وتاری خۆشه‌ویستی

ئەدەب 2016-05-29 کۆمێنت 3728 جار بینراوە

ن / عه‌لی حه‌رب

و / عه‌بدوڵڵای شێخ

خۆشه‌ویستی دیارده‌یه‌كه‌ له‌ دیارده‌ باڵاكانی مه‌رجی مرۆڤ بوون ، هه‌ر وه‌كو ترس و دڵه‌راوكێ و مردن . مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه‌ حه‌ز ده‌كات و هه‌وه‌سی هه‌یه‌.  ئه‌و له‌ خۆشه‌ویستی بۆ ژیان دانابڕێ كه‌ وه‌ك خوێن به‌له‌شیدا ده‌سوڕێته‌وه‌ ، دڵدار له‌ ئاره‌زوو قوتاری نابێ كه‌ تیایدا نیشته‌جێیه‌ ، ئه‌و ئاره‌زووه‌ ده‌سی ده‌گرێ و گرنگیدانی داگیر ده‌كات ، یان له‌ پشت خۆدواندن و وه‌سوه‌سه‌كانیه‌وه‌ خۆی ده‌شارێته‌وه‌ . خۆشه‌ویستی هێزێكی زاڵه‌ و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رزه‌ و توانستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی تردا هه‌یه‌ .

مرۆڤ كه‌وته‌ خۆشه‌ویستیيه‌وه‌، سۆزی ده‌ی هاژوێ و هه‌وه‌سی به‌سه‌ریدا زاڵ ئه‌بێ . حه‌ز و هه‌وه‌سیش هه‌رجاره ‌و به‌ شتێكه‌وه‌ ده‌یگرن و بۆ هه‌نێ شت ده‌كه‌ونه‌ كار . ئێمه‌ شتێكمان خۆشده‌وێ وروژێنه‌ر و به‌چێژ و كاریگه‌ر بێ ، یان ئه‌وه‌ی شتێك غه‌م ڕاونا و دڵ ئاو بدا و برین سارێژ بكات . ئێمه‌ بوونه‌وه‌ر گه‌لێكین چه‌ند حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌وه‌نه‌ ده‌س هه‌ڵده‌گرین و، خوشه‌ویستیشمان به‌ قه‌د رقق هه‌ڵگرتنمانه‌ ، ئێمه‌ كاتێ كه‌سێ یان شتێكمان خۆش ده‌وێ له‌ به‌ر خوودی خۆمانه‌، چونكه‌ خۆشه‌ویستی له‌ بنه‌ڕه‌تتدا خوش ویستنی خووده‌ یان ( خۆشویستنی خۆشه‌ویستی )ه‌ ، هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ند نیه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ و له‌ سه‌ریشی نه‌وه‌ستاوه‌ .

 

ئیبن ئه‌لعه‌ره‌بی ده‌ڵێ : خۆشه‌ویستی به‌تامترین ئه‌زموون كردنه‌، و جوانترین و پاكترین شته‌ كه‌ هه‌بێ، ناسكترین هه‌سته‌ و دڵاواترین هه‌نگاوه‌ ، سه‌رسوڕهێنه‌رترین حاڵه‌ته‌ و پاكترین كات و له هه‌موو چێژه‌كان خۆشتره‌.  له‌ خۆشه‌ویستی جوانتر و ناسكتر و به‌ چێژتر و خۆشتر نیه‌، هه‌موو كه‌سێ خۆشه‌ویستي هه‌یه‌ و خه‌ڵكیش خۆشیان ده‌وێ . به‌ كورتی خوشه‌ویستی چڵه‌پۆپی چێژ وه‌رگرتنه‌ .

ئیبن ولحه‌زم له‌ ( طوق الحمامه‌ ) ده‌ڵێ : هه‌موو چێژه‌كان و كاردانه‌وه‌كانیانم تاقیكرده‌وه‌ و، هه‌موو خۆشبه‌ختیه‌كانم بینی، نه‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ سوڵتان ، نه‌ قازانجكردن ، نه‌ ده‌ركه‌وتن دوای نه‌مان، نه‌ ئارامی دوای ترس ئه‌وه‌نه‌ی خوشه‌ویستی له‌ ده‌روونی مرۆڤدا پێگه‌ی نیه‌، مرۆڤ چه‌ند بیر بكاته‌وه‌ له‌ جوره‌كانی له‌ززه‌ت نیه‌ ئه‌وه‌نه‌ی ئاماده‌ بوون لای مه‌عشوق یان ته‌نها بوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ خۆشه‌ویستدا.

وه‌ك ووتمان : خوشه‌ویستی چڵه‌پۆپه‌ی چێژ وه‌رگرتنه‌ و، كه‌شخه‌یییه‌كه‌ هیچ شتێك نیه‌ به‌ سه‌ریدا.  یه‌ك كاتژمێر خوشه‌ویستی به‌رامبه‌ره‌ به‌ ته‌مه‌نێك پاره‌داری و ده‌سه‌ڵاتداریه‌ . جێی سه‌رسوڕمان نیه‌ چونكه‌ خۆشه‌ویستی یاری جه‌سته‌یه‌ و یاری كردن له‌ گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا خۆشترین كاته‌ و، ته‌ماشاكردنی خوشه‌ویست به‌رامبه‌ره‌ به‌ بینینی ته‌واوی جوانیه‌كانی بوون.   چونكه‌ هه‌موو جوانیه‌كان لای دڵدار ده‌نگدانه‌وه‌ و سێبه‌ری خۆشه‌ویستی دڵداره‌كه‌یه‌تی.

خۆشه‌ویستی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ و كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ ژیان و بوونی مرۆڤدا،  سروشتی مرۆڤ نه‌رم و هه‌ستی ناسك و ده‌روونی بێگه‌رد ده‌بێ له‌ كاتی خۆشه‌ویستیدا، هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی خۆشه‌ویستی مه‌وهیبه‌ ئینسان به‌رز ناكاته‌وه‌ و توانست ناخاته‌ گه‌ڕ و جوانیه‌كان وه‌ده‌رناخات، ئه‌و په‌ڕی بوونه‌ و ده‌ركه‌وته‌ی دوزینه‌وه‌یه‌ و ئاماده‌بوونی پاڵنه‌ره‌ و گزنگی ده‌ركه‌وتنی نووره‌.  به‌ خۆشه‌ویستی مرۆڤ ئازاد ده‌بێ له‌ شته‌ پووچه‌كان و بێ كه‌ڵكی كات و، له‌و هه‌سته‌ی هه‌ڵئه‌ستێته‌وه‌ و له‌ رووخان نه‌جات ده‌بێ.  به‌ خۆشه‌ویستی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا و ژیان تیایدا ده‌بووژێته‌وه‌ و به‌ئارامی له‌ دروست بوون راده‌مێنێ و، ئیتر راكێشانێك به‌ره‌و ناوه‌وه‌ به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێ به‌شه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه‌ و له‌ دیدیه‌وه‌ بوونه‌وه‌ره‌كان یه‌ك ده‌گرن و بوونه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه‌ .

ئه‌و كاته‌ی ده‌كه‌وێته‌ داوى خۆشه‌ویستیه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز ته‌ماشایی خۆت ده‌كه‌ی، توانای جیاواز و شتی جیاواز له‌ خۆتدا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ پێشتر نه‌تبینیوه‌ و نه‌توانیوه‌ بیكه‌یت. ته‌ماشای ده‌ورو به‌ری خۆت ده‌كه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار بیبینی، ئه‌و كاته‌ ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ چاو نه‌یبینيیه‌ و گوێ نه‌یبیستووه‌ و دڵ ختووره‌ی نه‌كردووه‌ .

باشه‌ ئه‌وه‌ چیه‌ وا له‌ باسی خۆشه‌ویستیدا درێژه‌ماندایه‌؟ وخه‌ریكه‌ زیاده‌ ره‌وی تێدا ده‌كه‌ین! خۆ ئامانجمان ئه‌وه‌ نیه‌ له‌ باره‌ی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ بنووسین ، یان قسه‌ی تایبه‌تی خۆمان بكه‌ین له‌ باره‌یه‌وه‌ . ده‌مانهه‌وێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌م باره‌وه‌ وتویه‌تی بیبینین ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن له‌ خۆشه‌ویستی گه‌یشتوون و چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵا كردووه‌ به‌ قسه‌ و به‌ بیركردنه‌وه‌یش؟ ئیتر بۆمان ده‌ره‌كه‌وێ بۆ چی قورسه‌ خۆشه‌ویستی بنووسینه‌وه‌؟ چونكه‌ نووسین له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی به‌ بێ چێژی جه‌سته‌یی ناكرێ، كه‌وا بێ باس كردنی بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌زموونی خۆشه‌ویستی و قسه‌كردن له‌سه‌ری و هه‌وه‌ها له‌ نێوان چێژی جه‌سته‌ و باسكردن له‌ سه‌ر ئه‌و چێژه‌ .

فۆكو له‌ كتێبی ( خواستی مه‌عریفه‌ ) دا وتوویه‌تی:  ئه‌وه‌ چێژی زانینه‌ به‌ هه‌قیقه‌تی چێژ، ئیتر ئه‌گه‌ر جوانترین و خۆشترین هه‌ست مرۆڤ بیبینێ خۆشه‌ویستی بێ ئه‌وه‌ باسكردنیش له‌ سه‌ری خۆشترین و پڕ چێژترینه‌ ، هه‌روه‌ها رووبه‌رێكی رۆشنایشه‌ بۆ تاریكایی قسه‌ی رق و كینه‌ .

 

can i take atenolol with lisinopril can i take atenolol with lisinopril can i take atenolol with lisinopril
can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone
lisinopril and psoriasis lisinopril and psoriasis lisinopril and psoriasis
cialis dose for pulmonary cialis dosage wiki cialis dosing guide
lower blood sugar diabetes affect sexuality treatment for diabetes
free prescription discount cards go cialis coupon card
arcoxia tbl site arcoxia 90 cena
vaniqa peru blog.rewardsrunner.com vaniqa venezuela
proscar pris guitar-frets.com proscar
cialis coupons from manufacturer prescription drug coupons coupon cialis
تاگەکان    
نەتەوایەتی ڕانانی کتێب بوومەلەرزە ڕۆژاوا فیلم کتێبی هاوسانی سۆفیگەری #پیری بووژانەوە کورد دیمانە ئاوی زەمزەم كتێب ئیلحاد خوێندنەوە
ئەدەب
2016-05-29 کۆمێنت 3728 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی