وەرگێڕانى: هێمن خورشید
به ناوى خواى به‌خشنده و دلۆڤان
پێشـه‌كـى
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا، من يهد الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له.
وأشهد أن لا اله الا الله، وحده لا شريك له، وأشهد أن محمدا عبده و رسوله، صلوات الله وسلامه عليه و على آله وصحبه، ومن دعا بدعوته، واهتدى بهديه الى يوم الدين.
پاشان ده‌ڵێم: بانگه‌وازكردن بۆ لاى خواى باڵاده‌ست، كارى نێردراوان و په‌یامبه‌رانه، ئه‌وان باشترین هەڵبژێردراوى ناو به‌نده‌كانى خودا و، باڵوێزى وین بۆ لاى درووستكراوه‌كانى. هه‌روه‌ك كارى جێ‌نشین و میراتگرانى پێغه‌مبه‌رانیشه، مه‌به‌ست زانایانى تێكۆشه‌ر و، خواپه‌رستانى ڕاستگۆن. ئه‌م كاره _بانگه‌وازكردن_ باشترین كارێكه دواى باوه‌ڕ به‌خواهێنان، چونكه به‌رهه‌مه‌كه‌ى بریتییه له ڕێنوێنیكردنى خەڵك بۆ ڕێگه‌ى ڕاست، خۆشه‌ویستكردنى چاكه‌كاریی له دڵیان‌دا، بێزاندنى خراپه و پووچیى له‌لایان و ده‌رهێنانیان له تاریكاییه‌وه بۆ ڕووناكایى. [وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِين] (فصلت: ٣٣): (جا كێ هه‌یه قسه و گوفتارى له‌و كه‌سه چاكترو جوانتر بێت كه خەڵکى بۆلاى ئایینى خوا بانگده‌كات و، كرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجامده‌دات و ده‌یشڵێت: من مسوڵمانم) .
بانگه‌وازكردنیش بۆ لاى خوا بریتییه له بانگه‌وازكردن بۆ ئایینه‌كه‌ى، شوێنكه‌وتنى ڕێنوێنییه‌كانى، به‌حاكمكردنى ڕێبازه‌كه‌ى له‌سه‌ر زه‌ویدا، به‌تاك زانینى له په‌رستن، هاوارپێكردن و مل بۆ كه‌چكرندا، هه‌روه‌ها حاشاكردن له گشت تاغووته‌كان، كه خه‌ڵكانێك دوور له خودا گوێڕایەڵییان ده‌كه‌ن و، به‌ڕاست زانینى شتێک خودا به‌ڕاستى زانیبێت و به پووچگرتنى شتێک خوا به پووچى دانابێت و، فه‌رمانكردن به چاكه و نه‌هیكردن له خراپه و جیهادكردن له پێناوى خوادا. به‌كورتى و پوختى: بانگه‌وازكردنه بۆ ئیسلامێکى پاك و ته‌واو، نه ئیسلامێكى تێكه‌ڵ و پێکەڵ یان له‌تله‌تكرا و. ئه‌م جۆره‌یش له بانگه‌واز كارێكى وا ئاسان نییه به بێده‌نگى و ده‌ردى سه‌رى بڕواته پێش، یان به سه‌رله‌قاندن و ڕازیبوونى ده‌ورووبه‌ر پێشوازى لـێ بكرێت، ئاخر ئه‌م بانگه‌وازه چۆن ئاوه‌زێكى چه‌قبه‌ستوو و دڵێكى كرمى به ئاسانى وه‌ریده‌گرن؟ یان هێزى ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست، یاخود گروهگه‌لى زۆر و زه‌وه‌ند كه خۆشه‌ویستى دونیایه له‌ناو خۆیدا تاساندوونى و له ئاست ڕاستى كوێرى كردوون، چۆن لێده‌گه‌ڕێن ڕێ ببڕێت؟ هه‌ربۆیه ئه‌م بانگه‌وازه گه‌وره و گشتگیره بانگخوازى به‌هێزى ئه‌وتۆى ده‌وێت، كه له ئاست به‌رپرسیارێتیى ئه‌و گه‌وره‌یی و گشتگیرییه‌دا بن، بتوانن تیشكى ڕووناكیى بگه‌یه‌ننه ناو ناخ و ئاوه‌ز و ویژدانى خەڵک، له دواى ئه‌وه‌ى ده‌روونى خۆیان ڕۆشن و ژیانیان پێى گه‌شه‌دار ده‌بێت. ئه‌و جۆره له بانگخوازى ناوازه، هێزى بزوێنه‌ر (ماتۆر) یان (داینه‌مۆ)ى كارى بانگخوازى و ڕێبڕینێتى.
پسپۆرانى بوارى په‌روه‌رده و فێركردن، پاش دیراسه‌كردن و ئه‌زموون و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كى زۆر، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى:
مامۆستا بڕبڕه‌ى پشتى كارى په‌روه‌رده‌یه، ئه‌وه ڕووحى به به‌ردا ده‌كات و خوێن به ناو ڕه‌گه‌كانیدا ده‌خاته‌ڕێ، ئه‌مه له كاتێكدایه فاكته‌رگه‌لێكى زۆرى تر له بوارى په‌روه‌رده و فێركردندا ڕۆڵ ده‌بینن. له پرۆگرامى خوێندنه‌وه بیگره تا كتێب، تا به‌ڕێوه‌بردن، تا بارودۆخى قوتابخانه، تا ڕێنمایی و پشكنین.. هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌یش به ڕێژه‌ى جیاواز به‌شدارى له ڕێنوێنیكردن و كاریگه‌ریداناندا ده‌كه‌ن، لـێ هێشتاش مامۆستا شاده‌مارى پرۆسه‌ى فێركردنه.
ئه‌ى سه‌رقاڵانى بوارى بانگه‌واز و ڕێنوێنیكردن، ده‌رباره‌ى گرنگیى بانگخواز و ڕاده‌ى كاریگه‌ریى ئه‌و ده‌بێت چ بڵێن؟ له كاتێكدا ئه‌و فاكته‌رێكى ناوازه‌یه، كه ته‌نها خۆى كارى ڕێنماییكردن و كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى بانگه‌واز ده‌گرێته ئه‌ستۆ، چون _وه‌ك ده‌زانرێت_ هیچ كه‌س هاوكارى نییه و به‌شداریى له‌گه‌ڵدا ناكات، نه پرۆگرامێكى ئاماده، نه كتێبێكى بڕیارله‌سه‌ردراو، نه بارودۆخ و به‌رێوه‌بردن و نه ڕێنماییش.
بانگخواز خۆى به ته‌نها _زۆرجار_، هه‌م به‌ڕێوه‌بردنه و هه‌م ڕێنمایی، هه‌م مه‌نهه‌جه و هه‌م كتێبه و هه‌م مامۆستایش. هه‌موو قورساییه‌كیش ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى ته‌نها خۆى. هه‌ر ئه‌مه‌یشه وا ده‌كات گرنگیدان به درووستكردنى بانگخواز و ئاماده‌كردنیان به شێوه‌یه‌كى ته‌واو، كارێك بێت ئه‌وپه‌ڕى گرنگ. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت، هه‌موو كاره‌كانى تایبه‌ت به بانگخوازى تووشى هه‌ره‌س و نائومێدى ده‌بێت، چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه، چونكه مه‌رجى یه‌كه‌مى، كه بانگخوازێكى ئاماده‌كراوه بۆ هه‌ڵگرتنى په‌یامى ئیسلام، به‌دینه‌هاتووه.
لێره‌شه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و بانگخوازه‌ى ده‌یه‌وێت _یان ئێمه لێیمان ده‌وێت_، له شه‌ڕیدا دژى نادانى و ئاره‌زوو و ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵى سه‌ركه‌وتوو بێت، خۆى پڕچه‌ك بكات به چه‌ندین جۆر چه‌ك، كه هه‌م له به‌رگریكردن و هه‌م له هێرشكردنیشدا پێویستى پێیان ده‌بێت.
یه‌كه‌مینى ئه‌و چه‌كانه‌یش _به‌بێ دوودڵى_ چه‌كى باوه‌ڕه، به‌بێ ئه‌و هه‌رچى چه‌كه و چى توێشووه دادى نادا و هه‌ره‌سدێنێت، باوه‌ڕیش به خۆزگه خواستن نایه‌ته‌ده‌ست، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه له دڵدا جێگیرببێ و كرداریش پشتڕاستى بكاته‌وه.
دووه‌مینى ئه‌و چه‌كانه‌یش: ڕه‌وشته، ئه‌ویش له پێویستییه‌كانى باوه‌ڕى ڕاسته‌قینه‌یه و به‌رهه‌مى ئه‌وه. باوه‌ڕدارترین كه‌سى ناو باوه‌ڕدارانیش، ڕه‌وشت جوانترینیانه.
خودایش ئاوها په‌سنى سه‌ردارى بانگخوازانى كردووه: [وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيم] (القلم: ٤): (به‌ڕاستی تۆ خاوه‌نى خووڕه‌وشتێكی جوان و به‌رزیت)، ئاوایش قسه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات: [فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ] (ال عمران: ١٥٩): (له سۆزى خوداوه ئاوا به‌سۆز و میهره‌بان بوویت به‌رانبه‌ریان، خۆ ئه‌گه‌ر تووڕه و بێبه‌زه‌یى بویتایه، كه‌سیان له ده‌ورت نه‌ده‌مان و هه‌موو بڵاوه‌یان لێده‌كرد).
سێیه‌مینى ئه‌و چه‌كانه‌یش: زانست یان ڕۆشنبیرییه، ئه‌مه توێشووی فیكریى بانگخوازه، شانبه‌شانى توێشووى ڕووحى و ئه‌خلاقى، بانگه‌وازیش بریتییه له پێدان و به‌خشین. كه‌سێك كه نه زانستى له‌لا هه‌بێت و نه ڕۆشنبیری، چیى هه‌یه بیبه‌خشێته خه‌ڵكى؟ له كۆنیشدا وتراوه: كه‌سێك شتێكى نه‌بێت ناتوانێت بیبه‌خشێت. هه‌ركه‌س ئه‌وه‌نده‌ى سامان نه‌بێت بگاته ڕاده‌ى لێده‌ركردن، زه‌كاتى چى بدات؟
قسه‌ى ئێمه له‌م باسه‌دا، تایبه‌ت ده‌رباره‌ى ئه‌م لایه‌نه‌یه: لایه‌نى فیكری یان ڕۆشنبیریی پێویست بۆ بانگخوازى مسوڵمان. چۆن بانگخواز خۆى پڕچه‌ك ده‌كات؟ یان چۆن ئێمه پڕچه‌كى ده‌كه‌ین به ڕۆشنبیرییه‌كى ویستراو؟! به ده‌ربڕینێکى تر: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قوتابخانه‌یه‌ك بۆ بانگخوازان دابمه‌زرێنین، یان كۆلێژێك بۆ بانگه‌واز بكه‌ینه‌وه، یان ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێمه ویستى بانگخوازێكى به تواناى لێده‌رچێت له ڕێنماییكردن و كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر خه‌ڵكى، ئه‌و ڕۆشنبیرییه‌ى پێویسته هه‌یبێت چییه؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره بابه‌تى ئه‌م باسه‌یه، كه له بنه‌مادا بۆ كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى جیهانى بۆ ڕێنمونیكردن و پێگه‌یاندنى بانگخوازان ئاماده‌مكردبوو. ئه‌و كۆنگره‌یه له‌سه‌ر داواى زانكۆى ئیسلامى شارى مه‌دینه، له مانگى سه‌فه‌رى ساڵى 1397دا به‌سترا، من ده‌مویست كورت بێت، وه‌لێ بێ ویستى خۆم درێژبووه‌وه، ڕه‌نگه خێریشى تیدا بێت، بابه‌ته‌كه له پێویستییه‌كانى ڕۆژگارى ئه‌مڕۆیه، به‌تایبه‌تى ئێستا له جیهانى ئیسلامی‌دا زیاد له كۆلێژێك كراوه‌ته‌وه یان له كردنه‌وه‌دایه.
بۆم ڕوونبووه‌ته‌وه بانگخواز پێویستى به كۆمەڵێک ڕ‌ۆشنبیرى هه‌یه، كه ئه‌مانه‌ن:
1. ڕۆشنبیریى ئیسلامى
2. ڕۆشنبیریى مێژوویى
3. ڕۆشنبیریى ئه‌ده‌بى و زمانه‌وانى
4. ڕۆشنبیریى مرۆیى
5. ڕۆشنبیریى زانستى
6. ڕۆشنبیریى واقیعى
پێویسته له‌سه‌ر بانگخوازى سه‌ركه‌وتوو، ئه‌و ڕۆشنبیرییانه وه‌رگرێت و هه‌رسیان بكات و، تێکەڵەیه‌كى تازه‌ى باشى سوودبه‌خشیان لــێ درووستبكات، وه‌ك چۆن هه‌نگ له هه‌موو به‌رهه‌مێك ده‌خوات و، ئه‌و ڕێگەى خوا بۆى دیاریكردووه به ملكه‌چى ده‌گرێته‌به‌ر و، له دواییشدا خواردنێکى چه‌ند ڕه‌نگ به‌رهه‌مدێنێت، كه چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشییه‌كانى خه‌ڵك و، له هه‌مانكاتدا بەڵگەیه‌كیشه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی خودا، هه‌ڵبه‌ت بۆ كه‌سێك كه بیربكاته‌وه.
هه‌ریه‌ك له‌و شه‌ش ڕۆشنبیرییه ده‌خه‌مه به‌ر باس و گفتوگۆ، ئه‌وه‌نده‌ى خوا یارمه‌تیم بدات و، بۆ ئه‌م شوێنه پێویست بێت. سه‌ركه‌وتنیش هه‌ر له لایه‌ن خوداوه‌یه.
دۆحه 18/12/1396 ك .
د. یوسف القرضاوی
......................................................................................
لینكی به‌شه‌كانی تر‌ى ئەم کتێبە:
پێشه‌كیی كتێبی (رۆشنبیریی بانگخواز) (وەرگێڕ)
viagra coupons printable
click viagra savings and coupons
can i take atenolol with lisinopril
go can i take atenolol with lisinopril
cordarone loading
click cordarone marevan
buscopan 10 mg
open buscopan plus