ئـەو شــەوەی مـانـگ تـــۆرا
بڕوا یوسیف
لـێرە و لــەوێ، تۆرانی خـەڵک دەبینین و، دەزانین ج هەرایک دەنێنەوە لە قووڵایی ناخییان، چ هەستێک دروست دەبێ.
تۆران و تووڕەیی جـــیان لـەیەک.
تـۆران، خـۆ خواردنەوەیە لە ناخ و کپ کردنــەوەی ئەوەیە کە لە ناختە.
تووڕەیی، دەربڕینی ئەوەی ناختە لەو کەسەی کە توڕەی کردوی،
ئەو شەوەی کە مانگمان لێ تۆرا دەزانی جی بوو؟
ئەو ئێوارەیە بوو کە پاسارییەکان لەکاتی گەڕانــەوەیان، دیتییان هیلانۆچکەیان وێران بووە !
گــەڕانەوەی مــەلەکان بۆ لای بێچوەکانییان و، نەمانیان لە جێگەی خۆیان !
بــەتاڵان بردنی هەورەکانی نـــیشتمان، کە ئەو ئێوارەیە ڕەشەبا بردبوونی و، نەهاتنەوەیان بۆ ئەبەدی.
ئـــاخر دەزانی هاوڕێ ئەو شەوە چ شتێک ڕوویدا بە کپ بوونی شەپوڵەکانی دەریا و، بە بێ دەنگ بــوونی هاژەی ڕووبار و، بە نەمانی دەنگی درەختی چەمەکان؟
من بینیم کە ئەو هەموو شتانەی ڕوویاندا بەهۆی تووڕەیی زەووی بوو. بێزاربوونی لەدەستی ئەو مرۆڤانەی کە نیشتمانی من و تویان تیکداو، پڕیان کرد لە درۆ و دزی و خراپە.
ئاخر ئەو فێری وەها مامەڵەیک نەبووبوو، ئەو کەسانە پڕبوون لە خراپی. مانیگیش بە تووڕەیی هاوژیانەکەی، تورانی لە ڕوخساردا بەدەرکەوت.
ئاخر دەزانی هاوڕێ کە مانگ بتۆرێ،
جێێ ژوانی ئەوینداران تاریک دەبێ،
شەوان، ڕێگەی ئەو کاروانچیانەی نیشتمانم نادیار دەبێ و،
ئەو جەنگاوەرانەی نیشتمان دەپارێزن، ژیانیان توشی مەترسی دەبێ،
نابێ نا!
مانگ بتورێ دەزانی ئەو هەموو شتانەو جەندان شتی تر پڕ دەبن لە نامۆیی و
سەختی !
بۆیە هاوڕێ، ئەو مانگەی کە من و تو هەمانە، با نەیتۆرێنین.
با مانگەشەومان لی نەبێتە شەوەزەنگ،
جـونـکە نـــیشـتــمان بـــــە مـانـگـەوە جــوانــــە !