ژیان بۆ ئه‌زموون، ئه‌زموون بۆ ژیان !
ئەدەب
2016-05-06
کۆمێنت
2841 جار بینراوە
- ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌کوو خۆین ! –
ئه‌وه‌م له‌لا سه‌یر نه‌بووه، هه‌میشه نووسه‌رانی بواری دینی کورد، به
ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ئاگایان له ئه‌ده‌بیات هه‌یه و، زۆر به که‌می
ئاوڕیان له‌و بواره داوه‌ته. چ ئه‌ده‌بی کوردی، چ ئه‌ده‌بیاته‌کانی
جیهانی. گوناحه مرۆڤ بیت، حه‌یفه شوان بیت، گاوان بیت، ئاگات له
ئه‌ده‌بیاتی وڵاته‌که‌ت نه‌بێ ! ئاخر حه‌مه‌سه‌عید گوته‌نی
" هه‌ر وڵاتێک، به ئهدهبهکهیوه ده‌ناسرێته‌وه. ". قانع خورشید،
ئه‌وه‌نه‌ی من ئاگام لێی بێت و، سێ کتێبیم خوێندبێته‌وه، له‌و
نووسه‌رانه‌یه، که شاره‌زای زۆربه‌ی ژانره‌کانی هه‌یه. چ فکری ئیسلامی –
که پیشه‌ی خۆیه‌تی -، چ ئه‌ده‌بیاتی جیهانی و کوردی. ئه‌و له‌و
نووسه‌رانه‌یه که ئارامی به ڕووحم ده‌به‌خشن. دوای ماندووبوون له
خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆمانێک و گه‌ڕان به دوای ورده‌کارییه‌کانی، کتێبێکی
قانع خورشیدم پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئارامیم پێ ببه‌خشێ و، هه‌مدیس
به دوای ورده‌کاری بابه‌ته‌کانی ویش بگه‌ڕێم.
به‌نده لام وایه، بۆ
ئه‌وه‌ی نووسه‌رێکی باش بین، پێویسته خوێنه‌رێکی باش بین. واته زۆرترین
سه‌رچاوه و کتێب بخوێنینه‌وه، خودان دیدگا و دونیابینی جیاواز بین.
هه‌میشه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش، دۆستۆیڤسکی ده‌هێنمه پێش چاوی خۆم،
ساته‌وه‌ختی ده‌رچوونی له زیندان، داوای سێ کتێبی له براکه‌ی کرد،
ئه‌وانیش ( ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی په‌تی – مێژووی فه‌لسه‌فه - قورئان )،
یه‌که‌میان کتێبێکی قورسی فه‌لسه‌فی کانته، دووه‌میان کتێبێکی هزریی
هیگڵه، سێیه‌میشیان کتێبێکی ئاسمانییه. وه‌ک ڕوونه خودی دۆستۆیڤسکی
نووسه‌رێکی مه‌زن بوو و، ده‌قه‌کانی ئێسته‌یش به مه‌زنی ماونه‌ته‌وه،
وه‌ک دهیشبینین زۆرترین سه‌رچاوه‌ی خوێندۆته‌وه و، خۆی له هیچ چه‌شنه
کتێبێ بێبه‌ش نه‌کردووه.
هه‌رچه‌نده کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی من، له
سه‌روه‌ختی باسکردنی کتێبێک ئه‌وه‌یه، ناتوانم حه‌قی خۆی بده‌مێ و، باش
نایه‌مه گۆ. ئه‌وه به‌ره‌و ڕوو باسی بکه‌م هه‌ر زۆر خراپتر ! بۆیه هانا
بۆ نووسینه‌که ده‌به‌م، چونکه بێده‌نگه و تۆزێ ئابڕوودارتره.
ئه‌م
کتێبه، ئه‌گه‌رچی به‌ربه‌ستی یه‌که‌م له‌سه‌ر باش نه‌توانینی قسه‌کردنم
له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه، که هه‌ڵگری یه‌ک بابه‌ت و ناوه‌ڕۆک نییه، بگره
چه‌ند بابه‌تێکه، شیعره، وه‌رگێڕانه، تۆمارکردنی ئه‌زموونه، هه‌روه‌ها
ئامۆژگاری و شتگه‌لێکی تری پڕ چێژه. بۆ په‌سنکردنی کتێبێکی وه‌ها
ناوازه‌یش، مه‌گه‌ر ته‌نها قسه‌یه‌کی نووسه‌ر خۆی به نموونه بهێنمه‌وه
که له حه‌قی هاتووه و ده‌ڵێ " ئێره که‌شکۆڵی کوڵ و تاسه‌ی دڵ و
هه‌ناوه... بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌س ماندووه و سه‌راسیمه به بیابانی
شه‌یداییدا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و قۆناغ ده‌بڕێت، بێت و وچانێک بدات...
ئێره دیوه‌خانی ڕاگۆڕینه‌وه و مشت‌ومڕ نییه، خانه‌قایه و جێی حاڵ و
خه‌ڵوه‌ته... مهیکهدهیه و شوێنی مه‌ستبوونه به باده‌ی ئه‌وینی
خوایی. ئێره هۆڵی پێکگه‌یشتنی دڵسووتووان و یه‌کترناسینی گڕگرتووانه.
وه‌رنه‌وه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌س لێتان تێناگات، هیچ نه‌بێت لێره‌دا
هه‌موومان له‌وه‌ی یه‌کتر تێده‌گه‌ین؛ که ده‌ردێکمان هه‌یه بێ ده‌رمان،
دهغڵێکمان هه‌یه بێ خه‌رمان، قسه‌یه‌کمان هه‌یه بۆ گوتن ناشێت و
ڕازێکمان هه‌یه بۆ درکاندن نابێت. ".
ڕه‌نگبێ من وه‌ک ئه‌وانه نه‌بم
که له خۆی ده‌چن و، له سه‌روه‌ختی چێژوه‌رگرتن له ده‌قێکی وه‌ها جوان،
ئاگام له‌وه نه‌بێت که به چ غه‌م و که‌سه‌رێکه‌وه نووسرابن، به‌ڵام
هه‌ست به نزیکییه‌کی ڕووحی ده‌که‌م له نووسه‌ره‌وه، که هه‌ر ئه‌مه‌یشه
بۆ لای خۆیم ڕاده‌کێشێ و ئه‌م کتێبه‌ی پێ خوێندمه‌وه.
نووسینه‌کانی
قانع خورشید، ئه‌گه‌رچی زێده‌تر له بواری دینیدا خۆی ده‌بینێته‌وه،
به‌ڵام له‌سه‌ر بابه‌تی به‌پێز و دیار و قسهههڵگرهوه دێته قسان،
هه‌رجۆره پهسنێکیش ئێسته بیکه‌م، لام وایه له به‌هاکه‌ی که‌م
ده‌که‌مه‌وه، بۆیه چاترین شت بۆ ئه‌وه‌ی له قانع بگه‌ی، پێویسته قانع
خۆی بخوێنیته‌وه. نه‌ک له ده‌می منی کڵۆڵه‌وه لێی بکۆڵیته‌وه.
بۆیه من لێره له‌سه‌ر یه‌ک به یه‌کی بابه‌ته‌کان ناوه‌ستم، ته‌نها
ئه‌وه ده‌ڵێم، کتێبێکی پتر له ناوازه‌یه، ده‌رده‌دڵێکی غه‌مهێنه‌ره،
ده‌قێکی ئه‌ده‌بییه، تژییه له جوانی و لێوانلێوه له شیرینی. بۆیه من
له کاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر کتێبێ، حه‌ز ده‌که‌م جێ په‌نجه‌یه‌کی له‌سه‌ر
دانێم، ئیدی به نووسینێ بێ، یان هه‌ر شتێکی دی، که یادگارییه‌کی جوانی
له یادگه‌مدا جێبهێڵێ. بۆیه لێره‌دا، وه‌رگێڕانی چه‌ند شیعرێکی عه‌ره‌بی
نووسه‌ر داده‌نێم و، چه‌ند دانهیهکیشیم کردۆته عه‌ره‌بی. ئه‌گه‌رچی
وه‌رگێڕانی شیعر وه‌ک ده‌ڵێن " وه‌کوو ماچی ئه‌ودیو شووشه وه‌هایه ! "،
به‌ڵام له عیشقمدا بۆ ئه‌و ده‌قانه، وه‌ریانده‌گێڕم. هه‌روه‌ها خۆی لێره
و له‌وێ دێڕه شیعری فارسی وه‌رگێڕاوه، من کێش و سه‌روام بۆ داناون. به‌و
هیوایه‌ی، کار به ئامۆژگارییه‌کانی نێو ئه‌م کتێبه بکه‌م – ئه‌گه‌ر
وه‌کوو خۆی بم – یانیش هیچ نه‌بێ، تامی ئه‌و شیعره جوان و ناسکانه‌ی له
بنج و بناوانی مێشک و دڵمدا بمێننه‌وه !
شیعره عه‌ره‌بییه‌کان چه‌ند نموونه‌یه‌ک بوون له چه‌شنی؛
ڕۆژ باش
ئه‌ی خۆرێک له ئاسمان
ڕۆژ باش
ئه‌ی گوڵێك له بیابان
ڕۆژ باش
ئه‌ی شیرین‌تر له هه‌نگوین
ئه‌ی ڕووناکتر له ئاو !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌مه‌یشم وه‌ها وه‌رگێڕا؛
هۆ دڵه‌که‌م
هۆ ژیانم
من له تۆدام، تۆیش له مندای
ئه‌گه‌ریش له یه‌کتر ده‌رچووین
ئه‌وا
ئه‌و ڕۆژه
ڕۆژی مردنمه !
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌مه‌یشیان ئاوه‌ها؛
بۆ تۆ
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی مژووڵی خۆتت کردووم
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
هه‌میشه دهسووڕێی
له هۆش و هزر و خه‌یاڵم !
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
خوێندن و خۆشه‌ویستان و
ڕزق و پاره‌ت لهبیربردووم
بۆ تۆ ئه‌ی شه‌به‌نگی ڕۆژێ
هاتبێ له دوای تاریکایی شه‌وان
سڵاوێک بۆ تۆ، له دڵێکه‌وه
بێزاره له زۆریی قسه‌وقسه‌ڵۆک و
له زۆردارێکی، تێکده‌ری بارودۆخ !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م غه‌زه‌له ناوهزهیشی، ئاوه‌ها وه‌رمگێڕا؛
خۆشمده‌وێی
وه‌ک خۆشه‌ویستیی لاڵ بۆ دووان
وه‌ک خۆشه‌ویستیی برسی بۆ خوان
چه‌شنی خۆشه‌ویستی دووپشک
بۆ تاریکی
خۆشمده‌وێی
وه‌ک خۆشه‌ویستی ته‌مه‌ڵ بۆ جێخهوان
له هه‌موو ئه‌مانه زیاتر خۆشمده‌وێی
خۆشمده‌وێی
وه‌ک خۆشه‌ویستیی عێراقییه‌ک
بۆ یه‌کسانی و ئاسایش و ئاشتی !
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌مه‌یشم ئاوه‌ها کرده عه‌ره‌بی؛
عَزيزَتي
تَركْْرَهينَني ؟
اَكْرَه نفسي
بِمَنْ تَشبهين انتِ ؟
وَ انا اُشبَهكِ
ئه‌مه‌ش دوو به‌یتی دوو شاعیری کلاسیکی، یه‌که‌میان ئی سه‌عدی و ئه‌وی تر
ئی جهلالولدینی ڕوومی، نووسه‌ر وه‌ریگێڕاوه و منیش سه‌روا و کێشم بۆ
داناون؛
ئیـلـتیفـــاتـێکی نــه‌بوو، منــی کــرده نــێچـیـــــرێ
من هه‌ر به خۆم ئه‌سیری که‌مه‌ندی نه‌زه‌ری بووم !
( سعدي )
هــهرچهنده من شــهرح و بـــهیاناتی عـــه‌شق ده‌که‌م
عاقیبه‌ت ده‌چمه‌وه لای، ده‌بمه سه‌رگه‌ردانی عه‌شق !
( مه‌ولانا جهلالولدینی ڕوومی )
سه‌باره‌ت به ڕێنووس و ڕێزمانی نووسه‌ر – که شتێکه من به ته‌واوی
سه‌رنجه‌وه لێی ده‌ڕوانم -، شتێکی وه‌هام به‌دی نه‌کرد، نووسینێکی زۆر پاک
بوو به نسبه‌ت ڕێنووس و ڕێزمانه‌وه. ئه‌گه‌رچی تاکه بابه‌ت که به‌دڵم
نه‌بێ له‌و کتێبه؛ ساتیره شیعره‌که‌یه‌تی بۆ حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن. له
ڕاستیدا، من وای ده‌ڕوانم، ئه‌وه‌ی کاری ئه‌و نه‌بوو...
ئیدی ئه‌وه‌ی
مابێته‌وه بیڵێم ئه‌وه‌یه؛ خۆتان له‌م کتێبه بێبه‌ش مه‌که‌ن، ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه ده‌یناسن، یان له دووره‌وه، یان هه‌ر نایناسن،
ئه‌زموونێک له‌گه‌ڵ ئه‌م کتێبه‌دا بکه‌ن و، تاڵه سپییه‌کانی نووسه‌ر له‌و
کتێبه‌وه هه‌ست پێ بکه‌ن. ئه‌مه ته‌نها کتێبی یه‌که‌مییه‌تی و، به
تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌شه‌کانی دیکه‌ین...
ciprofloxacin
cipro cipromed
voltaren schmerzgel
link voltaren forte