نووسینی: لیۆ تۆڵستۆی
پاچڤه: عه‌بدوڵڵا مه‌جید
پێمێردێكی سه‌رمایه‌دار له ده‌می مه‌رگدا بوو. ته‌واوی ژیا‌نی، خه‌رجی كۆوه‌كردنی پوول و پاره كردبوو. هه‌ستی ده‌كرد گه‌یشتووه‌ته ڕۆژانی دامێنی ته‌مه‌نی. كه‌وتبووه ناو ئه‌ندێشه و هزرینه‌وه. چه‌ند ڕۆژێ خه‌یاڵێ ختووكه‌ی مێشكیی ده‌دا "خراپ نییه پیاو له‌و دنیا بڕێك پاره‌ی پێبێ"! بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م ئاره‌زووه‌ی، داوای له كوڕه‌كانی كرد كیسه‌یه‌ك ڕۆبڵ بخه‌نه ناو گۆڕه‌كه‌یه‌وه! كوڕه‌كانیش خواستی دڵی پیره‌باوكیان به جێ هێنا. وه‌ختێ گیانی سپارد و كۆچی بۆ ئه‌و دنیا كرد، له‌وێ مێزێكی گه‌وره‌ی بینی، سه‌ر مێزه‌كه به چه‌ندین جۆری خواردن و خواردنه‌وه ڕازێنرابووه‌وه. به ئاسووده‌ییه‌كه‌وه سه‌یرێكی كیسه پاره‌كه‌یی كرد و ڕووه و مێزه‌كه ڕۆیشت. نرخی ته‌واوی ئه‌و چتانه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه بوون، ته‌نێ یه‌ك كوپیك بوو، هه‌ر له به‌تامترین شیرینییه‌وه تاكوو ماسیی ساردینیی تازه و جۆره‌ها ڤه‌خواردن...
پیره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌به‌ر خۆیه‌وه گوتی: چه‌نده هه‌رزانه! لێره گشت شتێ هه‌رزانه. ویستی قاپێك پڕ بكا له‌و خواردنانه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه بوون. له‌و كاته‌دا بابای چاودێری خواردنه‌كان لێی پرسی، پاره‌ت پێیه؟ پیره‌مێرد له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه پێنج ڕۆبڵییه‌كی ده‌رهێنا و پیشانی چاودێره‌كه‌ی دا. كابرایش به ڕوویێكی درژه‌وه پێی گوت: داوای لێبوردن ده‌كه‌م، لێره ته‌نیا كوپیك وه‌رده‌گیرێت! نیگه‌رانی دڵ و ده‌روونی پیره‌پیاوی داگرت و برسیێتی و تینووێتیش زۆریان بۆ هێنا، شه‌و چووه خه‌ونی یه‌كێك له كوڕه‌كانی و داوای لێ كرد كیسه‌یه‌ك كوپیكی بۆ بخه‌نه گۆڕه‌كه‌یه‌وه. كوڕه‌كه‌یشی به گوێی كرد و داواكه‌یی به جێ گه‌یاند. پیره‌مێرده‌كه جارێكی تر به كه‌یفخۆشییه‌وه چوو بۆ كڕینی خورادن. كاتێ ویستی مشتێ كوپیك بدا به كابرای چاو‌دێر، كابرایش به بزه‌یه‌كه‌وه باگۆی دایه‌وه: خاڵه گیان، ڕه‌نگه جه‌نابتان له‌و هه‌موو ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و دنیاتان فێری شتێكی وه‌ها نه‌بووبێتن! ئێمه لێره ئه‌و كوپیكانه وه‌رناگرین كه جه‌نابتان كۆتان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو وان پوول و پارانه‌ی به‌خشیوتانه لێره نرخی هه‌یه و ده‌گاته فریاتان.