چاو ده‌توانێت هه‌موو وزه‌ی دڵ له یه‌ك بینین‌دا كۆبكاته‌وه. چاو ده‌توانێت تاڵییه‌كانی ژیانت له یه‌ك بینین‌دا پیشانبدات و، ناسۆرییه‌كانی ڕۆژگاریشت به یه‌ك نیگا پێ بناسێنێت، هه‌روه‌ك چۆن ده‌توانێت هه‌موو قسه‌یه‌ك بكات بێئه‌وه‌ی یه‌ك وشه‌یش له‌و وشانه‌ی زمان ده‌یانكات ده‌رببڕێت. چاو ده‌توانێت له یه‌ك نیگادا ئه‌وه بڵێت كه زمان بۆ باسكردنی پێویستی به چه‌ندین كاتژمێر و بگره چه‌ندین ڕۆژ هه‌یه. ده‌كرێت مرۆڤ كورتبكه‌ینه‌وه له چاودا، ئه‌مه‌یش وای له من كردووه هه‌م چاوم خۆشبوێت و هه‌م زۆریش لێی بترسم .
شاعیر و فه‌یله‌سووفه‌كان گرنگییان به هیچ شوێنێكی مرۆڤ به قه‌ده‌ر چاوی نه‌داوه. چاو له ده‌ریایه‌كی په‌نهانی فرمێسك و شادییدا مه‌له ده‌كات و سه‌ر ئه‌و ئاوه ده‌كه‌وێت، ده‌ریایه‌ك كه جار جاره ڕه‌نگه بیبینین و هه‌ندێك جاریش لێمان ون ده‌بێت، لـێ ده‌زانین ده‌كه‌وێته پشتی چاوه‌وه. به‌هێزترین و كاریگه‌رترین چاویش چاوی كه‌سی بێتاوانه، چاوی منداڵان و سته‌ملێكراوان.، ئه‌وان قه‌ت ناتوانن به زمانیان گوزارشت له ئازاره‌كانی ناخیان بكه‌ن، به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی به چاوه‌كانیان ده‌ریده‌بڕن .
ئای چه‌ند چاوم خۆشده‌وێت و چه‌ندیش لێی ده‌ترسم. چه‌ند حه‌زم به‌و گفتوگۆ بێده‌نگانه‌یه كه له نێو پێڵووی چاوه‌كانه‌وه دێنه ده‌رێ. ئه‌و جۆره گفتوگۆیانه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان هه‌س له‌سه‌ر دڵ كه به‌هێزتره له شیعری به‌تواناترین شاعیر و زاناترینیان له داڕشتنی وشه و وشه‌سازییدا.
لە کتێبى (ئاو و ئاور)ى هێمن خورشیدەوە
betamethasone 0.12%
site avodart pill
can i take atenolol with lisinopril
canitake.net can i take atenolol with lisinopril
ibuprofen salbe
read ibuprofen wirkung
paroxetine 20 pch
read paroxetine 20 pch
ataraxia
open atarax 25 mg
tenormin efectos secundarios
link tenormin 50
voltaren schmerzgel
link voltaren forte