وه‌رگێڕانى له فارسييه‌وه: دڵشاد برايم
ژنێك له‌كاتى چوونه ده‌ره‌وه‌ى له‌ماڵ، سێ پيره‌پياوى به ڕيشى درێژى سپييه‌وه بينى، له ده‌ره‌وه دانيشتبوون.
ژن وتى: هه‌رچى بيرده‌كه‌مه‌وه ناتانناسم؛ به‌ڵام پێده‌چێت برسيتان بێت، تكايه وه‌رنه ژووره‌وه شتێك بخۆن.
پيره‌كان پرسييان: هاوسه‌ره‌كه‌ت له ماڵه؟
ژن: نه.
پيره‌كان گوتيان: ئێمه ناتوانين بێينه ژووره‌وه.
ئێواره كاتێك پياوه‌كه گه‌ڕايه‌وه بۆ ماڵ، ژنه‌كه‌ى بۆى باسكرد كه ئه‌مڕۆ چى ڕوويداوه.
پياو: بڕۆ پييان بڵێ من له ماڵه‌وه‌م و، له خزمه‌تياندام.
ژن چووه ده‌ره‌وه و ميواندارى له پيره‌كان كرد.
به‌ڵام ئه‌وان وتيان: ئێمه ناتوانين پێكه‌وه، بێينه ماڵه‌وه.
ژنى پرسى: بۆچى؟
يه‌كێك له پيره‌كان ده‌ستى بۆ يه‌كێك له هاوڕێكانى ڕ‌اكێشا و گوتى: ناوى ئه‌و (سه‌رمايه)يه، ڕووى كرده پيره‌كه‌ى تر و گوتى: ئه‌ميش ناوى (سه‌ركه‌وتن)ه، منيش ناوم (عيشق)ه، بڕۆ به هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ ده‌توانێت يه‌ك كه‌سمان بۆ ماڵ ميواندارى بكات.
ژن گه‌ڕايه‌وه بۆ ماڵه‌وه و داستانه‌كه‌ى بۆ پياوه‌كه‌ى گێڕايه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆشحاڵ بوو، ئه‌مه ڕێكه‌وتێكى گه‌وره‌يه، (سه‌رمايه) ميواندارى ده‌كه‌ين، بڵێ با بێت و ماڵ لێوان‌لێو بكات.
ژن كه به هه‌ڵبژاردنى پياوه‌كه‌ى ناڕازى بوو، وتى: ئازيزم! بۆچى (سه‌ركه‌وتن) ميواندارى نه‌كه‌ين؟ كچى ماڵه‌كه گوێى له قسه‌ى دايك و باوكى بوو، نزيك بوويه‌وه و پێشنيارى كرد: باشتر نييه عيشق ده‌عۆت بكه‌ين تا ماڵمان له پڕ له بوونى خۆى بكات؟ پياوه‌كه گوتى به قسه‌ى كچه‌كه‌مان ده‌كه‌ين و بڕۆ بڵێ با عيشق بفه‌رموێت.
ژن چووه ده‌ره‌وه و وتى: ئه‌وه‌ى ناوى عيشقه با بێته ماڵه‌وه و، ميوانمان بێت. له‌كاتێكدا عيشق ده‌ستى به چوونه ژووره‌وه كرد، دوو پيره‌كه‌ى تر به دوايدا ڕۆيشتن، ژنه‌كه به سه‌رسوڕمانه‌وه لێى پرسين، من ته‌نها عيشقم ميواندارى كرد، ئێوه بۆ تێن؟
ئه‌مجاره پيره‌كان به‌يه‌كه‌وه وه‌ڵاميان دايه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه (سه‌رمايه) يان (سه‌ركه‌وتن)تان ميواندرى بكردايه دووانه‌كه‌ى ترمان ئێره‌مان به‌جێده‌هێشت، به‌ڵام عيشق بۆ هه‌ركوێ بڕوات ئێمه‌ش به‌دوايدا ده‌چين.