كۆچ

ئەدەب 2017-12-19 کۆمێنت 1638 جار بینراوە


دواى چه‌ندین ساڵ ماندووبوون و

تێكۆشانم له‌ خوێندنا
دواى گه‌ڕانم به‌ دواى نانا
له‌ تاو هاوارى مردنا
وتیان لاچۆ، به‌ كه‌ڵك نایه‌ى
تۆ خائینى به‌م وڵاته‌
تۆ عه‌ره‌بى، تۆ عه‌جه‌مى
تۆ كه‌ى كوردى؟
هه‌رچى دزرا
هه‌ر یه‌كێكى وه‌ك تۆ بردى !
هه‌رچى كوژرا
هه‌ر هاوڕێیه‌كى تۆ كردى !

تۆ كه‌ى كوردى؟
تۆ عه‌ره‌بى، تۆ عه‌جه‌مى
تۆ خۆشكه‌رى
پشكۆى ژێر ئاگرى شه‌ڕ و
هه‌ڵگرى كه‌شكۆڵى خه‌م و
دابه‌شكه‌رى ڕق و تووڕه‌یى و
سته‌مى

تۆ سه‌رچاوه‌ى
كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌ممانى
تۆ هۆكارى
زۆربوونى تۆوى خه‌ممانى
كوا چه‌ند ساڵه‌ تۆ له‌ كوێ بووى؟

تۆ كه‌ى كوردى؟
هه‌رچى برا
هه‌ر یه‌كێكى وه‌ك تۆ بردى
هه‌رچى كوژرا
هه‌ر هاوڕێیه‌كى تۆ كردى !

له‌ داخى ژانى ده‌روونما
چه‌ند دێڕه‌ شیعرێكم نووسى
وتم تاكه‌ى
ده‌بێت ماسى له ‌ئاسمانا هه‌ڵبفڕێت و
قه‌ڵه‌ ڕه‌شكه‌ش
مه‌له‌ بكات له‌ ده‌ریادا؟
تاكه‌ى به‌رپرسێ خاوه‌نى
سێ ته‌لار بێ و
هه‌ژارێكیش
هه‌ر خه‌فه‌ت بدا به‌ بادا؟ !

فه‌رمان ده‌رچوو
له‌ كۆشكى فه‌رمان ڕه‌واوه‌
بیگرن، بیبه‌ن بیخنكێنن
ئه‌وه‌ى
ئه‌م شیعره‌ى نووسیوه‌
ئه‌مه‌ گورگه‌ و پۆشاكى مه‌ڕى
پۆشیوه‌
ترسناكه‌ و
ڕاهێنانى
له‌ژێر ده‌ستى
تیرۆریستانا بینیوه‌ !

بیخنكێنن
تا ببێ به‌ په‌ن بۆ خه‌ڵكى
كه‌سێ وا بێ كوانێ كه‌ڵكى؟ !

به‌ بێزارى
به‌ دڵێكى پڕ له‌ تووڕه‌یى و چاوێكى
پڕ له‌ زارى
لانكى خۆمم بۆ تا ئه‌به‌د به‌جێهێشت و
ڕووم كرد له‌ ده‌شتى به‌رینى
سه‌رگه‌ردانى

تا هه‌ر چۆن بێ
له‌ وڵاتى بێگانه‌دا
هه‌ڵبكێشم
هه‌ناسه‌یه‌كى ئازادى
نه‌ك له‌ نیشتمانی خۆمدا
نه‌توانم ورته‌یه‌ك بكه‌م
كه‌له‌پچه‌ بم وه‌ك زیندانى !

له‌ ئه‌كاوتنی هێمن خورشیده‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

تاگەکان    
پۆرن کۆمەڵکوژیی بۆسنە گێڕانەوە ئەدەبیاتی فارسی فێمینیزم ئازادی یاسا حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی دوعا ڕۆژاوا نوێژ کرێکار ڕانانی کتێبب ژیانی پێغەمبەر وەلی ئەمر
ئەدەب
2017-12-19 کۆمێنت 1638 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی