ناوی كتێب: په‌یكه‌ر و وێنه له‌نێوان ده‌ق و واقیعدا
ناوی نووسه‌ر: ڕێناس ئه‌حمه‌د
به‌رهه‌می پرۆژه‌ی بیری میانڕه‌و (زنجیره‌ی تۆزی به‌ر با)
جۆری نووسین: لێكۆڵینه‌وه‌ی فیقهی
ژماره‌ی لاپه‌ره‌كان: 98 لاپه‌ڕه
_____________________
له لایه‌ن (ئاریان محێدین)ـه‌وه ئه‌م كتێبه هه‌ڵسه‌نگێنراوه
كتێبی (په‌یكه‌ر و وێنه له نێوان ده‌ق و واقیعدا) نووسینێكی زانستیی وردی هاوڕێی ئازیز و زێدهشیرینم (دكتۆر ڕێناس)ـه، كه به شێوه‌یه‌كی ورد و زانستییانه به پێوه‌ره‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (علیه الصلاة و السلام) له هه‌ردوو هونه‌ری وێنه‌كێشان و په‌یكه‌رتاشین ده‌كۆڵێته‌وه. نووسه‌ر لێره‌دا به چه‌شنێك هاوسه‌نگی پاراستووه كه لایه‌نی زانستی مافخوراو نه‌كردووه و زمانی نووسینیشی هه‌تا بێژی چێژبه‌خشه، به شێوازێكی نوێ و سه‌رده‌مییانه له‌گه‌ڵ فیكر و هزری خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته گفتوگۆ.
خۆشبه‌ختانه نووسه‌ر جیاواز له زۆرێك له نووسینه به‌ناو لێكۆڵینه‌وه‌كانی هه‌ندێ كه‌س، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی هه‌وڵی سه‌لماندن و سه‌پاندنی ڕای خۆیان ده‌ده‌ن، توانیویه‌تی میانڕه‌وانه پرسیاره‌كان به فلته‌ری قورئان و فه‌رمووده‌كاندا ببات، به ڕاده‌یه‌ك بوێرانه هه‌ندێ له زانایانی ڕه‌وتی میانڕهویشی به‌ر ڕه‌خنه خستووه.
لێره‌دا بۆ زیاتر سه‌رنج ڕاكێشانتان، چه‌ند دێڕێكی ئه‌م نووسینه‌ی دكتۆرتان بۆ ده‌گوازمه‌وه، كه تێیدا به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان، گفتوگۆیه‌كی زانستیانه و هێمنانه له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی لای ئه‌و گه‌ڵاڵه بووه ده‌كات و، ده‌ڵێت:
"ڕه‌نگه قسه‌كردن له‌سه‌ر سوودی په‌یكه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت! چون _وه‌ك باسمانكرد_ پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان (علیه السلام) داوای درووستكردنی په‌یكه‌ری له جنۆكه‌كان كردووه: {يعملون له مايشاء من المحاريب و التماثيل و جفان كالجواب} واته: (سوله‌یمان هه‌رچی بویستایه جنۆكه‌كان بۆیان درووست ده‌كرد، له میحراب و مزگه‌وت و، په‌یكه‌ر و، قاپ و كاسه‌ی وه‌ك حه‌وزی گه‌وره...)، زانراویشه كه پێغه‌مبه‌ران خۆیان به شتی پڕوپوچه‌وه خه‌ریك ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌ست بۆ شتانی سوودبه‌خش و ئامانجدار ده‌به‌ن!
به‌هه‌مان شێوه‌ش قورئان خۆی به گێڕانه‌وه‌ی شتی بێسوود و بێكه‌ڵكه‌وه خه‌ریك نه‌كردووه، دیاره له‌و هه‌موو كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان (علیه السلام)، له خۆڕا ئاماژه‌ی به په‌یكه‌ر نه‌كردووه، حه‌تمه‌ن ده‌بێت شتێك له پشتی ئه‌و باسكردنه‌ی قورئاندا هه‌بێت."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه زۆر دڵی خۆشكردم ئه‌و ئیسلووبه جوان و به‌رزه‌یه كه له نه‌خشاندنی به‌رگی ئه‌م كتێبه‌دا به‌كار هاتووه، كه هه‌ر له بینینی بهرگهكهیهوه ده‌ست ده‌كات به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ بینه‌ره‌كه‌ی، ئه‌و ڕه‌نگه ڕه‌ش و تاریكه‌ی كه باس له نادیاری ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی شتێكی له پشتی خۆی شاردۆته‌وه یان بڵێی تۆزێكه به‌سه‌ر تابلۆیه‌كه‌وه كه له پشته‌وه‌یه‌تی و به‌و ڕه‌نگه سه‌وزه‌ی كه هه‌وڵی خۆ ده‌ربازكردن ده‌دات نوێنراوه!
سا له كورتی بیبڕمه‌وه، ئه‌وه ڕای منی بچووك بوو سه‌باره‌ت به‌م كتێبه.
هیوادارم ئێوه‌ش گه‌ر خوێندتانه‌وه له ڕا و سه‌رنجی خۆتان بێبه‌شمان نه‌كه‌ن.
why do i cheat on my boyfriend
cheat boyfriend i cheated on my boyfriend with his best friend
help me find a girlfriend
open watching my girlfriend cheat
cheat boyfriend
go i cheated on my boyfriend with a black guy
adult anal sex stories
read kr vijaya sex stories
discount coupons for prescription drugs
rx.com coupons printable coupons free
vibramycin pill
link furosemide 100mg
cialis generic coupons
link cialis coupon
nizoral tabletti
site nizoral