نووسینی: پۆڵا ئهمین
زۆر جار، کەسێک بە هۆی یادگارییەکانتەوە لەگەڵیدا، بە هۆی وێناکانی لە یادگەتدا، بە هۆی گەورەیی پێشووی لە پڕکردنەوەی تەنهاییتدا، شیرینە. دەنا ئێستا لە قاوەیەکی تاڵ زیاتر، کە نایەڵێ بە ئارامی بنووی، هیچی تر نییە! نووکە لە چاوانیدا، چیی تر تیشکی خۆشبەختی بەدی ناکەی. چیی دی لەگەڵ ویدا، حەوسەڵەی بیردکردنەوەت لە داهاتوو نییە، وەلێ گەورەیی وان، لە ڕابردووتدا، دەستی بەستووی، نە دەتوانی بێ وان بژی و، نە ئیتر توانای ئەوەت ماوە خەندەیەکی درۆیینهیان پێ ببەخشی.
هەموومان بە نزیکەیی کەسێکی وا له ژیانماندا ههیه، کە پێویستمان بە هەبوونیان لەبەر بوونیان، نییە! وەلێ لەدەستدانیان، تەنها ونبوونی کەسێک نییە، بەڵکو لەناوچوونی بەشێکە لە ئێمە. بێ بوونیان بەشێکی زۆری بیر و بۆچونەکانت، کە لەگەڵ ئەوا بنیاتت ناوە، دەبێتە قسەیەکی پووچ و خۆیشت پێی پێدەکەنی. بێ وی، هەستەکانت بێمانا دەبن، هەر وەک ئەوەی وشەکانی سەرەتا و کۆتایی ڕستەی " من ئەژیم" بسڕیتەوە؛ منێک نامێنێ و ئەویش بێ تۆ هەر ئەژی. چەندین باوک، بە یادی منداڵی، کوڕەکەی ئێستای لە باوەش دەکا! چەندان برا، هەنووکە وەک جاران پشی پشی بۆ خوشکەکەی دەکا، زۆرینەی کەسەکانیش بە خەیاڵی زەمانی عەشقەوە، لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا لە ژورێکدا دانیشتوون.
هەندێک کەس هێندە مانایان داوە بە کارە شێتانەکانت، بێ وان مەجنوونی زەمانە خۆتی. هەندێک کەس کە دێنە ژیانتەوە، دەتکەن بە سێزیف و لە نێوان عاشقبوونیان و لەبیرکردنیاندا دەبێ بۆ هەمیشە بژیت، دەبیتە بەندۆڵێک و لە نێوان ئازار و بێزاریدا دێیت و دەچی1. نایشزانی، نایشتوانی بڵێی: چش، با ئەوەیش بڕوا، ئەم خەیاڵە و ئەو خەونەیش بڕوا، چونکە هێندە زۆرن، هەموو ژوورەکانی خانووی هەستت چۆڵ دەبن. نازانم کامەیان باشترە؟ بەڵام دەزانم ئێمە سێزیفێکین و بە دیار جەند بەردێکی بچووکەوە ڕاماوین.
_________________
له وتهیهكی (شۆپنهاوهر)هوه وهرگیرهاوه كه دهڵێت: "ژیان وهك بهندۆڵێكه، له نێوان ئازار و بێزاریدا دێت و دهچێت." 1
reasons why women cheat on their husbands
site cheat on my husband
augmentin et soleil
read augmentin
thorazine shuffle
link thorazine shuffle guitar tab
nizoral tabletti
open nizoral
dipyridamole stroke
link dipyridamole stroke