نووسینی: قانع خورشید
باسی ژن هه‌ر مه‌كه، كه مه‌گه‌ر ته‌نیا ئافرێنه‌ری بزانێت چی تێدا شاردووه‌ته‌وه وا ئه‌وه‌نده دڵڕفێن و سه‌رنجكێشه! ڕازی گه‌وره‌ی ئافه‌رینش ژنه، ژن ڕازی هه‌موو دروستكراوانه... له عیرفاندا پێگه‌ی ژن فره باڵایه، ئاوێنه‌ی مشتوماڵدراوی جوانیی كیبریایه. وه‌خته منیچ هاوچه‌شنی فه‌یله‌سووفانی كۆن بڵێم ژن مرۆڤ نییه، وه‌لـێ نه به‌و مانا بێ مانایه‌ی ئه‌وان مه‌به‌ستیان بوو... ئه‌و خۆی مرۆڤ نییه، به‌ڵكه بۆ ڕفاندنی مرۆڤ ئافرێنراوه، لێم مه‌گرن ئه‌گه‌ر بێژم قورئانیش ژێراوژێر هه‌ر ئه‌مه‌ی گوتووه!
ئه‌و ده‌مه‌ی ژن خۆی لـێ ده‌بێت به مرۆڤ و ئێمه‌ی پیاویش وه‌ك خۆمان سه‌یری ده‌كه‌ین ئیتر ناشیرین ده‌بێت، ئه‌و وه‌خته‌ی لافی عاقڵی لـێ ده‌دات و له‌گه‌ل ئێمه‌ی مێراندا كێبه‌ركێ ده‌كات، توێژێكی چڕ له گه‌رد و خۆڵ ڕوخساری بلوورینی ده‌پۆشێت و ژنبوونه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه و مرۆڤبوونیشی پێ نابه‌خشێت... ئیتر جوانییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات، ده‌ی دیاره فریشته مرۆڤبوونی لـێ نایه‌ت!
زۆر كه‌س له‌وه‌ی له ژنان ناگه‌ن، بێهووده ده‌كه‌ونه په‌ژاره‌وه و غه‌م دایانده‌گرێت. هه‌وڵدان بۆ له ژن تێگه‌یشتن ئه‌وپه‌ڕی كه‌وده‌نییه، ئه‌وه‌ی بكۆشێت تا په‌ی به ناخ و نهێنیی ژنان ببات، له داماوێكی له‌خۆڕاخۆماندووكه‌ر زیاتر هیچی تر نییه! ئاخر ڕاز به‌وه‌وه جوانه به ڕازییه‌تی بمێنێته‌وه، ڕاز كه هه‌ڵهێنرا و دۆزرایه‌وه، ئیتر ڕاز نییه، ئیدی جوان و دڵڕفێن نییه. شوكر بۆ خوا كه ناهێڵێت كه‌س ڕازی ئاشكرا بكات و ئه‌و توانایه‌ی به كه‌س نه‌داوه. خودی سۆزداری و كه‌معه‌قڵیی ژنیش هه‌ر به‌شێكه له‌و ڕازه تێئاخێنراوه‌ی، به گوته‌ی كابرا "گه‌ر ژن ئه‌وه‌نده ناسك و دڵبه‌ر نه‌بووایه هه‌رگیز هیچ پیاوێك عاشقی نه‌ده‌بوو و گه‌ر هێنده‌یش كه‌معه‌قڵ نه‌بووایه، هیچ كات عاشقی هیچ پیاوێك نه‌ده‌بوو"! هه‌میشه ژن خوازراو و داواكراوه، ئه‌گه‌ر مه‌یلێكیشی بۆ پیاو هه‌بێت، دیسان مه‌یلی بۆ خۆی زیاتره و زۆرتر ده‌یه‌وێت پیاوه‌كه شه‌یدای خۆی بكات، ئه‌و كه تیری نیگای ده‌هاوێته پیاوێك بۆ ئه‌وه‌ی نییه پیاوه‌كه بكات به نێچیر و بیپێكێت، به‌ڵكو ده‌یهه‌وێت ئه‌و پیاوه ببێته نێچیره‌وان و به‌و تیره دوای كه‌وێت و ڕاوی بكات. ئه‌و تیری ڕاوكردنی خۆی ده‌داته ده‌ستی ئه‌و مرۆڤه‌وه كه به شایشته‌ی ڕاوچیبوونی ده‌زانێت... گوێی ژنان پڕه له ئاوازی عیشق و زۆر باش گوێڕایه‌ڵی ڕاسپارده‌كه‌ی بوونه و كار به قسه‌كه‌ی ده‌كه‌ن:
عشـق گـویـد در گـوشــم پست پست صیـد بــودن خـوش تـر از صیـادی است
جه‌لاله‌ددینی ڕوومی
چاوی ژن، ڕوخساری ژن، ده‌نگ و ئاوازی ژن پڕ پڕن له ڕازی نه‌دركاو، تژین له قسه‌ی نه‌گوتراو، لێوانلێون له مه‌ته‌ڵی هه‌ڵنه‌هێنراو، ئه‌وه چییه وا ده‌كات ئه‌وی به سه‌د گوللـه و چه‌قۆ به پیاوێك ناكرێت و به‌دی ناهێنرێت، به دوو دڵۆپه ڕۆندكی له چاو تكاوی ژنێك، یا به په‌رداخێك شه‌ربه‌تی گوشراوی ده‌ستی، به هێمنی له مه‌یدانی ژین و له سه‌ر گۆی زه‌میندا به دوو چاو ده‌بینرێت و ده‌بێته واقیع؟! ئه‌و ڕازه چییه له ناخی ژن‌دا كه شه‌یتان و دێوانی ناخی هه‌زاران پیاوی كوشتووه و له گورگه‌وه كردوونی به په‌پووله و سه‌دان دیوانی پێ نووسیون؟ ئه‌و نهێنییه چییه وا ده‌یان جه‌نگاوه‌ری دڕنده و شه‌ڕكه‌ری كێوی وه‌ك كه‌و كه‌وی ده‌كات و شیریان ده‌خاته‌وه كێلان و تیری نێو كه‌وانیشیان ده‌گێڕێته‌وه نێو تیردان؟ ئه‌وه بۆ وه‌ختێك كیژێكی ناسك به چاوی به‌ڵه‌ك و به‌ژنی نه‌مام ئاسایه‌وه به لای كۆمه‌ڵێك پیاودا ده‌گوزه‌رێت، با زۆر ماقووڵ و زانا و ناوداریش بن، تێكڕا ده‌شڵه‌ژێن؟ جا هه‌یانه بۆ ئه‌وه‌ی شڵه‌ژانه‌كه‌ی بشارێته‌وه، خراپتر له هه‌مووان خۆی تێك ده‌دات! چ هێزی كێشانێك له گیانی ناسكی ژندایه؟ وا دڵ و هه‌ستی ڕه‌قی ئه‌و گشت پیاوه، وه‌ك ورده ئاسن بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت!
پرســرا حـاڵم، كــه مــن كـه‌وتـم لـه‌بـه‌ر پێـیـا درێـژ
ئه‌و وتی: هه‌ر سێبه‌ری دیوم بووه سه‌رسـام و گێـژ
تا له ده‌وری لێوی ئاڵی خه‌تتی سه‌بزی بوو عـه‌یـان
عـاشقـانی جوملـه وه‌ك بـه‌نگـی ده‌بینـم گێـژ و وێـژ
وا موشه‌ووه‌ش بوو كه میحـرابی برۆتـی دی، ئیمام
ئیزنی خه‌ڵقـی دا، كه دنیـا ئـاخـره، بـۆ دێـنـه نـوێــژ؟
ئــابــڕووڕێـژه ویـصــالــی یــــار و خـوێنـڕێــژه فـیــراق
عـالـه‌می عیشق و مه‌حه‌ببه‌ت هـه‌ر بڕێژه هـه‌ر بڕێـژ
كـێ لـه گوڵزاری نیشـاتا گـوڵبـونی شیـرینی نـاشت
ئـه‌و لـه كـۆهسـاری غـه‌ما فـه‌رهـادی كـرده لالـه‌نێـژ
هه‌ر به تیرێ خستمی، هه‌ڵیـاوه‌سیم، ئیشی منی
به‌س له كورتی بڕیه‌وه عومری مـوژه و زوڵـفـی درێـژ
نه‌بووه قه‌ت مه‌حوی! وتی، بـوونـی مـن و تـۆ پێكه‌وه
حوسنه ئـاوی زینـده‌گـی، عیشـق ئـاگرێكـه دڵبــرێـژ
مه‌حوی
ژن ئه‌و ڕێگره‌یه گه‌ر تووشی پیاوی ڕاسته‌قینه بێت تاڵانی ده‌كات، هه‌موو شتی لـێ ده‌سێنێت، گشت كاڵایه‌كی ده‌دزێت و له دڵێكی عاشق زیاتر هیچی بۆ ناهێڵێته‌وه، دڵێك كه هه‌موو شته له‌ده‌ستچووه‌كانی دێنێت! وه‌های سڕ و مه‌ست ده‌كات، هه‌رچی زانیوه له بیری ده‌باته‌وه، ته‌نیا نه‌زانیی بۆ به جێ ده‌هێڵێت، نه‌زانییه‌ك كه به هه‌موو زانسته له‌كیسچووه‌كانی ده‌ژی! فێری ده‌كات كه تا ئێستا له ته‌مه‌نیدا هیچ فێر نه‌بووه:
و‌ر تو افلاگون و لقمانی به علم مـن بـه یـك دیـدار نـادانت كنم
جه‌لاله‌ددینی ڕوومی
ژن، به‌س به ژنی بمێنێته‌وه، له گشت ته‌جه‌للایه‌كیدا هه‌ر جوان و دڵڕفێنه، چ وه‌ك دایك، چ وه‌ك خوشك، چ وه‌ك كچ، چ وه‌ك هاوسه‌ر و مه‌عشووق. كه شیفته‌ی كچێك ده‌بیت هه‌موو جوانییه‌كی دنیا له بوونیدا ده‌دۆزیته‌وه، ئیتر ده‌شێوێیت و سه‌رت سووڕده‌مێنێت: ئه‌مه چ بوو وا دڵی بردم له ناكاو؟!
مـــــن از دســـــت كـمــــانـداران ابــــرو نـمــی یــــارم گــژركـردن بـــه هـر ســو
دو چـشــمـم خیــره مـانـد از روشنــایـی نـدانــم قــرص خـورشـیـد اســت یـــا رو
بهشت است این كه من دیدم نه رخسار كمنـد اسـت ان كـــه او دارد نــه گیسـو
نـــه ان ســرپـنـجـه دارد شــــوخ عـیــــار كـه بــــــا او بـرتــوان اورد بــــــه بـــــازو
لـبـــــان لـعــــل چـــون خــون كـبـــوتــــر ســـواد زلــــف چــــون پــــــر پــرسـتـو
سه‌عدی
early signs of hiv infection
go hiv cure found
did my boyfriend cheat
open would my boyfriend cheat
discount coupons for prescription drugs
rx.com coupons printable coupons free
kamagra
go dutasteride pill
levofloxacin 500mg
site synthroid 50mcg
cialis generic dosage
diabetes and sexual dysfunction
cialis generic coupons
link cialis coupon
voltaren emulgél
link voltaren emulgél
ibuprofen salbe
click ibuprofen wirkung
arcoxia tbl
click arcoxia 90 cena
nizoral tabletti
open nizoral
atorvastatin side effects alcohol
click atorvastatin pfizer 40mg