نووسینی: موحهممهد دلێر
هەروەك ئەوانی دی، بە ناوونیشانی
ئادەمیزادێك بە تێكڕای كەموكورتییە مرۆییەكانمەوه، عەوداڵی بەختەوەریم!
دێم و دەچم، لێرە و لەوێ، لە دووی دەگەڕێم، لێ لە دەروونی خۆمدا وەختایەك ئەم جۆرە
لە گفتوگۆ ساز دەبێت، هەست بە ئارامی دەكەم.
كە بۆچوونی ئەرێنی و سكوونەتهێن
لەم گفتوگۆی بەختەوەرییەدا دەڵێت: دیوێكی تری قانیع-نەبوون بەرزەفڕی نییە، لەوەی
هەموو كاتێك داخوازی شتانێكی بەرزتر لە ئێستا بین بهبێ هەوڵدان، بەڵكوو داوای
هەمەجۆرییە، یاخود داوای شتانێكە كە ئێمە خاوەنیان نین. تەنانەت داوای هەبوونی دوو
دژبەیەكیشە لە یەك كاتدا ـ داوای ژیانە لە ڕۆژ و شەودا لەیەك ساتداـ، لێرەدا مرۆڤ دژیەكییە
دەروونییەكانی خۆی لە داواكارییهكانیدا
ڕەنگی داوەتەوە و, كردار و پەیامی بووەتە تابلۆی ڕەنگدانەوەی كێشمەكێشمە
دەروونییەكانی.
هەمیشە ئادەمیزاد پێی وایە
ئەو شتەی كە هەر لە مناڵییەوە لە پێناویدا دەژی و پێی نەگەیيشتووە، خهڵكانی دی پێی گەیيشتوون،
بۆیە ئەم دەیەوێت ههمان
ڕێگەی ئەوان بگرێت تا پێی بگات، گەر لە قۆناخێكدا بە پێگەی ئەو جۆرە كەسانە بگات
كە پێی وایە گەیيشتوون، بۆی دەردەكەوێت ئەوانیش لەهەمان قۆناغی ئەمدان!
بەردەوامیى ئەم جۆرە ڕووانینە
ئاریشەسازە! چونكە هەمیشە ئەو كەسەی لە نێو ئەم دەریا بێ بەزەییەدا سەوڵ لێ دەدات،
پێی وایە ئاسودەیی ئەو دوورگە ئارامەیە كە هەردەم خاوەنی نییە و دەبێت لە دووی
بگەڕێت و بۆی بژی، بەڵام خۆيشی دڵنیا كردووەتەوە كە پێی ناگات، بۆچی هەردەم پێمان
وابێت ئاسودەیی شتێكە لە ئایندە و یادی ڕابردوودا وەدەست دەكەوێت؟ لەكاتێكدا گهر وردتر
بنواڕین بۆ ئەو ساتانەی ئێستا بە ناوونیشانی ساتەكانی پڕ لە بەختەوەری تۆمارمان
كردوون, لەو كاتەدا كە تێیدا ژیاوین ئەو جۆرە لە هەستكردنمان نەبووە.
یاخود هەمیشە وێنەیەكی
چكۆلەی ئایندە دەنەخشێنین، ناوی دەنێین "ئەو ساتەی بەختەوریى تێدا به دی دێت"،
كە دواتر وهختێ
ئەو وێنەیه بهجێ دێ, هەموو شتێك وەك خۆی بەدى
هاتووه
بەختەوەربوونەكەی نەبێت.
كێشەی ئەم جۆرە لە
ڕێبواری, بریتییە لەوەی, بەختەوەری لە هەموو زەمەنێكی لەدەستچوودا دەبینینەوە، له ئەو ساتەدا نەبێت كە
تێیدا دەژین.
ڕەنگە زۆرجار
بەختەوەربوون، خۆدزینەوە بێت لە هەقیقەتی ژیان، لێ نه خودی هەقیقەت و, نهیش وهدیهێنان
و گۆڕینی, زۆركات لە دەستی ئێمەدا نین.
بەڵام بەختەوەربوون
لەدەستی ئێمەدایە, ڕێگاكان زۆرن و ئێمەيش خاوەنی توانای هەڵبژاردنین، ڕێنموونيیش
لە بەر دەستە و دادگای خودایش دادێت. كەواتە نەك بەختەوەربوون كە لە دهروونمانهوه
سەرچاوە دەگرێت و لەقوڵاییى مرۆڤدایە نەك دەرەوەی، بەڵكوو بەرپرسیاریشین لەو
كارانەی ئەنجامی دەدەین و لەدەوری ئەم بازنەیەيش ناخولێنەوە، چون بەردەوام
هەستكردن بە نائارامی كاریگەری نەرێنی جێ دەهێڵێت لەسەر ئەوەی كە بە دروستی بە
ئەركەكانمان ڕابگەین، دووبارە ئەمەيش دەبێتەوە بە ئامڕازی نابەختەوەربوونمان، چی
لەم دونیا و چی لەو دونیا.
مەگەر هەر بڵێین ئەمیشم
چوو، ئەویشم چوو. چون ئێرەمان لەخۆمان كردە جەهەننەم، ئەوێشمان بوویە جەهەننەم.
ئەم تەرزە لە بێنەوبەردەی دەروونی, جێگیربوونی پێیە لەنێو پێچاڵی تەنینی
بەختەوەریدا!