بانگەواز تاکە ڕێگای بڵاوبونەوەی ئیسلام

فیکر 2017-02-12 کۆمێنت 2804 جار بینراوە

بانگەواز تاکە ڕێگای بڵاوبونەوەی ئیسلام

نووسینی. د. زاكر نايك

  وەرگێڕانی:  ژيان عیزەت

لێرەو لەوێ باس لەوە ئەکەن ئیسلام بە زەبری شمشێر بڵاو بۆتەوە و دینی توندوتیژیە لێرەدا چەند نمونەیەک دێنینە و بە کورتی :

- ٩ ملیۆن عەرەبی مەسیحی (قوبتی) هەن لە دەوڵەتە عەرەبیە ئیسلامییەکاندا (قوبتی ئەوانەن کە لە دێر زەمانەوە مەسیحیبوون، واتە مەسیحی ئەسڵ). ئەو ٩ ملیۆنە شایەتی ئەوە ئەیەن کە ئێسلام بە زەبری شمشێر بڵاو نەبۆتەوە، چونکە  کەوتونەتە ناو وڵاتی موسڵمانانەوە زۆریان لێ نەکراوە ببن بە موسڵمان و هەر لەسەر دینەکەی خۆیان ماون .

- ئیسلام نزیکەی هەزار ساڵ حوکمی ووڵاتی هیندستانی کرد، کەچی ٨٠٪ هیندییەکان موسڵمان نین، ئەو ٪٨٠ شایەتی ئەیەن کە ئیسلام بە زەبری شمشێر بڵاو نەبۆتەوە. تەنها کەمتر لە ١٠٠% توانرا ببن بە موسوڵمان

- سەرژمێرییەك کراوە لە کتێبی (ریدر دایجست ألمانك) کە لە ساڵی ١٩٩٤ کە لە گۆڤارەکەیاندا باسی سەرژمێری بڵاو بوونەوەی ئایینەکان ئەکات لە نێوان ساڵی ١٩٣٤ تاوەکو ١٩٨٤ ئەو ماوەی ٥٠ ساڵە و ئایینی پلەیەک کە زۆرترین ڕێژەی بڵاوبوونەوەی هەبووە، ئایینی ئیسلام بووە کە بە ڕێژەی ٢٣٥٪ و مەسیحی ٤٧٪ ، باشە چ شەڕێکی ئیسلامی ڕوویداوە لە نێوان ئەو ٥٠ساڵە کە بە ملیۆنەها کەس بوون بە موسڵمان، بێگومان تەنها لەڕێگەی بانگەواز و کاری خجوانی موسوڵمانانەوە بووە؟ !

- لە دوای ڕووداوەکانی ٩/١١ ی ئەمریکا، کاتێ کە میدیاکان ئیسلامیان بە تیرۆریست ناوبرد، پاش ٩ مانگ لەو ڕووداوە، لە ئەمریکا ٣٤هەزار کەس و لە ئەوروپا ٢٠ هەزار کەس  بوون بە موسڵمان .

- میدیاکان ئەڵێن ئیسلام زوڵمی لە ئافرەت کردووە،بەڵام ٦٥٪ ئەوانەی کە ئەبن بە موسڵمان ئافرەت، باشە چی وا لەو ئافرەتانە ئەکات واز لەو هەموو ئازادییە بێنن، تەنها باوەڕ خۆشەویستی خوا و پاکی دینەکەیە.؟

- ئەمڕۆ یەکەم ئاین کە زۆر بە خێرایی زیاد ئەکات لە ئەوروپا و ئەمریکا و ئەفریقا ئایینی ئیسلامە .

خوا لە سێ شوێندا لە قورئان بەڵێنی ئەوەی داوە کە ئایینی ئیسلام سەربکەوێ بەسەر هەموو ئایینەکاندا. لە هەر سێ شوێنەکە هەمان ئایەت دووبارە بۆتەوە، لە سورەتی الفتح ئایەتی ٢٨، سورەتی التوبە ئایەتی ٣٣ و سورەتی الصف ئایەتی ٩ کە ئەفەرمێ :

(هو الذی أرسل رسولە بالهدی و دین الحق لیظهرە علی الدین کلە و لو کرە المشرکون). واتە خوا پێغەمبەرەکەی ناردووە بە ڕێگە نیشاندەر و ئایینی حەق تاوەکە سەربکەوێ بە سەر هەموو ئایینەکاندا گەرچی بێ باوەڕانیش پێیان ناخۆشە .

تاگەکان    
زانست شەڕ ژیانی پێغەمبەر ئەدەبیاتی فارسی فەڵەستین کۆرۆنا یاسا کتێبی هاوسانی وەرزش لۆجیک ستەم بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن ئەیاد قنێبی پارەی ئیلیکترۆنی وەلی ئەمر
فیکر
2017-02-12 کۆمێنت 2804 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی