و:هێمن خورشید
2. سانایى:
تایبه‌تمه‌ندیی دووه‌مى قورئان ساناییه، خاوه‌نه‌كه‌ى _كه خواى گه‌ره‌یه_ به شێوه‌یه‌كى ئاسان دایڕشتووه .
خوێندنه‌وه‌ى ئاسانكردووه، تێگه‌یشتنى ئاسانكردووه و كارپێكردنیشى بۆ یه‌كێك بیه‌وێت كارى پێبكات ئاسانكردووه. بارێكى له توانابه‌ده‌ر ناخاته سه‌ر شانى مرۆڤ و ئیشێكى تاقه‌تپڕوكێنى لـێ داوا ناكات، خوا ده‌فه‌رموێت: [ولَقد یسرنا القرآَن للذكر فهل من مدكر] القمر: 17، 22، 32:(ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ئاسانكردووه بۆ په‌ند و ئامۆژگارى وه‌رگرتن، ئایا خه‌ڵكێك هه‌ن په‌ند وه‌ربگرن؟). [فإِنما یسرناه بلسانك لعلهم يتذكرون] الدخان: 58:(به‌ڕاستی ئێمه بۆیه وا به ئاسانى و ڕه‌وانى خستوومانه‌ته سه‌ر زمانت، تا ئه‌وان ئامۆژگارى لـێ وه‌ربگرن).
هه‌ر مرۆڤێكى سرووشت پاك، وه‌ختێك قورئان بخوێنێته‌وه یان گوێى لــێ بێت_ ده‌توانێت لـێى تێبگات‌و پێى كاریگه‌ر بێت و به گوێره‌ى فراوانى دۆلَچه‌كه‌ى، له سه‌رچاوه بێخه‌وشه‌كه‌یه‌وه ههڵگوێزێت: [فسالت أوديه بقدرها] الرعـد: 17:(هه‌ر دۆلَێك به ئه‌ندازه‌ى خۆى پڕ ئاو بوو).
هه‌ربۆیه یه‌كێك له ئاكاره‌كانى ئه‌م كتێبه_ قورئان_ ڕوونى و بێ پێچوپه‌ناییه، ئه‌و كتێبێكى ڕوونكه‌ره‌وه‌یه، بگره هه‌ر خۆى ڕووناكییه‌كه‌و ڕێ ڕۆشنده‌كاته‌وه، خوا ده‌فه‌رموێت: [قد جاوكم من الله نور وكتاب م‌بین] المـائدة: 15:(به‌ڕاستى ڕۆشنایى و كتێبێكى ڕوونتان له‌لایه‌ن خوداوه بۆ هاتووه). [وأنزلنا إليكم نورا مبینا] النساء: 174:(ڕۆشناییه‌كى ئاشكرامان بۆ دابه‌زاندوون).
ڕووناكییش له خۆیدا ڕوونه و بۆ غه‌یرى خۆیشى ڕووناككه‌ره‌وه‌یه، هه‌موو چاوساغێك هه‌ر ده‌بێ ڕۆشناییه‌ك هه‌بێت تا به‌هۆیه‌وه ده‌وروبه‌ر ببینێت و، به‌بێ ڕووناكایی ناتوانێت له هیچ بڕوانێت و هیچ شتێك ببینێت .
هه‌موو ئه‌وه‌ى وتمان له‌سه‌ر بانگخوازى پێویستده‌كه‌ن قورئان به سانایى و ئاسانكراوى _وه‌ك چۆن خوا ناردوویه‌تى_ بخاته‌ڕوو و نه‌یخاته چوارچێوه‌یه‌كى پڕ له مه‌ته‌ڵ و ناڕوونى و زۆر له‌خۆكردنه‌وه، به جۆرێك له سرووشتى ئاسانكراوو ساناى خۆى ده‌ریبێنێت .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ریشى پێویسته له ڕوونكردنه‌وه‌ى واتاكانى قورئاندا زۆر په‌نا نه‌باته به‌ر قسه‌ى ئه‌م زانا‌و ئه‌و زانا، خۆي و خه‌ڵكیش له‌ته‌ك خۆیدا له ناو بۆچوونگه‌لێكدا كه هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێكى تریاندا دژ ده‌وه‌ستن و جگێكیان دووباره‌كردنه‌وه‌ى جگێكى تریاننو ته‌نها له ڕووكه‌شدا جیاوازن، نه‌خنكێنێت. بێ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مێكى زانستى لـێیه‌وه وه‌چنگكه‌وێتو یان بیگه‌یه‌نێته ڕایه‌كى ڕێكوپێكى دیرایكراو .
3. په‌رجویى(الإعجاز):
یه‌كێكى تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى قورئان ئه‌وه‌یه: كتێبێكى ده‌رئاساییه(معجز)، خوا فرمانى به په‌یامبه‌ره‌كه‌ى كردووه ته‌حه‌دداى هاوه‌ڵدانه‌رانى عه‌ره‌بى پێ بكات و، لێیان بخوازێت _ئه‌گه‌ر ده‌توانن_قسه‌یه‌كى وه‌ك ئه‌و، یان ده سووره‌تى وه‌ك ئه‌وانه‌ى ئه‌و، یان سوره‌تێكى هاوشێوه‌ى سووره‌ته‌كانى ئه‌و بنووسن، كه‌چى وان دۆڕان‌و مه‌یدانیان چۆلَكرد، قورئان ئه‌مه‌ى به ڕوونىو ئاشكرایی له سه‌ریان تۆماركردووه: [قل لئن اجتمعت الاِنس والجن على أن يأتوا بمثل هذا القرا‌ن لا يأتون بمثله ولو كان بعضهم لبعض ظهيرا] الإسرا‌ء: 88:(بلَـێ: ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤ و جنۆكه كۆببنه‌وه‌و هه‌ولَبده‌ن هاوشێوه‌ى ئه‌م قورئانه داڕێژن، هه‌رگیز ناتوانن كاری وا ئه‌نجامبده‌ن با هه‌موویشیان هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن).
قورئان _كه ئاوایه_ به‌ڵگه‌ى گه‌وره‌ى موحه‌ممه‌د و په‌رجوی نه‌مرى ئه‌وه.
به‌ڵگه‌ى پێغه‌مبه‌رانى ڕابردوو، به‌ڵگه‌یه‌لێكى ماددى و به‌رهه‌ستى كاتێ بوون، كه‌سانێ هاوسه‌رده‌میان بوون‌و ده‌یانبینین بڕوایان پێده‌هێنان، به‌ڵام كه‌سانێك كه له ڕووى شوێن یان كاته‌وه لێیانه‌وه دوور بوون، له‌و بڕواهێنانه بێبه‌ش بوون، لـێ قورئان به‌ڵگه‌یه‌كى ئه‌قلَى _ ئه‌ده‌بى نه‌مره‌و بای زه‌مان كارى لــێ ناكات، له‌و فه‌رمووده‌یه‌شدا كه (بوخارى) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ص) ده‌یگێڕێـته‌وه، ئاماژه به‌م ڕاستییه دراوه: " ما من الانبیا و الا أُوتی ما على مثله آمن البشر، وانما كان الذی أُوتیته وحیا أوحاه الله الی، فأرجو أن أكون أكْثرهم تابعاً یوم القیامه "، واته:(هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران، بهڵگه‌یه‌كیان پێدراوه كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكى به‌ره‌و باوه‌ڕ هاتوون، لــێ به‌ڵگه‌ى من سرووشێكه خودا بۆى ناردوومه‌ته خواره‌وه، بۆیه هیواخوازم له ڕۆژى په‌سلاندا له هه‌ر هه‌موو وان شوێنكه‌وتووم زیاتر بێت). ئیعجازى قورئانییش چه‌ند لایه‌نو ڕووخسارێكى هه‌یه تیایاندا نومایان ده‌بێت، دیارترینى ئه‌و لایه‌نو ڕووخسارانه‌ى به‌تایبه‌ت بۆ بانگخواز گرنگن ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
أ. په‌رجوی ڕه‌وانبێژیى: بریتییه له‌و شتانه‌ى په‌یوه‌ستن به ڕه‌وانبێژیى قورئانه‌وه، له نموونه‌ى هۆنینه‌وه، شێواز، ده‌سته‌واژه‌و وشه‌ئارایى. زانایانى كۆن هه‌موو هه‌ولَى خۆیان له‌م بواره‌دا خستبووه‌گه‌ڕو تێیدا قولا ببوونه‌وه، له‌مه‌شدا زانایانى عیلمى(كه‌لام) له نموونه‌ى باقلانىو، زانایانى ڕه‌وانبێژیىو زمانه‌وانى له نموونه‌ى (عبدالقاهر جرجانى)و، زانایانى ته‌فسیر له نموونه‌ى ته‌به‌ریىو. . . كه‌سانى تریش ڕۆلَیان هه‌بوو. زانایانى هاوچه‌رخیش هه‌ولَێكى جێى پێزانینیان له‌م بواره‌دا داوه، وه‌ك: ڕافیعى له كتێبى (إعجاز القرآ‌ن)دا، سه‌یید قوتب له هه‌ردوو كتێبى (التصویر الفنی فی القرآ‌ن)و (مشاهد القیامه فی القرآ‌ن)دا، د. به‌ده‌وی له (بلاغه القرآ‌ن)دا، د. ده‌ڕراز له (النبأ العظیم: نظرات جدیده فی القرآ‌ن)دا، (محمد المبارك) له (صور أدبیه من القرآ‌ن)دا‌و (بنت الشاطئ) له (التفسیر البیانی للقرآن)دا‌و...هتد .
ب. په‌رجوی بابه‌تى: مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه قورئان، جۆره‌ها ڕێنمایی و حیكمه‌ت و ئامۆژگارى باشى بۆ چاكسازى تێدایه، له نموونه‌ى ڕێنوێنى، په‌روه‌رده‌و شه‌رعاندن، كه ده‌بێتـه مایه‌ى خۆشبه‌ختكردنى مرۆڤ چ وه‌ك تاك چ وه‌ك خێزان یان وه‌ك گروپ‌و ده‌ولَه‌ت، هه‌م له دونیا‌و هه‌م له دینیشیاندا، به‌و مه‌رجه‌ى گوێڕایه‌ڵى ببن و شوێنى بكه‌ون. ئه‌وه‌ى قورئان وتویه‌تى دانایانى ڕۆژگارو بیرمه‌ندانى ڕۆژهه‌لات و ڕۆژئاوا له هێنانى هاوشێوه‌یدا له ڕووى قولَى و هاوسه‌نگىو گشتگیرییه‌وه ده‌سته‌وسانن، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ى هێناویه‌تى نه‌خوێنده‌وارێكى هه‌ڵكه‌وتووى ناو ئوممه‌تێكى بێسه‌واد بوو، كه نه ده‌یزانى بنووسێت‌و نه ژماردنیش بهڵه‌د بوو .
زانایانى پێشین زۆر گرنگییان به نووسین ده‌رباره‌ى ئه‌م جۆره په‌رجووه‌ی قورئان نه‌ده‌دا، ئه‌گه‌رچى لێره‌و له‌وێ له كاتى باسكردنى ئیعجازدا ئاماژه‌یه‌كیان بۆ ده‌كرد یان تیشكێكیان ده‌خسته سه‌رى. له‌م چه‌رخه‌ى خۆماندا ورده ورده بیر‌و هۆشه‌كان به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ى ته‌حه‌دداكردنه‌كانى قورئان له ڕووى بابه‌تىو ناوه‌ڕۆكییه‌وه ڕۆیشتن، له‌م باره‌شه‌و عه‌للامه‌ى هێژا (ڕه‌شید ڕه‌زا) كتێبى (الوحی المحمدی) نووسى، شێخى عه‌للامه (موحه‌ممه‌د ئه‌بو زه‌هره)یش چه‌ندین وتارى له ژێر ناونیشانى (شریعه القرآ‌ن دلیل على أنه من عند الله)دا نووسىو زۆر كه‌سى تریش ده‌رباره‌ى چه‌ندان بابه‌تى جۆراوجۆرى قورئانیان نووسى، وه‌ك (القرآ‌ن والقتال)و (القرآ‌ن والمرأه) له‌لایه‌ن شێخ شه‌لتوته‌وه، (الإنسان فی القرآ‌ن الكریم)و (المرأه فی القرآ‌ن الكریم) له‌لایه‌ن عه‌ققاده‌وه. هه‌روه‌ها كتێبه‌كانى (التربیه فی القرآ‌ن)ى موحه‌ممه‌د شه‌دیدو، (د‌ستور الاخلاق فی القرا‌ن)ى دوكتۆر ده‌ڕرازو، (الدستور القرآنی)ى موحه‌ممه‌د عیززه‌ت ده‌ڕروزه‌و زۆرى تریش .
ج. په‌رجوی زانستى: مه‌به‌ستمان له‌و ئاماژانه‌یه وا له زۆرێك له ئایه‌ته‌كانى قورئاندا ده‌رباره‌ى ڕاستییه زانستییه‌كان ده‌بینرێنو، ته‌بان له‌گه‌ڵ نوێترین دۆزینه‌وه عیلمییه‌كانى ئه‌م چه‌رخه‌دا، له‌كاتێكدا له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رو چه‌ندین سه‌ده دواى ئه‌ویشدا، كه‌س بیریشى بۆیان نه‌چووبوو.
ئایا ده‌چێته ئه‌قلَه‌وه ئه‌و ئاماژه‌كردنانه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه بوبێت؟ مرۆڤێك نه‌زانێت سبه‌ى چى دێته‌پێشو چ رۆِزییه‌كى ده‌ستده‌كه‌وێت، له‌وه‌ى گه‌ڕێ بزانێ خه‌ڵكى تر چى ده‌كه‌ن و، مرۆڤایه‌تى دواى چه‌ندین سه‌ده‌ى تر به چ دۆزینه‌وه‌گه‌لێكى زانستى ده‌گه‌ن .
ئه‌وه ته‌نها كارى به‌دیهێنه‌رو هه‌ڵسوڕێنه‌رى گه‌ردوونه، هه‌ر ته‌نها ئه‌وه ده‌توانێت كتێبه‌كه‌ى به زانیاریگه‌لێكى ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ى بوون سیخناخ بكات، كه جگه له خۆى كه‌س هه‌ر په‌یشی پێیان نه‌بردبێت، ئه‌و زانیاریانه‌یش به شێوازێكى وا دابڕێژێت كه هه‌م هاوچه‌رخه‌كانى لێى تێبگه‌نو هه‌م بۆ مرۆڤى سه‌رده‌مانى داهاتوویش مایه‌ى لـێ حالَیبوون بێـت. زۆرێك له زانایانى هاوچه‌رخ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پسپۆرن له زانسته نوێیه‌كاندا گرنگییان به‌م جۆره‌ى ئیعجازى قورئانى داوه، هێژایانى وه‌ك: (د.محمد احمد الغمراوی)، (د.محمد جمال ا‌لدین الفندی),(عبدالرزاق نوفل)، به‌ر له ئه‌وانیش: (شیخ طنطاوى جوهری). . . هه‌ندێك له‌و به‌ڕێزانه هێنده‌یان زیاده‌ڕۆیی كردووه، تا ئه‌و ڕاده‌ى به‌زۆر وشه‌و چوارچێوه‌ى تێگه‌یشتنه‌كانى قورئانیان ملشكاندووه‌ته‌وه بۆ واتایه‌لێك كه به‌زۆریش جێیان تێیدا نابێته‌وه. كه‌سانێكى تریش به‌رانبه‌ریان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تیكردنیان. گرووپى سێیه‌میش له نێوان هه‌ردووكیاندا وه‌ستاون. باشترین كارێكیش ئه‌وه‌یه نه ئه‌مسه‌ر بگریت‌و نه ئه‌وسه‌ر، دواییش ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته .
++++++++++++
به‌شه‌كانی تر
پێشه‌كیی كتێبی (رۆشنبیریی بانگخواز)
ڕۆشنبیریی بانگخواز (پێشه‌كیی نووسه‌ر)
كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (سێیه‌م)
كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (چواره‌م)
coupons for prescriptions
mha.dk cialis coupon 2015
paroxetine 20 pch
site paroxetine 20 pch