نووسینی: بێستوون عه‌بدولكه‌ریم
هه‌موو كه‌س له دونیا چیرۆكی خۆی هه‌یه، هه‌ركه‌س
به‌شی خۆی په‌رێشانی و نیگه‌رانیى
هه‌یه. دونیا ئه‌وه‌نده دڵڕه‌ق و بێڕه‌حمه كه‌سی له ژان و تاڵاوی خۆی بێبه‌ش
نه‌كردووه, ته‌نها شتێك له دونیادا به یه‌كسانی پێماندراوه ئێش و ئازاره! مه‌گه‌ر
نه‌وتراوه "دونیا زیندانه و ئێمه‌یش زیندانيیه‌كان".
ده‌رد و تاڵی و ناسۆریى ژیانی خۆت به‌شی خۆته و ئه‌وانه‌ى تری لێ هاوبه‌ش مه‌كه.
مرۆڤی گه‌وره ئه‌وه‌یه له ناخه‌وه زووخاو, گه‌روو و هه‌ناوی سووتاندبێ و, به
ڕوخساریش چه‌شنی مانگ به‌خشنده و نورانی و جوان بێت. مرۆڤ هه‌موو ڕۆژێ له ناو دۆزه‌خی خۆیدا
بسووتێ, باشتره له‌وه‌ى ژیواری ئه‌وانی
تر بشوێنێت. ئاوێنه‌ی ژیانت نیگاری چیرۆكی خۆته و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ناخ و خه‌یاڵ و
هه‌ستی خۆته. خه‌می ڕۆحت بخۆ مه‌هێڵه ژان بچێژێ و گه‌ردی له‌سه‌ر بنیشێته‌وه،
دۆستۆيفسكی ده‌ڵێت "ئازار و ئه‌شكه‌نجه ڕوو
له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ژیرن و خاوه‌ن دڵێكی
گه‌وره‌ن". تا برینه‌كانی ژیانت به‌سوێتر و قووڵتر بن, باشتر ده‌توانی به‌رگه‌ى
كۆژانه‌كان بگریت. ئێمه فڕین و سه‌ماكردن و به‌خته‌وه‌ریمان له بیر چووه‌ته‌وه.
بۆیه گیرۆده‌ى بێده‌نگی و ته‌نيایی و ڕه‌شبینین. حه‌زم له‌وه‌یه مرۆڤ وه‌كوو
كێوه‌كان خۆڕاگر و شه‌كاوه و به‌شكۆ بێت، وه‌ك سروشت جوان و دڵڕفێن و مانابه‌خش بێت،
وه‌ك شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ئه‌فسوناوی و ڕه‌وان و خه‌مڕه‌وێن بێت. وتراوه "
له دونیا به‌هه‌شتێك هه‌یه هه‌ر كه‌س نه‌چێته ناو ئه‌و به‌هه‌شته تامی به‌هه‌شته‌كه‌ى
تر ناكات". ئێمه سه‌رگه‌ردانین, به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌ویمان له‌بیر كردووه و,
عه‌وداڵی به‌هه‌شته‌كه‌ی ترین. ئه‌كره‌م عه‌نه‌بی جوانی فه‌رمووه "خه‌ڵكی ده‌ریایین
كه‌چی له‌و سه‌حرایه گیرمان خواردووه". هیچ چاره‌یه‌كی ترمان نيیه جگه له‌وه‌ى
بژین...
هه‌سته دڵه پارچه‌پارچه‌كه‌ت كۆبكه‌ره‌وه و
ئاواته‌كانت بنووسه‌وه، تۆ كه هه‌موو سپێده‌یه‌ك بۆنی مێخه‌ك و زه‌نگیانه‌كانی
به‌رۆكی دایكت هه‌ڵده‌مژی, مافی ئه‌وه‌ت نيیه باسی دڵته‌نگی بكه‌یت. وه‌ره بۆ ژووانی
ئاشقان و له‌وێ وانه‌ى ناسكی
و جوانی فێر به و چه‌شنی ئه‌ستێره‌كان به شه‌وق و ڕه‌ونه‌قه‌وه بژی.