له زه‌مه‌نى ژيانى خه‌يام كه‌س ئه‌وى به ناونيشانى شاعير نه‌ناسيبوو، هه‌موان وييان به ناونيشانى يه‌ك فه‌يله‌سووف و حه‌كيم ته‌ماشا ده‌كرد.
لێ له حه‌قيقه‌تدا خه‌يام كێ بوو!، شاعير، فه‌يله‌سووف، عارف يا كافر؟!
له ئه‌ده‌بى ويدا(خه‌يام) ئه‌مه بوو كه له ئاسه‌واريدا هيچ نيشانه‌يه‌كى ستايش و پيا هه‌ڵدانى شايسته‌ى به‌رانبه‌ر به هيچ مرۆڤێك نه‌بوو.
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى خه‌يامى به‌لاى مندا ڕ‌اكێشا زمان ساده و، بێ ڕيا له هه‌مانكاتدا پڕ له واژه‌ى ناوازه.
له ديدى منه‌وه خه‌يام به زمانى هه‌موو مرۆڤايه‌تى، له‌گه‌ڵ هه‌موو بير و باوه‌ڕه جياوازه‌كان قسان ده‌كات، له ڕاستيدا پرسياره‌كانى به‌يان ده‌كرد و، له ديدگاى جياوازه‌وه ته‌ماشايان ده‌كات، وه‌لێ بڕيارى كۆتايى و ڕێگا چاره ناخاته به‌ر ديد، به‌ڵكه به ئه‌ستۆى خوێنه‌رى داده‌نا.
له‌به‌ر ئائه‌مه‌يه تێگه‌يشتنى جياواز له دروشمه‌كانى خه‌يام دروست بووه، له حه‌قيقه‌تدا ڕ‌ازى بوون ياخود به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى شيعره‌كانى به پێى سه‌ليقه‌ى مرۆڤه‌كه‌يه، كه له ديدى خۆيه‌وه له خه‌يام ده‌نواڕێ، يه‌ك به كافرى داده‌نا و، يه‌كى ديش به خواناسى له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
له تێڕوانينى منه‌وه خه‌يام بۆ هه‌موو بنياده‌مێكه به هه‌موو بيروباوه‌ڕێكه‌وه، چون ده‌نگى ده‌نگێكى زيندووه، زيندوويه‌كى تايبه‌ت.
خه‌يام مه‌به‌ستى بوو كه بزانرێ تا گومان نه‌بێ، يه‌قينيش دروست نابێ.
له ڕاستيدا ڕيگاى حه‌قيقه‌ت به وێستگه‌ى گوماندا ده‌گوزه‌رێ.
له لايه‌كه‌وه وه‌كو هه‌ر عاريفێ سه‌رگوزه‌شته‌ى خۆى له جيهاندا ئاشكرا ده‌كات به‌وه‌ى كه نه‌يزانيوه و، ئه‌وه‌شى كه زانيوه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى زانينه‌كانيه‌وه ده‌دوێ كه چه‌نده ناشرينه.
ئه‌و هيچ كاتێك نه‌هاتووه يه‌ك تێڕوانين و يه‌ك عه‌قيده‌ى تايبه‌ت بخاته به‌ر ديد، به‌ڵكه هاتووه له‌باره‌ى چه‌ندان تێڕوانين و عه‌قيده‌وه دواوه و، به شێوه‌يه‌كى زۆر جوان و، به
ويپدانه‌وه خستوويه به‌ر باس.
هرگز دل من ز علم محروم نشد
كم ماند ز اسرار كه معلوم نشد
هفتاد و دو سال فكر كردم شب و روز
معلومم شد كه هيچ معلوم نشد
واته: هه‌رگيز دڵى من له زانست بێبه‌ش نه‌بووه، كه‌م بوون ئه‌و نهانييانه‌ى كه شاراوه بوون، حه‌فتاد و دوو سال بيرم كرده‌وه، تێگه‌يشتم كه هيچ تێنه‌ىگه‌يشتم.
*ئه‌مه‌ى به‌رده‌ستت له‌لايه‌ن نووسه‌رێكى فارسه‌وه نووسراوه، له حه‌قيقه‌تدا توانيويه‌تى تا ئاستێك نێوه‌ندگيرى بپارێزێت و، به‌ملاو به‌ولادا نه‌ڕوات!. ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌باره‌ى (عومه‌رى خه‌يام)ه‌وه به شێوه‌يه‌كى ورد و درشت بكۆڵينه‌وه ناتوانين، چون جوداوازييه‌كى يه‌كجار زۆر ڕوومان ده‌گرێت، لێ ئه‌مه‌ى به‌رده‌ستت تا ئاستێك ئه‌و زاته‌مان پێ ده‌ناسێنێت. ئيدى تۆى خوێنه‌ريش سه‌ربه‌ستيت به هه‌ر له‌ونێك لێيده‌ڕوانيت.