زنجیرەى: بیکە بە یاسا (بەشى دووەم)

فیکر 2018-06-09 کۆمێنت 1220 جار بینراوە

ئامادەکردنی: د. صلاح راشد

وەرگێڕانی: د. هاوکار عمر

#بیکە_بە_یاسا ٣: لەسەدا هەشتاوپێنجى ئەوانەی توندوتیژییان بەرانبەر کراوە لە گەورەییدا ئەنجامی دەدەنەوە.

- کێشەی ئەم بابەتە ئەوەیە کە باس ناکرێت و هۆشیاری زۆر کەمە لەسەری.

- توندوتیژی چەند جۆرێکی هەیە:

- توندوتیژیی جەستەیی: کە لێدانە، لێدان هەڵەیە بە هەر هۆکارێک بێت.

- توندوتیژیی سێکسی: وەک تەحەروشپێکردن و دەستدرێژیی سێکسی.

- توندوتیژیی دەروونی: باوترین جۆری توندوتیژییە لای ئێمە کە خۆی لە گاڵتەپێکردن، نوکتە و سەرکۆنەکردندا دەبینێتەوە و هەڕەشە و ترساندنی بەرانبەرە.

- ئەگەر تۆ هەرکام لەمانەت بەرامبەر کرابێت ئەوە بێ ئەوەی ئاگادار بیت دووبارەی دەکەیتەوە.

- زۆرجار کەسەکە بێ ئاگایە لەوەی توندوتیژی ئەنجام دەدات یان بە نییەتێکی باشەوە ئەنجامی دەدات، کە لەڕاستیدا خراپە، کاتێک دایک و باوکێک لە منداڵەکەیان دەدەن مانای وا نییە ڕقیان لێیەتی، بەڵکوو ئەمە لە باوک و باپیریانەوە بۆیان ماوەتەوە و ئەمانیش مومارەسەی دەکەن.

- بەپێی هەندێ ئامار ٨٥%ی ئەوانەی توندوتیژییان بەرانبەر کراوە بەرانبەر کەسانی تر دووبارەی دەکەنەوە، تەنیا ١٥% هۆشیارن و بڕیارێکی جیاواز دەدەن.

ڕاهێنان

بۆ ڕزگاربوون لە کاریگەرییەکانی توندوتیژی ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

- ئەو توندوتیژییانەی بەرامبەرت کراون بیان نووسە.

- ئەگەر پێویست بوو، بۆ ڕزگاربوون لێیان و سڕینەوەی ئاسەوارەکانیان لەسەر ناخ ودەروونت، هاوکاری لە کەسانی پسپۆڕ وەربگرە.

- ئەو توندوتیژییانە بنووسە کە ئەنجامت داون، بۆنموونە ئەگەر توندوتیژیی جەستەییت بەرانبەر کەسێک ئەنجام داوە یان گاڵتەت بە کەسێک کردووە (توندوتیژیی دەروونی) بیان نووسە و بڕیار بدە کە وازیان لێ بهێنیت.

#بیکە_بە_یاسا: ٨٥%ی ئەوانەی توندوتیژیان بەرانبەر کراوە هەر جۆرێکی توندوتیژی بێت ئەوە کە گەورە بوون ئەنجامی دەدەنەوە.

#بیکە_بە_یاسا ٤: تۆ خۆت بە با ئەوانیش خۆیان بن.

- ڕێگا بە خۆت بدە با بە ئازادانە خۆت بیت.

- چواردەورت هەوڵ دەدەن بەرنامە ڕێژیت بۆ بکەن (برمجة)، بەردەوام بیری خۆتی بخەرەوە کە نابێت هیچ کەس تۆ بەرمەجە بکات.

- ئەوانەی لە هەموو شتێکدا لاسایی خەڵک دەکەنەوە نابن بە هیچ، بەڵکوو زیندوێتیی خۆیان لەدەست دەدەن، دەکرێت شت لە خەڵکی وەربگریت، بەڵام بە شێوازی خۆت ئەنجامی بدە.

- لە گەردووندا هیچ شتێکی دووبارە نییە، ئەگەر تۆ دووبارەی کەسێکیت ئەوە زیادەیت، لاسایی هیچ کەس مەکەرەوە تا بە تەواوەتی وەک ئەو بیت، کەسیش ناچار مەکە وەک تۆ بێت، لێیان گەڕێ با خۆیان بن.

- کۆمەڵگا و شارستانەتییە گەورەکان فرەڕەنگن، لە مەدینەدا مسوڵمانان فرەڕەنگ بوون (سەلمانی فارسی، بیلالی حەبەشی، سوهەیبی ڕۆمی، ئەبوبەکری قوڕەیشی، ئەبوزەڕی غەفاری و...هتد)، ئەم فرەڕەنگیە بووە هۆی بەهێزبوونی مسوڵمانان.

- ئەمڕۆ ئەمەریکا بەهێزترین وڵاتی جیهانە، کۆمەڵگایەکی فرە ڕەنگە؛ ڕەش و سپی ، ئاسیایی و ئەورووپایی و، مسوڵمان و مەسیحی و جولەکەی تێدایە، ئەم فرەڕەنگیە کۆمەڵگای بەهێز دروست دەکات.

- ڕای جیاواز و بیرکردنەوەی جیاواز هانمان دەدەن بۆ بیرکردنەوە و پێشکەوتن و بەهێزبوون.

ڕاهێنان

بۆ ئەوەی تۆ خۆت بیت و ئەوانیش خۆیان بن ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە:

- هەندێک شت دەکەیت لەبەرخاتری چواردەورەکەت و خۆت باوەڕت پێی نییە؟!

- ئەو شتانە بنووسە کە لەبەر کەسانی تر دەیانکەیت و خۆت پێیان ڕازی نیت، بڕۆ بە کەسەکە بڵێ من فڵان شت لەبەر تۆ دەکەم بەڵام خۆم پێی ئاسوودە نیم و لەمەودوا نایکەم، لەوانەیە کەسەکە تووڕە ببێت یان عاجز ببێت، زۆر ئاساییە و هەست بە هەڵە یان تاوان مەکە، چونکە تۆ بڕیارت داوە خۆت بیت.

- هەندێ لەو هەڵسوکەوتانەى چواردەورەکەت بنووسە کە حەزیان پێ ناکەیت، وازیان لێ بهێنە با خۆیان بن، کەس بەرمەجە مەکە و ڕێگەش مەدە کەس بەرمەجەت بکات.

#بیکە_بە_یاسا: تۆ خۆت بە با ئەوانیش خۆیان بن.


​لینکى بەشەکانى تر
بەشى یەکەم
بەشى سێیەم
بەشى چوارەم

تاگەکان    
بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن دەربارەی کتێب چەواشەکاریی لۆژیکی کتێب فێمینیزم فیکر خوێندنەوە دوعا کوردستان نوێژ کورد چەواشەکاریی_لۆژیکی کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین شیعر وەچەخستنەوە
فیکر
2018-06-09 کۆمێنت 1220 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی