سوهەیب ئەڵماس لە بەرشەلۆنەیە

ئەدەب 2015-10-08 کۆمێنت 3172 جار بینراوە

نووسینی: مه‌حموود نەجمەدین

من مەحموود ئەڵماسم، حیكایەتخوانی ئەم چیرۆكە. چەند مانگێك لە پاش مردنی سوهەیب ئەڵماس شەوێكی گەرمی هاوین، بۆ یەكەم جار لە ژیانمدا سەیری فتبۆڵێنم كرد. هەرگیز حەزم بە سەیركردنی یاری فتبۆڵ نەبووە، كەچی ئەو شەوە خولیایەكی سەیرم لا دروست بوو بۆ سەیركردنی یاری فتبۆڵ. سێ‌ بەشی خەڵكی ئەم شارە مەستبوون بە دیار یاریی (ڕیاڵ مەدرید) و (بەرشەلۆنە)وە، ئەو شەوە منیش وەكو ئەو خەڵكە چاوم خستبووە سەر تۆپێك لە نێوان بیست و دوو یاریزاندا. یارییەكە لە نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بوو. لە گۆڕەپانی (كاپنۆ) لە خولەكی (35)ی یارییەكەدا، تۆپ لەپێی یاریزانێكی ڕیاڵ مەدریددا بوو، كاتێك یاریزانەكەی بەرشەلۆنە هێرشی بۆ برد ئەویش لە حەژمەتا بە هەموو هێزی شووتێكی لە تۆپەكە دا و تۆپ بە ئاڕاستەی هاندەراندا ڕۆیشت، زوومی كامێراكەش بە دویدا لە گۆڕەپانەكەوە بۆ ناو هاندەران ئاڕاستەی گۆڕی، تۆپەكە و كامێراكە لە بەردەم ڕوخساری هاندەرێكدا وەستانەوە. ئەو هاندەرە كتومت وەكو سوهەیب ئەڵماس، دەموچاوێكی خڕ و سپی، قژی لە پێشەوە تۆزێك ڕووتابووەوە، چاویلكەیەكی چوارچێوە زیویی لە چاودا بوو. ئەو دیمەنە وەها ڕایچەڵه‌كاندم نەمزانی كۆنتڕۆڵی تەلەفیزۆنەكەم بۆ كوێ‌ هەڵدا. ئەو چركەساتە گومانی مردنی سوهەیبم لا دروست بوو، تا كۆتایی یارییەكە چاوم لە تەلەفیزۆنەكە نەتروكاند، بە وردی دیقەتم دەدا، بەڵكو ئەمە خوایە جارێكی تر ئەو ڕووخسارە ببینمەوە. ڕووخسارێك دەقاودەق وەكو سوهەیب. لەو شەوە بەدوا گومانەكانم لە مردنی سوهەیب تۆختربوو، هەستم دەكرد نەمردووە، بەڵكو سەفەری كردووە بۆ بەرشەلۆنە. ئەی ئەو پیاوەی بەر لەچەند مانگێك لەمەراسیمێكی گەورەدا ناشتمان كێ بوو؟!

    بینینی ئەو ڕووخسارە تووشی جۆرێك لە شێتبوونی كردم، بەرەو بازنەی شێتی بردمی. سوهەیب مردنەكەشی ڕووداوێكی سەرسوڕهێنەر بوو. ئێوارەیەك هەناسەی لێبڕاو مرد. پزیشكەكان كاتێك پشكنینیان بۆ كرد، تووشی سەرسوڕمان بوون. پیاوێك خاوەنی جەستەیەكی تۆكمە ‌و ساغبوو، شوێنەواری هیچ نەخۆشییەك لە جەستەیدا نەبووە ‌و جەڵتە لێی نەداوە، مردنێكی ئەوەندە سەیر، وەكو ئەوەی لەم گەردوونە گەورەیەدا ئۆكسجین نەمابێت، لە چركەساتێكدا هەناسەی نەهاتەوە ‌و مرد. پزیشكەكان دەیانوت ئەم مردنەی سوهەیب ئەڵماس سەیرترین ڕووداوی مردنە. هەر ئەوكاتە كەوتمە گومانەوە، زۆریشم هەوڵدا نەینێژین، داوام لە پزیشكەكان كرد هەوڵی زیندووكردنەوەی بدەن، باوەڕم وابوو نەمردووە. بەڵكو تووشی غەیبووبە بووە، لێی ورد دەبوومەوە‌ و گوێم دەنا بە دڵییەوە ‌و پەنجەكانم دەخستە سەر دەم‌ و لووتی تا بزانم هەناسە دەدا یاخود نا. باوك‌ و براكانم دووریان خستمەوە, پزیشكەكان دەرزییەكیان لێ دام تا هێور ببمەوە.

    تووشی هیچ حاڵەتێكی دەروونی نەبووم‌ و ئێستاش لەسەر ئەو باوەڕەم، گومانم لە مردنی سوهەیب هەیە. ئەو شەوە لەدوای بینینی ئەو هاندەرەی بەرشەلۆنە. گومانەكەم تۆختر بووەوە. گومانی ئەوەی كە سوهەیب مردووە یاخود چووە بۆ بەرشەلۆنە؟ تا بەیانی بیرم لەو كەسە دەكردەوە كە هاوشێوەی سوهەیب بوو، خزابوومە نێو گومانێكی قووڵەوە، گومانی ئەوەی كە سوهەیب چیی لێ بەسەر هاتووە؟ ئەوەی مردووە سوهەیبە یاخود ئەوەی بینیم لە تیڤییەكەوە ئەوە؟ یان سوهەیب نەمردووە ‌و بە فێڵ خۆی ونكردووە ‌و چووە بۆ بەرشەلۆنە؟ ئەوەی كە مردووە هاوشێوەی ئەوە؟ هەندێك جار لەوپەڕی باوەڕەوە بە خۆمم دەگوت لەوانەیە سوهەیب لەدوای مردنی نەچووبێت بۆ ئەو دنیا، بەڵكو چووبێت بۆ بەرشەلۆنە! هەرچۆنێك بێت ڕۆژ بووەوە‌ و خۆر هەڵهات ‌و هەر زوو خۆم گەیاندە نووسینگەی تیڤی‌ و داوای تۆماری یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید ‌و بەرشەلۆنەم كرد. دوای هەوڵ ‌و تەقەلایەكی زۆر، توانیم تۆماری یارییەكەیان لێ‌ بسەنم. ئەوەندە دڵخۆش بووم وەك ئەوەی سوهەیبم دۆزیبێتەوە! پتر لە سەد جار سەیری ئەو یارییەم كرد. لەو شوێنەی هاوشێوەكەی سوهەیب دەردەكەوت، بەكۆنترۆڵەكە یارییەكەم ڕادەگرت‌ و سەیرم دەكرد، بە سەعات, بە دوو سەعات، جاری وا هەبوو ئەوەندە سەیرم دەكرد، لە حەژمەتا هاوارم دەكرد. سەیركردنی وێنەی ئەو كەسە یەقینی زیندوویی سوهەیبی لە لا دروستكردم. ئیتر من لە چاوی باوكم ‌و براكانمەوە وەكو نەخۆشێك سەیر دەكرام. گەرچی ئەوانیش تووشی سەرسووڕمان ببوون لە هاوشێوەكەی سوهەیب، بەڵام هەر زوو باوەڕیان بەوە هێنا كە جگە لە هاوشێوەیەكی سوهەیب، هیچی تر نییە. بیریان لەوە كردەوە بۆ لای پزیشكی دەروونیم ببەن. منیش دڵنیا بووم لەوەی كە سوهەیب لە بەرشەلۆنەیە. بەڵام ئەوەی بە لامەوە سەیر بوو ئەوە بوو كە سوهەیب ڕقی لە یاریی فتبۆڵ بوو، گاڵتەشی بەوانە دەهات سەیری یاری دەكەن. ئەی كەوایە ئەو بۆچی چووە بۆ سەیری ئەو یارییە؟! من دڵنیام كە عەقڵم لەدەست نەداوە ‌و یەقینم هەیە كە سوهەیب لە بەرشەلۆنەیە. باوكیشم لە دۆخێكی زۆر غەمگیندا بوو. بۆ مەرگی سوهەیب ‌و شێتبوونی من دەگریا. براكانم شار بە شار گەڕان تاوەكو پزیشكێكی باش بدۆزنەوە. سەرئەنجام لە شەقامی پزیشكان لە پایتەخت، پزیشكێكی دەروونییان بە ناوی (حەكیم ئەلڕاوی) دۆزییەوە. بەیانییەك باوكم‌ و برا گەورەكەم بردمیان بۆ پایتەخت بۆ لای دكتۆر.

    دكتۆر حەكیم نەك هەر نەیتوانی چارەسەری ئەو حاڵەتە دەرونییەی من بكات، بەڵكو ئەویش بۆ خۆی تووشی سەرسوڕمان ‌و حاڵەتێكی دەروونی بوو. بەتایبەت دوای ئەوەی وێنەی سوهەیبی برامی بینی ‌و لەگەڵ وێنەی هاندەرەكەدا بەراوردی كرد. لە ماوەی چەند مانگێكدا شەش جار بردمیان بۆ لای دكتۆر حەكیم و سێ‌ شەو ‌و ڕۆژیش لە یەكێك لە بیمارستانەكانی پایتەختدا مامەوە. هیچ كام لە پزیشكەكانی پایتەخت نەیانتوانی قەناعەتم پێ‌ بكەن. نەیانتوانی بۆ ساتێكیش ئەو گومانەم بڕەوێننەوە. دواجار غەمگینیی باوكم ‌و براكانم وای لێكردم دەست لەو باسوخواسە هەڵگرم. لای ئەوان وا خۆم نیشان دەدا كە گومانم لە مردنی سوهەیب نییە‌ و ئەوەشی كە بینیومە جگە لە هاوشێوەی براكەم، هیچی تر نییە. ئەمە تەنها لە پێناوی ئەوەی باوكم ‌و براكانم هێور بكەمەوە. لەو كاتەوە بە شاراوەیی بەدوای ئەو هاوشێوەیەدا دەگەڕێم. سەرەتا هەوڵمدا لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بەدوای هاوشێوەكەی سوهەیبدا بگەڕێم. لە ڕێگای ئیمێڵەوە پەیوەندیم بە دۆست ‌و هاوڕێكانمەوە كرد ‌و وێنەی سوهەیب ‌و هاوشێوەكەیم بۆ هەموو هاوڕێكانم نارد. لە فەیسبووكدا وێنەكانم بڵاوكردەوە و ڕۆژانە كۆمێنتم بە ئينگلیزی و بەكوردی دەنووسی بەو هیوایەی هەواڵی سوهەیب بزانم. ماوەی چەند مانگێك چاوەڕوانم كرد‌ و هیچ دەرئەنجامێكی نەبوو. هیچكام لە هاوڕێكانم نەیانتوانی ئەو كەسەم بۆ بدۆزنەوە، تەنانەت (قوبادی تایەربەگ)ی هاوڕێشم كە لە بەرشەلۆنە دەژیا ‌و هاندەری یانەی بەرشەلۆنەش بوو.

   گومانەكان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ غەمگینتریان دەكردم ‌و باری دەروونیشم بەرەو خراپی دەچوو. خەون و خەیاڵ و ئەندێشەم لای هاوشێوەكەی سوهەیب بوو. چەندەها شەو سوهەیب لە شێوەی تارماییەك دەهاتە پێش چاوم. خەیاڵ ‌و وڕێنەكانم سوهەیبی مردوویان دەهێنایەوە سەر زەوی. چەندەها جار لە تارمایی شەوەوە سوهەیب خۆی نیشان دەدا و پێی دەگوتم وەرە بۆ بەرشەلۆنە من لەوێم! هەندێك جاریش وام هەست دەكرد پەرجویەك، سیحرێكی ئاسمانی سوهەیب ئەڵماسی لە مردنەوە گێڕاوەتەوە بۆ دونیای سەر زەمین. بۆ دەربازبوون لەو كێشەیە بیرم لەوە كردەوە سەفەر بكەم بۆ بەرشەلۆنە.

     هەرچی پارەم هەبوو كۆمكردەوە ‌و داوای هاوكاریم لە هاوڕێكانی ئەوروپام كرد. لە ماوەی چەند مانگێكدا توانیم بگەمە بەرشەلۆنە. تەنها كەسێك ئومێدم پێی هەبوو شتێكم بۆبكات قوباد بوو. قوبادی تایەر بەگ هاوڕێيەكی دێرینم بوو، هەر زوو بە فریام كەوت و لە شوقەكەی خۆیدا جێگای كردمەوە ‌و هەر ئەویش داوەتنامەی بۆ كردبووم. دوو ڕۆژ پشوومان دا و بەیانییەكی زوو لەگەڵ قوبادی تایەربەگدا، بە خۆمان ‌و وێنەیەكی هاوشێوەكەی سوهەیبەوە كەوتینە گەڕان بە نێو هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە و یانەكاندا. لە ڕۆژی یەكەمەوە هەستم بە نائومێدی كرد. كارێكی چەند شێتانە بوو. گەڕان بەدوای كەسێكی ئاساییدا كە هاندەرێكی نەناسراوی یاریی فتبۆڵێنە و نازانم خەڵكی كوێیە و لە كوێوە هاتووە بۆ سەیری ئەو یارییە. هەر ئەوكاتە بۆم ڕوون بووەوە كە من بەدوای خەیاڵەوەم. ڕاوی خەیاڵ دەكەم. گەڕان بەدوای كەسێك كە هاوشێوەی مردوویەكە.

   دوای چەند ڕۆژێك لە گەڕان هەستم بە وەڕزبوونی قوبادی تایەربەگ كرد. لە ڕاستیدا ئەو دوای شێتێك كەوتووە نەك مرۆڤێكی عاقڵ. بۆیە هەوڵی دەدا بە هەر شێوەیەك بێت خۆی بدزێتەوە. لە ڕوخساریدا ئەوەم خوێندەوە كە وا هەست دەكات عەقڵی خۆی داوە بە دەست شێتێكەوە.

    بۆ ئەوەی لەوە زیاتر قوباد بە خۆمەوە ماندوو نەكەم، شەوێك بەبێ‌ ماڵئاوایی قوبادم بەجێهێشت. بە ئەسپایی ماڵەكەیم بەجێهێشت و خزامە ناو كۆمەڵگایەكی بێ‌ بەزەییەوە. بەدوای كەسێكەوە وێڵم كە هیچ دەربارەی نازانم. هەندیك جار ئەكەوتمە گومانەوە، گومانم لە چاوی خۆم دەكرد، كە سیحرێكی لێكردووم. سات بە سات زیاتر نائومێد دەبووم ‌و زیاتریش كەڵكەڵەی گەڕان بەدوای سوهەیب بیر و هۆشی داگیر دەكردم. گەڕان بەدوای ئەو كەسەدا كردمی بە مرۆڤێكی بێ‌ ماڵ ‌و بێ‌ نیشتیمان، مرۆڤێكی گەردوونی، كە ئینتیمای بۆ هیچ شتێك نییە. ئیتر وەك ونبوویەك لە ئەوروپایەكی سەرمایەداریدا وەكو پیاوێكی شێت بەدوای خەیاڵێكەوە بووم. خەیاڵێك كە پێم وایە ڕاستییەكی ئاڵۆزە. تا ئێستاش كە ئەم چیرۆكە دەگێڕمەوە بە نێو كۆڵان‌ و بازاڕ ‌و مەیخانە و گازینۆ ‌و یانە وەرزشییەكاندا سەرگەردانم لە دوای سوهەیب. پێش سێ‌ ڕۆژ لە بازاڕێكی قەرەبالغدا پیاسه‌م دەكرد. لەو كاتەدا گوێم لە دەنگی كەسێ‌ بوو بانگی كردم: "مەحموود ئەڵماس، ئەڵماس..." ئەو دەنگە دەقاودەق وەك دەنگی سوهەیب. كە گوێم لە دەنگەكە بوو، ڕاچڵەكام، لە شوێنی خۆم ڕاوەستام و بۆ هەرچوار دەوری خۆمم ڕوانی، سوهەیبم بەدی نەكرد و دەنگەكەش بەردەوام لە گوێمدا دەزرنگایەوە: "ئەڵماس، ئەڵماسی برام، ئەوەتام لێرە، ئەوەتام..."


cheat boyfriend parentpower.com i cheated on my boyfriend with a black guy
free discount prescription card viagra sample coupon pfizer coupons for viagra
can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone
coupon for cialis new prescription coupons manufacturer coupons for prescription drugs
cialis coupons from lilly codesamples.in free printable cialis coupons
copay cards for prescription drugs prostudiousa.com discount drug coupons
drug discount coupons cialis prescription coupon free cialis samples coupon
thorazine shuffle policereference.co.uk thorazine shuffle guitar tab
proscar pris guitar-frets.com proscar
triatec read triatec torrino
microlite spc sigridw.com microlite pill
average abortion pill cost how does an abortion pill work abortion pill procedures
amitriptylin pris smertehvorvikan.site amitriptylin tinnitus
تاگەکان    
پۆدکاست نەتەوایەتی مۆدێرنیتە جنۆکە کونە ڕەشەکان تەنیایی ئازادی تەلارسازی سایکس-بیکۆ دەروونی بووژانەوە یاسا ڕەخنە تەوبە جوانی
ئەدەب
2015-10-08 کۆمێنت 3172 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی