جبران خلیل جبران
وه‌رگیڕانی : زانیار علي
هه‌شت ساڵان بووم، وه‌ختێ خۆشه‌ویستی به پرشنگه سیحراوییه‌کانی چاوانمی کرده‌وه و، بۆ یه‌که‌م جار خودی من به‌ر قامکه ئاگرینه‌کانی که‌وت. سه‌لما که‌رامه، یه‌که‌م ژن بوو که ڕووحمی بهخهبهرهێنایهوه به ڕه‌وشت باشییه‌که‌ی. به به‌رده‌ممدا به‌ره‌و به‌هه‌شتی هه‌سته به‌رزه‌کان ڕۆیشت. له کاتێکدا که ڕۆژه‌کان وه‌کوو خه‌ون و، شه‌وانیش وه‌کوو زه‌ماوه‌ند تێده‌په‌ڕین. سه‌لما که‌رامه، فێری په‌رستنی جوانی کردم، به جوانییه‌که‌ی. لایه‌نه په‌نهانه‌کانی خۆشه‌ویستی پیشاندام، به خواربوونهوهکانی، هه‌ر ئه‌و بوو، له‌به‌ر گوێیه‌کانم یه‌که‌م به‌یت له قه‌سیده‌ی ژیانی واتایی چڕی. چ گه‌نجێک، یه‌که‌م کچۆڵه‌ی له بیر ده‌چێ، که ئه‌و بێ ئاگاییه پیرییه‌ی گۆڕی بۆ ئاگامه‌ندییه‌کی گه‌وره، به نه‌رم و نیانییه‌که‌ی، بریندارکه‌ر به شیرنییهکهی، بکوژ به جوانییه‌که‌ی ؟ کێ له ئێمه به تاسه‌کردن ناتوێته‌وه بۆ ئه‌و ساته نامۆیه‌ی، که ئه‌گه‌ر ئاگای لێ بێ له ناکاو گورچیله‌که‌ی بینی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌گۆڕێ، قووڵاییه‌که‌ی پڕ بووه له‌و هه‌ڵچوونه خۆشانه، به هه‌موو سه‌ختییه‌کانی په‌نهانییه‌وه و جێی بۆته‌وه. دڵبه‌ندییه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ئامێزی ده‌گرێ له ڕۆندک و ئاره‌زوو و بێداریی ؟ سه‌لما بۆ چاوترووکانێک ده‌رده‌که‌وێ له به‌هاری ته‌مه‌نی و، وا له ته‌نیاییه‌که‌ی ده‌کا مانایه‌کی شعری هه‌بێ و، ناخۆشییه‌کانی ژیانی ده‌گۆڕیت بۆ خۆشی و هێمنییه‌کی پڕ ئاوازی شه‌وانه. دۆشدامابووم له نێوان کاریگه‌رییه‌کانی سرووشت و تهڵقینهکانی کتێب و گه‌شتکردن، وه‌ختێ گوێم له خۆشه‌ویستی بوو به لێوانی سه‌لما دهیچرپانده گوێم. ژیانم چۆڵ و وێران و سارد بوو، چه‌شنی بێهۆشییه‌که‌ی ئاده‌م له به‌هه‌شت، کاتێ سهلمام بینی قیت له به‌رده‌ممدا وه‌کوو ستوونێکی ڕووناهی. سه‌لما که‌رامه حه‌وای ئه‌م دڵه پڕ نهێنی و ڕازه‌یه. هه‌ر ئه‌وه ئه‌م بوونه‌ی تێگه‌یاند و، وه‌ک ژنێک له به‌رامبه‌ر ئه‌م تارماییه وه‌ستاندی. حه‌وای یه‌که‌م ئاده‌می له به‌هه‌شت ده‌رکرد به خواست و ویستی. وه‌لێ سه‌لما که‌رامه منی برده نێو به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستی و پاکیی، به شیرینییه‌که‌ی وی و ئاماده‌گییه‌که‌ی من. ئه‌وه‌ی مرۆڤی یه‌که‌می پێکا منیشی پێکا و، ئه‌و خه‌نجه‌ره ئاگرینه‌ی له به‌هه‌شت ده‌ری کرد، وه‌کوو ئه‌وه بوو که ترساندمی به بریسکه‌ی تیژییه‌که‌ی و، به ڕقه‌وه له به‌هه‌شتی دوور خستمه‌وه به‌ر له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌کان بم و، تامی به‌رووبوومی خێر و شه‌ڕ بکه‌م. ئه‌وڕۆش، که ئه‌و ساڵه تاریکانه تێپه‌ڕیووه و به پێیه‌کانی وێنه‌ی ئه‌و ڕۆژانه ده‌کێشێ، هیچم له‌و خه‌وه خۆشه بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له یادگارییه ئازاراوییه‌کان، وه‌کو ئه‌و باڵه نه‌بینراوانه له شه‌ققه‌ی باڵ ده‌دا له ده‌وری سه‌رم. تژییه له هه‌ناسه هه‌ڵکێشانی سه‌رخۆشیی لێکردن له قووڵایی سینگم. جه‌مسه‌ری گیراوه به ڕۆندکی ناهومێدی و پهشیامنیی له پێڵوی چاوانم... سهلمایش، سه‌لمای جوان، چووه پشت زه‌رده‌په‌ڕه‌وه و، هیچ له پاشماوه‌ی نه‌ماوه له‌م جیهانه جگه له ئێشێک له دڵمدا و، به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕی گڵکۆکه‌م وه‌ستاوه له‌به‌ر تاریکیی داره‌کان. ئه‌و گڵکۆیه و ئه‌م دڵه، هه‌موو شتێکن که ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو بده‌ن له‌و بوونه‌دا له سه‌لما که‌رامه، هه‌رچه‌نده ئه‌و چه‌قۆیه‌ی که گڵکۆکان هه‌ڵده‌که‌نێ، ئه‌و نهێنییه پارێزراوه ئاشکرا ناکا، که خوداوه‌نده‌کان له تاریکیی تابووته‌کاندا شاردوویانه‌ته‌وه ! ئه‌و چڵه دارانه‌ش که ڕه‌گی جه‌سته‌می ده‌مژی، خشه‌ی په‌نهانی چاڵه‌که ناخاته ڕوو. ئه‌مما خه‌می ئه‌م دڵه و ئێش و ئازاره‌کانی، ئه‌وه‌یه که قسان ده‌کا و، هه‌ر ئه‌ویشه که ئێسته ده‌ڕژێ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌تره دوێته2 ڕه‌شانه. دێوی ئه‌و ناخۆشیانه‌یه، که ڕووناهی به‌یان ده‌کا، وه‌کوو خۆشه‌ویستی و جوانی و مردن !
هاوڕێیانی پیرییم، ئه‌وانه‌ی له به‌یروت بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به لای ئه‌و گۆڕستانه‌ی نزیک دارستانی سنۆبه‌ره‌که تێپه‌ڕین، به بێده‌نگی بڕۆنه ناوی و، له‌سه‌ر خۆ ڕێ بکه‌ن تاکوو پێیه‌کانتان ڕه‌فه‌ی نوستووه‌کان له ژێر چینه‌کانی خۆڵ بێزار نه‌کا! به ترساوی له پاڵ گلکۆی سه‌لما بووه‌ستن و، له جێگه‌ی من سڵاو بکه‌ن له‌و خۆڵه‌ی که باوه‌شی به جه‌سته‌که‌ی کردووه. پاشان به هه‌ناسه ههڵکێشانێ یادم بکه‌ن و له دڵی خۆتانه‌وه بڵێن " لێره هیوای ئه‌و کوڕه‌م ناشت، که ناڕه‌حه‌تییه‌کانی ڕۆژگار نکۆڵی لێکرد، بۆ ئه‌ودیوی ده‌ریاکان، ئومێده‌کانی تێکچوون و شادییه‌کانی خنکا و، ڕۆندکاکانی چوون به قووڵا و بزه‌کانی پووکانه‌وه، له نێوان ئه‌م گۆڕه بێ ده‌نگانه‌دا، خه‌مۆکییه‌که‌ی له دایک ده‌بێ له‌گه‌ڵ دار چناره‌کان. له سه‌ر ئه‌م گڵکۆیهوه، هه‌موو شه‌وێ ڕووحی ده‌شه‌کێته‌وه له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌رییه‌کان. له‌گه‌ڵ دێوی دڵته‌نگی، ناسۆری برینی په‌ژاره و سه‌رخۆشی لێکردن دووباره ده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵ چڵه‌کاندا شیوه‌ن ده‌کا، له‌سه‌ر کچۆڵه‌یه که دوێنێ ئاوازێکی خه‌فه‌تبار بوو له نێو ژیان، ئه‌وڕۆیش بۆته نهێنییه‌کی بێده‌نگ ده‌نێو سنگی خاک. "
سوێندتان ده‌ده‌م ئه‌ی هاوڕێیان منداڵی، به‌و خاتوونانه‌ی که دڵتان خۆشی ده‌ویستن، تاجه‌گوڵینه‌یه‌ک له‌سه‌ر گڵکۆی ئه‌و ژنه دابنێن که خۆشم ده‌ویست، ڕه‌نگه گوڵێک که له‌سه‌ر گڵکۆیه‌کی له‌بیرکراو دایده‌نێن، وه‌کوو په‌ڵه‌ی شه‌ونمێ بێ پێڵووی به‌یانیان، ده‌یکاته ناو گوڵه سیسبووهکه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێزه‌کان :
1 – له ده‌قه عه‌ره‌بییه‌که‌دا، وشه‌ی ( توطئة ) له یه‌که‌م په‌ڕه‌ی کۆمه‌ڵه چیرۆکی ( باڵه شکاوه‌کان ) دانرابوو، ئه‌م وشه به مانای پێشه‌کی دی، به‌ڵام چونکه خۆیشی چیرۆکێکه و، ته‌کنیک و بنه‌ماکانی چیرۆکی تێدایه، بۆیه وه‌کوو چیرۆکێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌رمگێڕا. ( وه‌رگێڕ ).
2 - دوێت = حبر، موره‌که‌ب ( وه‌رگێڕ ).
drug discount coupons
is-aber.net free cialis samples coupon
buscopan 10 mg
open buscopan plus