مەبەست لە سازگاری ئیسلام و مۆدێرنیتە

فیکر 2018-03-20 کۆمێنت 2035 جار بینراوە

نووسینی: موحسین كەدیوەر

وەرگێڕانی: موحەمەد دلێر

بەرامبەر ئەم ناونیشانە دەمەوێت لەسەرەتادا ڕوونی بكەمەوە كە مەبەستم لە سازگاری ئیسلام و مۆدێرنیتە ئەمە نیە كە ئیسلام بە ناونیشانی (گۆڕاو)ێك خۆی لە هەمبەر مۆدێرنیتە بە ناونیشانی (نەگۆڕ)ێك بگونجێنێت، و ببێت بە (ئیسلامی مۆدێرن).

بەم مانایە كە هەر تێڕوانین و كردارێك بەپێی پێوەر و داواكانی مۆدێرنە بگۆڕێت، وە تەواوی حوكمەكان و تایبەتمەندی و ڕاگرەكانی ئیسلام لەگەڵ مۆدێرنەدا هاووێنەبێت و تەواوی تایبەتمەندی و ڕاگر و پێوەرەكانی مۆدێرنە بەبێ كەم و كوڕی لە ئەندێشە و ڕەوشت و كرداری ئیسلامیدا قەبوڵكراوبێت و مۆدێرنە بە ناونیشانی سەنگی مەحەك و سەرچاوە و پێوەری ڕەتكردنەوە و قەبوڵكردنی مانا و گوزارە ئیسلامیەكان پەسەند بكرێت.

هەرچۆن مەبەستم لەم سازگارییە ئەمە نیە كە مۆدێرنە بەناونیشانی (گۆڕاو)ێك خۆی لەگەڵ ئیسلام بەناونیشانی (نەگۆڕ)ێك هاوئاهەنگ بێنێتەوە، وە لە ئەنجامدا (مۆدێرنیتەی ئیسلامی) بێتە كایەوە.

بەو مانایەی كە هەر تێڕوانین و كردارێك بەپێی ئیسلام لە مۆدێرنەدا پەسەندبێتەوە، و ئیسلام پێوەری قەبوڵكردن و ڕەتكردنەوەی مانا و گوزارەكانی مۆدێرنە بێت.

لە وێنەی یەكەمدا توانەوە و لێك هەڵوەشاندنی ئیسلام لە مۆدێرنەدا و لە وێنەی دووەمیشدا توانەوە و لێك هەڵوەشاندنی مۆدێرنە لە ئیسلامدا دێتەكایەوە.

ئەگەر مەبەست لە سازگاری ئیسلام و مۆدێرنە ئەوە نیە، كە یەكێكیان بێ چەن و چۆن لەوی تریاندا بتوێنینەوە، كەواتە مەبەست لە سازگاری چیە؟

ئەوەی من لەم وتارەدا دەمەوێت ڕوونی بكەمەوە، ئەگەری سازگاری خوێندنەوەی ئیسلامە بە گێڕانەوە و لێ ڕوانینی مۆدێرنە.

بە دەربڕینێكی تر، ئەگەری شیاوی پێكەوە هەڵكردنی ئیسلام و مۆدێرنە لەیەك كۆمەڵگەدا. كۆمەڵگەیەك كە ئەندامەكانی باوەڕیان بە ئیسلام هەبێت، وە لە بیركردنەوە و كرداریاندا، ئیسلامیانە بیربكەنەوە و ئیسلامیانە (موسڵمانانە) كارەكانیان ئەنجام بدەن، وە لە هەمان كاتدا تایبەتمەندی و (خاڵە سەرەكییەكان) ڕاگرەكانی مۆدێرنە ڕەچاو بكرێن.

هەروەها كار و كردەوە و باس و خواسی كۆمەڵگە لەسەر بنەمای تێگەیشتنی گشتی و ئازادی و مافی تاكەكان بەڕێوە ببرێن. دەمەوێت بێژم، دەشێت كۆكردنەوە و جەمكردن لە نێوان ئیسلام و مۆدێرنەدا بكرێت، مانای ئەم قسەیەش ئەوە نیە كە هەر جۆرە خوێندنەوەیەك دەربارەی ئیسلام لەگەڵ مۆدێرنەدا پێك دێتەوە و مایەی گردكردنەوەن و لە نێوان ئەم دووانەدا هیچ نا سازگارییەك ناێتەپێش.

بە پێچەوانەوە لە دۆخی ئێستادا كۆمەڵە خوێندنەوەیەك دەربارەی ئیسلام بوونی هەیە، كە بەشێوەیەكی ڕەها لەگەڵ مۆدێرنەدا ناسازگارن.

هەر كەسێك دەربارەی شیاوی و لوانی سازگاری ئیسلام و مۆدێرنە قسە دەكات، پێش ئەوە ڕایگەیاندووە كە لێكۆڵینەوە و بەرخودی ڕەخنەگرانەی دەربارەی هەردوو لا هەیە، هەرچەندە گۆشەنیگا و پێوەرەكانی ڕەخنەگرتن پەیوەند بە هەردوو لاوە جیاوازە.


تاگەکان    
خاڵبەندی موناجات ئایین مۆدێرنە فەرهەنگ بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین نامە کتێب نائومێدی فیکر تەلارسازی زانایان کتێبی هاوسانی باران
فیکر
2018-03-20 کۆمێنت 2035 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی