نووسينى: مرتظى مطهرى
وه‌رگێڕانی: دڵشاد برايم
ڕۆسۆ كـتێبێكى هه‌يه به‌ناوى (ئێمیل) کە له باره‌ى په‌روه‌رده‌ى
منداڵانه‌وه نووسيويه‌تى و، كتێبێكى به‌نرخه. ئێمیل ناوى منداڵێكى گريمانه‌يى و
ئه‌فسانه‌ييه و، نووسه‌ر ده‌يخاته ژێر سه‌رپه‌رشتى و په‌روه‌رده‌ى خۆيه‌وه
و به وردى سه‌رنج له هه‌موو لايه‌نه‌كانى هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌وتارى ده‌دات.
بيرۆكه‌ى ڕۆسۆ ئه‌وه‌يه كه ئێمیل له‌سه‌ر سه‌ختييه‌كانى ژيان په‌روه‌رده بكات
تا بتوانێت ده‌ست و په‌نجه‌يان له‌گه‌ڵدا نه‌رم بكات.
ڕۆسۆ باوه‌ڕى وايه به‌دبه‌ختترين منداڵه‌كان ئه‌وانه‌ن كە
دايك و باوكيان له ناز و نيعمه‌تدا په‌روه‌رده‌يان ده‌كه‌ن و ناهێڵن ساردى و گه‌رميى
ژيان بچێژن، خۆشى و ناخۆشييه‌كانى جيهانيان به‌ركه‌وێت. ئه‌م منداڵانه له به‌رامبه‌ر
سه‌ختى و چێژه جياوازه‌كاندا دەچەمێنەوە، هه‌ر وه‌ك چۆن قه‌دى ناسكى دره‌ختێكى
بچووك به‌رامبه‌ر هه‌ر شنه‌بايه‌ك ده‌كه‌وێته له‌رزين.
بچوكترين ڕووداو بێزاريان ده‌كات تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى ده‌ست بۆ خۆكوشتن به‌رن،
هه‌رچى چێژ هه‌يه ناتوانێت خۆشحاڵ و چالاكيان بكات، ئه‌م جۆره مرۆڤانه هه‌رگيز
ناگه‌نه چێژه‌كانى ژيان, برسێتييان نه‌ديوه تا تامى خواردن بزانن، باش‌ترين
خواردنه‌كان لاى ئه‌مان له جوينى نانى جۆى منداڵێكى لادێنشين كه‌م به‌هاترن.
صادقى هيدايت بۆچى خۆى كوشت؟ يه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌وه‌يه، ئه‌شرافزاده
بوو! ئه‌و پاره‌ى گيرفانى له پێداويستييه‌كانى زياتر بوو، به‌ڵام بيرێكى ڕاست و
ڕێكخراوى نه‌بوو، له خه‌ڵاتى ئيمان بێبه‌ش بوو، جيهانى لا ئاره‌زووپه‌رستى و
لووتبه‌رزى و كاتكوشتن بوو. ئه‌و چێژانه‌ى ئه‌و پێيان ئاشنا بوو له پيسترين چێژه‌كانن،
چيتر چاوه‌ڕوان نه‌بوو له‌م جۆره چێژانه مانه‌وه‌ى له ژياندا پێبده‌ن ، ئه‌و
نه‌يده‌توانى جيهان تام بكات. زۆر كه‌سانى تر وه‌ك ئه‌و بيرێكى ڕێكخراويان نه‌بوو،
له به‌خششه‌كانى ئيمان به‌هره‌مه‌ند نه‌بووبوون، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و تێر و ئه‌شرافزاده
نه‌بوون، هێشتا ژيان لاى ئه‌مان مايه‌ى خۆشبه‌ختى بوو، ده‌ستيان بۆ خۆكوژى نه‌برد.
كه‌سانى وه‌ك هيدايه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ست ژيان داد و فرياديانه، دنيا به
خراپ ده‌بينن، جگه له‌مه ڕێگه‌يه‌كى تريان نييه؛ نازپه‌روه‌رده‌ييان ئه‌مه‌ى لێ
چاوه‌ڕوانده‌كرێت، ئه‌وان ناتوانن چێژى له به‌هره‌گه‌لى خواييدا هه‌ست پێبكه‌ن.
ئه‌گه‌ر صادقى هيدايةتيان ده‌برده گوند و، له‌سه‌ر پشتى گاجووت دايان ده‌نا و
تامى برسێتى و ڕووتييان پێ ده‌چه‌شت و، له‌كاتى پێويستدا شه‌لاقيان به پشتيدا ده‌كێشا
و هه‌ركه به توندى برسى ده‌بوو، پارچه نانێكيان ده‌خسته كۆشى، ئه‌و كاته باش
ماناى ژيان تێده‌گه‌يشت و نان و ئاو و باقيى پێداويستييه ماددى و مه‌عنه‌وييه‌كانى
ژيانى پڕ به‌ها ده‌بوون.
سه‌عدى له به‌شى يه‌كه‌مى (گوڵستان)دا داستانێكى هێناوه، ده‌ڵێت: پياوێك
له‌گه‌ڵ غوڵامه‌كه‌يدا به كه‌شتى گه‌شتێكيان كرد، غوڵام كه پێشتر ده‌رياى نه‌بينيبوو
حاڵى تێك چوو و به جۆرێك ئۆقره‌ى له‌به‌ر بڕا كه ئارامى له سه‌رنشينانى ناو كه‌شتييه‌كه
تێكدا. دانايه‌ك له‌وێ بوو، گوتى چاره‌ى ئه‌مه من ده‌يزانم. فه‌رمانى كرد غولآم
فڕێبده‌نه ناو ده‌رياوه. غوڵام كاتێك خۆى له ناو شه‌پۆله‌كانى ده‌ريادا بينييه‌وه
و له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌سته‌و يه‌قه بوويه‌وه، ته‌واوى هه‌وڵى خسته‌گه‌ڕ تا بگاته
كه‌شتييه‌كه و له خنكان ڕزگارى بێت، له پاش ماوه‌يه‌ك له هه‌وڵدان بێ سوود
بوو، له‌و كاته‌ى خه‌ريك بوو نوقم بێت، داناكه وتى ئێسته ڕزگارى بكه‌ن. غولام
دواى ئه‌م ڕووداوه ئارامى گرت و له سووچێكدا به كپى دانيشت، داناكه گوتى:
پێوستبوو بخرێته ناو ده‌رياوه تا قه‌درى كه‌شتى بزانێت.
به‌ڵێ، مه‌رجى سوود وه‌رگرتن له چێژه‌كان ئاشنا بوونه به ناڕه‌حه‌تييه‌كان.
كه‌سێك بنى شيو نه‌بينێت گه‌وره‌يى شاخ هه‌ست پێناكات. هۆكارى ئه‌وه‌ى خۆكوژى له
چينه خۆشگوزه‌رانه‌كاندا زۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆريى ڕێژه‌ى
بێباوه‌ڕى له‌م چينانه‌دا. هۆكارێكى تر ئه‌وه‌يه چينى خۆشگوزه‌ران په‌ى به به‌هاى
ژيان نابه‌ن، جوانييه‌كانى جيهان هه‌ست پێناكه‌ن، واتاى ژيان نازانن. چێژ و خۆشيى
بێ ئه‌ندازه، مرۆڤ بێ هه‌ست ده‌كات و له ئه‌نجامدا تاكێكى وڕ و گێژ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئه‌م مرۆڤه له‌به‌ر بابه‌تێكى بچووك خۆى ده‌كوژێت. (فه‌لسه‌فه‌ى پووچى) له دنياى
رۆژئاوا، به‌رئه‌نجامى له‌ده‌ستدانى ئيمانه. له‌لايه‌كى تره‌وه به‌رئه‌نجامى
ئازاديى بێ ئه‌ندازه‌يه، ڕۆژئاوا له‌سه‌ر سفره‌ى ڕۆژهه‌ڵات دانيشتووه و خوێنى ده‌ڕێژێت،
بۆچى ده‌م له پووچى و بێ به‌هايى نه‌ده‌ن؟
كه‌سانێك كه خۆكوژى به هه‌ست ناسكى هه‌ژمار ده‌كه‌ن،
ده‌بێت بزانن كه ئه‌و هه‌سته چ جۆرێكه؟ هه‌ستى ئه‌مانه هه‌ستيارى چالاكى و
تێگه‌يشتن نييه، به‌و جۆره نييه ئه‌مان تێگه‌يشتنێكى وردتريان هه‌يه و شتانێك
ئه‌مان تێيده‌گه‌ن كه‌سانى تر تێى ناگه‌ن، هه‌ستيارى ئه‌مان به‌و مانايه‌يه له
به‌رامبه‌ر جوانييه‌كانى جيهاندا، بێهه‌ست و كه‌ڕن و له به‌رانبه‌ر ناخۆشييه‌كاندا
زووڕه‌نجاو و كه‌مبه‌رگرين. ئه‌م جۆره مرۆڤانه ده‌بێت خۆكوژى ئه‌نجام بده‌ن و
باشتر كه خۆيان ده‌كوژ‌ن، مرۆڤى ئابڕووبه‌رن و باشتره كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤايه‌تى له
بوونيان پاكبێته‌وه.
ماوه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ئاشناييه‌كى دوورمان هه‌بوو گومانم ده‌برد له
مرۆڤه خۆشبه‌خته‌كان بێت. هه‌موو جۆره پێداويستييه‌كى ماددى بۆ فه‌راهه‌م بوو،
پاره و ماڵ، پۆست و مه‌قام، ناوبانگى، هه‌مووى هه‌بوو. قسه له‌سه‌ر منداڵبوون
هاته ناوه‌وه، وتى: من نامه‌وێ و نه‌مويستوه منداڵم ببێت، پرسيم بۆ؟ گوتى:
هاتنه‌دنياى خۆم به‌سه، بۆچى ببمه هۆكارى ئازار و ناڕه‌حه‌تيى كه‌سێكى تر؟
ناخۆشييه‌ك من بينيومه بۆ ئه‌ويش بيبينێ؟ سه‌ره‌تا سه‌رم سوڕما، به‌ڵام پاشتر
زياتر به ڕۆحى ئاشنا بووم، تێگه‌يشتم ئه‌م بێچاره ڕاست ئێژێت، ئه‌و له‌م هه‌موو
ناز و نيعمه‌ته‌دا جگه له ئازار هيچى تر نابينێ. ئاسايى كه‌سانێك گومان ده‌به‌ين
هه‌موو ئازارێكيان له خۆيان دورخستۆته‌وه، كه‌چى بێئاگاين له‌وه‌ى ئازارێكى
زۆريان هه‌يه.
به‌ڵێ، ده‌رد و به‌ڵا نيعمه‌تانێكى گه‌وره‌ن ده‌بێت سوپاسى خوايان له‌سه‌ر
بكه‌ين، نيعه‌تانێكن كه له‌سه‌ر شێوه‌ى تووڕه‌يى ته‌جه‌لييان كردووه، هه‌روه‌ها
هه‌ندێكجار توڕييه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ى به‌زه‌يى ده‌رده‌كه‌ون. ده‌بێت به نۆره
له‌سه‌ر ئه‌م توڕه‌ييانه سوپاسگوزار بين، به‌ڵام به‌هه‌ر جۆرێك ده‌بێت تێبگه‌ين،
نيعمه‌تبوونى نيعمه‌ت و، ئازاربوونى ئازار، په‌يوه‌نديى به شێوه‌ى په‌رچه‌كردارى
ئێمه‌وه هه‌يه. ده‌توانين هه‌موو ئازاره‌كان بگۆڕين به خۆشى يان ئه‌وانه‌ى كه
له به‌رگى نيعمه‌تدان و بۆ ئێمه هاتوون، بگۆرين
به به‌ڵا نه‌خوازه‌ڵا ئه‌وانه كه له به‌رگى به‌ڵا و موسيبه‌ت ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه.