جیاوازی تێگەیشتن لە ئایەتەكانی قورئاندا

فیکر 2017-12-28 کۆمێنت 2406 جار بینراوە

نووسینی: غوڵامحوسێن ئیبراهیمی دینانی

وەرگێڕانی: موحەممەد دلێر

"جیاوازی تێگەیشتن لەماناكانی قورئان پەیوەستە بە ئاستی دەرك كردن و هەستكردنەوە "

ووتی المعنی هەر خودایە شێخی دین           دەریای ماناكانی رب العامین

  حەقیقەتی مانا، خوداوەندە و هیچ مانایەكی لەبەرتر و باڵاتر لە مانای حەق(خودا)ی (تبارك و تعالی) شایەنی پێشنیازكردن و پێگەیشتن نیە. هەرچەندە باس و خواسی مانا تەنها لە بازنەی كاروباری زمانەوانەكاندا سنووردار ناكرێت و بە بنەڕەتی ژیانی مرۆڤ ناسراوە، بەڵام زمان و ئەوەی بە زمانەوە پەیوەندیدارە لەم باس و خواسی مانایەدا جێگە و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە .

قورئانی پیرۆز گوفتاری خوداوەندە (سبحانه و تعالی) كە بەشێوەی وەحی بۆ حەزرەتی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەربێت) دابەزیوە. ئەم كتێبە بۆ هیدایەتی مرۆڤ هاتووە و لەم هیدایەتەشدا هەموو نیازەكانی مرۆڤ بەگشتی هاتووە جا چی ماددی و دونیایی بێت یاخود مەعنەوی و ئاخیرەتی بێت .

نیازەكانی مرۆڤ لەو ڕوەوەی كە مرۆڤە، جیاواز لە نیازە ئاژەڵییەكان دەناسرێت. نهێنییەكانی ڕۆحی مرۆڤ هێندە قوڵ و پەنهانە كە دۆزینەوەیان و گەیشتن پێیان بۆ خودی مرۆڤیش كارێكی ئاسان نیە و تەنها خوداوەندە كە بە قوڵاییەكانی دەروونی مرۆڤ ئاگایی هەیە. تەفسیری مەعنەویانەی قورئانی پیرۆز و بیركردنەوە لە مانای دەربڕینەكان و ووشەكانی ئەم كتێبە پیرۆزە، ڕێگە بۆ بیركردنەوە و قوڵبونەوەی فەلسەفی و دانایانە ئەكاتەوە و زۆرێك لە باس و خواسە دژوار و ناڕوونەكان نزیك دەكاتەوە لە ڕێی چارەسەری خۆیان .

ئەڵبەتە بیركردنەوە فەلسەفیەكان و ئەندێشە قوڵە داناییەكانیش كاریگەربوون بە دەرككردنی وردی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز، و هاوكاری ئەو كەسانەی كردووە بۆ تێگەیشتنی زۆرتر و باشتر .

بەگەڕانەوە بۆ تەفسیرە جیاواز و جۆراوجۆرەكانیش كە كەسە بیرمەندەكان تا ئێستا دەربارەی قورئان نوسیویانە، دروستی ئەم ووتەیە دەسەلمێنرێت .

كەسانی وەك شیخ الرئیس ابوعلی سینا و صدرالمتالهین (مەلا سەدرا)ی شیرازی، تەفسیریان بۆ زۆرێك لە سورەت و ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز نوسیوە. لە میانەی موتەكەلیمەكانیشدا كەسانی وەك فخرالدین رازی و ابوحامد غەزالی بەم جۆرە لە تەفسیر بێگانە نەبوون و بەرهەمەكانی خۆیان لەم ڕوەوە یادگار كردووە .

ئەوەی كە ئەم جۆرە كەسانە لە تەفسیر و تەئویلی قورئانی پیرۆزدا دەركی دەكەن، هەمان شت نین كە كەسە زاهیرییەكان و ڕوكەشبینەكان پێیان دەگەن .

جیاوازی لە تێگەیشتنی مانای ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز بە جیاوازی ئاستی دەرككردن و هەستكردنەوە پەیوەندیدارە .

ئەدیبێكی زمانەوان پێش هەرشتێك پەی بە جوانی دەربڕینەكان و بە باشی و جوانییە ئەدەبی و(ڕەوانبێژی) بەدیعیەكانی قورئان دەبات .

فەقیهێك هەوڵ دەدات كە پێنج حوكمە فیقهیەكە لە ئایەتەكان دەربهێنێت، بیرمەندەكانی تریش بەهەمان شێوە و ڕێكار كار دەكەن و قسەدەكەن. تێگەیشتنی كەسەكان سنووردارە و ئەندازەی هەیە، كەس ناتوانێت زیاد لە ئەندازەی دەرك و تێگەیشتنی خۆی بەهرە بەرێت لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز یان هەر مەتن و دەقێكی تر، كە لە ڕێگەی تێگەیشتن و دەرككردنەوە دەتوانرێت ئەوانە بەدەست بهێنرێت.

تاگەکان    
ئەنیمی سیاسەت ستەم ژن دیمانە ئیسرائیل دەربارەی کتێب فیکر جەنگی هۆشیاری جنۆکە وەچەخستنەوە تەنیایی #پیری نائومێدی مانا
فیکر
2017-12-28 کۆمێنت 2406 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی