نووسینی: قانع خورشید
به‌شی یه‌كه‌م
هونه‌ر، كایه‌یه‌كه زۆربه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كانی له واقیع جوانتر تێدا ده‌دره‌وشێنه‌وه، ئاخر له فه‌زای هونه‌ردا ته‌نیا ڕواڵه‌تی ڕووداوه‌كان ده‌رناكه‌ون، به‌ڵكو ڕووحیشیان خۆی ده‌نوێنێت. هیچ كات گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كی و ده‌ماوده‌م یا نووسراو و به كتێب گوێزراوه ناتوانێت جێگه‌ی نواندن و به‌رجه‌سته‌كردن بگرێته‌وه و چارهكیك كاریگه‌ری له سه‌ر ناخ و هه‌ست جێبهێڵێت، ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه‌یه كه زۆر له مه‌لا و شاره‌زایانی ئێمه ده‌ركیان نه‌كردووه و به‌مزووانه‌یش ده‌ركی ناكه‌ن، هه‌ر بۆیه زوو زوو فه‌توای حه‌رامكردنی ئه‌م كار و ئه‌و ئیشی هونه‌ری و درامایی ده‌ده‌ن و ئاگایان له بێئاگاییی خۆیان و شوێنه‌واری نه‌رێنیی فه‌تواكه‌یان له دواخستنی گه‌ل و بێبه‌شكردنی خه‌ڵك له دنیایه‌ك جوانی، نییه.
ده‌یان كتێب ناتوانن ئه‌وه‌نده‌ی یه‌ك فیلم كه‌سێتییه‌ك جوان یان ناشیرین بكه‌ن، سه‌دان بابه‌ت و وتار له خۆشه‌ویستكردن یا له‌به‌رچاوخستنی مرۆڤێك یا بیرێكدا كاری سه‌عاتێكی درامایهكیان پێ ناكرێت، ئه‌وه‌ی زاتێك به زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا نووسین و قسه نییه، نواندن و به‌رجه‌سته‌كردنه، هیچ كتێبێك نه‌یتوانیوه پێشه‌وا حه‌مزه وه‌ك فیلمی ڕیساله بخاته نێو دڵی باوه‌ڕدارانه‌وه، له‌وه‌ته‌ی خه‌ڵكی زنجیره درامای (ئه‌فسانه‌ی جومونگ)یان دیوه چیدی ڕۆسته‌می زاڵ پاڵه‌وانی سه‌ر زاریان نییه، به‌ڵكو هه‌موو نموونههێنانهوهكانیان بۆ ئازایه‌تی جومونگه! ئه‌مه له سه‌رزه‌مینی فارسیشدا ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وای لێ هاتووه و هه‌ندی شاعیر و نوكتهبازیش له‌م باره‌یه‌وه شتیان نووسیوه. خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تیی نێو دراماكه خۆماڵی بێت و پێشتر له كتێباندا باسوخواسی هه‌بێت؛ ئه‌وه هه‌ر مه‌پرسه چه‌نده یادی له یادگه‌ی خه‌ڵكدا ده‌چه‌سپێت. بۆ ئه‌مه‌یش نموونه‌ی یوسف پێغه‌مبه‌ر و دراماكه‌ی یوسف به‌سه، دوای په‌خشی ئه‌و درامایه ناونانی منداڵ به ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ڕوخسار شیرین و ڕه‌وتار هه‌نگوینه‌وه چه‌ند قات بوویه‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه سه‌رباری هه‌موو ئه‌م ڕاستییانه هێشتا هه‌ندێك ڕابوردووپهرستی لهتازهتۆقیو، هه‌ر به گژی هونه‌ردا ده‌چنه‌وه و زیڕه‌یان كردووه كه پێغه‌مبه‌رێك یا هاوه‌ڵێك له درامایه‌كدا تیشكی بخرێته سه‌ر! گه‌وره‌ترین حهنجهتی وانیش له كرۆكدا یه‌ك شته و له زاهیردا دوو شت، هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ترسه‌كه‌یان ده‌قگرتنه به نه‌ریت و باوه‌وه و تۆقین له هه‌ر تازه‌یه‌كی بێ وێنه، له هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه ده‌ترسێن كه پێشتر نه‌بوونه و فه‌توای حازریان بۆ نییه، ئیتر ناچار چه‌كی ده‌ستی كه‌سی كهمجورئهت هه‌ر ئه‌وه‌یه بڵێت نابێت و مه‌چنه توخنیدا، سوفیانی سه‌وری گوته‌نی "گه‌ر فیقهـ ئه‌مه بێت هه‌موو كه‌سێك ده‌یزانێت و پێی ده‌وێرێت"! وه‌لێ هۆی ڕوواڵه‌تیی فه‌توای حهرامییهكهیان ئه‌م دووه‌یه: یه‌كه‌م، ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی ڕۆڵی ئه‌و زاتانه ده‌گێڕن دوور نییه كه‌سی خراپ بن یا له فیلمی تردا ڕۆڵی خراپ ببینن و به‌مه‌یش، ئه‌و زاتانهمان له‌به‌ر چاو ده‌كه‌وێت. دووه‌م، ئه‌و فیلم و درامایانه شتی ناڕاستیان زۆر تێدایه و تێیاندا پشت به ڕیوایه‌تی لاواز ده‌به‌سترێت، یان شتی خه‌یاڵی و نیوچه ئه‌فسانه‌ییان تێ ده‌ئاخنرێت.
هه‌ر دوو ئه‌م بیانووانه وه‌ك داوی جاڵجاڵۆكه لاواز و په‌رپووتن. بۆ وه‌ڵامی یه‌كه‌میان ده‌شێین به ئاسانی بڵێین: بینا له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت ناونان به ناوی ئه‌و زاتانهیشهوه له هه‌مووان حه‌رام بكرێت، چون ئه‌گه‌ر ئیبراهیم، یوسف، مووسا، محه‌مه‌د، عومه‌ر، عه‌لی یا حهمزهناوێك كارێكی خراپ و شه‌رماوی كرد، ئێمه كه‌سایه‌تی ئه‌وانه‌مان له‌به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه به ناویانه‌وه ناو نراوه! بڕوا ناكه‌م شتێكی وا پووچ به خه‌یاڵی كه‌سدا گوزه‌ر بكات، ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه دێته پێش چاوم، ساڵانێكی پێش ئێستا خزمێكمان كه چووه‌ته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خوا، نه‌وه‌یه‌كی كچی هاته دنیا، دایك و باوكیان بڕیاریان دا ناوی بنێن (دنیا)، ئه‌م پیاوه ساده‌یه پێی كردبووه یه‌ك پێڵاوه‌وه و ده‌یگوت "ناهێڵم ناوی دنیای لێ بنێن." بۆچی ناهێڵێ؟ له ڕاهی خوا! "والله حه‌رامه." ئاخر بۆ؟! ده‌یگوت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشویستنی دنیا حه‌رامه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كچه ناو بنێن دنیا و سبه‌ی خۆشیان بوێت وه‌ك ئه‌وه‌یه دنیایان خۆشبوێت و به‌مه‌یش له خوا دوور ده‌كه‌ونه‌وه"! ئه‌مه له حاڵێكدا بوو ئه‌و پیاوه، وه‌ك هه‌موومان، زۆری كه‌یف به دنیا ده‌هات و له‌سه‌ریشی ده‌جه‌نگا، ئیتر نازانم له‌م ناونانه‌دا بۆچی گوڵی ئیمانی وا پشكوا بوو و به چ هۆیه‌كه‌وه وا دژایه‌تیی ناوی دنیای ده‌كرد! جگه له‌مه ده‌بێت یاسایه‌كی قورئانیشمان بیر بێت، "به‌راوردی چاكه و خراپه یا سوود و زیانی هه‌ر شتێك كه دێته ڕێمان"، هه‌رچیمان دیت و بیست، كه به‌ڵگه‌ی بڕاوه‌ی له‌باره‌وه نه‌بوو، ده‌بێت چاكه و خراپه‌ی به‌راورد بكه‌ین ئه‌وجا حوكمی له‌سه‌ر بده‌ین. دراما و كاری هونه‌ری، له‌به‌ر خودی هونهربوون و درامابوونیان، هیچ زیانێكیان نییه و ئه‌گه‌ر دیمه‌نی خراپی تێ نه‌خرێت و بۆ لادان به‌كار نه‌هێنرێت، پڕ پڕه له سوود. بریا هه‌موو مێژووی خاوێنمان بگۆڕیبایه بۆ كاری هونه‌ری و لانی كه‌م ئه‌گه‌ر توانای به‌هه‌مهێنانی فیلم و زنجیره درامای نایابمان نییه، به شێوه‌ی ڕۆمان دووبارهنووسیمان بۆ بكردنایه.
هه‌رچی خاڵی دووه‌میشه ئه‌وه ئه‌گه‌ر كاری پێ بكه‌ین ده‌بێ هه‌موو كتێبه‌كانی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی، له خودی كتێبه مێژووییه‌كانه‌وه بیگره تا ده‌گاته فیقهـ و ته‌فسیر و حه‌دیس، گشتیان له‌ناو ببردرێن و ڕێگه به چاپكردن و وه‌شاندنیان نه‌درێت، چون جگه له قورئان، ئه‌وانی دی هه‌موو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان بۆ هه‌یه شتی ناڕاستیان تێدا بێت و زۆربه‌یان هه‌ر به ئاشكرا شتی ناڕه‌وا و نهچهسپاویان تێدایه. بۆچی ئه‌گه‌ر زنجیره درامای پێغه‌مبه‌ر یوسف سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت چه‌ند گرته‌یه‌كی نهسهلماوی تێدا بێت، یا هه‌ندێ ڕووداوی وه‌ك ناوی زوڵێخا و عیشقه‌كه‌ی و دووبارهگهنجبوونهوهكهی به به‌ڵگه‌ی بڕاوه ساغ نه‌بووبێته‌وه، ده‌بێت فه‌توا به حه‌رامبوونی بدرێت، كه‌چی ئه‌و كتێبه ته‌فسیرانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن "یوسف دۆخینیشی بۆ داوێنپیسی له‌گه‌ڵ ژنی عه‌زیزی میسردا كردووه‌ته‌وه و له جێی جووتبوونیشدا له‌نێو هه‌ردوو لاقیدا دانیشتووه، به‌ڵام به هۆی بینینی یه‌عقووبه‌وه، كه له ژێر عه‌رشی خواوه چاوی لێ زه‌ق كردووه‌ته‌وه و په‌نجه‌ی خۆی گه‌ستووه، په‌شیمان بووه‌ته‌وه" ناسووتێندرێن و خوێندنه‌وه‌یان به كاری خێر ده‌زانرێت و گوته چه‌وته‌كانی ناویان به بیانووی ئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی سه‌له‌فه، پیرۆز ده‌كرێن؟! بۆچی ئه‌و كتێبانه به حه‌رام و خراپ و پووچ دانانرێن؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئاخر ئه‌و كتێبانه شتی جوانیان له‌و كه‌مه خراپانه زۆرتره و هه‌موو كارێك هه‌ر هه‌ڵه و خه‌وشی تێدا ده‌بێت؛ ئه‌ی بۆچی بۆ دراما و هونهرهكهیش هه‌ر وا ناڵێن؟ به ڕاستی كێشان به دوو قه‌پان و دوو هه‌وا و یه‌ك بان، كاری مرۆڤی موسڵمان نییه.
walgreen promo code
site free coupons
viagra coupons printable
click viagra savings and coupons
cialis dosage and cost
read cialis dosage and frequency
ibuprofen teva 400 mg ?ra
go ibuprofen 800
augmentin vidal
read augmentin
buscopan 10 mg
read buscopan plus