیانەوە چوونە سەر ئوممەتی محمد )د .خ) ، ئەگەر زانستیان داوا بکردایە ئەوا بەرەو ئەو کارەی نەدەبردن کە کردیان .

تەکفیرکردنی ئەوانەی کە شایستەی تەکفیرن :

لێرەدا پێویستە تەکفیری ئەوانە بکەین کە بەئاشکرا و بەبێ شەرم کفر دەکەن و، دەست لەوانەش ھەڵبگرین کە بەڕوواڵەت موسڵمانن، ھەرچەند ناواخنیشیان وێرانەبێت لەڕووی ئیمانەوە، ئەمانە لە نةريت )عادةتى ئیسلامدا ناودەبرێن بە )دووڕووهكان)، ئەوانەی بە زمان دەڵێن ئیمانمان ھێناوە و بەڵام بە دڵ باوەردار نيین، یاخود کاروکردەوەیان بە پێچەوانەی گوفتارەکانیانەوەیە، ئەمانە لە دنیادا حوکمی ئیسلامیان بۆ بریار دەدرێت بەپێی ڕوواڵەتیان و، لە ئاكامیشدا لە خواری خوارەوەی ئاگردان، بەھۆی ئەو کوفرەی کە شاردوویانەتەوە .

لەو کافرانەش کە پێویستە بە کافر بژمێردرێن بەبێ خۆ ھەڵخەڵەتاندن و شاردنەوە ئەم بەشانەی دوایی پێكهاتوون :

1 _ ئەو شووعییانەی کە سوورن لەسەر شووعیبوونى خۆیان و، ئەوانەی کە باوەریان بە شووعییەتە وەکو فەلسەفە و سیستەمی ژیان، سەرەڕای دژیەکبوونی تەواوی لەگەڵ بیروباوەری ئیسلام و شەریعەت و بەھاکانی، ئەوانەی کە باوەڕیان وایە ئایین _ھەموو ئایینەکان _ تلیاکی گەلانن و، دژایەتی ئایین دەکەن بەگشتی و، بەتایبەتیش دژایەتی زیاتری ئیسلام دەکەن، لەبەر ئەوەی ئیسلام بیروباڕوەڕ و سیستەم و شارستانییەتێکی تەواوە .

2_ کاربەدەستە عەلمانییەکان و، ئەندامانی حیزبە عەلمانییەکان، ئەوانەی کە بەئاشکرا شەرعی خودا ڕەتدەکەنەوە و، بانگاشە بۆ ئەوە دەکەن کە دەبێت دەوڵەت دینی لێ داببڕێنرێت و، ئەگەر بانگبکرێن بۆلای حوکمی خودا و پەیامبەر پشت ھەڵدەکەن و نایانەوێت، لهوهش زیاتر زۆر دژایەتی ئەوانەدەکەن کە بانگاشە بۆ پیادەکردنی شەریعەتی خودا و گەڕانەوە بۆ ئیسلام دەکەن .

3_ خاوەنی ئەو مەزەب و دین و عەقیدانەی کە دەرچوون لە ئیسلام بەتەواوەتی و بەئاشکرا، وەکو دورزی و نوصەیری و ئیسماعیلی و ھاوشێوەکانیان لە فیرقە باتنییەکان و، ئەوانەی کە ئیمامی غەزالی لەبارەیانەوە دەفەرمووێت : ڕوواڵەتیان شیعە و ناوەرۆکیشیان کوفرێکی تەواوە و، شێخولئیسلام ئیبن تەیمییەش لەبارەیانەوە دەڵێت : بەڕاستی ئەوان لە یەھوود و نەصارا بێباوهڕترن ، ئەوەش بەھۆی نكۆڵیكردنیان لە بابەتە بڕاوە و بنچینەییەکانی ئیسلام و، ئەوەی پێویستە لە ئیسلام بزانرێت لەلایەن ھەموو مسوڵمانێکەوە .

       وێنەی ئەمانەیش لە زەمانی ئێمەدا : بەھائییەتە، کە بریتییە لەدینێکی تازەی سەربەخۆ و، نزیک لەوانیش قادیانییەتە کە بانگاشەی پەیامبەرێتی دەکات لەدوای موحهمهد )د .خکە خوای گەورە بەو کۆتایی بە پێغەمبەران ھێناوە .

تاگەکان    
قوتابخانەکانی نوور چەواشەکاریی لۆژیکی نوێژ وەرزش مانا تەلارسازی جنۆکە مۆدێرنیتە دەروونناسی ئیسرائیل ڕەزا بابایی بوومەلەرزە دەربارەی کتێب عێڕاق مردن
فیکر
2016-11-30 کۆمێنت 3165 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی