نووسنی: یه‌حیا خه‌لیل
ڕۆمانی (پێشبینی لێزانه قه‌ره‌جه‌كه) كه یه‌كێكیكه له شاكارترین
ڕۆمانه‌كانی عه‌بدولمه‌جید لوتفی _به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد_، ئه‌م نووسه‌ره هه‌رچه‌ن
به زمانی بێگانان ده‌نووسێ، وه‌لێ نێوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه‌ی كوردانه‌یه، مامۆستا
شوكور موسته‌فا له عاره‌بیڕا كردوویه‌تی به كوردی.
له
ڕاستیدا ئه‌وه‌ی من مه‌قسه‌دمه له‌م چه‌ند دێڕه‌ی دادێ، هێندێك تیشك بخه‌مه سه‌ر
وه‌رگێڕی ئه‌م ڕۆمانه، ئه‌ز له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا دووچاری بێزارییه‌كی فره هاتم، ئه‌وی ڕاستی بێ
مامۆستا شوكور موسته‌فای كارزان هێند زمانێكی قوڵ و ئاڵۆز له‌كار ده‌بات، مرۆ له
كاتی خویندنه‌وه‌یدا وه‌ڕس ده‌بێت، ئاخر ئه‌وه‌نده‌ی ته‌مای له زمانه‌كه‌ی حاڵی
ببی، نیو هێنده به دووی چێژی ڕۆمانه‌كه‌دا ناببزوێی.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی من هێشتانه‌كانێ له ئه‌وه‌ڵی خوێندنه‌وه‌مدایه،
ته‌ماش نیم ڕه‌خنه بگرم، وه‌لێ به‌ڕای من مامۆستا شوكور موسته‌فای ڕه‌حمه‌تی ته‌نێ
بۆ كه‌سانێكی ده‌سته‌بژێر ئه‌م ڕۆمانه‌ی ته‌رجوومان كردووه، یانی هیچ نه‌با ده‌بوو
فه‌رهه‌نگۆكێكی له كۆتایی ڕۆمانه‌كه‌دا دابنایه.
من به‌و كه‌م خوێنده‌ه‌واریه‌مه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی چاوم به وه‌رگێڕان
و نووسراوه‌كانی مامۆستا كه‌وتووه، هیچ یه‌كیان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ڕۆمانه شه‌كه‌ت
و بێزاریان نه‌كردووم، له ڕاستیدا نووسه‌رانی وه‌ك مامۆستا و هاوچمانی وی، له
كاتێكدا كه وه‌ها زمانێك له‌كار ده‌به‌ن، پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌وه‌یان كردبا و،
بیكه‌ن، كه هێشتا زمانی كوردی زمانێكی یه‌كگرتوو نییه، ئیدی ئه‌وه‌ش گرنگه كه‌له
كاتی له‌كاربردنی زمانێكی ئاوه‌ها ئاڵۆزدا ده‌بێ ته‌نێ بۆ ئاستێكی ئاوه‌ها باڵا
نه‌نوسرێ، یاخود كه نووسرا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك، فه‌رهه‌نگۆكێكی له‌سه‌ر درابا.
پرسیارێكی گچكه، خوێنه‌رێك كه نێو و نێوبانگی "عه‌بدولمه‌جید
لوتفی" یا هه‌ر نووسه‌رێكی دی به‌رگوێ كه‌وتبێ و، بیه‌وێ شتێكیان له‌باره‌وه
بزانێ، یا ئه‌وه‌تا ته‌مای بێ كتێبێكیان بخوێنێته‌وه، ئه‌وێك كه‌له سه‌ره‌تای
خوێندنه‌وه‌یدا بێت، چلۆن بتوانێ له زمانی مامۆستا شوكر موسته‌فا و ئه‌مسالی وی
تێبگات؟َ پێده‌چێ هێندێك له‌وانه‌ی ئه‌م
دێڕانه ده‌خوێننه‌وه، خه‌نینه‌یان پێی بێت و، بپرسن باشه تۆ كه له سه‌ره‌تای
خوێندنه‌وه‌دایت، بۆ چ به‌م كه‌ڵه‌پیاوه‌دا هه‌ڵشاخاویت و خۆت له قه‌ره‌ی وه‌ها
كتێبگه‌لێك داوه؟ هه‌زار كتێبی دی هه‌ن! من هه‌روه‌ك له دێڕه‌كانی پێشوودا
گوتوومه، خوێنه‌رێك كه بیه‌وه سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌ی، یاخود زه‌مه‌نێك له
خوێندنه‌وه‌ش نه‌توانێ به سانایی له ڕۆمانێكی واتێبگات، ئیدی ده‌ست بردن بۆ
زمانێكی یه‌كگرتووی كوردی كارێكه نه له به‌رژه‌وه‌ندی زمانی كوردییه و نه‌یش
خوێنه‌ران. له كۆتاییدا ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم شه‌رت نییه، سه‌دا سه‌د ئه‌م
قسانه‌م پێ ڕه‌وا بێ، لێ ئه‌مه قسه‌ی كه‌سێكی سوخته دڵی زمانی كوردی و، خوێنه‌رانی
كورده.
i think my girlfriend cheated on me
blog.zycon.com did my girlfriend cheat
forced sex change stories
blog.gobiztech.com college girl first time sex stories and pictures
coupons for free
site discounts on prescriptions
kamagra vélemények
click kamagra vélemények
voltaren emulgél
link voltaren emulgél
buscopan 10 mg
open buscopan plus
exelon 3x50
link exelon 1 5 mg
cialis coupon 2015
iscsi.com cialis free sample coupons