هونه‌ر نابێت فه‌رامۆش بكرێت، ڕه‌وایش نییه‌ به‌ تیغی حه‌ڵاڵ و حه‌رام سه‌ری لێ بكه‌ینه‌وه‌!

ئەدەب 2015-11-11 کۆمێنت 3444 جار بینراوە

نووسینی: قانع خورشید
به‌شی دووه‌م

بۆ مه‌سه‌له‌ی بوونی ڕووداوگه‌لی خه‌یاڵی و ئه‌فسانه‌ییش ده‌بێ بزانین، هه‌روه‌ك چۆن گوتراوه‌ و ده‌گوترێت: "ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی تر ڕه‌وا نییه‌ بۆ شاعیران ڕه‌وایه‌"، هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی ئه‌و هه‌موو زیاده‌ڕۆیی و چوواندنه‌ ناواقیعانه‌ی نێو شیعر قه‌بووڵ ده‌كرێن و جگه‌ له‌ كه‌سانی ته‌نگبین و كورتبین، كه‌س به‌ پێوه‌ری ڕاست و درۆ ڕه‌تیان ناكاته‌وه‌، هه‌ر ئاوه‌هایش ده‌بێت ڕوخسه‌تی سینه‌ماكاران بدرێت تا دیمه‌نی خه‌یاڵی و شته‌یلی ناواقیعی بئاخێننه‌ نێو كاره‌كانیانه‌وه‌ و له‌ سێبه‌ری ڕووداوه‌ حه‌قیقییه‌كاندا ده‌رگه‌ی خه‌یاڵی داهێنانكارانه‌یان بۆ واڵا بكرێت تا ورده‌ ڕووداو و به‌سه‌رهات بخولقێنن و داستان و چیرۆكه‌كه‌ پڕ له‌ تام و بۆنی خۆش و جۆشان و شڵه‌ژانی نه‌فه‌سگر، بكه‌ن. ئاخر درۆ كاتێك خراپه‌، چاوی خه‌ڵكی له‌ ڕاست ڕاستی ببه‌ستێت و به‌ لاڕێیاندا ببات، حه‌قیقه‌تیان لێ بگۆڕێت و سه‌ریان لێ بشێوێنێت، ئه‌گه‌رنا ناكرێت وه‌سفی (درۆ) بۆ هه‌موو ئه‌و قسه‌ و ده‌ربڕینانه‌ به‌كاربێنین كه‌ له‌ واقیعدا ڕوویان نه‌داوه‌ و بوونیان نییه‌، یانی درۆ به‌ قسه‌ و به‌سه‌رهاتی ناواقیعی ناگوترێت، به‌ڵكو به‌ دژی ڕاستی ده‌گوترێت. بۆ نموونه‌، وه‌ختێك شاعیر برۆی یاری به‌ كه‌وان و مانگی یه‌ك شه‌وه‌ ده‌شوبهێنێت، قسه‌كه‌ی زۆر له‌ واقیعه‌وه‌ دووره‌، ئاخر ده‌ڵه‌ دێویش برۆی به‌ قه‌ده‌ر كه‌وانێك نابێت و برۆی وا ئه‌ستوور و زله‌ پیاو ده‌تۆقێنێت، ئه‌م وه‌سفه‌، فره‌ ناواقیعییه، به‌ڵام‌ درۆیش نییه‌‌، به‌ڵكو زیاده‌ڕۆییه‌كی ئه‌ده‌بی و ناسكوێژییه‌كی شاعیرانه‌یه‌ و بڕایه‌وه‌. زێده‌ڕۆیی شاعیرانه‌ و خه‌یاڵپڵاویی شاعیران له‌ شێوازی ئاخاوتنی قورئاندا نییه‌، وه‌لێ قورئان له‌ مه‌جاز و نموونه‌هێنانه‌وه‌ی له‌ واقیعدا نه‌بوو و سیمبوڵیزم خاڵی نییه‌، نكووڵیكردنی مه‌جاز و لێكچوواندنی فه‌نتازی، گوته‌ و گێڕانه‌وه‌ و ئاخاوتن وه‌ك كه‌سته‌ك و به‌رد وشك و بێ ڕووح ده‌كات. ده‌ڵێم و ده‌یشزانم زۆر كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ شیری ته‌كفیر له‌ گه‌رووی بابه‌ته‌كه‌م و خۆیشم توند ده‌كه‌ن و تیری جنێو و تۆمه‌تم به‌ره‌وڕوو ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن، یا لانی كه‌م به‌ "ئه‌سته‌غفیروڵا" و "تۆبه‌ خوایه‌" ڕووبه‌ڕووم ده‌بنه‌وه‌، ده‌ڵێم و باكیشم له‌ ڕه‌خنه‌ و هاتوهاواری ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ ده‌قه‌وه‌ ده‌قگرتووه‌ نییه‌، قورئانیش ده‌یان نموونه‌ی وای تێدایه كه‌ دیوه‌ زاهیرییه‌كه‌ی مه‌به‌ست نییه‌ و له‌ واقیعدا ڕووی نه‌داوه‌ و ڕوویش نادات، به‌ داخه‌وه‌ له‌ مێژووی فه‌رهه‌نگی ئێمه‌ی موسڵماناندا زۆربه‌ی ڕاڤیاران ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئانیان به‌ دیوه‌ ڕووكه‌شییه‌كه‌یدا بردووه‌ و زۆر كرچ و كاڵ لێكدانه‌وه‌یان بۆ كردووه‌، به‌ڵام شوكر بۆ خوا هه‌میشه‌ كه‌سانی وردبین هه‌بوونه‌ له‌ قووڵیی مه‌سه‌له‌كه‌ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه. ده‌رباره‌ی ئایه‌تی‌
﴿وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنْ بَنِي آَدَمَ مِنْ ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أَنْفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ قَالُوا بَلَى شَهِدْنَا أَنْ تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ (الأعراف: 172)[1] ئه‌وه‌نده‌ شتی سه‌یر گوتراوه‌ نه‌بێته‌وه‌، جا زانایان خوا عه‌فوویان بكات یه‌ك خه‌روار ڕیوایه‌تیشیان بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه‌ ڕووكه‌شییه‌كه‌ی خۆیان هێناوه‌، له‌كاتێكدا ده‌كرێت هه‌ر به‌ خودی قورئان مانایه‌كی بێ غه‌ل و غه‌شی بۆ لێك بده‌ینه‌وه‌. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر زاهیره‌كه‌ی تێبگه‌ین شتێكی عه‌نتیكه‌ی لێ ده‌ردێت و ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و چیرۆكانه‌ی له‌ منداڵیدا بۆ خه‌واندن دایك و دادامان بۆیان ده‌گێڕاینه‌وه‌! ده‌گوترێت گوایه‌ خواوه‌ند له‌ پشتی ئاده‌مه‌وه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی به وردیڵه‌یی هێناوه‌ته‌ ده‌ر و واده‌ و په‌یمانی لێ وه‌رگرتوون كه‌ ئه‌و په‌روه‌رێنیانه‌ و ئه‌وانیش واژۆیان له‌سه‌ر په‌یماننامه‌كه‌ كردووه‌، ئیتر بۆیان نییه‌ له‌ قیامه‌تدا بێئاگاییی خۆیان له‌م واده‌یه‌ ده‌رببڕن! پێش هه‌موو شت ده‌بێ دیققه‌تی خودی ئایه‌ته‌كه‌ بده‌ین، نافه‌رموێت (وإذ أخذ ربك من آدم من ظهره ذریته)، تا بڵێین له‌ پشتی ئاده‌مه‌وه‌ هه‌ر چی وه‌چه‌ی هه‌یه‌ ده‌ریهێناوه‌، به‌ڵكو ده‌فه‌رموێت له‌ پشتی ئاده‌میزاده‌كانه‌وه‌، په‌روه‌ردگارت نه‌وه‌كانیانی ڕاكێشا، یان گرتیانی... ئه‌مه‌ ڕێك مانای ئایه‌تی ﴿كَمَا أَنْشَأَكُمْ مِنْ ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ آخَرِينَ (الأنعام: 133) ده‌دات، كه‌واته‌ (أخذ) به‌ مانای (أنشأ) دێت، چۆن شه‌ربه‌ت له‌ میوه‌ وه‌رده‌گیرێت یان ده‌گیرێت، هه‌ر ئاوه‌هایش نه‌وه‌ له‌ پشته‌ باب وه‌رده‌گیرێت یا ده‌گیرێت. ئیبن ته‌یمییه‌ و ئیبن قه‌ییم زۆر به‌ توندی داكۆكییان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌م ئایه‌ته‌ وه‌ك ته‌مسیلێك وه‌ربگرین و به‌ دیوه‌ ڕووكه‌شه‌كه‌یدا نه‌یبه‌ین، ئه‌وان ده‌ڵێن مانای ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ ڕوونی له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی خۆشه‌ویستدا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت: "كل مولود یولد علی الفطرة" هه‌موو له‌دایكبوویه‌ك له‌سه‌ر فیتره‌تپاكی و باوه‌ڕداری له‌ دایك ده‌بێت". یانی له‌ ناخیدا شایه‌تیی ئه‌وه‌ نێژراوه‌ كه‌ خالقێكی هه‌یه‌ و دڵی بۆی لێده‌دات. درێژی نه‌كه‌مه‌وه‌، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ بوو قورئانیش له‌و ڕووه‌وه‌ كه‌ ده‌قێكی ئه‌ده‌بییانه‌ی پڕ له‌ ڕه‌وانبێژی و ناسكوێژییه‌ له‌ دیوه‌ ڕواڵه‌تییه‌كه‌یدا له‌ باسگه‌لی ناواقیعی خاڵی نییه‌، مرۆڤ ده‌بێت خۆی مانایه‌كی قووڵی واقیعی لێ هه‌ڵكۆڵێت و ته‌سلیمی دیوی ده‌ره‌وه‌ی نه‌بێت.

نموونه‌ی تریش هه‌ن، ده‌كرێت كه‌سێك كه‌ ئایه‌تی 72ی سووره‌تی ئه‌لئه‌حزاب ﴿إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ ده‌خوێنێته‌وه‌، بپرسێت: ئاخر مرۆڤێك كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خوا وای قه‌رار داوه‌ بیكاته‌ جێنشین له‌ زه‌ویندا و په‌یامی خۆی بۆ بنێرێت و ئیراده‌ی خێر و شه‌ڕی پێ داوه‌، چ مانایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بگوترێت پێشتر باری ئه‌مانه‌تمان خسته‌ سه‌ر شانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و كێوه‌كان و هه‌ڵیاننه‌گرت، ئیتر مرۆڤ شانی دایه‌ ژێری و هه‌ڵیگرت؟! باسكردنی كێو له‌پاڵ زه‌ویدا چ ده‌گه‌ینێت؟ ئه‌دی شاخه‌كانیش هه‌ر به‌شێك له‌ زه‌وی نین؟ بۆچی به‌ جیا باسكراون و عه‌تف كراونه‌ته‌ سه‌ر زه‌وین؟ ئه‌م ئایه‌ته‌ گه‌ر به‌ مانا ڕووكه‌شییه‌ زه‌قه‌كه‌ی فام بكرێت شتێكی زۆر سه‌یری لێ ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نی فه‌نتازی و ڕه‌مزییانه‌ی قورئان و زوبانه‌ به‌رز و ناسكه‌كه‌ی له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت، خه‌ڵكی به‌ره‌و كوفر زیاتر ده‌برێت تا ئیمان، من ده‌زانم ئه‌و موباله‌غه‌ درۆیینانه‌ی له‌ شیعردا هه‌یه‌، له‌ قورئاندا بوونی نییه‌، ده‌زانم قورئان په‌یامێكی سه‌نگینی پێیه‌ و مرۆڤ به‌ره‌و ئامانج ده‌بات و سه‌روكاری له‌ته‌ك چاوبه‌ستكردن و خه‌ونی ڕه‌نگاوڕه‌نگدا نییه‌، وه‌لێ ده‌یشزانم قورئان بۆ كه‌سانێك دابه‌زیوه‌ عه‌قڵیان هه‌بێت و ده‌یه‌وێت زیاتر ئاوه‌زیان بخه‌نه‌ كار، ئه‌مه‌ قسه‌ی موعته‌زیلییان نییه‌، به‌ڵكو ئاخاوتنی خودی قورئانه، ده‌توانن بڕواننه‌ ده‌یان شوێنی قورئان و چه‌ندین نموونه‌ بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌م گوته‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌.[2]‌ ئیتر بۆیه‌ هه‌ندێ جار جۆره‌ قسه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ بۆ ژیران دیاره‌ ڕووه‌ ده‌ره‌كییه‌كه‌ی مه‌به‌ست نییه‌، ئه‌م جۆره‌ ده‌ربڕینانه‌ وا ده‌كات په‌یامه‌ قورس و مه‌نتقی و حه‌قیقییه‌كه‌ی شیرین و ته‌ڕ و ئاسان له‌ دڵ و مێشكدا جێ بگرێت، به‌مه‌ قورئان نه‌ كتێبێكی فه‌لسه‌فه‌یی ده‌بێت و نه‌ دیوانێكی شیعری، قورئان قورئانه‌ و به‌س!



[1] مانای زاهیریی ئایه‌ته‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: كاتێكیش په‌روه‌ردگارت له‌ پشتی ئاده‌میزاده‌كانه‌وه‌ نه‌وه‌كانی ده‌رهێنان و به‌سه‌ر خۆیانه‌وه‌ كردنی به‌ شاهێد، ئه‌رێ من په‌روه‌ردگارتان نیم؟ گوتیان: به‌ڵێ. ئیدی ڕۆژی دوایی نه‌ڵێن ئێمه‌ له‌م په‌یمانه‌ بێئاگا بووین!

[2] بۆ نموونه‌ بڕواننه‌: البقرة: 164 و 242، الأنعام: 151، یوسف: 2، النحل: 12 و 67، العنكبوت: 35، الروم: 24 و 28، الجاثیة: 5، النور: 61، غافر: 67، الزخرف: 3، الحدید: 17.


walgreens photo coupon online brokerlicense.com photo coupon code walgreens
dilation and curettage cost abortion facts and statistics background information on abortion
how to install cell phone spy software site free android spy software
stock spy android xn--sorpendlerklub-sqb.dk free text spy app for android
ventolin 2mg rifaximin 200mg metronidazole 200mg
avodart 0.5mg twodrunkmoms.com neurontin 600mg
copay cards for prescription drugs site free discount prescription cards
sildenafil pfizer viagra pillen kruidvat viagra rezeptfrei gunstig
cialis savings and coupons blog.suntekusa.com prescription coupon
viagra torta viagra torta viagra hat?s
ibuprofen salbe read ibuprofen wirkung
cordarone loading cordarone bolus cordarone marevan
average abortion pill cost in clinic abortion pill abortion pill procedures
clomid testosterone blog.bjorback.com clomid tapasztalatok
تاگەکان    
عیرفان بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن ستەم نائومێدی گەنجان نیشتیمان قودس حەمەدۆک کتێب کوردستان جنۆکە بوونەوەری ئاسمانی زانست زمان دیزاینی زیرەک
ئەدەب
2015-11-11 کۆمێنت 3444 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی