نووسینی: قانع خورشید
3/1
مۆسیقا, ژن و نیشتیمان سێ توخمی تێكه‌ڵ به سروشتی مرۆڤ (پیاو)ن, هه‌رسێكیشیان وه‌ك مه‌ته‌ڵێك وان و نهێنیی دڵبهرییان هه‌ڵنه‌هێنراوه. دڵی مرۆڤ لانه‌ی باڵندهیهلی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و خانه‌ی مرۆڤگه‌لی جۆراوجۆر و مه‌ڵبه‌ندی خولیا و خه‌یاڵی هه‌مه‌چه‌شنه. ئه‌گه‌ر له یه‌ك تاكه جێ‌دا بگونجێت دوو شتی دژیه‌ك یا زیاتر كۆببنه‌وه، ئه‌وا بێ گومان ئه‌و جێیه ناخی مرۆڤه. وه‌لـێ ئه‌م سێ هه‌بووه (مۆسیقا, ژن و نیشتیمان) نه‌ك دژیه‌ك نین و به‌س، به‌ڵكو هه‌رسێك دره‌وشانه‌وه‌ی یه‌ك حه‌قیقه‌تن و له سێ شێوه‌دا ده‌ركه‌وتوون، هه‌رسێك ئاماژه به یه‌ك ڕاستی ده‌كه‌ن و ئاماژه بۆ یه‌ك شت ده‌كه‌ن. ئه‌وی مرۆڤ بێت و تووشی به‌دگۆڕان نه‌بووبێت و سروشتی تێك نه‌چووبێت، ناتوانێت شه‌یدای ئه‌م سیانه نه‌بێت.
مرۆڤ وا خولقاوه حه‌زی به ڕێكی و سیستمه، ئه‌وی شپڕێوی و بشێوی بێت سه‌لیقه‌ی ده‌شێوێنێت، با كه‌سێك خۆیشی خووی به ته‌مبه‌ڵییه‌وه گرتبێت و چووبێته سه‌ر خوڵقی شه‌یتان و ماڵ و حاڵی تێكپڕژاو و سه‌ر و قژی ئاڵۆسكاو و جلوبه‌رگیشی شێواو بێت، دیسان دڵی به ڕێكوپێكی ده‌كرێته‌وه و به بینینی جوانی و نه‌زم ده‌گه‌شێته‌وه.
مۆسیقا به‌رجه‌سته‌بوونێكی یه‌كجار وردی ڕێكییه، به جۆرێك ورته‌یه‌كی نه‌شیاو ته‌واوی مه‌قامێك تێك ده‌دات و كرته‌یه‌كی نابه‌جێ ئاوازێك ناساز ده‌كات!
منداڵ له‌و وه‌خته‌وه‌ی له پزدانی دایكی‌دا شێوه‌ی مرۆڤ ده‌گرێت و گوێ و چاوی شوێنی خۆیان له سه‌ر و كهلهیدا ده‌گرن، ده‌نگی مۆسیقا كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یدا ده‌كات. خۆ هه‌ر كه هاته دنیاوه، مۆسیقا ته‌واو یاری به هه‌ستی ده‌كات, ئه‌وی یه‌ك ڕۆژ مناڵی له ماڵدا بووبێت ئه‌م ڕاستییه ده‌زانێت و ورد ده‌ركی ئه‌وه ده‌كات ساوایه‌ك چ كاردانه‌وه‌یه‌كی بۆ ئاوایه‌كی خۆش هه‌یه و چتۆ به هه‌موو وجوودی بۆ حه‌وانه‌وه داوای لایلایه‌ی نه‌رم و بۆ كه‌یف و سه‌فا، حه‌ز به گۆرانی شاد و مۆسیقای ڕێك ده‌كات و، چه‌نده‌یش له گه‌رمه‌ی شادمانیدا به ده‌نگی ناڕێك تێك ده‌چێت و بانگی لـێ به‌رزده‌بێته‌وه!
مۆسیقا ده‌نگ و هاوارێكه له قسه و گفتی خۆمان به ڕووحمان ئاشناتر، ئه‌و له كانیاوی بوونمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ده‌نگێكه له نیشتیمانی حهقیقیمانهوه بانگمان ده‌كات، ده‌زووی گیانمان باده‌دات و تاری وجوودمان ده‌ژه‌نێت، ئه‌و ده‌بێته په‌نجه و یاری به داوی هه‌ست و نه‌ستمان ده‌كات و ده‌یجووڵێنێت... ئه‌وه بۆیه له گه‌رمه‌ی عه‌یش و نۆش و كه‌یف و شادی‌دا هه‌ر كه ئاوازێكی غه‌مگین، نه‌وای نهیێك، دنگه‌ی عوودێك و ئاوازی سازێك له ڕێی گوێمانه‌وه به دڵمان ده‌گات، كپ ده‌بین و ده‌چینه نێو خهیاڵێكهوه بنی نییه، ده‌ڵێیت ئه‌و سه‌دایه ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رمی كیژۆڵهیهكه، له پڕ خۆی ده‌خزێنێته نێو ده‌ستمانه‌وه و بۆ دنیایه‌كی دوور و ئه‌فسووناویمان ده‌ڕفێنێت! مۆسیقا ئه‌وه‌مان بیردێنێته‌وه كه ئێمه له‌م سه‌رزه‌مینه میوانین، ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی ده‌بێت ته‌شریف ببه‌ینه‌وه ماڵی خۆمان...
ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر ڕه‌وایی و ناڕه‌وایی مۆسیقا، له‌به‌ر خودی مۆسیقابوونی، ده‌كه‌ن، كه‌سانێكن شه‌ڕ له‌گه‌ل ناخی خۆیان و سروشتی مرۆبوونیاندا ده‌كه‌ن، ئه‌وان كه‌سان هه‌ر له ترسی ئه‌و كاریگه‌رییه سیحراوییه‌ی مۆسیقادایه وا به‌و چه‌شنه لێی تۆقیون، ئه‌وان له ته‌ك هه‌ستێكی پاك و حه‌زێكی چاكی خۆیاندا ده‌جه‌نگن، بێ ئاگا له‌وه‌ی گه‌ر مۆسیقا حه‌رام بكه‌ن ده‌بێت چی دی قورئانیش به ئاوازه‌وه نه‌خوێنن، نازانن خوێندنی قورئان به ده‌نگ و له‌رانه‌وه‌ی ڕسته و ئایه‌ته‌كانی عه‌ینی مۆسیقایه، خودی ئاوازه، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای خۆسه‌رقاڵكردنی بێ سنووریان به فه‌رمووده‌كانی خۆشه‌ویسته‌وه هێشتایش تێنه‌گه‌یشتوون كه ئه‌و زاته چی له‌باره‌ی مۆسیقاوه فه‌رمووه، ئه‌وان له ڕووح و كرۆكی فه‌رمایشته‌كانی ئه‌و پیاوه مه‌زنه نه‌گه‌یشتوون و ناگه‌ن، ئاخر تا ئێستا له ناخی مرۆڤ نه‌گه‌یشتوون، ئیتر چتۆ له گوته‌ی زاتێك ده‌گه‌ن كه مرۆڤی ته‌واو (الانسان الكامل)ه؟! ئه‌ها كاتێك یه‌كێك له هاوڕێ ده‌نگخۆشه‌كانی به ئاوازێكی پڕ له سۆزه‌وه چه‌ند ئایه‌تێكی بۆ خوێنده‌وه، پێی فه‌رموو: "لقد أوتيت مزمارا من مزامير آل داود"! بۆچی به دوعا و موناجاتی پهرستشیانه كه به ده‌نگی غه‌مگینه‌وه ده‌خوێنرێنه‌وه، ده‌گوترێت (مزمار) كه ئامێرێكی مۆسیقییه و مانای (تار) و (ژێ)یش ده‌دات؟! ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه نییه ئه‌م دووه له یه‌ك ڕه‌گه‌زن و بۆ یه‌ك سه‌رچاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟
چه‌ند جار وا ڕێك ده‌كه‌وێت مرۆڤێك به هۆی ئاوازێكی دڵنشینهوه ده‌ست له خراپه‌یه‌ك یا هه‌نگاو به‌ره‌و چاكه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، زۆر جار مۆسیقای ڕه‌سه‌ن مرۆڤ ده‌باته نێو دنیایه‌كی جیا له دنیای خودبینی و خۆپه‌رستییه‌وه و ته‌واو له ژه‌نگاری نهفسانییهت و خودمیحوهری پاكی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه چ پهیكێكه و چ هه‌واڵێكی پێیه وا به دزی خۆیشمانه‌وه دهچپێنێته گوێی ڕووحمانهوه و له جه‌سته‌مانی ده‌رده‌كات؟! ئه‌و په‌یامه له كام چینی ئاسمانه‌وه دێت وا ئێمه‌ی زه‌مینی ده‌كاته هاومه‌جلیسی قودسیانی ئاسمان؟ ئه‌و دڵۆپه فرمێسكانه‌ی له وه‌ختی سه‌یركردنی دیمه‌نێكدا -كه له په‌نایه‌وه ده‌نگی مۆسیقایه‌كی هێمن دێت- له چاومان ده‌تكێنه خوار، زیاتر له ژێر كاریگه‌ریی دهنگهكهدایه تا وێنه و ڕه‌نگه‌كه. ئه‌و دایكه‌ی لاوانه‌وه بۆ جگه‌رگۆشه كۆچكردووه‌كه‌ی ده‌خوێنێت، خه‌ریكه به له‌راندنه‌وه‌ی ژێكانی گه‌رووی تاری ڕووحی ئێمه ده‌ژه‌نێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه گورجێ ده‌مانخاته حاڵه‌وه و وامان ده‌باته نێو واقیعه تاڵ و دڵه ته‌نگه‌كه‌ی خۆیه‌وه، هۆن هۆن ڕۆندكی له‌ته‌كدا بڕژێنین و هه‌رچی غه‌می ته‌مه‌نی ڕابوردوو و ڕۆژانی داهاتوومان هه‌یه بێنێته‌وه یاد و به چه‌شنێك بمانخاته گریان وه‌ك بڵێیت بۆ كاره‌ساتێكی ژیانی خۆمان شین بكه‌ین... ئه‌وه مۆسیقای ده‌نگی وێیه ئاشووبێكی وامان له دڵدا به‌رپا ده‌كات!
ways to terminate an early pregnancy at home
link uterine dilation and curettage
viagra coupons printable
go viagra savings and coupons
pet prescription discount card
site free coupon for viagra
cialis generic coupons
link cialis coupon
drug coupon card
is-aber.net discount prescription drug card
kamagra vélemények
click kamagra vélemények
ibuprofen salbe
click ibuprofen wirkung