بۆچی ئافره‌تمان خۆش ده‌وێ؟!

ئەدەب 2015-07-20 کۆمێنت 4289 جار بینراوە

نووسینی: زانا لاهووری
به‌شی یه‌كه‌م

زۆرێك له‌ ده‌روونناسان و ئه‌وانه‌ی به‌ نێو عیشق و عیرفاندا ڕۆچوون، تا هه‌نووكه‌ له‌ باره‌ی هۆكاری دروست بوونی ئه‌وینه‌وه‌، ڕایه‌كی جێگیر و ته‌واویان نییه‌. هه‌ندێكیان پێیان وایه‌ كه‌ عیشق له‌ ئه‌نجامی (جیاوازی)یه‌وه‌ دروست ده‌بێ‌، واته‌ عاشق بۆیه‌ مه‌عشوقه‌كه‌ی خۆشده‌وێ‌، چون ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌مدا هه‌یه‌ له‌ مه‌عشوقه‌كه‌یدا نییه‌ و ئه‌وه‌یشی له‌ مه‌عشوقه‌كه‌یدا هه‌یه‌، له‌میاندا وه‌ دی ناكرێ‌، ئه‌م جیاوازییه‌ی نێوانیان به‌ بۆچوونی ئه‌م ده‌سته‌یه‌، ته‌نیا هۆكاره‌ بۆ چرۆكردنی گوڵی ئه‌وین. به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ بۆچوونیان وایه‌  كه‌ ئه‌وه‌ خاڵی لێكچوون و ئاشنایه‌تی نێوان عاشق و مه‌عشوقه‌ وا ده‌كات ئه‌ڤین دروست ببێت، نه‌وه‌ك جیاوازی نێوانیان. ئاخر عاشق له‌ مه‌عشوقه‌كه‌یدا، دووباره‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه‌ و وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك له‌و ده‌ڕوانێ‌، ئیدی ئاگری (خۆویستی) له‌ دڵی به‌ر ده‌بێت و ڤینی بۆ ئه‌و دروست ده‌بێت .

 كێشه‌ی ئه‌م دوو بۆچوونه‌ له‌وێدایه‌، كه‌ هیچیان باسیان له‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ ده‌كرێ‌ عیشق له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا دروست ببێت، به‌ مانایه‌كی دی ده‌كرێ‌ له‌ هه‌ندێ‌ باردا خاڵی لێكچوون و له‌ هه‌ندێ‌ كاتیشدا جیاوازییان، هۆكار بێ‌ بۆ شكۆفه‌ و وه‌به‌رهاتنی گوڵی ئه‌وین. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ گۆڕێ‌ كه‌ ئایه‌ چۆن و له‌ چی كاتێكدا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ڕووده‌دات و كه‌نگی هۆكاری دووه‌م ده‌بێته‌ ئامیانی  دروستبوونی ئه‌وین. ئه‌گه‌ر بڕوا به‌وه‌ بهێنین هه‌ر وه‌كوو چۆن ئه‌ڤین له‌ نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز(كچ و كوڕ)دا چێ‌ ده‌بێت، ئاواهیش له‌ نێوان جووتێكی هه‌مان ڕه‌گه‌زدا ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌یه‌، ئه‌وا بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ زۆر سه‌رئێشه‌مان بۆ دروست نابێ‌ و ده‌توانین وه‌ڵامێكی بۆ وه‌ده‌ستخه‌ین. ده‌كرێ‌ به‌وه‌ ئه‌نجامگیری بكه‌ین كه‌وا ئه‌و ئه‌وینه‌ی له‌ نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازدا دروست ده‌بێ‌، هۆكاری یه‌كه‌م(جیاوازیی) هه‌وێنی دروست بوونێتی(دواتر ده‌گرێمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌م خاڵه‌) و ئه‌و ئه‌ڤینه‌یشی له‌ نێوان دوو كه‌سی هه‌مان ڕه‌گه‌زدا دروست ده‌بێت، هۆكاری لێكچوون  و ئاشنایه‌تی عه‌قڵ و ڕووحیانه‌ به‌ یه‌كدی. ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌مه‌ی دووه‌میان ڕوویدا و خاڵی لێكچوونیش له‌ نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا نه‌بوو، ئه‌وه‌ پێده‌چێ‌ یه‌كێك له‌ ڕه‌گه‌زه‌كان هۆرمۆن و سیفاتی ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ری تێدا بێت، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نێوان دوو كوڕدا ڕوو بدات و خاڵی لێكچوویشیان نه‌بێ‌، ئه‌كرێ‌ یه‌كێ‌ له‌ كوڕه‌كان هه‌ندێ‌ دانست و سیفاتی كچی له‌ خۆ گرتبێت .

بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر پرسیاره‌ سه‌یره‌كه‌ی ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌، ئاخر  پرسیاركردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی  بۆچی ئافره‌تمان خۆش ده‌وێ‌، كه‌مێ‌ گاڵته‌جاڕانه‌ دێته‌ پێش چاو، ئه‌وه‌ ئاساییه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌سێك دروست بكه‌ین كه‌ بۆچی ئافره‌تی خۆش ناوێ‌، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی خۆشه‌ویستیمان بۆ ئافره‌ت، حه‌وجێی به‌ پرسیار كردن نییه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕوون بێته‌وه‌، ده‌بێ‌ له‌ هۆكاری ئه‌وه‌ش بكۆڵینه‌وه‌ و هه‌ندێ‌ لێی ڕامێنین. من لێره‌دا نامه‌وێ‌ باس له‌ هۆكاری سێكسی بكه‌م كه‌ هانده‌رێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ دروستبوونی ئه‌وین، ئه‌گه‌رچی به‌لای (ئه‌ریك فرۆم)ه‌وه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی دروستتره‌، واته‌ لای ئه‌و ئه‌وین هۆكاره‌ بۆ دروستبوونی سێكس و ئه‌ویان پێش ئه‌میان ده‌كه‌وێ‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ فرۆیده‌ كه‌ پێ‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرێ‌ ته‌نیا حه‌زی سێكسی وا ده‌كا مرۆ یه‌كتری خۆش بوێ‌. ئه‌وه‌ی گرنگه‌ و ده‌مه‌وێ‌ زیاتر له‌سه‌ری بووه‌ستم، لایه‌نه‌ ده‌روونییه‌كه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ .

 ئافره‌ت كه‌ تژییه‌ له‌ میهره‌بانی و سیمبوڵی ناسكی و په‌یكه‌ری جوانییه‌، ده‌كرێ‌ خۆشمان نه‌وێن؟ ئه‌وان كه‌ له‌ هه‌ڵمی سه‌ر شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ ده‌چن له‌ ناسكیدا و چه‌شنی گوڵاڵه‌ سوره‌ن له‌ به‌رامه‌ و جوانیدا، كه‌ی ڕێ‌ ده‌كه‌وێ‌ پیاوێ‌ خۆشی لێیان نه‌یه‌ت؟! ئه‌وه‌ بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌یگوت ئافره‌تان چه‌شنی شوشه‌ن، مه‌یانشكێنن، ئاخر شوشه‌ خاوه‌نی دوو تایبه‌تمه‌ندیه‌: كه‌ بریتین له‌ ناسكی و ڕوونی! وشه‌ی (florist) له‌ زمانی ئینگلیزیدا كه‌ به‌ مانای گوڵفرۆش دێ‌، بۆ گوڵفرۆشی ئافره‌ت و پیاو بێ‌ جیاوازی به‌كاردێ‌، له‌ پاڵ ئه‌و وشه‌یه‌دا، وشه‌ی (flower girl)یش هه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئافره‌تی گوڵفرۆش، تۆ بڵێی بێ‌ هۆكار وشه‌ی (گوڵflower- ) له‌ پێش ناوی ئافره‌ته‌وه‌ دانرابێ‌؟! خۆ ته‌نیا وشه‌ی یه‌كه‌م به‌س بوو بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز! جوانی و ڕووی گوڵئاسایان هۆكارن دروستبوونی ئه‌وینمان بۆ ئافره‌ت، به‌ڵام ئایا ده‌كرێ‌ به‌وه‌ قایل بین كه‌ ئه‌مانه‌ ته‌نیا هۆكاری شه‌یدابوونی پیاوانن بۆ وان؟ ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ هۆكاره‌كان و ده‌كرێ‌ بیر له‌ پاڵنه‌ری گه‌وره‌تر و قوڵتر بكه‌ینه‌وه‌ .

مرۆ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته‌ گڕ بۆ وه‌ ده‌ستهێنانی ئاسوده‌یی، ته‌واوی فه‌لسفه‌ و كاره‌كانی مرڤایه‌تی هه‌وڵێكه‌ بۆ په‌یدا كردنی به‌خته‌وه‌ری، له‌ هه‌ر كوێدا به‌خته‌وری بوونی هه‌بووبێ‌، ئینسان به‌ره‌و ئه‌وێ‌ هه‌نگاوی ناوه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ‌ جار مرۆڤ ئازاردانی خۆی و ئه‌وانی تری كردۆته‌ ڕێگایه‌ك بۆ ده‌ستخستنی كه‌مێك چێژ و چنگێك به‌خته‌وه‌ری. كه‌وابوو ئێمه‌ی مرۆڤ چ به‌ هه‌ست و به‌ ئاگاییه‌وه‌ بێ‌، یاخود به‌ نه‌ست و بێ‌ ئاگایی خۆمان بێ‌، به‌ دووی ئاسوده‌یی و حه‌سانه‌وه‌دا وێلین. ئیمامی غه‌زالی ده‌ڵێ‌ خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌سته‌كانمان خۆشیان لێی بێ‌ و (خۆش)یش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سروشتماندا ساز و گونجاو بێ‌. پیاوان كه‌ دارایی بیركردنه‌وه‌ن و هێزی عه‌قلیان به‌سه‌ردا زاڵه‌ و ئافره‌تانیش كه‌ سۆز و میهره‌بانیی ژینی داگیر كردوون، ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌. ئه‌وه‌ گومانی تێدا نییه‌ كه‌  زۆر بیركردنه‌وه‌ و ڕامان و، به‌رده‌وام به‌ كارهێنانی عه‌قڵ، ماندووبوون و سه‌رئێشه‌ی به‌ دوادا دێ‌، زۆرجار مرۆڤ دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر، حه‌ز به‌وه‌ ده‌كات كه‌مێ‌ خۆی بێ‌ ئاگا بكات و خۆی به‌ شتی ساده‌ و چیژبه‌خشه‌وه‌ خه‌ریك بكات، ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه‌ په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر مه‌ستی و شه‌راب خواردنه‌وه‌، واته‌ له‌ دووی رێگه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن، كه‌ تۆزێك له‌ جه‌نجاڵی بیركردنه‌وه‌ ده‌ریانبێنێ‌ و هه‌ندێك ئارامییان پێ‌ ببه‌خشێ‌ .

پیاو كه‌ ده‌یه‌وێ‌ كه‌مێك له‌ جیهانه‌ عه‌قڵیه‌كه‌ی بێئاگا بێت و هه‌ندێ‌ ئارامیی به‌ده‌ست بێنێت، لێره‌وه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی خۆی پێی بزانێ‌، دڵی بۆ ئافره‌ت لێ‌ ده‌دا و ڤینی بۆ ئه‌و چێ‌ ده‌بێ‌، چون ئافره‌ت كه‌متر كاروباری له‌گه‌ڵ عه‌قڵه‌، به‌ زۆری سۆزی به‌سه‌ردا زاڵه‌، واته‌ پیاو بۆیه‌ ئافره‌تی خۆش ده‌وێ‌، ده‌یهه‌وێ‌ كه‌مێ‌ مه‌ست بێ‌، حه‌ز ده‌كات شه‌ق له‌ عه‌قڵ هه‌ڵدات، پێی خۆشه‌ كه‌مێك له‌ دێوی ئاوه‌ز خۆی بدزێته‌وه‌، ئیدی ئافره‌تیش كه‌ كانگای هه‌ست و سۆزه‌، وا له‌ پیاو ده‌كات ئارامی خۆی له‌ په‌نای ویدا به‌ده‌ست بێنێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام پیاوان ئافره‌تێكیان خۆش ده‌وێ‌، كه‌ كه‌متر خه‌ریكی مه‌عریفه‌ و خوێندنه‌وه‌ بێت، ئه‌وان شه‌یدای ئافره‌تێ ده‌بن، به‌ڕاستی ئافره‌ت بێت، نه‌ك بووبێته‌ پیاو.

how do you know your wife cheated on you developerstalk.com my wife cheated on me now what do i do
did my boyfriend cheat go would my boyfriend cheat
lesbian sex stories solveit.openjive.com free online intimate sex stories
coupon for prescriptions read new prescription coupon
missed abortion http://abortionpill-online.com aspiration abortion nyc
promo code for walgreens walgreens pharmacy coupons new prescription coupons for walgreens pharmacy
drug coupon rx drug coupons prescription discount card
free online coupon codes go online coupons sites
coupons for viagra 2016 open viagra discount coupons
viagra coupons free liberitutti.info viagra coupons 2016
cialis generic coupons click cialis coupon
coupon for cialis crmsociety.com manufacturer coupons for prescription drugs
arcoxia tbl site arcoxia 90 cena
thorazine shuffle link thorazine shuffle guitar tab
buscopan 10 mg read buscopan plus
target sinergie site target price unicredit
تاگەکان    
دیمانە فەلەستین ئازادی عێڕاق چیرۆک پەروەردە سەرفیترە کۆرۆرنا زانایان دەروون فەڵەستین دەروونی یاسا دەربارەی کتێب یادەوەری
ئەدەب
2015-07-20 کۆمێنت 4289 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی