دۆستی گیانی بەگیانیم
کە کوێرەوەری و خەم و غوربەت
لە چاوانتەوە دەخوێنمەوە
ئێمە خەڵکانێکین کە شادی پێ نازانین
زارۆی ئێمە تا هەنووکە هیچ پەلکەزێڕینەیەکیان نەدیوە
ئێرە سەرزەمینێکە
دەرگەکانی خۆی گاڵە داوە
ڕامان و هەستی توور هەڵداوە
سەرزەمینێک کە گوللە بە کۆترەوە دەنێت؛
بە هەورەیل و دەفرەزەنگەوە.
لێرە هەر تەیرێک کە دەفڕێت، دەکوژرێت
هەرچی شاعیریشە لە شیعرگوتن دەسڵەمێتەوە
ئێرە وەڵاتێکە
کە چ ڕێیەک بۆ تەیکردن نییە
هیچ مێشێک نییە لە گەڕەکێکەوە بفڕێت بۆ ئەوی دی
هیچ شەوەشیعرێک نابەسترێت
ئێرە مەملەکەتێکە
نیوەی چاڵەزیندانە و
نیوەکەی تریشی زیندانەوان
مردووان لەگەڵ هاوسەرانی یەکدیدا
لێک جووت بوون و
دیار نییە خەڵکەکەی بەرەو کوێنە چوون!
وەڵاتی ئێوە
جوانترین وەڵاتێکە کە دیومە!
لێرە ئاو دەخەنێت
گوڵان دەکەنن
قۆخ و هەناریش...
پرچی گوڵەیاسەمین
بەسەر دیواراندا شۆڕەوە بوون
دەسا بۆ لە وەڵاتی ئێوەدا
هیچ بنیادەمێک ناخەنێت؟
--------------------------------------
ئەم دەقە بەشێکە لە چامەی «خوێندنەوەیەکی دی بۆ پێشەکیی ئیبن خەلدوون»