وتم: "ئێوە بڕۆن، وا منیش دێم!"
به‌ده‌م خۆئاماده‌کردنه‌وه کووپێک نیکسافەی ساردوگەرمم تێ کرد و، مانتۆ سپییەکەمم پۆشی. بەتەکەتەک بە پلەکاندا داگەڕام. لە ڕاڕەوی نهۆمی یەکەمدا بینیم. لە خزمانی نەخۆشەکان بوو. لەسەر پلەکان دانیشتبوو، حاڵی هێند تێک چووبوو، لە نەخۆشخانەکە بەرچاوی بوو. بە چاوەیلی سووری هەڵکفاویدا دیاربوو گریابوو. ڕوومەتی تەڕایی فرمێسکی پێوە دیار بوو.
وەختێ سەری توند بە دیوارەکەدا کە پاڵی پێوە دابوو دەکێشا، بە دەنگی داگیرساویەوە لەژێر لێوەوە ورته‌ورتی بوو.
دەبوایە بە لایدا تێپەڕیمایه و بەردەوامیم به ڕۆیشتنه‌که‌م دابایه، بەڵام نەمتوانی، تا ئێستا بە ئێش و ئازاری خەڵکی ڕانەهاتووم.
نزیکتر بوومەوە و بە وریاییەوە وتم:
- حاڵتان باشە؟
سەری بەرزەوە کرد و به شێوه‌یه‌کی جیاواز تێم ڕوانی، نێو چاوانی چه‌شنی سه‌هۆڵبه‌ندان بوون. کووپه نیسکافهکهم له نزیکیه‌وه دانا.
- ده‌خۆنه‌وه؟ نیسکافه‌یه!
دوو دڵۆپ فرمێسک له چاوانی که‌وتنه خواره‌وه، به‌ڵام به شه‌وقه‌وه پێکه‌نی.
- نیسکافهی حه‌ز لێ بوو، به‌ڵام له‌م دوایییانه‌دا نه‌یده‌خوارده‌وه، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو منداڵه‌که‌مان پێستی قاوه‌یی ببێت!
به شێوه‌یه‌کی سه‌یر پێکه‌نیی، هه‌وڵم دا بکه‌نم! دووباره هاته گۆ:
- گشت چتێ چاک بوو، به‌خته‌وه‌ر بووین، هاوژینم هه‌بوو، خانوویه‌کمان هه‌بوو، منداڵه‌که‌مان زۆری نه‌مابوو چاو به دونیا هه‌ڵبهێنێت، گشت چتێکمان هه‌بوو! وه‌لێ ئه‌م به‌یانییه که بێ‌دار بوومه‌وه، بای خه‌م هه‌ڵیکردبوو، هیچم به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌مابوو!
پێیم وت من کوڕم ده‌وێت، چووین بۆ گرتنی سۆنار، منداڵه‌که کچ بوو. به‌گاڵته‌وه وتبووم، به‌ڵام به ڕاستی وه‌ریگرتبوو، دوێنێشه‌و پرسیی: ئێستا که کوڕ نییه، منداڵهکهمانت خۆش ناوێت؟ په‌له‌م کرد و به گاڵته‌وه وتم: جگه له‌وه‌ی خۆشم ناوێت، له‌دوای هاتنهدونیایهوه، خۆت و کچه‌که‌ت له نه‌خۆشخانه جێ ده‌هێڵم و سه‌ری خۆم هه‌ڵده‌گرم.
هیچی نه‌گوت! به‌خودا قسه‌کانم به‌ڕاست نه‌بوون، وامزانی له مه‌به‌ستم ده‌گات که گاڵته ده‌که‌م، به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتبوو!
ئاخر کوفرێکم نه‌کرد خوایه، ته‌نیا له گهوجێتیم بوو!
سبه‌ینێ که له خه‌و هه‌ستام، بینیم له خه‌ودا تووشی خوێنبه‌ربوون بووه، ئازاری هه‌بووه به‌ڵام نقه‌ی نه‌کردووه، تاوه‌کو گه‌یاندنمه نه‌خۆشخانه، هه‌م هاوژینم و هه‌م منداڵه‌که‌م له‌ده‌ست دابوون. بێده‌سه‌ڵات به‌دیاریانه‌وه ده‌گریام.
قسهیهلێک ده‌بوایه نه به گاڵته، نه به جیددی، نهگوترانایه!
ئاخر منی گه‌وج چۆن زانیبام که دڵی هێند ناسکه به قسه‌یه‌ک ده‌شکێت، که له سه‌ره‌مه‌رگ و ژیانیشیدا لێم عاجز بێت و له‌تاو ئازاردا گیانی ده‌رچێت، به‌ڵام با‌نگم نه‌کات!
دووباره سه‌ری به دیواره‌که‌دا کێشایه‌وه. کووپه‌که‌م توندتر گرت.
- نه‌کرا بۆ دوایه‌مین جار پێی بڵێم چه‌ندم خۆشده‌وێن. وامده‌زانی هێشتا زووه و کات ماوه، لێ له‌ناکاوه دره‌نگی کرد، زۆر دره‌نگ!
له‌تاو گریاندا هه‌مدیس حاڵی تێکچووه‌وه، من و جۆگه‌له‌ی فرمێسکه‌کانم کارێکمان پێ نه‌ده‌کردا، کووپه نیسکافهکهی ده‌ستم سارد بوویه‌وه!
به بێده‌نگی ملی ڕێم گرته به‌ر، به پله‌کاندا هه‌ڵگه‌ڕام و گه‌ڕامه‌وه ژووره‌که‌م و تێنووسی بیره‌وه‌رییه‌کانم ده‌رهێنا و نووسیم:
بۆ وتنی قسەگەلێک هێشتا زووه، زۆر زوو.
بۆ وتنی قسهیهلێکیش هه‌میشه دره‌نگه، زۆر دره‌نگ.
ئاگات له زوو و دره‌نگه‌کانی ژیانت بێت.
چرکه‌کانی کاتژمێر له‌به‌ر تۆ ڕوو وه‌رناگێڕنه دواوه!