بە شێنەیی

فیکر 2017-02-07 کۆمێنت 1427 جار بینراوە

بە شێنەیی

كاروان عوسمان شوانى                                                                       

بیر و کاری داعش و ئەوانەی وەک داعشن بەرهەمی  توندوتیژییە، جا توندئاژۆییەکە موسوڵمانێکی پەڕگیر بیکات،یان لادینییەکی پەڕگیر .

بۆیە ئەوانەی  شاری زەردەواڵە دەشێوێنن ئەبێ توانای قبوڵکردنی ئەوەشیان هەبێ پێیانەوە بدرێ .

ڕەخنەی ئەکادیمی و جنێو دەبێت تێکەڵ نەکرێن بەسەر یەکدا، هیچ چەمکێک نەشێوێنرێ تا پیرۆزییەکانی مرۆڤ پارێزراو بێت .

مەلا کە نمایندەیەکی دیاری دینی ئیسلامە ئەگەر دەستپێشخەر بێت و هێرش بکاتە سەر هەر بیروباوەڕ و ئاینێکی تر ،ئاساییە سزا بدرێت و فێر بکرێ جاریتر هەڵەی وانەکات و تەنانەت لە پیشەکەشی دوربخرێتەوە، چونکە ئەمانە نەک سوديان نييه بەڵكو ئەبن بە زیان و بار بۆ خودی ئایینەکە .

لە هەمانکاتدا هەرکەسیش سوکایەتی بە دینی ئیسلام بکات کەزۆرینەی زۆری خەڵکی کوردستان بڕوایان پێیەتی، ئەبێ ئەو کەسەی سوکایەتییەکە دەکات دەبێ سزای خۆی وەربگرێ .

لێرە و لەوێ هەمیشە  گوێبیستی ئەوە دەبین دینی ئیسلام توندوتیژی بەرهەم دێنێ بەڵام ئەوانە بێ ئاگان لە خودی دینەکە، دینێک: مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و مەلای گەورەی کۆیە و پرۆفیسۆر موستەفا زەڵمی حاجی شەماڵی بەرهەم هێنابێ پێم ناڵێن کامەیە توندوتيژييەکەى؟

هەندێک توندییيان هەڵبژاردوە، چونکە لە بنەڕەتدا خۆیان توندن، نەک دینەکە وای لێکردبێ، هەروەها نابێ ئەوەشمان بیربچێ ڕەوتاری کەسانێک بوو کە دژ بە دین بوون وای کرد بەشێکی بچوک لە موسڵمانان توندبن .

ئاخر دروستکردنی کاریکاتێر و جنێودان و سوکایەتی بە پەیامبەری ئیسلام و قسە وتن بە سروتە ئایینییەکان و لەم ڕۆژانەشدا بەناوی هونەرەوە  سوکایەتی دەکرێت بە ئیسلام و بە گۆرانیی هیجای دینی موسڵمانان ئەکرێ، ئەمە  لە بێ هونەری بەولاوە هیچی تر نییە .

شتێک بۆ من جێگەی سەرنجە ئەوەیە ئەوانەی ڕەخنە لە دین ئەگرن، تاکە بیانوو بە دەستیانەوە ئەوەیە کە: دینی ئیسلام توندوتیژی تێدایە و دژی مرۆڤایەتییە، کە لە ڕاستیی دا تەواو پێچەوانەی ئەمە ڕاستە .

ئەوان بێ ئاگان لەوەی خۆیان توندڕەوترینن و دژی مرۆڤایەتین و بەرامبەریان قبوڵ نییە .

ئاخر ئەگەر توندڕەو نەبن ڕەخنەی نەرم و دوور لە ناو و ناوبانگزڕاندن دەگرن، نەک بێ ئاگایانە و  نەزانانە بکەونە ناوەوە .

ئەوانەی سوکایەتیی دەکەن باشتر وایە لە هیچ شوێنێکدا ناویان نەهێنرێ تا نەک لە ڕێگەی باسەکانەوە ناوبانگ پەیدا بکەن ، گونجاوترە هەموو وەڵامدانەوەیەکیش لە چوارچێوەی گشتیی دا بێت .

ئەوان شەیدای ناوبانگن بۆیە هەمیشە پەلاماری ئەو شتە  ئەدەن کە پێیان هەڵناگیری .

گۆرانی ئەبێ پەیامێکی ئینسانی یان هەستێکی ناسک لە خۆ بگرێ بەڵام چونکە هەیە پڕە لە ڕق و کینە، تەنانەت هەموو شت پیس دەکات بە گۆرانیشەوە .

کەسانێک کە خۆیان بە ڕۆشنفکر بزانن دەست بۆ شتێک نابەن هەستی مرۆڤ بریندار بکات، ئەوانە خۆیان لە پێش هەموو کەسێکەوە دەبینن، بەڵام ڕاستییەکەی لە دوای هەموو کەسێکەوەن، چونکە ئەلفبێی ڕاگرتنی هەستی بەرامبەر نازانن .

سەبارەت بە خودی ئەوەی ناویان ناوە گۆرانی تەنها هێندە بەسە کە بگوترێ: نە دەنگت دەنگە، نە دەقەکە دەقێکی بەهێز و پێزە نە پەیامێکی جوانیشی تێدایە .

تۆ چونکە بچوکی بۆیە  پەلاماری گەورە دەدەی .

لە کەسانی ڕاسیست و پۆپۆلیستەکانەوە هەر ئەوە چاوەڕێ دەکرێ، ئەم  قوڕە هەر هێندە تۆزی لێ هەڵئەسێ .

تاگەکان    
گەڕان باران ئیلحاد قوتابخانەکانی نوور ئەیاد قنێبی كتێب یاری فەڵەستین کتێب کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین کوردستان زانکۆ وەچەخستنەوە دوعا دیمانە
فیکر
2017-02-07 کۆمێنت 1427 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی